
داوای هەلدانەوەی تیرۆرە سیاسیەکانی ١٩٩٣ بادینان دەکەین
مێژوی تیرۆری سیاسی دوای راپەرین ، دەیان کەسایەتی تێکۆشەر و ئازادیخواز بەهۆی بیرورا جیا و سەپاندنی حوکمرانیەتی دیکتاتۆری تیرۆر کراون ، یەکێ لەو کەسایەتیانە ، شەهید رەئوف ئاکرەییە کە لەرۆژی ٢٦ی /٠٥/١٩٩٣ لەشاری دهۆک لەنزیک مالەکەی خۆی تیرۆرکرا ، هاوکات دوای تیرۆری شەهید رەئوف زنجیرەیەک کەسایەتی تری سیاسی لەچەنین پارتی جیادا ، لەماوەی ٣ مانگدا و یەک لەدوای یەک تیرۆرکران بێ ئەوەی تا ئیستاش هیچ لێکۆلینەوەک لەدۆسیەکانیان بکرێ و تاوانباران بخرێنە زیندانەوە وەک تیرۆرکردنی (فرانسیس یوسف تۆما) له بزوتنهوهی ئاشوری له ١\٠٦ \١٩٩٣ لهدهۆك
٢ (لازار میخۆ حهننا) ناسراو به (أبو نصیر) ئهندامی ههرێمی كوردستانی حیزبی شیوعی عێراق ١٤\٠٦\١٩٩٣ لهدهۆك
٣\ قهیس محهمهد ئهحمهد ناسراو به (رێناس) لێپرسراوی لقی دهۆكی حیزبی زهحمهتكێشانی كوردستان لهناو بارهگای حیزبهكهیدا تیرۆر کرا
٤/ (نهزیر عومهر) ناسراو به (ئارام) ههڵسوڕاوی بزوتنهوهی كرێكاری و سۆشیالیستی و ئهندامی لیژنهی بێكاران له بادینان، رۆژی 25/ 8/1993 له ناحیهی (سمێل) له نزیك شاری دهۆك رفێنرا و رۆژی 28/8/1993 تهرمی بهفڕێدراوی كهلاشهكهیان سوتاندبوو دۆزرایه.
ئێمە پێمان وایە تیرۆر هەر تیرۆرە هیچ هۆکار و پاساوێ ناتوانێ جیایان بکاتەوە و تاسەر ئەو دۆسیانە دابخرێ بۆیە داوا دەکەین
١/ دۆسیەی شەهید رەئوف ئاکرەیی و سەرجەم تیرۆرە سیاسیەکان کوردستان ئەنجومەنی دادوەری کوردستان دۆسیەیان بۆ بکرێتەوە
٢/ لێکۆلینەوە لە دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسانی باڵای ئەوکاتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبادینان بکرێ ، بەهۆکاری ئەوەی ئەوان باڵادەستی بریاری سیاسی و ئیداری سیاسی بون
٣/داوا لەتەواوی ریخراو وکەسایەتیە ئازادیخوازو میدیاکان دەکەین گەر دەتانەوێ دیاردەی تیرۆر کۆتایی پێ بێنن و سنور دابنێنن بۆدەستی تیرۆر لەکوردستان کۆی دۆسیەی سیاسی کوردستان بژێینەوە
کۆمەڵێ لەهاورێیان شەهید رەئوف ئاکرەیی لەهەندەران و نیشتمان
٢٠١٣/٠٥/٢٦
وێنەکە تەنیا شەهیدەکەی ئاشوری تیا نیە