دونیایه‌كی گه‌وره … باڵنده‌یه‌كی ته‌نیا
ماوه‌یه‌كی زۆره ته‌نیام
له ژورێكی تاری چۆڵا
دیواره‌كانی له ته‌م دروستكراوه
زه‌ویه‌كه‌ی له خه‌یاڵ و
سه‌قفه‌كه‌ی له بۆشایی
به دایكم بڵێن…
كوڕه‌كه‌ی ئه‌و خه‌یاڵ بردی
تكایه ئه‌م نوسینه پیشان باوكم مه‌ده‌ن
ئێستایش له خه‌ودا لێم توڕه‌ده‌بێت.
به‌و خانمه بڵن…
له یه‌كه‌م ژواندا ڵم پێیدا
ئێستایش وه‌ك جاران خۆشم ده‌وێت
دڵێكم نییه بتوانێت له یادی بكات
پێی بڵێن
من باشم زۆر زۆر باشم
خه‌یاڵ هه‌مو شه‌وێك سه‌فه‌رم پێ ده‌كا
تاریكی له سه‌ر پشتی خۆی ده‌م خه‌وێنێت
كازیوان
ئاورنگ جه‌سته‌م داده‌پۆشێت.
هه‌ر بۆ دڵنیایی…
به مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌مان بڵێن
ئێستا وه‌ك جاران حاڵم خراپ نیه
جار‌و بار ڕۆحم ده‌نێرم بۆ ئاسمان
فریشته و باڵنده‌كان ده‌بینم
باسی به‌هه‌شتم بۆ ده‌كه‌ن…
پێیشم ده‌ڵێن…
جه‌هه‌نم كۆپیه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی زه‌وییه
ئه‌ی هاوڕێكانم…
من لێره‌م…
له بیرمه له قاوه‌خانه‌كاندا به‌جێتان ده‌هێشتم
وه‌ك كوپه‌یه‌كی خاڵی
بیرم ناچێت…
فڕێتان ده‌دامه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه
وه‌ك جگه‌ره‌ی نیوه سوتاو
له مه‌یخانه‌كاندا…
به فرمێسكه‌كانم پێ ده‌كه‌نین
ئه‌ی هاوڕێكانم…
نامه‌وێت باوه‌ڕ بكه‌م منتان ناسیوه
به‌ڵام ئه‌فسوس…
من باش ئێوه ده‌ناسم.
ئێستا لێره‌م…
له ژورێكی تاری چۆڵدا
دیواره‌كانی له ته‌م دروست كراوه
زه‌ویه‌كه‌ی له خه‌یاڵ و
سه‌قفه‌كه‌ی له بۆشایی
سواڵكه‌ره‌كان برسیانه و
من كه‌ده‌م ئازاری هه‌یه.
منداڵه قه‌ره‌چه‌كان سواڵ ده‌كه‌ن
ڕه‌نگی من زه‌رد ده‌بێت.
خه‌ڵك هه‌یه كۆرپه‌ی ده‌مرێ و
منداڵیش هه‌یه دایكی
پاشایی وڵات هه‌ڵه‌ده‌كا
سیاسیه‌كان…
باڵی كۆتره‌كان ده‌به‌ستن
منی نیوه زیندو لێره…له‌م ژوره‌دا
شیوه‌ن بۆ هه‌موان ده‌گێڕم
ئیتر من لێره‌م…
له‌م ژوره‌دا
خه‌تای من نیه
چیمه‌نی حه‌وشه‌كه‌مان وشك ده‌بێت
خه‌تای من نیه مێروه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه
به بۆنی باخچه‌كانی من سه‌ریان ئازاری هه‌بێت
به من چی…
كه‌ناسه‌كانی سه‌ر شه‌قام دڵسۆز نین
مرۆڤه‌كان زوو پیر ده‌بن
شاعیره‌كان درۆ ده‌كه‌ن
پیاوه پیره‌كان ده‌چن بۆ مه‌ی خانه
من لێره‌م …له‌م ژوره‌دا..
له هه‌موتان دورم.