دواهه‌مین وه‌سوه‌سه‌ی ژیان
مـــردن ناخۆشترین شت نیه، ناخۆشترین شت ئه‌وه‌یه داوای مردن بكه‌یت و ده‌ستت نه‌كه‌وێت
“جۆن ستیوارت میل”
بۆ باوكم كه ماندوو نه‌ناسانه ژیا
له‌گه‌ڵ دواین گه‌لای زه‌ردی پایزدا هه‌ڵوه‌ری و
له‌گه‌ڵ نوێ ترین شكۆفه‌ی ئه‌م به‌هاره
نه‌ژیایه‌وه،
چاوه‌ڕوانی په‌رجووی عیسا بووین و نه‌هات
وه‌ك گه‌ڵایه‌كی كۆچه‌ری
بێ ماڵ ئاوایی رۆیشت و
ئاوڕێكی نه‌دایه
ماڵ ئاوا لانه‌ی خه‌م
ماڵ ئاوا كۆشكی سته‌م
بای مه‌رگ پرچی ژیان ده ئاڵۆسكێنێ
بای مه‌رگ چه‌ند گوركێكی برسی یه
مه‌رگ به‌رد له به‌نجه‌ره‌ی ژیان ده‌گرێ‌و
چڵ و شكۆفه‌ی دره‌خته‌كان ده‌شكێنێته‌وه
به‌ته‌نیا جێی مه‌هێڵن
لانكێكی بێ ئارامه
شه‌و ئه‌ستێره نای دوێنێ
ده‌كه‌وێت به شه‌واره
مانگ له به‌ینی په‌ڵه هه‌وره كۆچه‌رییه‌كانه‌وه
چاو شاركێی له گه‌ڵ ناكات
خۆر له ده‌لاقه‌یه‌كه‌وه ئاوڕی لێ ناداته‌وه
جیهانێكی چه‌ند تاریكه مه‌رگ
میوانخانه‌یه‌كی چه‌ند ره‌زا تاڵه
ژیان
مه‌رگ
بێ سڵاو كردن
دێت
مردن، سه‌فه‌رێكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه
دواساتی ماڵ ئاواییه، وه‌لێ بێ ئاوڕ دانه‌وه
ئه‌وان رۆیشتن، بۆ گوڵ چنین
رۆیشتن بۆ باخچه زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی
……………………پایز
ئه‌وان له ده‌رگاكانه‌وه نه‌ڕۆیشتن
ئه‌وان له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵنه‌فڕین
فریای دواین ئاوازی ماڵ ئاوایی
…………………….نه‌كه‌وتن
ده‌ریایه‌ك فرمێسك
زه‌ریایه‌ك حه‌سره‌ت
له گیرفانی كه‌شتیه‌وانێكدا
به‌شوێن قیبله نمایه‌كدا ده‌گه‌ڕاین
بمان گه‌یه‌نێته، كه‌ناره‌كانی ئارامی و
له ده‌ریای فرمێسكدا نه‌خنكێین
له زه‌ریای حه‌سره‌تدا، نغرۆ نه‌بین
ده‌شێ مه‌رگ، دوا ده‌رفه‌تی ده‌رباز بوون بێت
…………………………..له خنكان
ده‌شێ مه‌رگ، دار عه‌ساكه‌ی ده‌ستی مو‌سا بێت
بۆ ڕزگار بوون له جادووه‌كانی ژیان
ده‌شێ مه‌رگ، گه‌رووی ناهه‌نگی ژیان بێت
بۆ میوانداری یونس
چی ئافاتێكه مه‌رگ،
چی دێوه‌زمه‌یه‌كه ژیان.
له‌گه‌ڵ گه‌ڵای زه‌ردی پایزدا رۆیشتی
وه‌لێ له‌گه‌ڵ
خونچه‌كانی، به‌هاردا نه‌گه‌ڕایته‌وه
بڵێسه‌یه‌كی چه‌ند سووتێنه‌ره مه‌رگ
جه‌لادێكی چه‌ند به‌ڕه‌حمه ژیان
كه له ڕه‌حمی دایكماندا چه‌كه‌ره ده‌كه‌ین
په‌له قاژه‌ی ده‌رباز بوونمانه
له ئه‌شكه‌وتی منداڵدانی دایكی ژیاندا
وه‌لێ، به‌گریانه‌وه دێین
به‌گریانه‌وه باوه‌ش بۆ ژیانێكی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه
به پێكه‌نینه‌وه دێن و
به حه‌سره‌ته‌وه له ئامێزمان ده‌گرن،
ئێمه بۆ ئه‌وان ده‌ژین و
ئه‌وانیش بۆ ئێمه ده‌مرن
وه‌لێ ژیان كابووسێكه…..
تا ده‌ڕۆین، له ئامێزی ده‌گرین
تا ده‌ڕۆین، له ئامێزمان ده‌گرێت
نه‌وه‌د و یه‌ك رۆژه له سه‌فه‌ری
دوو هه‌زار و سه‌د و هه‌شتاو چوار سه‌عاته
شه‌كه‌ت و هیلاك و ماندووم
سه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار و چل چركه‌یه
له سه‌فه‌ری
وه‌لێ نامه‌یه‌ك نانێری
وه‌لێ په‌یامێكت ناگا
ڕه‌نگه تۆ ئێمه ببینی
بزانیت كه‌ی دێین به دواتا
مه‌رگ دێ
بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگا بدات خۆی ده‌كا به ژوورا
بێ ئه‌وه‌ی په‌یامێ بنێرێ
بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك بدات
بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چاندنی نه‌مامێك بدات
گه‌ڵاكانی ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌وه‌رێنێت
باخچه‌كان پڕده‌كات له زوقمی نه‌فره‌ت و
له شه‌ڕی به‌رائه‌ت
به‌رائه‌تی ئه‌و رۆحانه‌ی
هه‌ڵفڕین و فریای ماڵ ئاوایی نه‌كه‌وتن
فریا نه‌كه‌وتن ته‌می ماندوو بوونی
سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانی ژیان بسڕنه‌وه
فریا نه‌كه‌وتن دوا خه‌ونی
وه‌سوه‌سه‌ی ژیان راڤه‌كه‌ن
ئه‌ی په‌پوله‌ی شه‌كه‌تی ده‌ستی مه‌رگ
مه‌رگ چه‌ن جه‌لادێكی دڵ ڕه‌قه
تارماییه‌كی چه‌ن ره‌شه
هه‌ر له دڵی شه‌وگار ده‌چێ
وه‌لێ بابه
ده‌ریایه‌ك بوی له سۆز و میهره‌بانی
كێوێك بووی له لێبورده‌یی
وه‌لێ مه‌رگ
دڵ ڕه‌قانه
په‌پوله‌ی رۆحتی هه‌ڵفڕاند
چاوه‌كانی خسته گریان
عومه‌ر كه‌ریم به‌رزنجی