سووره‌ی ته‌ماشا….. سۆهرابی سپێهری
له فارسییه‌وه: رۆژدین راد…..
سوێند بێ به ته‌ماشا
به سه‌ره‌تای که‌لام
به هه‌ڵفرینی کوترێک له زه‌ین
به‌و وشه‌ی له به‌ند دایه.
وهتهکانم رووناک بوون وه‌ک پاره چیمه‌نێک.
به ئه‌وانم گووت:
هه‌تاوێک له ده‌م ده‌رگای ئێوه‌یه
ئه‌گه‌ر ده‌رگا بکه‌نه‌وه دهدروشێ به سه‌ر کردارتاندا.
وه به ئه‌وانم گووت:
به‌رد زینه‌تی کۆساران نییه
هه‌ر وه‌ک فیلیز،زیوه‌ر نییه به بالای قوڵینگ.
له په‌نجه‌ی زه‌ویدا گه‌وهه‌رێکی ناپه‌یدا هه‌یه
که په‌یامبه‌ران سه‌رسامن به رووناکی ئه‌و.
له پێی گه‌وهه‌ر برۆن.
ساته‌کان به‌رنه مێرگوزاری په‌یامێک .
وه من مژده‌م دا به ئه‌وان،به ده‌نگی پێی ته‌ته‌رێک
وه به نیزیکی رۆژو زیاد بوونی ڕه‌نگ.
به بانگی گوڵی سوور،له پشت پرژینی وه‌ته‌ی دڵ ئازار
وه به ئه‌وانم گووت:
هه‌ر که‌س له حافزی لهقێکدا باغێکی دیت
سیمای له بێشهلانی شادی ئه‌به‌دیدا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر که‌س ببێته دۆست ده‌گه‌ڵ بالنده‌ی هه‌وا
خه‌وی ئارامترین خه‌وی جیهان ده‌بێت.
ئه‌و که‌سی نوور له سه‌ر په‌نجه‌ی زه‌مان بچنێت
ده‌کاته‌وه گرێی په‌نجه‌ره‌کان به ئاهێک.
له ژێر بییێک بووم.
گهلایهکهم له لقی چنی و،گووتم:
چاوه‌کانتان هه‌ڵێنن،ئایه‌تێکتان باشتر له‌وه ده‌وێت؟
گوێم لێ‌بوو به یه‌کتریان ده‌گووت:
سه‌حه‌ر ده‌زانێت،سه‌حه‌ر!
له سه‌ر هه‌ر چیایه‌ک په‌یامبه‌رێکیان دیت
هه‌وری ئینکاریان له کۆل کرد.
بامان نارد
هه‌تا کلاوهکانیان له سه‌ر بفڕێنێت.
ماڵه‌کانیان پڕ بوو له " داوودی "
چاوه‌کانمان گرتن.
ده‌سته‌کانمان گهیاندهنه سه‌ر لقی هۆش.
گیرفانه‌کانمان پڕ کردن له عاده‌ت
خه‌ونه‌کانیشمان شێواندن به ده‌نگی سه‌فه‌ری ئاوێنه‌کان .
داوودی:گولێکی تا ڕاده‌یه‌ک گه‌وره‌و په‌ر په‌ره که ڕه‌نگی جۆراو جۆری هه‌یه. بۆ وێنه سوور،زه‌رد،سپی