
دیکاڕت ئاوای گووت… (به‌شی یه‌که‌م)
Closed
ڕینێ دیکاڕت (1596 – 1650) گووتی: “Cogito Ergo Sum”. که به کوردی واته “من بیرده‌که‌مه‌وه بۆیه من هه‌م”. فه‌لسه‌فه‌یه‌ک که له‌پشت ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکاڕت وه‌ستاوه توانی دوورییه‌کی فه‌لسه‌فی نوێ و دابڕانێکی ڕادیکالانه له فه‌لسه‌فه‌ی کۆن بێنێته کایه‌وه. کاتێ له فه‌لسه‌فه‌ی دیکارت قووڵ بوومه‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت که خاڵێکی وه‌چه‌رخانه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی. دیاره زۆرێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی دوای دیکارت وه‌ک جان لۆک و هیوم و کانت و …هتد ره‌خنه له‌و شێواز و بیرکردنه‌وه‌ی دیکاڕت، که ده‌یه‌وێ ته‌نها له رێگه‌ی فیکر به یه‌قین بگات،