
كوردله میسر له ئه‌ییوبیه‌كانه‌وه بۆ محه‌مه‌د عه‌لی پاشا
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له قاهیره كتێبێك به ناو نیبشانی كورده‌كان له میسر به درێژایی سه‌ده‌كان بڵاو كرایه‌وه . كه هه‌ریه‌ك له دورییه عه‌ونی, محموود زاید , مسته‌فا محمد عه‌وز به‌شداری نووسینیان كردبوو , كتێبه‌كه باس له بوونی مێژوویی كورد له وڵاتی میسر‌و رۆڵیان له بوژانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا . ده‌كات. , به پێی ئه‌و كتێبه تازه‌یه‌ش كوردێكی زۆر بۆ میسر كۆچیان كردوه‌و ره‌گو ریشه‌یان له نیشتیمانی یه‌كه‌م پچڕاوه . هیش شتێكیشیان له‌و په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ وڵاتی یه‌كه‌میان نه‌ماوه‌ته‌وه ته‌نها ناو نه‌بێ . ژماره‌یه‌یه‌كی زۆریش له رۆڵه‌ونه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه ده‌بنه سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و پیاوی كار‌و ئه‌دیب و شاعیر‌و لێزان و هونه‌رمه‌ند . وه خزمه‌تێكی زۆر پێش كه‌ش میسری- نیشتیمانیان ده‌كه‌ن . به‌ڵامهه‌رگیز نكوڵی له كورد بوونی خۆیان ناكه‌ن . توێژه‌ره كورده‌كانیش پێیان وایه میسر له پێشه‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه‌وه دێ كه په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وو به هێزی له‌گه‌ڵ كورده‌كان هه‌بووبێ . ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش سه‌ره‌تا له نێوان میتانیه‌كانی باپیره‌ی كورده‌كان و نێوان پادشا فیرعه‌ونیه‌كان , له‌سه‌ده‌ی 14ی پ ز ده‌ستی پێكردوه. . وه‌دوای واڵا كردنه‌وه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن ئیسلامیه‌كانه‌وه .ده‌ركه‌وتنی كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی تازه‌ی میلله‌تی ئیسلام , كورد شان به شانی براكانیان له موسڵمانه‌كانی تر رۆڵیان له دروست كردنی شارستانیه‌تی گه‌شه كردووی ئیسلامی‌دا هه‌بووه. وه‌كو سه‌ردارو پیاوی به‌رێوه‌بردنی وڵات , سه‌ركرده‌ی سوپا , سه‌رباز, بازرگان, قوتابی زانست له زانكۆی ئه‌زهه‌ر به‌درێژای مێژووی ئیسلامی روویان له میسر كردووه. كوردستان-یش پێشتر به‌به قه‌ڵای پپَشه‌وه‌ی وڵا تانی ئیسلامی ناونراوه . چونكه كوردستان هێڵی به‌ره‌نگاری پێشه‌وه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌كان بوو له به‌رده‌م رۆمه‌كاندا. كه‌له‌گه‌ڵ وڵاته ئیسلامیه‌كاندا تخوبیان له‌سه‌ر یه‌كتر بووه. یه‌كێك له گرینگ‌ترین قه‌ڵا كانیش قه‌ڵای كیفا بووه . هه‌روه‌ها كورده‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه وه‌كو ده‌وڵه‌تی مه‌روانی , كه ئه‌حمه‌د كوڕی مه‌روان دایمه‌زراندوه . ده‌وڵه‌تی ئه‌ییوبی كه سه‌ڵاحه‌دیینی ئه‌یییوبی و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی میسری تازه كه محمه‌د علی پاشا دایمه‌زراندوه . ئه‌و كه‌سایه‌تیه كوردانه‌ی كه‌له میسر هه‌ڵكه‌وتوون زۆرن له‌وانه ئه‌حمه‌د كوڕی زووحاك كه یه‌كێك بووه له میره كورده‌كان , له‌سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی فاتیمی .- ئه‌لقادر بالله- چه‌ندین پۆستی گرینگی له سوپای میسر وه‌رگرتووه. زووحاك رۆڵی له شكست پێهێنانی سوپای رۆمیدا هه‌بووه كاتێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ڵای ئافامیا له نزیك رووباری عاسی . كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی تر – ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن سه‌یف ئه‌لدین علی كوڕی سالاری – وه‌زیری الزافیر ئه‌لعبه‌یدی – گه‌وره‌ی میسر بووه . ناوبراو كوردێك بووه سه‌ر به هۆزی زرزایی دانیشتووی ئێران . له‌ساڵی 543ك پۆستی وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرێ و تاساڵی 548 ك به‌رامبه‌ر 1152ز به‌رده‌وام ده‌بێ و له‌و ساڵه‌دا ده‌كوژرێ , له‌سه‌رده‌می حوكمڕانیدا مزگه‌وته‌كانی قاهیره‌ی ئاوه‌دان كردۆته‌وه‌و قوتابخانه‌یه‌كی شافیعی له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه كردۆته‌وه. سه‌باره‌ت به ئه‌یووبیه‌كانیش كه به ره‌چه‌ڵه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردن سالبَی 1171 ز حوكمڕانیه‌تی میسر‌و سوریا‌و عێراق ده‌گرنه ده‌ست و تا ساڵی 1260 ز ده‌مێننه‌وه. دامه‌زراندنی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه بۆ – ئه‌ییوب- ناوێك ده‌گه‌ڕێته‌وه . كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی كورد بووه له خزمه‌ت زه‌نكیه‌كاندا . كراوه‌ته والی تكریت . پاشان والی به‌سه‌ر دیمه‌شق. شێركۆی برای و سه‌ڵاحه‌دیینی كوڕی وه‌كو سه‌ركرده‌كانی ده‌وڵه‌تی فاتیمی ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن . سه‌ڵاحه‌دیین -1138-1193-ز كه یه‌كێك بووه له پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگی خاچپه‌رستان . ساڵی 1169 ز ده بێته وه‌زیری دوا خه‌لیفه‌ی فاتیمیه‌كان . پاشان له ساڵی 1171 ز ده‌وڵه‌تی فاتیمیه‌كان له‌ناو ده‌باو . هه‌ردوو وڵاتی میسر و شام له ژێر ئاڵای خۆیدا یه‌ك ده‌خا. ساڵی 1174 ز نازناوی سوڵتانی پێدراو ساڵی 1181ز ده‌ستی به‌سه‌ر شاری حه‌له‌ب-دا گرت و سه‌ڵتانیه‌تی تا ناوچه‌كانی باكوری وڵاتی –دوو رووبار- رۆیشت . پاشان سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵمه‌تی دژ به خاچپه‌رسته‌كان ده‌كا و توانی له‌ساڵی 1187 ز قودس وه‌ربگرێته‌وه . پاش سه‌ركه‌وتنی له جه‌نگی حه‌تتین-دا . به‌ڵام سه‌باره‌ت به دامه‌زرێنه‌ری سێیه‌مین ده‌وڵه‌تی كورد, محمد علی پادشایه.هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی كوردی ده‌ڵێن محمد علی پادشای گه‌وره ی دامه‌زرێنه‌ری میسری نوێ و به‌دیهێنه‌ری بوژانه‌وه‌ی زانستی و كشت و كاڵی و سه‌ربازی و پیشه سازی له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 19ی ز به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كوردی دیار به‌كره. هه‌رچه‌نده پێشتر وا باو بوو كه به‌ره‌سه‌ن ئه‌لبانییه. به‌ڵام – میر محمد علی , نه‌وه‌ی محمد علی پادشا له ساڵی 1949 له چاو پێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری – المصور- دا ده‌ڵێ ئه‌وان به‌نه‌ژاد كوردی دیار به‌كرن . له‌ساڵی 1801ز دا محمد ئه‌لكاشف كوڕی ئیسماعیل كوڕی علی كه‌له بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد بووه له باكوری عێراق . په‌یوه‌ندی به سوپای والی محمد عه‌لی پادشاوه ده‌كا و ناوبراو له‌ساڵی 1837 به پارێزگاری – مدینه منوره- دایده‌مه‌زرێنێ . پاشان ده بێته به‌رێوه‌به‌ری ناوچه‌ی – ئه‌لشه‌رقیه- تا له ساڵی 1848كۆچی دوایی ده‌كاو له‌دوای ئه‌ویش – ئیسماعیل روشدی پادشا-ی كوڕی چه‌ندین پۆستی ده‌وڵه‌ت وه‌رده‌گرێ . وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ندێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان . سه‌رۆكی دیوانی خدێوی. عائیشه‌ی ته‌یمموری كچی و ئه‌حمه‌د ته‌یمووری كوڕی له بواری ئه‌ده‌بیاتدا ناوبانگ ده‌رده‌كه‌ن . له‌دوای ئه‌وانیش دوو كۆڵه‌گه‌ی ئه‌ده‌ب و چیرۆك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه محمد ته‌یموورو ئه‌حمه‌د ته‌یموورن . له ناو ئه‌زهه‌ردابه‌شێكی تایبه‌ت به قوتابیه كورده‌كان هه‌بوو كه چه‌ندین ئه‌وقافی كۆنی هه‌بووه ,كه بۆ نزیكه‌ی 300 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌شه‌كه‌ش شوێنێكی فراوان بووه كه چه‌ندین ژووری خواردن و نوستن و كتێبخانه‌ی له خۆ گرتبوو . قوتابیه‌كانیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خێر خوازانه‌وه و ئه‌و ئه‌وقافانه‌ی به‌ناویانه‌وه‌كرابوو , خواردن و جل‌و به‌رگیان پێ ده‌درا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن شازاده‌ی كوردی,خاتوون خان كه‌له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ییوبیه‌كان بووه هه‌موو ماڵ‌و سامانی خۆی خستۆته خزمه‌ت زانست و ئایینه‌وه‌و چه‌ندین قوتابخانه‌ی كردۆته‌وه . هه‌رله‌و وه‌قفه‌ش – به‌شی قوتایبه‌كورده‌كان له مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر به‌ر له‌سه‌دان ساڵ كراوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین زانای كوردی له عێراق و توركیا و ئێران و سوریا‌و رووسیا له‌و به‌شه ده‌ر چوون و خوێندنیان ته‌واو كردووه . له‌سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا چه‌ندین بلیمه‌ت و كه‌سایه‌تی كوردی له میسر هه‌ڵكه‌وتوون , كه پێشه‌نگی بزاڤی چاكخوازی و فیكر‌و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بوون له میسر‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا . وه‌كو ئیمامی چاكه خواز محمد عه‌بده. هزرڤان قاسم ئه‌مین. ئه‌دیبی گه‌وره عه‌باس ئه‌لعه‌قاد , میری شاعیران ئه‌حمه‌د شه‌وقی.شێخی قورئان خوێنی به‌ناو بانگ عه‌بولباسیت عه‌بدولسه‌مه‌د. توێژه‌ر حسن ڤاڤا, عامیر ئه‌لعه‌قاد . میدیا كار دوره‌ییه عه‌ونی – كه‌له قاهیره ناوبانگی دایكی كوردانی پێدراوه_ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ئه‌دخه‌م و محمد سه‌یف ئه‌لدین وانلی , وه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كوردن ئه‌كته‌رام محموود ئه‌لملێجی , عادل ئه‌دهه‌م . سه‌لاح ئه‌لسه‌عده‌نی, ئه‌حمه‌د رمزی. سوعاد حوسنی و نه‌جات ئه‌لسه‌غیره‌ی خوشكی . ده‌ر هێنه‌ری سینه‌مایی ئه‌حمه‌د بدرخان و علی بدرخانی كوڕی . عمر خورشید . شیرین . شیریهان . كورده‌كانیش ئه‌مڕۆ كه ژماره‌یان زۆره له وڵاتی میسر له شوێن شوێنی جیا جیا بڵاو بوونه‌ته‌وه . هه‌ر له ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكوره‌وه تا ده‌گاته ئه‌سوان له باشور. به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆریان له‌ناو كۆمه‌ڵگای میسری تواونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا كورده دا نیشتووه‌كانی شاره‌كانی میسر به ره‌چه‌له‌كه كوردیه‌كه‌یان ده ناسرێنه‌وه. وه‌هه‌یانه پێگه‌ی گرینگی له ده‌وڵه‌ت هه‌یه وه‌كو دادوه‌ر . پارێزه‌ر. رۆژنامه‌نووس , به‌ڕێوه‌به‌ر , هونه‌ر مه‌ند .هتد . چه‌ندین خانه‌واده‌ی كوردیش له سه‌عیدی میسر نیشته جێن . ته‌نانه‌ت له گه‌ڕه‌كه شه‌برا له قاهیره كۆمه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی- كۆمه‌ڵه‌ی كوردی- كه كورده‌كانی سه‌عید- كردوویانه‌ته‌وه.له بنه‌ماڵه كوردیه ناسراوه‌كتنی میسریش ئه‌و بنه‌ماڵانه هه‌ن. ته‌یمور پاشا. بدرخان. ئورفه‌لی, ڤاڤا,ئه‌لكردی. عه‌ونی, خورشید, ئاغا, شه‌وقی , ئه‌مین , هتد,چه‌ندین گوندی میسۆیش هه‌ن ناوی كوردیان هه‌ڵگرتووه . وه‌كو كفری كورده‌كان . منیه‌ی كوردی . دێی كوردی , بنكه‌ی دوكرنیس له پارێزگای دقهلیه له رووی ده‌ریادا . وه‌نزیك ئه‌سیوت له پارێزگای سه‌عیدی باشوری میسر گوندی كورده‌كان و بنی زه‌یدی كورده‌كان و دوورگه‌ی كورده‌كان هه‌یه. كۆچ كردنی هه‌ندێك له كورده‌كانیش بۆ شاره‌گه‌وره‌كانی وه‌كو قاهیره . ئه‌سكه‌نده‌رییه. ئه‌سیوت .هتد له پێناوی وه‌زیفه‌و خوێندن و كاری ئازاد بووه . ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی كورده‌كانیشی تێدا نیشته جێ بووبێ له قاهیره گه‌ره‌كی شبرا-یه . به‌ڵام ژماره‌یان له گونده‌كان و شاره‌گه‌وره‌كان ده‌گاته نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س . دورییه عه‌ونی نووسه‌ر ده‌ڵێ وشه‌ی زه‌مالیك كه ناوچه‌یه‌كی پێش كه‌وتووی قاهیره‌یه. وشه‌یه‌كی كوردیه, بومانای هاوینه هه‌واری پادشاكان دێ . چونكه ئه‌و شوێنه بووه كه تیایدا پادشا ئه‌ییوبیه‌كان له سه‌رده‌می حوكمڕانی كردنی میسر كاتی گه‌رمای هاوینیان لێ به‌سه‌ر بردووه‌و كردوویانه‌ته هاوینه هه‌واو ..
ن: هه‌یسه‌م موزاحیم
و: تاهیر عوسمان
———————————-
*هه‌یسه‌م موزاحیم: توێژه‌ر له هزری عه‌ره‌بی – ئیسلامی
سه‌رچاوه: ئه‌نته‌ر نێت : یاهو مه‌كتوب