
مین و منداڵ …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
مین:
من مینم هه‌ی من مینم
سه‌رچاوه‌ی خۆشی ژینم
منداڵان وه‌رن بۆ لام
ئه‌گه‌ر بێن له خۆشی دام
بۆ ئێوه‌ی جوان و هاوڕێم
شیعر و گۆرانی ده‌ڵێم
ئێوه‌ش ده‌ورم لێ بده‌ن
یاری و هه‌ڵپه‌ڕكێ بكه‌ن
ئازیزانم دڵنیام
هه‌موو ده‌زانن جێگام
ده‌ی خێرا وه‌رن بۆ لام
لای ئه‌م چینكۆ و داره دام
منداڵی زیره‌ك:
ئه ئه ئه ئه ناشیرین
تۆی سه‌رچاوه‌ی خۆشی ژین؟!
ئه‌ی ترسنۆكی به‌دفه‌ڕ
هه‌ڵگری دروشمی شه‌ڕ
تۆ سه‌رچاوه‌ی گریانی
هۆی ناخۆشی ژیانی
هه‌ركه سێك كه هات بۆ لات
مه‌رگی ده‌كه‌ی به خه‌ڵات
له خۆشی ژینی ده‌خه‌ی
بێ ده‌ست و قاچی ده‌كه‌ی
چۆن ئێمه دیچین بۆلای تۆ؟
نه‌فره‌ت له تۆ و له چینكۆ
زۆر باش بزانه ئه‌ی مین
ئێمه چاكت ده‌ناسین
رێكخراوی( ئێم ئه‌ی جی)
باسی تۆی كرد به وردی
ئێستا ده‌زانین هه‌مووان
مه‌رگی ئاماده‌ی بۆمان
@@@@
تێبینی:ئه‌م هۆنراوه‌یه له گۆڤاری(ئاوات و هێڤی) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه…ژماره 8