نازیسته‌کان و داگیرکارانی کوردستان و جینۆساید…!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی…. پێشه‌کی و کردن به کوردی……
راگوێزان، ده‌ربه‌ده‌ری، تاڵانکردن. ده‌ستدرێژیی، سوتماکردنی کوردستان، نکوڵیکردن، پاکتاوی ره‌گه‌زی، به‌کارهێنانی گازی کیمییایی، زیندوبهچاڵکردن، کۆمه‌ڵکوژی، کولتور لهنیوبردن.. ئه‌مانه ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ن که سێستێمی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال له کوردستاندا، پیاده‌ی ده‌که‌ن.
سه‌رانی ده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر، له هه‌ر دهموکاتێکدا بووبێت، له‌ژێر هه‌ر ناو و دروشم و ئایدۆلۆژیایه‌کدا، بیت، سیستێمی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال په‌یڕه‌و ده‌که‌ن. له راستیدا گرنگ ئه‌وه نییه، ئه‌و رژێمانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتدان، سه‌ر به‌کام ئایدۆلۆژیان. یان کام ده‌سته و گروپن، ئه‌مانه سێستێمی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن. که ئه‌ویش سیستێمی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیاله. که‌واتا هونه‌ری کاره‌که له سیستێمی دهوڵهیدایه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی رژێمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی ده‌وڵه‌ته داگیرکاره‌کانی کوردستان بده‌ین. ئه‌وا ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت. له‌سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه له لایه‌ن ئینگلیزه‌کانه‌وه، که به رژێمی پاشایه‌تی ده‌ستیپێکرد، به که‌ریم، ئارف و به‌کر، سه‌ددام کۆتای‌یان هات. مرۆڤ ده‌پرسێت ئه‌و مافا نه‌ته‌وه‌ییانه کامانه‌ن که کورد له سایه‌یی ئه‌م رژێمانه‌ی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالی ئێراقه‌وه پێی شاد بووه، جگه له ئه‌نفال و جینۆساید، سوتماکردن و ژه‌هراویکردنی کوردستان.. تد.!؟
له ئێرانی کۆلۆنیالدا… له رژێمی (ره‌زا شا)، (حه‌مه ره‌زا)، (خومه‌ینی).. له ده‌وڵه‌تی سوریای کۆلۆنیالدا له سه‌رده‌می (ئه‌سه‌د) و (به‌شار)دا، له تورکیای کۆلۆنیال. له سه‌رده‌می ئایۆلۆژیا، فاشیه‌کانی (مسته‌فا که‌مال)، (ئیننۆ)، (دیمیرال)، (ئۆزال)، (چیله‌ر)، (ئه‌ربه‌کان)، (ئه‌جه‌وید) و ئه‌ردوگاندا.. ئه‌م رژێمانه هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به ئایدۆلۆژیایه‌ک بوون..! به‌ڵام کوا دۆزی کورد له لای ئه‌م رژیم و ده‌سه‌ڵاتدارانه جاره‌سه‌ر کراوه..؟ هه‌ریه‌ک له‌م رژێم و سه‌رانه‌ی ده‌وڵه‌ت، جێبه‌جێکاری ئادۆلۆژیای ده‌وڵه‌تن، که ئه‌ویش سیستێمی کۆلۆنیاله له کوردستاندا.
که‌واتا له‌م راستییه‌وه ده‌بێت کورد وه‌ک نه‌ته‌وه هه‌ڵویسته له‌سه‌ر (یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی) بکات، بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و سیستێمه کۆلۆنیاله ببێته‌وه، که ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له کوردستاندا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. ده‌بێت کورد ئه‌و تراژیدیایانه بگه‌یه‌نێته ناو داموده‌زگا و سازییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، له سازشیی ناوچه‌گه‌ری و به‌ژه‌وه‌ندی خێزان و خێڵی به دوور بگرێت. بۆ ئه‌وه‌ی که کورد به وه‌ک نه‌ته‌وه ئه‌وه مسۆگه‌ر بکات، که جارێکی تر له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی فارس و تورک و ئارهبهوه، رووبه‌رووی جینۆسایدی تر نابیته‌وه. ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ش به بریاردانی مافی چاره‌ی خۆنیسین و رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆکراتی مسۆگه‌ر ده‌کرێت.
دهبابزانیین.. گه‌لانی تر که وه‌ک گه‌لی کورد، هه‌مان چاره‌نووسیان رووبه‌روو بۆته‌وه، چۆن ئه‌و گه‌لانه تونیان ئه‌و کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیانه.. بکه‌نه به‌رده‌باز و له پێناوی ئازادی و سهرفرازیدای خۆیاندا به‌کاریانبهێنن..!؟
لیره‌دا ده‌خوازم هه‌ندێک وێنه‌ی ئه‌و کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی جووله‌که‌کان، که له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه به‌سه‌ریان هینرا، له‌گه‌ڵ تراژیدیای ئه‌نفالی به‌دناو کاره‌ساتی (چیای ئاگری)، هێرشه دڕنده‌ییه‌کانی (خومه‌ینی) له‌گه‌ڵ خوینه‌ری به‌ڕێزدا له‌م تێکسته وهرگێڕاوهدا تاووتێ بکه‌ین.
{هێتله‌ر و جووله‌که}، {کورد…. و تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا.} به واتایه‌کی تر.. تورک، فارس و ئاره‌ب… تکایه که‌س له ناونای ئه‌و سێناوه نه‌سڵه‌مێته‌وه.
کاتێک که شۆڕشه‌کانی (ئاگرین) شه‌ڵاڵی خوینکران، ئه‌وه (تورک) ئه‌وکاره‌یان کرد.. خه‌ڵکانی (بهبگهڵادیش) نه‌بوون..
کاتێک (خاڵخاڵی) لاوانی سنه و مه‌هابادی به کۆمه‌ڵ کوژ ده‌کرد… ئه‌وه (فارس) بوون ئه‌و کاره‌یان ده‌کرد… خه‌ڵکی (کۆریا) نه‌بوون ئه‌و کۆکوژییهیان له کورد کرد.
کاتێک که 182 هه‌زار خه‌ڵکی سفیلی کورد، 8 هه‌زار بارزانی، ئه‌نفالکران… 20 هه‌زار فه‌یلی بیسهروشوین و نادیارکران… هه‌زاران گوند و شارۆچکه ته‌ختی زه‌وی کران… ئه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه‌یان ئه‌نجامدا… (ئاره‌ب) بوون. خه‌ڵکانێکی تر نبوون، له ناو ئه‌ستره‌یه‌کی تره‌وه نه‌هاتبن.
کورد ده‌بێت له‌گه‌ل خۆی راستگۆ بێت…بۆ ئه‌وه‌ی که به ئازادی و سه‌رفرازی بگات… ده‌بێت سوور بێت له‌سه‌ر داوا نه‌ته‌وه‌یی و به دادگایکردنی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیال و له هه‌مانکاتدا بکه‌رانی تاوانه‌کان و داواکردنی ئه‌و زه‌ره‌رو زیان و دزین و تاڵانکردنه که به دریژایی ئه‌و مێژووی داگیرکردنه‌ی له کوردستان کردوویانه.
کۆمه‌ڵکوژی منداڵان و ژنان…!
زاگرۆس زه‌رده‌شتی له سویدییه‌وه کردوویه کوردی..!
رۆژی 4 ئۆکتۆبه‌ری 1942 منداڵان و ژنه جووله‌که‌کان له ئۆردوگای (میزۆجز) له ئۆکرانیا، که ده‌که‌وێته شاری (ڕۆڤنۆ) له لایه‌ن پۆلیسی ئاڵمان و چه‌کدارانی ئۆکراننهوه گوله‌بارانکران.
رووداویکی تر به‌م جۆره له (دوبنۆ) له ئۆکرانیا له 5 –ی ئۆکتۆبه‌ری 1942 جێبه‌جێده‌کرێت، ئه‌م رووداواوه دوای کۆتایی هاتنی جه‌نگ له‌لایه‌ن (هێرمان فرێدریچ) ئاشکراکرا.
ئه‌م سه‌ربازه به‌م جۆره رووداوه‌که ده‌گێڕێته‌وه. ده‌ڵێت:" من و مۆێنیکێس، ملی راسته رێگایه‌کمان گرت.. به‌ره‌و ئه‌و کۆمه‌له خه‌ڵکانه ده‌چووین که هنرابوون. من و هاوڕێکه‌م ملماننا،که‌س رێگه‌ی پێنهگرتین. له‌و کاته‌دا گوێمان که له دهستڕێژوو ده‌نگی گوله‌کان بوو،له پشت ئه‌و چاڵ و کهندهڵانانه ههڵکهنراوهکانهوه ده‌هاتن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که به لۆری هێنرابوون، بریتیبوون له پیاو، ژن و منداڵ.. ئه‌م مرۆڤانه له هه‌موو جۆره ته‌مه‌نێکیان تێدا بوو. یه‌کێک له سه‌ربازه تایبه‌تییه‌کان، به قامچییهوکهوه به‌دیاریانه‌وه راوه‌ستا بوو. ئه‌و سه‌ربازه داوای له‌و مرۆڤانه ده‌کرد که جلوبه‌رگه‌کانی به‌ریان داکه‌نن. له هه‌مانکاتدا فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێده‌کردن که جلوبه‌رگی ده‌ره‌وه ئالهویدا دانێن، جلی ژیره‌وه له‌و ی‌دا، پێڵاو له جێیه‌کی تردا، واتا شوێنه‌کان دیاری و ده‌ستنیشانکراو بوون. من بۆ خۆم کۆمه‌ڵێک پێڵاوی کهڵهکهکراوم بینی.. نزیکه‌ی 800 بۆ 1000 جووت ده‌بوون. له هه‌مانکاتدا جلوبه‌رگی زۆریش کهڵهلهکه کرابوون.
ئه‌و مرۆڤانه بێئه‌وه‌ی هاوار و پاڕانه‌وه و گریان بکه‌ن، جلوبه‌رگه‌کانیان له‌به‌ری خۆیان داده‌که‌ند.
هه‌ر خیزانهو پێکه‌وه راوه‌ستابوون، یه‌کتریان له ئامیز و ماچ ده‌کرد و گه‌ردن ئازادیان لێکدی ده‌کرد. ئه‌م مرۆڤانه چاوه‌رێی فه‌رمانی سه‌ربازێکی تر بوون که ئه‌ویش به خۆیی و قامچییه‌که‌ی ده‌ستیه‌وه له لایانه‌وه راوستابوو.
له ماوه‌ی ئه‌و چاره‌که کاژێڕهی که من له‌و دیمه‌نانه‌م ده‌ڕوانی له‌و مرۆڤانه که‌سێکم نه‌دی که هاوار و پاڕانه‌وه یان نزایه‌ک بکات. من تێبینی خێزانیکم ده‌کرد که 7 که‌س بوون. ژن و مێردیک، ئه‌م دوو هاوسه‌ره ته‌مه‌نیان نزیکه‌ی 50 ساڵێک ده‌بوو، منداله‌کانیان..نزیکه‌ی 1ساڵ، 8 ساڵان، 10 ساڵان هه‌روه‌ها دوو کچی گه‌وره‌شیان هه‌بوو، 20 و 24 ساڵان ده‌بوون.
ژنێکی پیری بسکسپی، منداڵێکی یه‌کساڵی له ئامێز گرتبوو، گۆرانی بۆ ده‌گوت و ختووکه‌ی منداڵه‌که‌ی ده‌دا. منداڵه‌که‌ش ده‌خه‌نییه‌وه. دایک و باوکی مداڵهکهش به‌و دیمه‌نه خوڕخوڕ فرمیسک له چاویان ده‌باری. له‌و لاتره‌وه باوکێک ده‌ستی کوڕه منداڵه‌که‌ی گرتبوو، ته‌مه‌نی ئه‌و کوڕه نزیکه‌ی 8 ساڵان ده‌بوو، باوکه‌که له‌سه‌ر خۆ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی ده‌په‌یڤی.. کوڕه‌که‌ش ده‌گریا، باوکی کوڕه‌که هیمایه‌کی بۆ ئاسمان کرد و ده‌ستێکی به‌سه‌ری کوڕه‌که‌یدا هێنا، دیار بوو شتێکی بۆ روونکرده‌وه.
ئه‌و سه‌ربازه تایبه‌ته‌ی که له‌لای ئه‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤه‌وه وه‌ستا بوو بانگی له هاوڕێ سه‌ربازه‌که‌ی کرد، ئه‌و سه‌ربازه‌ش هاتوو 20 که‌سی له‌و کۆمه‌ڵه مرۆڤانه جوودا کرده‌وه. ئه‌و سه‌ربازه فه‌رمانی به‌و مرڤانه کرد، که به‌ره‌و ئه‌و چاڵه هه‌ڵکه‌نراوه بڕۆن که گڵه‌که‌ی به‌رزکرا بۆوه. ئه‌و خیزانه‌ی که من له باره‌یانه‌وه دووام له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌دا بوون. ئێستاش وێنه‌ی ئه‌و کیژۆڵه پرچ ره‌شه لاوازه‌م وه‌ک خۆی دێته پێش چاو، که به‌به‌رده‌می مندا تێپه‌ڕی، به ده‌سته‌کانی هێمای بۆ خۆی کرد گوتی"ته‌مه‌نم 23 ساڵه."
هۆمۆسێکسواڵ Homosexual…!
نازستهکان هه‌ر که ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، ده‌ستیان به راوه‌دوونانی هۆمۆسیکسواڵهکان کرد. نازستهکان بڕوایان وابوو، که ئه‌م گروپانه له ناو کۆمه‌ڵگادا، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، که له رووی فیزیکی و ده‌روونی و ته‌ندرووستییه‌وه، کاریگه‌ری زاوزێکردن له ناو گه‌لدا که‌مبکه‌نه‌وه. واتا رێژه‌ی منداڵبوون که‌م ببێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌کانی پۆلیسی نه‌هێنی، هه‌ڵمه‌تێکی بۆ سه‌ر جێگای کۆبوونه‌وه و ناو باڕ و ماڵه‌کان کرد. پۆلیس هه‌موو هێزیکی خۆی بهکارهانی. ئه‌م هه‌ڵمه‌ت و گرتن و راوه‌دوونانه، کۆتایی به ساڵانی ئازادی هانی. به‌مجۆره نازستهکان یاسایه‌کی تونگ وتیژیان دژی چالاکوانانی هۆمۆسێکسواڵه‌کان بهکارهانی. ئه‌م روهدوونان و گرتنه سه‌رجه‌م ساڵی 1930 گرته‌وه و گه‌یشته ترۆپک.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێنی (هیمملێر) بیرۆیه‌کی کرده‌وه. کاری ئه‌م (هۆبه‌یه) دهسنیشانکدن و سه‌رژمێری و ته‌نگهه‌ڵچنین، به هۆمۆسیکسواڵهکان بوو. زۆر له نازستهکان داوای ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌و کاره تاوان بارده‌کرێن، یان ئه‌و کاره ده‌که‌ن له سێداره بدرین.
ژاماره‌ی گیراوه‌کانی ئه‌م ده‌سته‌یه،له ساڵه‌کانی 1937 بۆ 1939 به‌ته‌واوی گه‌یشته ئاستێکی بڵند. نزیکه‌ی 100000 مرۆڤی ئاڵمانی و نه‌مساوی گیران و تاوانبارکران.
10000 بۆ 15000 هه‌زار ره‌وانه‌ی زیندانه‌کانی ناو ئۆردوگا زۆرهملیکان کران. ئه‌م مرۆڤه هۆمۆسێکسواڵیتیانه ده‌بوو یه‌کی( سێگۆشه‌یه‌کی په‌مه‌یی) به به‌رۆکیانه‌وه بدروون. ئه‌م مرۆڤانه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هینی و به‌ندیه‌کانی تره‌وه، که‌وتنه به‌ر لۆمه و توانج و فشار و ئازاردان و مامه‌ڵه‌ی تایبه‌ت و خراپیان له‌ته‌کیاندا ده‌کرد. زۆر له‌م مرۆڤه هۆمۆسێکسواڵتیانه رووبه‌رووی مردن ده‌بوونه‌وه. ژماره‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌م کامپه‌دا ژیانیان له ده‌ستدا، به‌ته‌وای له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. به‌ڵام ئه‌م ئه‌و زانیاریانیانه هه‌یه که
ده‌ڵێت:"له 60% ئه‌و مرۆڤانه مردن."
نازیه‌کان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که له باره‌ی هۆمۆسێکسواڵیهوه (ئایدۆلۆژی و زانست) پێکه‌وه ببه‌ستنه‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا زانستێکی ساخته‌یان ئافراند. به مه‌به‌ستی گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وت و خوره‌وشتی هۆمۆسێکسواڵیهکان.
که‌مئه‌ندامان و نا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان…!
له ساڵی 1920 وه هه‌ندێک له مرۆڤه (زانستوانه‌کان)، پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد، که کارێکی به‌جی و راسته، ئه‌و مرۆڤانه بکوژن و له ناوبه‌رن، که بوونه‌ته بار به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه. ئه‌وان مه‌به‌ستیان مرۆڤه (که‌مئه‌ندامه‌کان و ئه‌و ۆڤانهی که نه‌شونمایان ئاسایی نه‌بوو). ئه‌م مرۆڤه (زانستوانانه) ده‌یانگوت" ئه‌و جۆره که‌سانه ژیانیان هیچ نرخێکی نییه." ئه‌م جۆره بۆچوون و برۆکه‌یه، له‌لای نازیه‌کانه‌وه، به شێوه‌یه‌کی خێرا بره‌وی پدرا.
نازیه‌کان ده‌یانویست مرۆڤه بهتهندروستهکان بهێڵنه‌وه، به‌ڵام خۆ له مرۆڤه که‌مئه‌ندامه‌کان رزگارکه‌ن.
نازیه‌کان جووله‌که و قهرهجهکانیشیان به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ره‌گه‌زی ئاڵمان داده‌نا. هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو، که وا به شیوه‌یه‌کی هۆڤانه و ره‌گه‌زپه‌رستانه، بهراگویزان و ده‌ربه‌ده‌رکردن و کۆمه‌ڵکوژی رووبه‌روویان بوونه‌وه.
نازستهکان، له‌گه‌ڵ مرۆڤه که‌مئه‌ندام و کالفامهکانی ناو کۆمه‌ڵگه یه‌کیان نه‌ده‌گرته‌وه. له هه‌مانکاتدا ئه‌و مرۆڤانه‌یان به هه‌ره‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ره‌گه‌زی ئاڵمان داده‌نا، به ناوی (مرۆڤه نابه‌جێکان) ناو زه‌دیان کردبوون. نازیه‌کان ئه‌و مرۆڤانه‌یان وه‌ک به‌رخۆر و ره‌نجبه‌ر له رووی ئابووریه‌وه ده‌بینی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یانگوت:" ئه‌وانه بارێکی گرانن به‌سه‌ر، مرۆڤه به ته‌ندرووست و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانه‌وه."
زانا ره‌گه‌زناسه‌کان (ئه‌و مرۆڤانه‌یان، به که‌منرخ ده‌بینن، تایبه‌تمه‌ندی و ره‌واڵه‌تی ئه‌م مرۆڤانه‌یان به (بۆماوه) په‌سند ده‌کرد و ده‌یان گوت:"ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه، به شێوه‌یه‌کی ترسناک ده‌گوێزرێته‌وه بۆ گیان و ژیان و ته‌ندروستی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه." ئه‌و زانا رهگهزناسانه ده‌یانگوت:"ئه‌م په‌رۆشی و دڵگهرمیهمان بۆ پاکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و ره‌گه‌زی ئارییه."
ئه‌م راوه‌دوونان و زیندانی و کوشتوبڕه‌ی به هه‌زاران هه‌زار مرۆڤانه، پێناسه‌کردن و ناوزه‌دکردنیان له لایه‌ن نازیه‌کانه‌وه به (مرۆڤه نابه‌جێکان) هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی گرته‌وه، هه‌ر له سۆزانیه‌کانه‌وه، تا ئه‌و مرۆڤانه‌ی که دوو جار کاریان دابونێ و نه‌یانکردبوو، به‌م ئایدۆلۆژیه نازیه‌کان هه‌موو ئه‌م هاوڵاتی و مرۆڤانه‌یان به سزا گه‌یاند، که له‌گه‌ڵ ره‌وت و تێڕوانینی ئه‌واندا یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه.
نازیه‌کان ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌یه‌کی گچکهشیان به ناته‌واوی گیانی (مرۆڤی که‌منرخ) پێناسه ده‌کرد.
له وڵاتی نازیه‌کاندا (نازیلاند) ئه‌و (زانایانه‌ی) ئه‌و کاته که توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر (کریمیناڵ بایلۆژی) ده‌کرد. ئه‌و مرۆڤانه‌ی که له‌م چینه‌دا پێناسه ده‌کران، ئه‌مانیش له ئۆردوگا و کامپه‌کان خزێنران، بۆ ئه‌وه‌ی که چاودێریان له‌سه‌ر بێت و(زارۆکیان) نه‌بێت و دهیانخهساندن. ئه‌م مرۆڤانه‌ش نیشانه‌ی (سێگۆشه‌یه‌کی ره‌ش) بهبهرۆکیاندا ده‌دوورا.
له 3 جولی 1935 یاسای ژن و ژنخوازی له نێوان که‌سێکی ئاڵمان و که سێکی بیانی (ناڕهگهز) یاساخکرا. ته‌نانه‌ت ئه‌مه که‌سێکی به‌ره‌گه‌ز ئاڵمانیشی ده‌گرته‌وه گه‌رچی که‌مئه‌ندامیش بێت.
له 2 ئاوگوستی سه‌رکۆماری ئاڵمان (پاول ڤان هیندێنبۆرگ) مرد.
له 19 ئاوگوستی هێتله‌ر بانگه‌وازی (ده‌سه‌ڵاتی سێیه‌می) راگه‌یاند.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ر و دێسێمبه‌ر، ره‌شبگیری هۆمۆسێکسواڵیوکان سه‌راسه‌ری ئاڵمانیای گرته‌وه.
له مانگی ئاپریلی 1936 جووله‌که‌کان له خزمه‌تی سه‌ربازی سڕکران.
له 15 سێپتێمبه‌ر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نازستهکاندا (نورنبێرگ) ئه‌وه‌یان روونکرده‌وه، که جووله‌که بۆی نییه له‌گه‌ڵ مرۆڤی به‌ره‌گه‌ز ئاڵمانیدا ژن‌وژنخوازی سازده‌ن.
له ساله‌کانی 30 دا پتر له 400 یاسا ده‌رچوو که هه‌موویان له مافی جووله‌که‌یان که‌مده‌کرده‌وه.
له 26 نۆڤێمبه‌ر یاسایه‌ک ده‌رچوو، که قه‌ره‌جه‌کان بۆیان نییه، ژن‌وژنخوازی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی ئاڵمان‌دا بکه‌ن.
له 17 جونی 1936 به‌ڕێوه‌به‌ری گاردی تایبه‌ت (هێنریک هیمملێر) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئاڵمان.
له 16 ئاوگوستی هێتله‌ر یاریه‌کانی ئۆلۆمپیاتی له به‌رلین کرده‌وه.
له 13 مارسی 1938 وڵاتی نه‌مسا و ئا‌ڵمانیا بوونه یه‌ک وڵات.
له مانگی ئاپریلدا بریاری ناونووسکردنی هه‌موو جووله‌که و سامان و سه‌روه‌ته‌کانیان درا.
له 15 جولی نوێنه‌ری 32 نه‌ته‌وه له (ئێڤیان) گفتوگۆیان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌رانی جووله‌کان کرد.
له 17 ئاوگوستی پێویستبوو، که ژنه جووله‌که‌کان له وڵاتی (نازیلاندا) ناوی (سرا) بخه‌نه سه‌ر ناوه‌کانی خۆیان، هه‌روه‌ها پیاوانیش ناوی (ئیسرائیل له‌ته‌ک ناوه فه‌رمیه‌کانیان له خۆ بنێن.
له 5 ئاوگوستی له‌سه‌ر پاسپۆرتی جووله‌که‌کان به گه‌وره‌یی و به پیتی (J) و به ره‌نگی سوور ستێمپڵکرا. واتا (جووله‌که).
له 28 ئۆکتۆبه‌ری نزیکه‌ی 17000 هه‌زار جووله‌که‌ی (پۆڵۆنی) له ئاڵمانیاوه ئاودیوی سنووری پۆلۆنیا کران.
له 10 نۆڤیمبهر له شه‌وی کریستاڵدا کۆکوژی جووله‌که‌کان و کاولکاری شوێنه‌کانیان و نزیکه‌ی 30000 هه‌زار جووله‌که به زیندانی بۆ کامپه‌کان گوێزارنهوه.
له 15 ئۆکتۆبه‌ر پاش شه‌وی کریستاڵ، منداڵه جووله‌کان بۆیان نه‌بوو، بچنه فێرگه و به‌ر خوێندن.
له 30 جانیوه‌ری 1939 له په‌رله‌مانی ئاڵمانیدا هێتله‌ر گوتی:"له جه‌نگێکی جیهانیدا ره‌گه‌زی جووله‌که بنبڕ ده‌که‌ین."
له 21 فیبریوه‌ری پێوسته جووله‌که‌کان هه‌موو ئه‌و زیڕو زیوه‌ی که هه‌یانه بیده‌نه ده‌ست ده‌وڵه‌ت.
له 29 جونی پتر له 400 ژنه قه‌ره‌ج له نه‌مساوه گوێزرانهوهه بۆ کامپی رۆرهملێی (راڤێنسبروگ).
له 1 سێپتێمبه‌ر، دووه‌م جه‌نگی جیهانی به داگیرکردنی پۆلۆنیا له لایه‌ن ئاڵمانه‌وه ده‌ستیپێکرد، له هه‌مانکاتدا گروپه (ئینساتزه) ئاڵمانه‌کان ده‌ستیان به کوشتنی که‌شیش و مرۆڤه ئاکادمی و زاناکانی جووله‌که کرد.
هه‌روه‌ها به بریاریک جووله‌که ئاڵمانه‌کان بۆیان نه‌بوو، که پاش کاتژێر 21 له‌ده‌ره‌وه‌بن.
له 20 سێپتێمبه‌ر جووله‌که‌کان بۆیان نه‌بوو ئامێری رادیۆ هه‌بێت.
له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا، راپێچکردن و گواستنه‌وی جووله‌که‌کان له (نازیلاند)ده‌وه جۆ ناوچه‌ی (لوبلین) ده‌ستیپێکرد.
له 20 نۆڤێمبه‌ر سه‌رۆکی پۆلیسی ئاڵمان (هێنریک هیمملێر) فهرمانیداههموو ژنه قه‌ره‌جه‌کان زیندانی بکرێن.
له 23 نۆڤیمبهر، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو فه‌رمانبه‌ره جووله‌که‌کان، که ئه‌ستیره‌یه‌کی (داڤید)* هه‌ڵگرن.
زاگرۆس زه‌رده‌شتی
2008
له په‌رتوکی Puls Historia وه کراوه‌ته کوردی.
له نوسینی Göran Körner, Lars Lagheim سالێ 2002