سه‌هه‌ندی خه‌ون و ڕاستی… سه‌لمان شێخ بزێنی
له به‌یانیه‌وه باران لێی كردبۆوه وه‌لێ هێشتا هه‌ورێكی ئه‌ستورو نه‌وی سوسه‌ی بارانی لێده‌كرا، نیو ده‌مژمێری مابو بۆ نیوه رۆژه، له رێستورانتێك له لێوار جاده‌كه لامدا، خێرا نانه‌كه‌م خواردوو پیاڵه چایه‌كه‌م به‌ده‌سته‌وه گرت، سواری ماشێنه‌كه‌م بوم و گه‌رمییه كه‌م پێكرد، چایه‌كه‌م ته‌واو نه خواردبۆوه، گه‌نجێكی باریكه‌له به جانتایه‌ك ره‌شه‌وه ده‌تگوت پێشتر چاوه‌ڕوانم بووه… كه به لێوار جاده‌كه‌یا خوارو ژوری ده‌كرد، له ئاستم راوه‌ستاو هیواشێك بهدووپهنجهی له جامه‌كه‌ی دا، جامه‌كه‌م داگرت، سڵاوی كرد‌و چاوهنهرمهكانی تێبڕیم و به زمانی فارسی… داوای لێ كردم هه‌ڵی گرم، بێدودڵی سه‌ری ره‌زامه‌ندیم بۆ له‌قاند. ، چوم چایه‌كم بۆهێنا، به وه‌رگرتنی چایه‌كه شه‌رم به روخساریه‌وه ده‌ركه‌وت
بۆ بڕینی رێگایه‌كی وا دوور‌و درێژ، هاوڕێتی كه‌سێكم لاخۆشبوو.. چ جای گه‌نجێكی فارسی زمان، كه خۆم تازه فێری زمانی فارسی ببوم.
بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه له مه‌سه‌له‌كانی دنیا… بچینه سه‌ر باسی خۆمان و ده‌ورو به‌رمان، ئه‌ولاتریش.. له باس و خواسی عیشق و ژیان له‌گه‌ڵ كچان و ژناندا، سه‌ره‌تا پێمگوت: له كوێوه… به‌نیازی كوێیت.؟ ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو، له‌گه‌ڵ هه‌ڵكێشانی ئاهێكا گوتی:” ناوم (به‌هزاد)ه، له خانوه كانی میری داده‌نیشین له ده‌ره‌وه‌ی تاران، جارێ نازانم بۆكوێ ده‌چم ! به‌ڵام ده‌زانم بۆچی ده‌چم، هه‌روا ئاسانیش نیه.. وه‌لێ سهرێكهو هاوردومه، زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵا دام، جلوبه‌رگیان لێ شارد مه‌وه، براده‌ره خۆشه‌ویسته كانمیان كردنه گژما، دایكم و خوشكه‌كانم به‌دواما گریان، له‌وانه‌شه ئه‌مێستاكه باوكم و براكه‌م به‌دواما هاتبن و سۆراخم بكه‌ن”. منیش تیله‌ی چاوم دایه‌و گوتم: كه‌وابێت من ههڵاتوویهكم هه‌ڵگرتوه؟. سه‌ری دانواندو گوتی:” له‌وانه‌شه منداڵێكی په‌رته‌وازه‌ت هه‌ڵگرتبێت!”. گوتم: چۆن؟. گوتی: ” چیرۆكێكی دوور‌و درێژه.. له نێوان خه‌ون و راستیدایه!”.
له نیازی دواییم په‌شیمان بومه‌وه، باشبوو نهم دركاندبوو!، له قسه‌كانی ئه‌وا هه‌ستم كردكۆڵی خه‌می گرانبوو.
ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ به‌رێگاوه بوین، ناوه‌ناوه چاوی لێده بڕیم، منیش به‌چاوی چاوه‌ڕوانی وڵامیم ده‌دایه‌وه.. ده‌مویست چیرۆكهكهیم بۆ بگێڕیته‌وه.
ئاوێكم داپێی، نیوه‌ی خوارده‌وه‌و كۆكه‌یه‌كی نه‌رمی كردوو.. گوتی:” گوتم چیرۆك.. چیرۆكێكی راستینه!، بۆتی ده‌گێرمه‌وه، نازانم.. له‌و دیو چۆن ده‌توانیت یارمه‌تیم بده‌یت؟!”. ته‌سبیحێكی مۆروی ده‌نك درشتی له گیرفان ده‌رهێناو چاوه‌كانی خسته سه‌ری و به كاوه‌خۆ كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه كه‌ی، وه‌ك خۆی ده‌یگوت.. له نێوان خه‌ون و راستیدایه، (به‌هزاد) ئاوها كه‌وته گێڕانه‌وه‌ی:
ــ”هه‌ستم به تینوێتی كرد جولهیهكم كرد، له‌شم ئازاری هه‌بو، چاوم كرده‌وه.. له‌سه‌ر چهرپایهك راكشاوم، زانیم شتێكم به‌سه‌ر هاتوه و له نه‌خۆشخانه‌یان خهواندوم، بینیم.. دایكم و باوكم به دیارمه‌وه بون، هه‌ستم كرد زۆر دڵ خۆشبون، خێرا دكتۆریان هێنایه سه‌رم، به ده‌ورمدا ده‌هاتن و ده‌چون، ماچیاندهكردم و قسه‌یان له‌گه‌ڵا ده‌كردم و ده‌یان لاواندم، به‌ڵام من نه لێیان تێده‌گه‌یشتم و نه زمانم به وشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا، وه‌ك لاڵ گوێم رادیرابو چاوه‌كانم تێ بڕیبون.
به‌و چه‌ند مانگه‌ی له بیمارستان مامه‌وه.. زمانم بڕێك ره‌وان بوو، نیوه ناچڵ له‌قسان تێده‌گه‌یشتم، وه‌لێ نه‌مده زانی به‌باشی ب ئاخهڤم.
ئه‌و رۆژه‌ی دكتۆره‌كان به چڕی پشكنینیان بۆكردم و به باوكما ناردمیانه‌وه بۆماڵه‌وه، دایكم جێگایه‌كی نه‌رم و گه‌رمی بۆ راخستبوم، دوو خوشكه كه‌م و برایه‌كم كه له من گه‌وره‌تر بون.. ماچیانده كردم و دوور ده‌كه‌وتنه‌وه، چاویان له‌سه‌رم ههڵناگرت و بزه‌یان ده‌هات، دراوسێكان.. بۆلام ده‌هاتن و سه‌رمیان ماچ ده‌كردوو به بن چاو لێمیان ده‌ڕوانی و به‌سرته له‌گه‌ڵ باوكم و دایكم دهئاخافتن.
منیش كه‌سم له‌و خه‌ڵكه نه‌ده‌ناسی.. به خوشك و براكانیشمهوه، دایكم.. یه‌كه‌یه‌كه ناوه‌كانیانی پێده‌گوتم، هیچیانم به‌بیر نه‌ده‌هاته‌وه.
ماڵ و ده‌رو حه‌وشه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌ك نامۆبون لام، گوزه‌رانی دانه رۆژێكم به‌بیر نه‌ده هاته‌وه، ده‌چومه سه‌ربان تازورگ و چیا‌و ده‌شتایی ببینم، جگه له جه‌نجاڵی كۆڵان و تێك چڕژانی ماڵه كان و باڵه خانه‌كان.. چیترم نابینی، له باره‌ی ههرچیهكهوه پرسیبام .. دایكم و باوكم ده‌یانگوت: ئاسه‌واری نهخۆشیهكهته و دكتۆره‌كان گوتیان به تێپه‌ڕ بونی كات چك ده‌بێته‌وه.
براو خوشكه كانم له پرسیاره كانم خۆیان ده بوارد و ده‌چونه سه‌ر باسێكیتر، ئه‌وه باسی سوتانهكهم هه‌ر ناكرا! ئه‌گه‌ر خۆم بم وروژاندایه.. هه‌ر ئه‌وه‌م ده‌بیست له زمان دایكم و باوكم ه‌وه 🙁 به ئاوی گه‌رم ستاوی).
هێشتا ته‌واو چاك نه ببوومه‌وه.. ماڵمان گوێزرایه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، باوكم ده‌ستی هه‌ڵگرت له‌كاری وێنه‌گری بۆ رۆژنامه كان و به شوفێری شاره‌وانی دامه‌زرا. ئه‌و گه‌ڕه‌كه بۆمن ئاسایی بوو، وه‌ك خوشك و براكانم هه‌ستی غه‌ریبیم لێ ناكرد، گه‌ڕه‌كێكی بێده‌نگ و له‌یه‌ك چوو.. من خۆشیم لێده‌هات، خانوی ده‌وڵه تی بوون… ئێمه‌ش خانویه‌كمان پێ درابوو له‌چاو تارانه‌وه نیوه كرێمان ده‌دا.
چاكبومهوه و له ساڵی نوێ‌دا خرامه به‌ر خوێندن، ساڵ به ساڵ به نمره‌ی باشه‌وه كڵاسه كانی خوێندنم بڕی..، ساڵی پار برا گه‌وره‌كه‌م له‌خزمه‌تی سه‌ربازیدا ماشێنیان وه‌رگه‌ڕاو مرد، له خه‌مان ماڵمان شپرزه بوو.. كه‌وتینه بارێكی ده‌رونی ناخۆشه‌وه، دوای مردنی (به‌هرام)ی برام.. هه‌وڵمدا دایكم رازی بكه‌م وازله خوێندن بهێنم و ده‌ستبه كارێكه‌وه بگرم، به‌ڵام دایكم رازینه‌بوو. دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك خۆم هێشته‌وه.. ئه‌مساڵ له دانیشگا وه‌رگیرام، دوو خوشكه كه‌م.. گه‌وره كه‌یان شوی كردوه ئه‌و خوشكه‌ی دیشم له‌كارگه‌ی ڕستن و چنین كارده‌كات، برایه‌ك له خۆم بچوك ترم هه‌یه، سوپاس بۆ یه‌زدان له ژیانێكی مام ناوه‌ندی ده‌ژین و زۆریش رازین”. بێده‌نگ بوو.. كیسه ئاوه‌كه‌ی خوارده‌وه، ئه‌لبومێكی بچوكی له‌جانتاكه‌ی ده‌رهێناو له‌سه‌ر ده‌ژبوول داینا و گوتی:” له‌هه‌ر شوێن لاماندا بۆ پشودان.. چاوله وێنه‌كان بكه”.
به‌هزاد به‌رده‌وام بوو له گێڕانه‌وه‌كه‌ی و گوتی:” پێش پشوی نیوه‌ی ساڵ.. یه‌ك شه‌ممه بوو.. پهڕاوهكانم لهژێرباڵم نابوو، ده‌چومه سه‌ری كۆڵان تاله پاسه‌ك سواربم، كه‌مێك شه‌كه‌ت بوم، شه‌وێ تا دره‌نگانێك خوێندنم كردبوو، گه‌یشتمه سه‌روی كۆڵانه‌كه.. منداڵێك بهتۆپێكهوه له سیله‌ی كۆڵانه‌كه راوه‌ستابوو، به‌م لاو به‌ولای خۆیدا ئاوڕی ده‌دایه‌وه، به بینینی منداڵه‌كه.. زه‌مه‌نێكی به‌یاد هێنامه‌وه.. كه‌نازانم یاده‌وه‌ری خۆمه یاننا …..!!
له‌منداڵه‌كه نزیك بومه‌وه، دڵم ته‌په ته‌پی ده‌كرد، له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم: ئه‌گه‌ر ناویشی (سه‌هه‌ند) بێت…؟! پێم گوت: بچكۆڵه ناوت چیه؟. گورجێك وڵامی دامه‌وه : ناوم (سوهراب)ه. پێم گوت: به‌م به‌یانی زووه لێره چیده‌كه‌یت؟. تۆپه‌كه‌ی به سینگه‌وه گرت و گوتی: چاوه‌ڕوانی براده‌ره‌كانم ده‌كه‌م، كه هاتن یاریه‌كی خۆش ده‌كه‌ین.
به‌قسه‌كه‌ی دڵم داخورپا، هه‌مان دیمه‌ن بوو… شت گه‌لێكی به‌بیر هێنامه‌وه بۆم جیا ناكرایه‌وه، نه‌مده زانی ناوی چیان لێ بنێم؟! كام یاده‌وه‌ری..؟ ده‌ڵێی خه‌ونه‌و رێك له‌مه ده‌چێت، منداڵێك به تۆپێكه‌وه له‌سه‌ری كۆڵان چاوه‌ڕوانی برادهرهكانیهتی كه بێن و یاریه‌كی خۆش بكه‌ن، منداڵه‌كه له هه‌مان ته‌مه‌ن.. وه‌لێ ره‌نگ و جۆری جله كهیم نایه‌ته‌وه پێش چاو، به‌دیار منداڵه‌كه‌وه چاوه‌ڕوانم دایكی به په‌رۆشه‌وه بێت و له باوه‌شی بكات و بی رفێنێت، ئه‌وجا ده‌بێته مۆته‌كه‌و كابوسهكان به دوایدا دێن!. چاوم له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یه و هه‌ستم لای روداوه‌كه‌یه، خه‌ریك بوو هه‌ژمونی یاده‌وه‌ریه كان هه‌ستم ببات و شریتی روداوه‌كان دوایی بێن و منیش هه‌موشتێك له‌ده‌ست بده‌م…!! به‌هاتنی پاسه‌كه یاده وه‌ریه كان له زه‌ینمدا ده‌پچڕێن و سه‌رنجم ده‌چێته‌وه سه‌ر منداڵه‌كه و ده‌بینم هێشتا له سه‌ره‌تای روداوهكهدایه.
زۆر لێكم دایه‌وه تا گه‌یشتمه ئه‌و رایه‌ی.. نه خه‌ونه‌و نه خه‌یاڵ، به‌ڵكو چیرۆكی راستینه‌ی ژیانی منه.
ئه‌و رۆژه وه‌ك هاو پۆله كانم پێیان ده‌گوتم: ئه‌مڕۆ له باش ناچیت. ئێواره ڵه ماڵه‌وه‌ش دایكم و باوكم و خوشك و براكه‌م نیگه‌رانم بون، ئێواره زوتر چومه ژوره‌كه‌م ، ده‌یان پرسیار له‌زه‌ینمدا سه‌ریان هه‌ڵدابوو، به‌دیار ئه‌گه‌ره كانه‌وه گیرم خواردبوو، خوشكه‌كه‌م یه‌خه‌ی به‌رنه‌دام و به‌دواما هاته ژوره‌كه‌م، لام دانیشت و گوتی: له‌دوای مردنی (به‌هرام).. تو كوڕی گه‌وره‌ی ماڵهكهیت و نابێت شتمان لێ بشاریته‌وه، ئاخر ئێمه نیگه‌رانی توین، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ژیانتا هه‌یه شه‌رم مه‌كه و ئه‌مێستا هه‌ڕه‌تی ژن هێنانته، نابێت شت له‌خێزانه‌كه‌ت بشاریته‌وه، له ژوره‌كه‌ت ناڕۆم تا ئه‌وه‌ی له ناخت دایه بۆمی هه‌ڵ نه رێژیت.
له‌سه‌ر مه‌رجێك رێكه‌وتین، خوشكه‌كه‌م له به‌رانبه‌ر مه‌رجه‌كه ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا.. دیاربوو شتێكی له نیازم هه‌ڵ كڕاندبوو،! زارم هه‌ڵ پچڕی.. دایكم و باوكم هاتنه ژوره‌وه له‌ته‌ك خوشكه كه‌م دانیشتن، منیش قسه‌كه‌م قوتدایهوهو گۆڕیم بۆ خه‌ون، روم له دایكم و باوكم كرد‌و گوتم: دووێنێ شه‌و خه‌ونێكم بینی.. روداوكانی دهگهڕێنهو بۆ ئه‌و كاته‌ی یاده‌وه‌ریه كانی مناڵیمی تیا وونه! دیمه‌نه كانی له زه‌ینمدا زیندون، : شوێن.. شارۆچكه‌یه‌ك بوو له داوێنی زورگهكهوه دامه‌زرابوو، به‌سه‌ر پێدهشتهكهیا ده‌یڕوانی، روداو‌و ده‌ره‌نجامه كان و كه‌سه‌كان و شوێن و ده‌ورو به‌ر غه‌ریب نه‌بون، هه‌ر ده‌ڵێی خۆمم له‌و به‌یانیه.. ناشتا به چنچكهوه ده‌خۆم، تۆپه‌كه‌م له دۆڵابه‌كه ده‌رده هێنم و به لای مزگوتهكهیا تا سه‌ر كۆڵان راناوه‌ستم، گزنگی خۆر گه‌رمم ده‌كاته‌وه، ئاسمانی شین په‌ڵه‌په‌ڵه هه‌وری سپی له‌به‌ر تیشكی خۆره‌كه ده‌تگوت به‌رگی زێڕ كه‌فتی پۆشیوه، سه‌ر بۆ ئه‌م كۆڵان و ئه‌و كۆڵان ده‌كێشم و دێمه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆم، ئه‌و شوێنه‌ی بڕیاربوو له‌گه‌ڵ براده‌ره كانم یه‌ك بگرینه‌وه و یاریه‌كی خۆشتر له دوێنێ ئه‌نجام بده‌ین، جۆرێك دوو دڵم، براده‌ره كانم دواكه‌وتوون، خه‌ڵكه كه‌ش جۆرێكیتر دێن و ده‌چن و هاتو هاواریانه! پیاوه ریش چهرمووهكه.. دوكانه‌كه‌ی داده‌خات، چاره‌كه دینارهكهم له گیرفانم ده‌رده هێنم و له هه‌نگاوه خێراكانی پیاوه‌كه ده‌ڕوانم چه‌ند ده‌نگێك وه‌ك گرمه گرمه‌ی هه‌ور ده‌بیسم، خه‌ڵكانێك به به‌رده‌ما ڕاده‌كه‌ن و شپرزه‌ن، له چه‌ند شوێنێكه‌وه تۆز‌و خوبار و دوكه‌ڵی سپی به‌رز ده‌بێته‌وه، وه‌ك ته‌می پاش باران كه سبه‌ینان شاری داده پۆشی، خه‌ریكه شار داده پۆشێت، گوێم له ده‌نگێك ده‌بێت لای كۆڵانه‌كه‌ی خۆمانه‌وه:(سه‌ها ها ها هاند). ئاوڕ ده‌ده‌مه‌وه.. دایكم ه دێت و باوه‌شم پێدا ده‌كات و ده‌م رفێنێت، تۆپه‌كه‌م لێ به‌ر ده‌بێته‌وه.. چاوم پێوه‌یه‌تی خلۆر ده‌بێته‌وه، ده‌گه‌ینه لای ماڵ.. كۆڵان و ده‌رو حه‌وشه بۆنی سێوی گه‌نیوی لێدێت، دایكم هه‌ناسه‌ی سواربوه و سیخه‌ی سینگی دێت و هێڵنج ده‌دات، دایكم له‌گه‌ڵ خۆیام ده‌باته ژێر زهمنهكهوه، دایكم به‌ره به‌ره ده‌سته‌كانی شل ده‌بن و لێم ده‌بنه‌وه، خوشكم له باوه‌شیم ده‌كات و په‌ڕۆیه‌كی ته‌ڕ به‌سه‌رو چاوما ده‌دات، منیش په‌ڕۆكه له‌سه‌ر خۆم ده‌كه‌مه‌وه و له دایكم ده‌ڕوانم، بێ ههستو خوست كه‌وتوه.. كه‌فی هه‌ڵخستوه.. ژنێك دهمو چاوی دایكم دسڕێت و دایده پۆشێت، خوشكم ده‌گریێ و ده‌كۆكێت، ژن و كچ و منداڵ هه‌موان ده‌گریێن و په‌ڕۆی ته‌ڕ به دهمو چاویانا ده‌گرن، ههرناوهی یه‌كێك دوان ده‌كۆكن و به‌لادادێن و له هۆش خۆیان ده‌چن، خوشكم زاری ده‌كاته‌وه‌و ده‌ست له‌من به‌رده‌دات و ده‌سته كانی به سینگێوه ده‌گرێت و دهمو رو ده‌كه‌وێت.
هه‌موان لار‌و پار ده‌كه‌وون و منیش له زیڕه ده‌ده‌م و به‌چنگه كڕێ بۆدهرگای ژێر زه‌مینه‌كه ده‌چم، پیاوێك دێته ژێر زهمینهكهوه.. ماسكی خۆ پارێزی به‌ستاوه، سه‌ری خوشكم و چه‌ند كه‌سێك بڵند ده‌كات و دایده نێته‌وه، دواتر من هه‌ڵ ده‌گرێت و ده‌مباته ده‌ره‌وه، بینیم دهستو پێم سور هه‌ڵگه‌ڕاوه.. به‌ره به‌ره ده‌بونه پۆقژه، سه‌رو چاوم دهزورانهوه و ئاو به چاوه‌كانما ده‌هاتنه خواره‌وه، دواتر به‌ر چاوم لێڵبوو شتم بۆلێك ناكرایه‌وه، چاوه‌كانم به ژان هاتن و گیانم گه‌رم داهات و ئاگام له خۆم نه‌ما!!.
ئه‌وه‌ی گێڕامه‌وه.. ته‌واوی خه‌ونه‌كه‌م بوو، هه‌رله راستی ده‌چێت، هه‌میشه وه‌ك یاده‌وه‌ری له‌زه‌ینمدا زیندووه، ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كه‌ی لێده‌ركه‌یت له‌پێش بیمارستانا.. هیچی مناڵیم به بیر نایه‌ته‌وه.
روم له دایكم و باوكم كردوو پێمگوتن: ئێوه‌ش هیچی ژیانی ئه‌و ساڵانه‌ی منتان بۆ نهگێڕاومهتهوه؟ له‌و خه‌ونه‌دا برینه‌كانی له‌شم.. ئاسه‌واری دووكه‌ڵ و ماتهی هه‌وای پیسبون نه‌ك ئاوی گه‌رم، من كه (به‌هزاد)ی ئێوه‌م… ده‌بێت (سه‌هه‌ند)ی خه‌ونه‌كه‌شم بم؟!. دایكم و باوكم و خوشكم ده‌میان كرده‌وه‌و سه‌ری به‌ڵێیان له‌قاندوو فرمێسكیان له چاوان به‌ربونه‌وه!!”.
* * *
نازانم.. (به‌هزاد) چیرۆكه كه‌ی ته‌واو ببوو.. یاننا…؟ ئه‌و ده‌مه گه‌یشتبوینه مه‌رزه‌كه بێده‌نگ بوو ره‌نگی زه‌رد هه‌ڵ گه‌ڕا، جگه له ناسنامه‌ی كه‌سێتی خۆی.. هیچ نوسراوێكی تری فه‌رمی پێنه‌بوو، خێرا دابه‌زیم و ویستم پۆلیسه كان به شتێكه‌وه سه‌رقاڵیان بكه‌م، پۆلیسێكی ره‌قه‌ڵه‌ی درێژ به پێش ماشیبَنهكهیا سوڕایه‌وه و (به‌هزاد)ی داگرت و بۆلای ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی برد، ده‌نگی له‌منیش هه‌ڵ بڕی و بهڕێمی كردوو نه‌ی هێشت چاوه‌ڕێی (به‌هزاد) بكه‌م.