مادده‌ی 140 له چاوه‌ڕوانی گۆدۆدا و کاریگه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له پرۆسێسه‌کاندا
ئاسۆ حامدی……
(ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ کاریگه‌ریت له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک یان مه‌سه‌له‌یه چارهونووسسازهکان دا هه‌بێ ئه‌وا ده‌بێ ده‌خاله‌ت له پرۆسێسه‌کانی بکه‌یت، له دونیای ئێستا دا هیچ پرۆسه‌یه‌کی چاره‌نووسساز به‌بێ قوربانیدان به‌سه‌رکه‌وتن ناگات)
خه‌ڵکی کوردستان قوربانی سیسته‌می ئابووری ئیستهلاکین ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌خاله‌تیان له پرۆسێسه‌کان زۆر که‌مه ئیستا کاتی ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ی نوێ ده‌ست به‌کاربێت و خاڵێ له‌دوای ئه‌م ده‌ورانه دابنێ و ده‌ست به‌کاربێت بۆ ده‌خاله‌تی کاریگه‌ر له هه‌موو پرۆسێسه‌کانی ژیان و گوزه‌ران.
مادده‌ی 140 ده‌توانێ باشترین نموونه بێ، یان ته‌واوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی که هه‌موو هاووڵاتیان ده‌بێ مهسوولانه سه‌یری بکه‌ن و هه‌ڵوێستی بهرپرسانهیان هه‌بێ.
تۆپ بارانه‌کانی تورکیا و ئێران و هێرشی تیرۆریستان ته‌واوی گه‌ل ده‌هه‌ژێنێ حه‌قه ته‌واوی گه‌لانی کوردستان ههلوێستییان هه‌بێ. سه‌رکه‌وتنی مادده‌ی 140 ده‌توانێ ههنگاوێکی به‌ره‌وپیش چوونی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی بێ له کوردستان. وا له خواره‌وه به‌درێژی باس له‌م مادده‌یه ده‌که‌ین:
مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراقی دوای ئه‌وه‌ی له دیسامبه‌ری 2007 به بێ هیچ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک بۆ گه‌لی کورد په‌رله‌مان به ناچاری و که به‌سه‌ریان فه‌رزکرابوو که 6 مانگ دواخستنی جێ به‌جێ کردنی مادده‌که‌یان په‌سند کرد.
ئه‌وا وا مانگه‌کان ده‌ڕۆن و ده‌ڵێن کات وه‌کو شیر وایه ئه‌گه‌ر نه‌یبڕی ده‌تبڕی. هه‌روا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خوا خوایه‌تی ڕۆژنامه‌کان و نوسه‌ران باس له مادده‌ی 140 نه‌که‌ن.
هه‌ندێکیش ده‌یانه‌وێ وه‌کو نه‌عامه سه‌ر به‌ژێر لمدا بکه‌ن. له دوا هه‌نگاودا قه‌راره سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ده‌ست له ریفراندۆم بشوات و ئه‌ویش فت بکات و باس له چاره‌سه‌ری سیاسی ده‌که‌ن. ئاخرین ده‌ستکه‌وت ته‌عویزی 10 ملیۆن دیناره بۆ ئاواره‌کان و گوند نشینه‌کان که ئه‌مه‌ش ناتوانێ مه‌سه‌له‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ته‌نها مۆرفینێکه و به‌س بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازارێکی کاتی.
چاره‌ی گه‌لی کورد له پێداویسته‌کانی خودی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌یه، ئه‌م کارکردنه له ژێره‌وه ده‌توانێ چاره‌سه‌ری گشت گرفته‌کان بێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ئه‌مه له کوردستان هیچ مانایه‌کی پراکتیکی نیه.
جگه له سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی که‌سی تر ئه‌م حه‌قه‌ی نیه. ئه‌گه‌رچی خودی ئه‌وان له واقعدا ته‌نها دوو حزبی ده‌سه‌ڵاتن و به‌س. له واقعدا ده‌بێ میلله‌تی کورد زۆرتر و کاریگه‌رتر ده‌خاله‌تی له پرۆسه‌کانی سیاسی و چاره‌نووسساز دا هه‌بێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئینتمای حزبیه‌وه نیه، ئه‌م که‌لتووره سیاسیه ده‌بێ له کوردستان بگۆڕێ.
مه‌سه‌له‌ی ناوچه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کان و که‌رکوک دووریه‌کی ئه‌قلیمی یان هه‌یه،پێده‌چێ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ئه‌مریکا و غه‌رب نایه‌نه‌وێ ئه‌م شاره بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کوردی. ئه‌مه دیاریه‌کی به‌رده‌وامی ئه‌مریکایه بۆ تورکیا و ووڵاتانی ده‌ورووبه‌رو ووڵاتانی دونیای عه‌ره‌ب . ڕه‌نگه بۆ چه‌واشه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد جارجاره کات وه‌کو کاراکته‌رێکی هونه‌ری سیاسی به‌کاربهێنن و ئه‌وانیش بۆ پێداویستیه‌کانی حزبی و که‌سایه‌تی خۆیان سه‌ری بۆ ده‌له‌قێنن.
بۆ ته‌واوی میلله‌تی کورد و چاره‌نووسی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی گرنگه ئه‌م ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان، بۆ ئێستاش له‌باری ئهمنیهوهش خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه باشتر ده‌ژین و له‌باری فه‌رهه‌نگی و شارستانی پێشکه‌وتنێکی ئاوا به‌خۆیان نابینن. به‌ڵام له‌باری ئابووری له ئارامیه‌ک دا ده‌توانن نهوهکانینان باشتر په‌روه‌رده بکه‌ن. ئه‌مه ته‌نها ڕاسته‌وانه‌یه بۆ کورده‌کان و کریستانه‌کان ی ناوچه‌که به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان و تورکمانه‌کان ئه‌مه پێجه‌وانه‌یه له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا، ئه‌گه‌رچی ژیان له ژێر ڕکێفی سوپای به‌در و سه‌در دیاره چۆنه.
مه‌سه‌له‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له پێداویستهکی مێژووی و نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تی کورده‌وه‌یه تا زیاتر له پێداویستی شارستانی و ئه‌منیه‌تی ناوچه‌که. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا کێشه‌یه‌کی کۆنینه زیندوو ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه ئه‌م ناوچه‌یه هه‌روا بمێنێته‌وه‌و له ژێر ته‌عبیری ئینسان دۆستیدا هه‌ناسه بدات.
میلله‌تی کورد ده‌بێ ئه‌م داواکاریه به پراکتیک بکاته‌وه‌و هه‌رچی زیاتر داخوازیه‌کانی له که‌ناڵه‌کاندا زیاتر پێدابگرێ و و شه‌قامی کوردی ده‌بێ زۆر ڕوون و ئاشکرا داواکانی به پراکتیک بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش هێزێکی به‌رده‌وام و ڕێکخراوی ده‌وێ و ده‌بێ له حاڵه‌تی فشار‌و هێرشکردنی به‌رده‌ام بێت.
فشاری شه‌قامی کوردی خۆی له خۆی دا له‌به‌ر ته‌حزب بوونی کۆمه‌ڵگای کوردستان له نێوان پارتی و یه‌کێتی دا ته‌نها بارستاییه‌که‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌وان دایه ئه‌مه‌ش گرفتێکی کوشنده‌یه، ئه‌گه‌ر شه‌قامی کوردی هه‌روا به ئه‌سیری بمێنێته‌وه و کلکایه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات بن ئه‌وا خه‌ڵکی کوردستان خۆیان قوربانین. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان له ڕوانگه‌ی قازانجی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی به به‌رنامه‌یه‌کی تر نه‌هاته مه‌یدان، ئه‌وا سه‌ره‌تا به‌یانی نه‌مانیانه به‌ڵام کام ئۆپۆزیسیۆن؟ ئه‌وانه‌ی له دوای ده‌سه‌ڵاتدا خه‌رمانی گه‌نده‌ڵی ده‌خۆن یان ئه‌وانه‌ی هه‌ر دژن و به‌س به‌بێ به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی منسهجم! بێ مانای ئۆپۆزیسۆن تا وای له که‌سێکی وه‌کو که‌مال میراوده‌لی کرد پێشنیار و سه‌رنج بۆ یه‌کگرتووی ئیسلامی و سه‌لاحه‌ددین بهائه‌دین و حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود بکات ، ئای له غه‌ریبی سه‌رده‌مانێ که‌مال مێژوویه‌کی تری هه‌بوو و ئیستا کات به م مه‌سه‌لانه به‌خۆڕایی ده‌دات. هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له حه‌سه‌نت شیره فه‌ندی.(ئه‌م ڕسته‌یه هی درامایه‌کی کوردیه که ئه‌کته‌ره‌که له جیاتی بڵێ هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له شیرت حه‌سه‌نه فه‌ندی) .
بۆ خه‌ڵکی ئاسایی گرنگه که بتوانێ ئارام و ئاسایش ژیانێکی ئینسانی هه‌بێت و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی ئارام و به‌هره‌مه‌ند له پێداویسته‌کانی ژیانی پێشکه‌وتوو دا.
له‌م ده‌ورانه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌ی عێراقدا گه‌لی کورد ده‌توانێ ده‌سکه‌وته‌کانی زیاتر به پراکتیک بکاته‌وه و زیاتر بتوانێ ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچه‌کانی کوردنشین دابین بکات و چاره‌نووسی سیاسی ناوچه‌که‌ش بۆ لای خۆی کێش بکات و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که هه‌رده‌م له هه‌وڵی فیتنه دانه و نایانه‌وێ ئه‌م گه‌له به ئازادی بژی. سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد له‌م نێوه‌دا نه‌یانتوانیووه کاتی مناسب و هه‌ڵوێستی سیاسی دروست دیاری بکه‌ن و گه‌لێ فرسه‌تیان له‌ده‌ستداوه و ده‌ده‌ن. ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه له کوردستان له کاتی هێرشی سوپای تورکیا ئه‌وا ناوه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا و غه‌رب و ده‌سه‌ڵاتی کوردی له پراکتیک دا ڕوونکرده‌وه. به یه‌ک ووشه نه هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه و نه‌هیچ نه حیسابێ بۆ ئه‌وانیش ده‌که‌ن وه‌کو هێزێکی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ئاوا که بتوانێ حیساباتی سیاساتی خۆیان(ئه‌مریکا و غه‌رب) له‌سه‌ر دابڕێژن. ئه‌مریکا و غه‌رب هه‌رده‌م بۆ قازانجی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان عهودالن و باکیان به که‌سی تر نیه ئه‌مریکاییه‌کان به‌ڕاشکاوی ئه‌مه ده‌ڵێن . ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش نوێ نیه و هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مریکاییه‌کان چۆن له مه‌یدانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا بیرده‌که‌نه‌وه. ئه‌ی بۆ میلله‌تی کورد له هه‌وڵی مه‌سه‌له ستراتیژی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بێ.
ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد هه‌روا چاوه‌ڕوانی له ده‌ستوور و خاڵ به‌ندیه‌کانی هه‌بێ ئه‌وا بۆ خه‌ڵکی که‌رکوک و گه‌رمیان و مه‌خمور و شه‌نگار هه‌ر دوودڵی و دڵه ڕاوکێه ونائارامیهو هیچی تر ڕه‌نگه بۆ ئاکرێ مه‌سه‌له‌یه‌ک نه‌بێ ته‌نها ئیداریه و به‌س.
له واقعدا خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه ده‌بێ زیاتر فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له هه‌موو لایه‌ک تا مه‌سه‌له‌کانیان یه‌کلا بکرێته‌وه. کاریگه‌ری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له پرۆسه‌کانی ژیان و گوزه‌رانیان ده‌بێ به‌پراکتیک ببێته‌وه‌و نابێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به میزاجی خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسیان بدات. خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه چیتر پێویستیان به چاوه‌ڕوانی نیه وده‌بێ له‌لایه‌ک فشاربخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له‌لایه‌کیتر خۆیان ده‌خاله‌ت له پرۆسێسه‌کان بکه‌ن. ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌کی به‌هێزی ده‌وێ. خه‌ڵکانی ناوچه‌کان باشتر‌و چاکتر ده‌توانن پرۆسه‌کان به‌ڕیوه‌ببه‌ن له که‌سانی سیاسی که بۆیان دیاریکردوون. نه نوێنه‌ری هه‌رێم و نه سکرتێری حزبی شوعی عێراق توانیان یه‌ک مه‌تر پرۆسێسه‌کان به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ن. نه ده‌زگاکانی یی ئێن یش ده‌توانن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به قازانجی خه‌ڵکی ناوچه‌که کۆتایی پێ بێنن.
نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل له‌م ناوچانه ده‌توانن و ده‌بێ بڕیاری خۆیان به سه‌رکردایه‌تی سیاسی بگه‌یه‌نن.
ئه‌مه مانای گه‌شه‌دان به دوژمنایه‌تی نه‌ته‌وه‌وایه‌تی جیاجیا له ناوچه‌کان بدرێت نیه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانه‌و گه‌لانی ناوچه‌کان ده‌توانن ئارامتر بژین.
هه‌رماوه په‌رله‌مان یش دانیشتنێکی تر بکات و بڵێ پێویستمان به ڕیفراندۆم له که‌رکوک نیه و مه‌سه‌له‌کان به سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. چاوه‌ڕوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌م ناوچانه ته‌نها به‌فیڕۆدانی کاته و کۆمابوونی سه‌رماییه بۆ هه‌ندێک و ماڵوێرانی و ته‌قینه‌وه‌شه بۆ گشت له که‌رکوک و ناوچه‌کانی تردایه.
مارس 2008