هه‌ڤپه‌یڤینێک ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی له‌گه‌ڵ دارا ئه‌حمه‌د – به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ –
ئا : ڤینۆس فایه‌ق……
• پێناسەیەکی کورتی رۆژنامەگەری ئەلەکترۆنی؟
•زاراوه‌ی ''رۆژنامه‌گه‌ریی ئه‌لکترۆنیی'' زاراوه‌کی گه‌لله‌ک کرێت و نابه‌جێیه، هه‌روه‌کو ''ماچی سینه‌مایی''م دێته به‌ر چاوان! رۆژنامه هه‌گه‌ر به ده‌ست بینووسیهوه – وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌بیرم دێ سه‌رده‌مانه‌ک له کاتی پێشمهرگهییم به ده‌ست له‌سه‌ر قاقه‌زی تایبه‌تی چاپکردن دهماننووسییهوه و به '' ره‌شک'' ی چاپکردن و به پارچه جاوه‌ک له‌سه‌ر فه‌رشی نانکردن راماندهکێشا – یان به چاپ و چاپخانه – هه‌ر له چاپکردن به زه‌بری به‌هێزی په‌نجه له‌سه‌ر ئامێره که‌ونه‌کانی چاپ را بگره تا ده‌گاته چاپکردن به لێخشاندن و ده‌نگی گۆتنی ووشه‌کان و ئامێری هه‌ره تازه‌ی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌نگین- یان به‌و شێوه‌ی نهۆ که پێێ ده‌گۆترێ ماڵپه‌ڕ- شڕۆڤهکی گه‌ره‌که – هیج جوایێزییهکیان نییه. که‌واته رۆژنامه – ئه‌وه‌ش شڕۆڤهکی گه‌ره‌که – هه‌ر رۆژنامه‌یه جا با له‌سه‌ر پیستی مامزێک نووسرابێته‌وه.. ''رۆژنامه‌گه‌ریی''ش - زۆربه‌ی رۆژنامهکاره تازهبابهتهکان به هه‌ڵه به یه‌ک (ی)ی ده‌نووسن – که ''ئه‌لکترۆنیی'' پێوهدهنووسێنن به راده‌کی زۆر لێیده‌قه‌ومێ وه‌ک ئه‌وه‌ی که لێیقهومایه.
• ئایا بە باوەڕی جەنابت ئەو جێنێتەی جەنابت بەڕێوەی دەبەیت، لە خانەی رۆژنامەگەریدا ریزبەند دەکرێت؟
• (( به‌رای جه‌نابمان و هه‌موو جهنابهکان .. تکایه واز له به‌کارهێنانی جه‌نابمان و جه‌نابیان و جه‌نابتیان بهێنه .. ئه‌وه شێوازی قسه‌کردنی نێو دیوه‌خانان و نووسینگه‌ی سه‌رکرده و مهرکردهکانه )). ئه‌رێ.. نه‌ک هه‌ر له خانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی دایه به‌لکه پێشکه‌وتووترین شێوازی رۆژنامه‌گه‌رییه چونکه جگه‌له‌وه‌ی پڕ به‌رهه‌مه و ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌راسه‌ری جیهان ده‌توانێ به ئاسانیی و به بێ پاره به‌ده‌ستی بهێنێ هاوکات به خه‌رجییه‌کی زۆر که‌م و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له کارمه‌ندان ئه‌نجام ده‌درێ و له هه‌مووشی باشتر ده‌سه‌ڵاتداران و دین و دابونه‌ریتی نێرسالاریی و دواکه‌وتوانه و ئه‌و شته پیسانه‌ی که پێیان ده‌گوترێ ده‌ستوور و یاسا و رێسا ناتوانن ئازادییه‌کانی به‌وجۆره به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه که له شێوه‌ی ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی به کاغه‌ز ده‌توانن . حه‌ز ده‌که‌م ئاگات له‌وه‌ش هه‌بێ که له رۆژنامه‌گه‌ریی ده‌دوێین ئه‌ز ته‌نیا رۆژنامه‌م دێته به‌رچاو نه‌ک ( رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و شتی دی).
• ئایا جیاوازی رۆژنامەگەری ئەلەکترۆنی لەگەڵ رۆژنامەی وەرەقی چیە؟
• تکایه بلێ رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ر کاغه‌ز یان کاغه‌زیی نه‌ک ( وهرهقیی) . جوایێزییهکه هێنده‌ی جوایێزیی نێوان ئه‌وه‌یه که که‌سێک به نامه ماچت بۆ ده‌نێرێ له‌گه‌ڵ که‌سێک که له‌سه‌ر ( ئه‌نته‌رنێت ) ماچت بۆدهنێرێ .
• ئەگەر رۆژنامەنووسێک تەنها لەرێی رۆژنامە ئەلەکترۆنیەکانەوە چالاکی رۆژنامەوانی بکات، ئایا ئەوە بەسە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان؟ واتا یاساکانی رێکخستنی کاری رۆژنامەگەری بوارەکانی تر بەتایبەت وەرەقی هەمان رۆژنامەگەری ئەلەکترۆنیش ئەگرێتەوە؟
• وابزانم له‌من گه‌یشتی که پێموایه رۆژنامه هه‌ر رۆژنامه‌یه جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌ربچێ . ده‌رباره‌ی (سه‌ندیکا)ش – که باشتره بڵێین کۆمه‌ڵه یان یه‌کێتی یان رێخراو یان ده‌سته یان تیپ یان ئه‌نجومه‌ن یان یه‌کگرتن یان کۆم یان کۆمکار یان چه‌ندین یانی تر که راستتره و هه‌مووکه‌سێکیش لێی تێده‌گا و به‌زمانی خۆت ده‌بێ و خۆیشت له‌وه ده‌رباز ده‌که‌ی که وابه‌سته‌ی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوا بی تا راده‌ی لاساییکردنه‌وه‌ی زاراوه و گوزارشت که من بێزم لێی ده‌بێته‌وه .- ئه‌من بڕوام پێی نییه چونکه تا ئێستا هیچ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی رۆژنامه‌نووسان له ده‌ره‌وه‌ی پارت – تکایه ووشه‌ی پارت وه‌ک سه‌ندیکا نییه چونکه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه دانهچووبم له بنچینه‌دا ده‌چێته‌وه سه‌ر به‌ش و پارچه و کوردییش به‌شداره له‌و ووشه‌یه یان هه‌ر له ره‌سه‌ندا کوردییه و دواییش شه‌رمه‌زاریی ئه‌وه نییه که تۆ ووشه‌یه‌ک یان زاراوه‌یه‌کت نییه و هی گه‌لانی تر به‌کارده‌هێنێ به‌ڵکه شه‌رمه‌زاریی و خۆبه‌که‌مزانین ئه‌وه‌یه که تۆ شتێکت هه‌یه وه‌کو هی گه‌لانی دی یان باشتریش له هی ئه‌وان که‌چی ته‌نیا بۆ هه‌ندێ خۆپه‌رستیی تاکڕه‌وانه و پاشکۆییانه ووشه‌و گوزارشتی زمانانی دی دهسهپێنیه سه‌رخۆت که زیان به فه‌رهه‌نگی خۆت و گه‌لانی تریش ده‌گه‌یه‌نێ .- و ده‌سه‌ڵات دروست نه‌بووه و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌کانی ئێمه‌مانان، بهرام ئه‌گه‌ر دروستیش بوو به‌و شێوه‌یه ئه‌وا پێویسته ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێش هه‌ر رۆژنامه‌نووسێکی دی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بێ که به ئه‌نته‌رنێت ده‌رده‌چن چونکه ئه‌وان – له‌نێو ئێستای ئه‌م قۆناغه پڕ چه‌وسانه‌وه – رووی رۆژنامه‌گه‌ریی هاوچه‌رخن و هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن ئازادانه‌تر راستییه‌کان به کۆمه‌ڵ بگه‌یه‌نن ، ئه‌وه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که من رۆژنامه‌ی سه‌ر ئه‌نته‌رنێتم له رۆژنامه‌ی کاغه‌زیی خۆشتر بووێ به‌ڵکه رۆژنامه‌ی یه‌که‌مم له‌رووی کرده‌یی و کاته‌وه پێ باشتره و وه‌ک فه‌رهاد بۆ شیرین و شیرین بۆ فه‌رهاد رۆژنامه‌ی سه‌ر کاغه‌زم له هه‌موو شیرینێک پێ شیرین‌تر و له هه‌موو فه‌رهادێک پێ فهرهادتره.. ئه‌وکاته‌ی که رۆژنامه ده‌توانێ له هه‌موو رووێکه‌وه بوون و ئازادییه‌کانی خۆی بسه‌پێنێ ئه‌من له‌گه‌ل ئه‌وه‌م که له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌ربکرێ .
• ئایا ئەو جێنێتەی جەنابت بەڕێوەی دەبەیت، یاسا و عورفی رۆژنامەوانی پەیڕەو دەکەیت؟ ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە، چۆن، کامانەن ئەو یاسایانە؟
• یاسا‌و رێسا رۆژنامه‌وانیی بێ یا هه‌ر شتێکی دی ئه‌وا بۆ رۆژنامه‌نووس هه‌ر یه‌که.. گرنگ ئه‌وه‌یه که یاسا پێت ده‌ڵێ تۆ ده‌توانی ئه‌وه بکه‌ی و ناتوانی ئه‌وه بکه‌ی .. ئا له‌وێدا مه‌رگی رۆژنامه‌نووس راده‌گه‌یه‌ندرێ، ئێمه ته‌نیا به‌پێی ئه‌و ره‌وشته کارده‌که‌ین که ئازادی مرۆڤ پێشێل ناکا و دژ به هه‌رجۆره چه‌وسانه‌وه‌یه‌ک و جوایێزییهکه له ناوان مرۆڤه‌کان و له پێناو ئازادیی و یه‌کسانیی و ئه‌وپه‌ڕی ئاسووده‌یی تێده‌کۆشێ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له‌چوارچێوه‌ی یاسا جێیان ده‌بێته‌وه ئه‌وا ئێمه یاسایین ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئێمه کۆشش ده‌که‌ین، هه‌ر کۆشش ده‌که‌ین.. هه‌ر کۆشش ده‌که‌ین.. تا ئه‌و ره‌وشته ده‌بێته یاسا و ده‌ستوور.
• ئایا هەموو ئەو جینێتانەی وتار بڵاودەکەنەوە، دەچنە ژێر خانەی رۆژنامەگەری بە مانا فراوانەکەیەوە؟
• رۆژنامه هه‌ر ووتار یان نووچه و دیمانه و له‌سه‌رنووسین و به‌دواداچوون و ..هتد بڵاوکردنه‌وه نییه، به‌ڵکه ئه‌وه فه‌رهه‌نگی باوه که ده‌ڵێ ئه‌وانه بڵاوبکه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستت له‌سه‌ریان هه‌بێ و گرنگ ئه‌وه‌یه که تۆ هه‌ڵهێنجانێک له‌روانگه‌ی گشتییه‌وه بکه‌ی و به‌و پێیه‌ش خوێنه‌ران له‌و شتانه ئاگادار بکه‌یه‌وه که روویانداوه یان رووده‌ده‌ن. ئه‌و خانه رۆژنامه‌گه‌رییه هێنده بۆ من گرنگ نییه که هزری باو بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا، کاتێک که خێلی – له مه‌به‌ستم بگه که ده‌لێم خێل – به‌درخانییه‌کان یه‌که‌م رۆژنامه‌ی کوردی‌یان دروستکرد ئێمه - به چه‌پ و راست - تا ئێستاش شێواز و کارتێکردنه‌کانی به‌سه‌رماندا سه‌پاوه و – که ئامانجه‌کانی خێل له‌باشترین باردا ئه‌وه‌یه که نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی دابونه‌ریت و فه‌رهه‌نگی خێله‌که‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌بچێ- شانازی به‌و رۆژه ده‌که‌ین که ئه‌و خێله یه‌که‌م رۆژنامه‌یان به زمانی کوردی دروستکرد که ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵات و هزری باو به‌سه‌ریدا سه‌پاندوین و هێشتاش ئازادیخوازانێک نه‌یانتوانیووه بێنه سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که و بڵێن رۆژنامه‌گه‌ریی راسته‌قینه‌ی کوردی ئه‌وکاته ده‌ستپێده‌کا که رۆژنامه‌نووس بتوانێ به‌وپه‌ڕی ئازادیی بنووسێ ، من بۆخۆم وه‌ک سه‌رنووسه‌ری یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و بێلایه‌ن له ساڵی (١٩٩٤) چه‌ند ژمارهیهیهکی رۆژنامه‌ی (ئه‌مڕۆ)مان ده‌رکرد که وا هه‌ست ده‌که‌م هه‌ڵوێست و بهکارههڵستانهکهمان له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی زۆر له‌و هه‌ڵوێست و بهکارههڵستانهی ئه‌وکاتی به‌درخانییه‌کان وه‌ک خێلێک له بارودۆخی ئه‌وکاتی ووڵاتی میسر گرانتر بووبێ و له‌خۆبووردنی پتری گه‌ره‌ک بووبێ که‌چی ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆژنامه‌نووسه‌کان که به جۆرێک له جۆره‌کان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن یان سه‌ر به له‌ده‌سه‌ڵات خراپترن نایانه‌وێ دان به‌و راستییه بنێن که رۆژنامه‌ی ( ئه‌مڕۆ ) یه‌که‌م به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و دوور له پارته‌کانی دانا. ئێمه حه‌ز ناکه‌ین بچینه ئه‌و خانه‌یه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی به واتا فراوانه‌که‌یه‌وه!
• باوەڕتان وانیە ئەم جێنێتانە بوارێکی باش بن بۆ سەرهەڵدانی دیاردەی سووکایەتیکردن و تەشهیر و حەیابردن، لە کاتێکدا رۆژنامەگەری راستەقینە لەو جۆرە مومارەساتانەوە دوورە؟
• نا نه‌خێر ، ئه‌گه‌ر دوو ماڵپه‌ڕی وه‌ک کوردستان نێت و کوردستان پۆست – که هه‌ردووکیان ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش له خزمه‌تی یه‌کێتی و پارتیدا نه‌بن ئه‌وا به ناڕاستهخۆیی له خزمه‌تی ئه‌واندان و به شێوه گشتییه‌که‌ی ئابڕووی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازادیان بردیه- ی لێ ده‌ربکه‌ین ئه‌وا زۆرێک له‌وانی دی به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌نگی ئازادی گه‌له‌که‌مانن و هه‌ر ئه‌وانیشن وایان له یه‌کێتی و پارتی کردووه که که به ئه‌نقه‌ست وا نیشان بده‌ن که دژی ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ئاست نزمهن و بۆ له‌خشته‌بردنی خه‌ڵکیش وا نیشان بده‌ن که ئه‌و دوو ماڵپه‌ڕه ماڵپه‌ڕی ئازادن و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نین ، من ته‌نێ له چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی له‌و بابه‌تانه وه‌ک خۆت گوته‌نی (سووکایەتیکردن و تەشهیر و حەیابردن) ده‌خوێنمه‌وه که هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ناوبراو ئه‌گه‌ر له لایه‌نێک سه‌ر به ده‌سه‌ڵات نه‌بن ئه‌وا له سه‌ت لایه‌نی دی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن به (هاوڵاتی و ئاوێنه)شه‌وه. ئه‌من ئێستا زۆر پتر حه‌ز به خوێندنه‌وه‌ی پارتینامهکانی وه‌ک (کوردستانی نوێ و خه‌بات… هتد) ده‌که‌م نه‌ک به خوێندنه‌وه‌ی (کوردستان پۆست و ئاوێنه و کوردستان نێت و هاوڵاتی و شتی له‌و بابه‌تانه)، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دووباره تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئێمه له ده‌رکردنی (رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ) به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ ئه‌و بارودۆخه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاده که ئێستا رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی تێیکه‌وتووه.
نازانم ئه‌گه‌ر تۆ پێت وابێ رۆژنامه‌گه‌ریی راسته‌قینه بوونی هه‌بووبێ و ئه‌و رۆژنامهگهرییهش هی پێش ده‌رچوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئازاد بێ که رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له (١۵\٨\١٩٩٤)پێ‌بڕا یان هی پێشتر هی سه‌رده‌می حکومه‌تی به‌عس – هاوکاری و کاروان و به‌یان و رۆشنبیریی و .. هتد – بێ ئه‌وا ئه‌من پێم وایه رۆژنامه‌گه‌ریی راسته‌قینه هێشتا له‌ناو کورد دانه‌هاتووه ئه‌گه‌ر که‌سانێکیش وه‌ک (کارمه‌ندانی ئه‌مڕۆ) ویستبیان رهچهکه بشکێنن و رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌رانه ببنه‌وه ئه‌وا سه‌ره‌تا ویستوویانه به‌هه‌ر جۆرێک هه‌بێ بیانکڕن ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێ سه‌رکوتیان بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رکوتی ئێمه‌یان کرد و ئه‌گه‌ر بمتوانیبا له‌وێ به‌کارکردنه‌وه به‌رده‌وام بم و هه‌نده‌رانم نه‌کردبا به سه‌نگه‌ر ئه‌وا بێگومان لهناویاندهبردم.
رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه یان باشتر بڵێین رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد و سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل دووره له جنێو و سوکایه‌تیپێکردن بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌من ده‌یبینم زۆربه‌ی کات ته‌نیا ئه‌و رۆژنامانه جنێو به هه‌موو که‌سێک ده‌ده‌ن و سووکایه‌تیی به هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ن که رۆژانه به‌شێوه‌ی کاغه‌ز ده‌رده‌چن و سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و فه‌رهه‌نگی باون – خه‌بات و کوردستانی نوێ و ده‌زگا و میدیایه‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و پارته ئیسلامیی و دژ بهگهلییهکان- . تۆ هه‌رگیز ناتوانی ته‌نانه‌ت یه‌ک نموونه‌م بده‌یێ که پێشکهوتووخوازێک، چه‌پێکی راسته‌قینه، کۆمۆنیستێکی راسته‌قینه، مرۆڤدۆستێک له ماڵپه‌ڕه‌کان یان له‌و رۆژنامانه‌ی که به کاغه‌ز ده‌رده‌چن جنێو به گه‌ل بده‌ن. ئه‌وه ته‌نیا جه‌لال تاله‌بانییه که – به به‌شه‌کی زۆری خه‌رکی هه‌ولێر ده‌رێ (بیژی)و به به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی سلێمانیش ده‌ڵێ (زۆڵ) – ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌نگ به لیسته‌که‌ی ئه‌وان ناده‌ن و هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له‌و باشتر نین و هه‌ندێک جار له‌ویش تێده‌په‌ڕێنن . هه‌ر له‌م رۆژانه تاڵه‌بانی – ئه‌گه‌ر سه‌ر به خێل و خێله‌کیی نه‌با هه‌رگیز ناوی له‌خۆی نه‌ده‌نا تاله‌بانی چونکه تاله‌بانی و بارزانیی و دزه‌یی و جاف و به‌رزنجه‌یی و قه‌ره‌داغیی و .. هتد وه‌ک تکریتیی و جبوریی و دلێمیی و سه‌دریی و .. هتد یه – به‌بۆنه‌ی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی پیرۆزبایی له رۆژنامه‌نووسان کرد، به‌ڵام ئێمه ئه‌و پیرۆزباییهمان ناوێ و با بۆ خۆی بێ چونکه ئه‌و له هه‌موو که‌سێک پتر جنێو ده‌دا له جنێو فرۆشێکی چه‌وسێنه‌ر پتر هیچ شتێکی تر نییه و به‌و بوونه سه‌رۆک کۆماره بهناوهشی ئاستی هه‌بوونی کوردی تا دوا ئاست دابه‌زاند و سه‌رانی ئه‌مه‌ریکاو عه‌ره‌ب وه‌ک ئه‌سپی شه‌تره‌نج به‌کاریده‌هێنن خه‌فه‌ته‌که‌ش ئه‌وه‌یه که خۆی هه‌ستی پێ ده‌کا و که‌چی خۆی لێ بێ‌ئاگا ده‌کا .. خه‌ڵکی بیانییش هه‌رگیز له‌وه تێناگه‌ن که به هۆی هه‌ندێک بارودۆخی ده‌گمه‌ن و تێکچڕژاوه که له ناوچه‌کانی ئێمه ئاستی سه‌رکرده‌کان هێنده له دوای ئاستی میلله‌تن!!! خه‌لك ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌یه که له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بژین که‌چی ئه‌وان ده‌بنه رێگر و هه‌ر به سه‌رده‌می قۆپچه لێده‌خوڕن.
به داخه‌وه که رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی تا ئێستا نه‌یتوانیووه ئه‌و راستییانه ده‌رببڕێ که پێویسته ده‌رببڕدرێن، هه‌ربۆیه من، تۆ، ئه‌و.. تا ئێستا ناتوانین ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بین که به‌درخانییه‌کان پتر له‌سه‌ده‌یه‌ک به‌ر له ئێستا کردیان.. ئه‌گه‌ر نا رۆژنامهگهرییهک له‌سه‌ر ده‌ستی خێلێکی کورد سه‌ریهه‌ڵدابێ- با ئه‌و خێلهش سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بووبێ – کوو ده‌بێ و کوو ده‌کرێ که‌سێکی ئازادیخوازی ئه‌م سه‌رده‌مه – له‌جێی خۆیه‌تی ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌یان به‌رز ده‌نرخێنێ وه‌ک کارێکی نه‌ته‌وه‌یی – شانازیی به‌و رێباز و هزر و فه‌رهه‌نگه‌ی ئه‌وان بکا که به ووشه‌ی کوردی په‌روه‌رده‌یان ده‌کرد !!! هه‌روه‌ک راسته ئێمه‌ش وه‌ک مێژوو یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئازاد و دوور له پارته‌کان بووین که‌چی خاوه‌ن ئیمتیازه‌که‌ی – واته که‌سه بێ کاره‌که‌ی نێو رۆژنامه(ناوی گه‌وره و دێی وێران) له نێو رۆژنامه‌گه‌ریی کوردیی – خۆی به ده‌سه‌ڵات فرۆشت به‌ڵام سه‌رنووسه‌ر و سکرتێری نووسین و هه‌موو کارمه‌نده‌کانی تر خۆیان نه‌دا ده‌ست و ئێستاش به هاوکاریی کۆمه‌ڵێک کارمه‌ندی نوێ به شێوه‌ی ( ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)درێژه به رۆژنامه‌ی ئه‌مڕۆ و رێبازه ئازاده‌که‌ی ده‌درێ، ئێستا ناکرێ شانازیی به چاک و خراپی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بکه‌ین.
• ئایا ئەو جۆرە لە بڵاوکردنەوەی ئەلەکترۆنی بوارێک نیە بۆ هاتنە پێشەوەی نووسەری بێ‌توانا و رۆژنامەنووسی بێ بەهرە و لێنەهاتوو؟
• نه‌خێر .. چونکه کامه نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی نێو ئه‌و بڵاوکراوانه هه‌ن که هه‌ندێک که‌س یان باشتره بڵێین ده‌سه‌ڵاتداران به بێ توانا و نه‌شاره‌زا و لێنههاتوویان ده‌زانن باشترن له‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ناتوانن به‌پێی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا خۆ له‌گه‌ڵ شێوازه نوێیه‌کانی رۆژنامه‌نووسیی بگونجێنن و ده‌ستبه‌رداری رۆژنامه‌ی کاغه‌زیی بن و – که زۆربه‌ی کات و تا ئێستاش له کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌هۆی پێویستییه مادییه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌رده‌چن – تا ئێستاش هه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌نووس و له‌سه‌رده‌می به‌عسیش بۆ سه‌دام و به‌عسیان ده‌نووسی جا چ راسته‌خۆ و به‌ئاشکرا بووبێ یان ناراسته‌وخۆ و لهبنپهرده . به پێچه‌وانه‌وه ئه‌من وای ده‌بینم که بوارێکه بۆ په‌روه‌رده‌کردنی توانا و زرنگییهکان چونکه هه‌ر جێگایه‌ک ئاسانکاریی و ئازادیی پتری لێبێ ئه‌وا بێگومان پڕ له به‌رهه‌می باشتر و نایابتر ده‌بێ.. نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه کۆنه‌کانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نێو بارودۆخێکی سه‌رکوتگه‌ر ژیاون زۆربه‌یان فێره ملکه‌چیی و دابه‌زین بۆ ئاستی باو و به‌رژه‌وه‌ندخوازیی کراون ئه‌گه‌ر نا تا راده‌ی له‌ناوبردنی جه‌سته هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ کراوه.. بۆیه ناتوانن به ئاسانی خۆ له‌و بڵاوکراوه نوێیانه بێده‌نگ بکه‌ن که - جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌نی خراپیان هه‌یه – زۆر به‌ئاسانی و زۆر به خێرایی پێنووسی به‌پێزیان تێدا په‌یدا ده‌بن ،نایه‌ن له لایه‌نه چاکه‌کانی ئه‌و شێوازه بدوێن به‌ڵكه ته‌نیا له لایه‌نه خراپه‌کانی ده‌دوێن چونکه وه‌ک ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له کۆنه‌پارێزیی و به‌فیڕۆدانی تواناکانی مرۆڤ و داگیرکردنی ماف و ئازادییه‌کانیان ده‌بیننه‌وه. ناشکرێ له‌م سه‌رده‌مه بڵێن داشقه له لۆری باشتره بۆ گوازتنه‌وه‌ی شت چونکه ئێمه به داشقه راهاتووین و به‌کارهێنانی هیچ زانینێکی ناوێ و وه‌ک لۆریش دووکه‌ڵ و ده‌نگ و … هتد دروست ناکا و مه‌ترسی وه‌رگه‌ڕانیشی نییه!
• ئایا بوارێک نیە بۆ دروستبوونی گرووپێک لە نووسەر کە بەناوی خوازراوەوە دەنووسن بە مەبەستی سووکایەتیکردن؟
• نه‌خێر، چونکه ئه‌و جۆره نووسه‌رانه‌ی تۆ ئاماژه‌ت پێکردن به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که به ناوی خۆیان له‌نێو ئه‌و بلاوکراوانه ده‌نووسن زۆر که‌من دواییش ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا هه‌ر ته‌نیا خودی خۆیان و ئه‌و که‌سانه ریسوا ده‌بن که به جۆرێک له‌جۆره‌کان ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وکه‌سانه ده‌ره‌خسێنن که ده‌یانه‌وێ کاروپیشه‌یان سووکایه‌تییپێکردن بێ.. بێگومان ئه‌وانه هیچ کارتێکردنێکیان نابێ له‌سه‌ر گۆڕینی هیچ شتێک.. ئه‌و دیارده‌یه رێک وه‌ک ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له‌نێو ده‌ریایه‌کی فراوان تڕ بکا هه‌ر که تڕه‌که‌ی بووه بڵق و له‌سه‌ر رووی ئاو ته‌قیه‌وه ئه‌وا هیچ نامێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێ – راسته ئه‌و تڕهش کارتێکردنێکی زۆر زۆر که‌م له‌سه‌ر بوون داده‌نێ – که‌چی ئه‌و جۆره جنێونووس و سووکایهتییکهرانه هێنده‌ی ئه‌و تڕهش کارتێکردنیان له‌سه‌ر ره‌وتی نووسین و رۆژنامه‌گه‌ریی نابێ.
تۆ له سووکایه‌تیی ده‌دوێی.. به بۆچوونی من زۆرترین سووکایه‌تیی و به‌کارترین سووکایه‌تیی له‌نێو نووسین و بواری رۆژنامه‌گه‌ریی له‌نێو رۆژنامه کاغه‌زییه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانه ئه‌نجامده‌درێن که به بێ ناو یان به ناوی پارت و رێکخراوه‌کانیان سێ چوار لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تای رۆژنامه‌کانیان هه‌ندێک جار زیاتریش بۆ جنێودان و سوکایه‌تیکردن نه‌ک به که‌س به‌لکه به سه‌رجه‌می گه‌ل ته‌رخان ده‌که‌ن.. کاره‌ساته‌که لێره‌دایه ئێمه چاومان ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌ی نێو رۆژنامه کاغه‌زییه‌کان نابینێ که نه‌ک هه‌ر به‌ناوی خوازراو به‌ڵکه به‌بێ ناو یان به ناوی ده‌سه‌ڵات و سه‌رپه‌رشتیاری گه‌ل به گه‌ل ده‌کرێ به‌لام له چاوپێکه‌وتنێکی ئاوه‌ها چونکه کۆششی رێکخراوه‌یی ده‌سه‌ڵات به چه‌ندین جۆر و شێوه – هه‌ندێک کات به ئاسانیی هه‌ستیان پێناکرێ – رێگای خۆشکردووه ئه‌و ژماره که‌مه‌ی جنێونووسان و سووکایهتییکهرانی نێو ئه‌و بڵاوکراوانه ببینین و زۆر پتر له‌پێویست گه‌وره‌یان بکه‌ین تا ئه‌و راده‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران دڵیان داده‌که‌وێ.
دیاره تا کۆمه‌ڵ ئازاد و یه‌کسان نه‌ژیێ ئه‌و سووکایه‌تییه راسته‌قینانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ده‌ستوور و یاسا و رێسا و دین و دابونه‌ریت رێگایان پێده‌درێ و له لیستی سووکایه‌تیی ده‌رده‌کرێن- چونکه ده‌سه‌ڵات خۆیان ده‌یانکه‌ن – زۆر زۆر پترن و به‌راوورد ناکرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و سووکایه‌تییانه‌ی که له راستییدا سووکایه‌تیی نیین و هیچ کارتێکردنێکی ئه‌تۆیان نابێ له‌سه‌ر مرۆڤه‌کان چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆمه‌ڵ و ده‌شخرێنه لیستی سووکایه‌تیی.. به‌رده‌وامیش هه‌موو وه‌ڵام و به‌رگرییه‌کی گه‌ل دژ به پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کان به هێرش و جنێو و توندوتیژیی و سووکایه‌تیی ناوزه‌د ده‌که‌ن .
به‌ڵام دیاره ئه‌و شێوه بڵاوکراوانه ته‌نگیان به زۆرداران به‌گشتیی هه‌ڵچنیووه بۆیه وا ته‌نگاو بوونه و سه‌ری زمان و بنی زمانیان هه‌ر هێرشکردنه بۆ سه‌ریان .
تێبینیی:ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌قی ئه‌و ههڤپهیڤینهیه که‌چه‌ند به‌شێکی له‌رۆژی
٤ و ۶ و ٨ ی ئایاری ٢٠٠٨ له رۆژنامه‌ی ( کوردستان راپۆرت ) بڵاوبۆوه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ