له به ر ده م هه یوانیی چا وه روا نیا*
1
ئه و رۆژه ی تۆ فان هه ڵی کرد
چاره کی ئه ویست بۆ عه سر
شه مه نده فه ری سروشت
زۆر به په له
ته می ئه گواسته وه
حه وز به چاوی فرمێسکه وه
ماڵ ئا وایی له باخ ئه کرد
دره ختی پیر له لا فا و ئه پا را یه وه
بیداته وه ده ست دارستان
وه یا بیبا ته وه بۆ با وه شی
دێبه رێکی به سا ڵا چوو
با خ تا زه لای لایه یی مه ل
خه وی ڵی خستبوو
هێشتا پرچی بۆ نی زه رده په ری
ئێوارانی لێ ئه ها ت
که با هێرشی بۆ برد
فریا ی ماڵئاوایی له دارستان نه که وت
شووشه له ترسی برووسکه
نه ک دڵی بووه ستێ
نه ک به ڵای درز زه فه ری پێ به رێ
له په نجه ره ئه پا را یه وه
کۆ مه کی کا و
پشتی بگرێ
گوێم لێ بوو
هه ور ئه گریا
وا بزانم
جه لا دی با
ئا زاری ئه دا
وه یا پۆلیسی ئا سمان
به قایشی برووسکه لێی ئه دا
له پر ره شه با
په ر ده ی په نجه ره ی ئه فراند و
تا هێزی تیا بوو ئه یکێشا
به سه ری به ردی
به ر ده م ما ڵی چه م دا
له پڕ هه ر دیواری ماڵ و
کۆلیت بوو ها ره ی ئه کرد
وا مئه زانی ئاسمان شانی شکاوه
له نا وه راستی ده ریادا
چرای پاپۆره کان
ئه توت چاوی ئه ستێره یه
له شه ودا پرشنگ ئه دا
ئه ورۆژه ی تۆفان هه ڵی کرد
چا ره کی ئه ویست بۆ عه سر
شه مه نده فه ری ژیان
جه نا زه ی غور به تی ئه گواسته وه
من و تۆ
له به ر هه یوانی چاوه روانیدا
با وه شمان کردبوو به یه کدا
جگه ره ی خه یا ڵمان ئه کێشا
بیرمان ئه کرده وه
بزانین
تۆفان
کا ممان
زووتر
به ره و
مه رگ ئه با
2
ئه و رۆژه ی تۆفان هه ڵی کرد
له به ر ده م هه یوانی
چاوه روانی یه وه
من و تۆ چاومان لێ بوو
شه مه نده فه ری ژیان
ته رمی غوربه تی ئه گواسته وه
بۆ نیشتمان
جه لال عه بدوڵا
Toronto/2013
*بۆ فاتیحی ها وڕیی مناڵیم نوسراوه