
دیکاڕت ئاوای گووت…(به‌شی دووهمو کۆتایی)
ڕینێ دیکاڕت (1596 – 1650) گووتی: “Cogito Ergo Sum”. که به کوردی واته “من بیرده‌که‌مه‌وه بۆیه من هه‌م”. فه‌لسه‌فه‌یه‌ک که له‌پشت ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکاڕت وه‌ستاوه توانی دوورییه‌کی فه‌لسه‌فی نوێ و دابڕانێکی ڕادیکالانه له فه‌لسه‌فه‌ی کۆن بێنێته کایه‌وه. کاتێ له فه‌لسه‌فه‌ی دیکارت قووڵ بوومه‌وه، بۆم ده‌رکه‌وت که خاڵێکی وه‌چه‌رخانه له مێژووی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوایی. دیاره زۆرێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی دوای دیکارت وه‌ک جان لۆک و هیوم و کانت و …هتد ره‌خنه له‌و شێواز و بیرکردنه‌وه‌ی دیکاڕت، که ده‌یه‌وێ ته‌نها له رێگه‌ی فیکر به یه‌قین بگات، ده‌گرن، به‌س که‌س نه‌یتوانی ئه‌وه ڕه‌تبکاته‌وه که دیکاڕت بوو عه‌قلی مرۆڤایه‌تی له نووستن به ئاگاهێنایه‌وه و گرنگییه‌که‌ی بۆ گه‌ڕانده‌وه و ڕه‌تیکردوه نابینایانه باوه‌ڕه زاڵه‌کان قبوول بکات. من له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م فه‌لسه‌فه و تیژبینییهکانی دیکاڕت به زمانێکی ساده، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بوار هه‌یه، بۆ هه‌موو خوێنه‌رێک، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که پێشینهیهکیشیان له فه‌لسه‌فه نییه، ڕۆشن بکه‌مه‌وه. به‌س سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاده‌کێشم که ئه‌م نووسینه به زمانی دیکاڕت قسان ده‌کا و هه‌وڵێکه بۆ نیشاندانی فه‌لسه‌فه‌ی دیکاڕت به‌بێ هیچ داوه‌ری و ڕه‌خنه‌یه‌کی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته. لێره‌دا هه‌مووان بانگهێشت ده‌که‌م بۆ ئه‌و گه‌شته به ناو فیکری دیکاڕتدا.
تێڕوانینی دیکاڕت بۆ فیکر و مادده
دیکاڕت گووتی کاتێ شتێک وێنا ده‌که‌ین ئه‌وا ئایدیاییه‌ک له عه‌قلمان سازده‌بێ. دیکاڕت له‌رێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی سه‌ختی خۆبینینه‌وه‌ی زاتیدا به‌وه گه‌یشت که “بوونی خۆی” په‌یوه‌سته به توانایی وێناکردن یاخود داهێنانی ئایدیای ئه‌و “بوونه” له عه‌قلی خۆیدا. بهواتایهکیتر دیکاڕت گووتی کاتێ ده‌توانم ئایدیای “بوونی خۆم” له عهقلمدا سازبکه‌م که‌واته ده‌بێ “بوونی من” ڕاسته‌قینه بێت. دیکاڕت گووتی مادام ئێمه شته ده‌رکیه‌کان به ڕۆشنی له ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه و فیکر ده‌ناسینه‌وه که‌واته فیکر توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که خۆی ڕۆشنتر و ووردتر بناسێته‌وه. دیکاڕت بۆ ڕۆشنکردنه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی نموونه‌ی مۆمێک دێنیته‌وه. له‌م نموونه‌یه‌دا دیکاڕت پارچه مۆمێکی هێنا، که چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی فیزیکی وه‌ک بۆن و قه‌باره و فۆڕم و ڕه‌نگێکی دیاریکراوی هه‌بوو. دیکاڕت گووتی عه‌قلی من ئێستا ئه‌و پارچه مۆمه له شێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه فیزیکییه‌کانی ده‌رک ده‌کا. کاتێ مۆمه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ئاگر کرده‌وه و توایه‌وه ئه‌وا مۆمه‌که گشت تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بزر کرد. دیکاڕت گووتی ڕاسته ئێستا مۆمه‌که بۆته شتێکی کشاوه و نه‌رم و جوولاوه به‌ڵام هه‌ر مۆمه و عه‌قلی من هێشتا ده‌رک به بوونی مۆمه‌که ده‌کا. دیکاڕت گووتی ئه‌م نموونه‌یه سه‌لماندی که تایبه‌تمه‌ندییه فیزیکیه‌کانی مۆمه‌که، وه‌ک بۆن و قه‌باره و ڕه‌نگ و رووبه‌ڕ …هتد ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مۆمه‌که نین به‌ڵکو ئه‌مانه سه‌رلێشێوێنه‌ر و ناڕۆشنن و ناتوانرێن به ته‌واوی له لایه‌ن فیکره‌وه بگیرێن. دیکاڕت گووتی ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌زموونی هه‌سته‌کان بکه‌ینه پێوه‌ر بۆ سه‌رچاوه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی شته ده‌رکییه‌کان، ئه‌وا ناتوانین تایبه‌تمه‌ندی شته‌کانی ده‌وروبه‌رمان ده‌رک بکه‌ین. به‌مشێوه‌یه دیکاڕت دیقهتیدا فاکتۆری سه‌ره‌کی که وایکرد مۆمه‌که گۆڕان له خۆی نیشان بدا بریتییه له تایبه‌تمه‌ندی “کشان” (Extension) له مۆمه‌که‌دا. جارێکی‌تر دیکاڕت وه‌ک پسپۆڕی ماتماتیک، سه‌رچاوه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌نه فیزیکییه‌کان گرێدا به‌و کۆنسێپت و وێناکردنانه‌ی که فیکر ده‌توانێ جێبه‌جێیان بکا. ڕۆشنه که تایبه‌تمه‌ندی “کشان” ده‌کرێ ئه‌نالیزه‌ی ئه‌ندازیاری و ماتماتیکی گشتی بۆ بکرێ. دیکاڕت گووتی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی کشان جه‌وهه‌ری مادده‌یه و بۆیه‌ش ده‌کرێ تێگه‌یشتنێکی دروستمان بۆ شته‌کان پێببه‌خشی، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له تایبهتمهندییهکانیتری وه‌ک بۆن و ڕه‌نگ و تام و …هتدا نیه. به‌ڵام دیکاڕت لای ڕۆشن نه‌بوو چۆن فیکر ده‌توانێ چاڵاکی فیزیکی به‌رهه‌م بێنێ. هه‌روه‌ها چاڵاکی فیزیکیش ده‌توانێ فیکر و ئایدیا به‌رهه‌م بێنێ.
پێش ئه‌وه‌ی قووڵتر ببمه‌وه له بابه‌ته‌که هه‌وڵده‌ده‌م به نموونه‌یه‌ک ڕۆشنایی زیاتر بخه‌مه سه‌ر بابه‌ته‌که. بۆ نموونه: من قه‌له‌مێکم له ده‌ست دایه و هاوڕێیه‌که‌ی ته‌نیشتم ئاماژه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌کانی ده‌کا و منیش قه‌له‌مه‌که‌ی بۆ ده‌هاوێژم و ئه‌ویش قه‌له‌مه‌که به ده‌سته‌کانی ده‌گرێته‌وه. ئێستا با دیقه‌ت له‌م چاڵاکییه‌ی خۆم و هاوڕێیه‌که‌م بده‌ین و ئه‌نالیزه‌ی بکه‌ین؟ جووله‌ی ده‌سته‌کانی هاوڕێیه‌که‌م بووه هۆکاری وروژاندنی عه‌قلی من که بیربکاته‌وه و فیکرێک به‌رهه‌م بێنێ. کام فیکر؟ فیکری ئه‌وه‌ی که “هاوڕێیه‌که‌م قه‌له‌مه‌که‌ی ده‌ستی منی ده‌وێ”. ئه‌م فیکره‌یه پاڵی به ده‌سته‌کانمه‌وه نا تا جووله بکه‌ن و به‌مه‌ش قه‌له‌مه‌که بۆ هاوڕێیه‌که‌م بهاوێژم. جوولانی ده‌سته‌کانی منیش کاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌قلی هاوڕێیه‌که‌م دانا و خستییه پرۆسه‌ی بیرکردنه‌وه، که له ئاکامدا بووه هۆکاری ئاماده‌کردنی ده‌سته‌کانی بۆ گرتنه‌وه‌ی قه‌له‌مه‌که. له‌م نموونه ساده‌یه‌دا ده‌بینین که فیکره‌کان توانیان چاڵاکی فیزیکی به‌رهه‌م بێنن، وه هه‌روه‌ها چاڵاکیه فیزیکیه‌کانیش توانیان فیکر و ئایدیاکان به‌رهه‌م بێنن. دیکاڕت گووتی باشه جیاوازی له نێوان چاڵاکی و فیکر، وه هه‌وره‌ها عه‌قل و مادده، چییه؟. له وڵامدا دیکاڕت گووتی مادده ئه‌و شته‌یه که توانای کشانی هه‌یه یاخود خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی کشانه (Extension)، به‌ڵام فیکر ئه‌و شته‌یه که توانای کشانی نییه (Non-Extension). دیکارت به به‌کارهێنانی کاتۆگۆری کشان توانی جیاکاری له‌نێوان مادده و عه‌قل، وه هه‌روه‌ها فیکر و چاڵاکی فیزیکیدا، بکا. دیکارت گووتی مادده‌کان فۆڕم و قه‌باره و ڕووبه‌ڕ و کێشیان هه‌یه. به‌لام عه‌قل و فیکر و ئایدیاکان خاوه‌نی قه‌باره و کێش نین و هیچ ڕووبهڕێکیش له بۆشایی داگیر ناکه‌ن. دیکاڕت جارێکی‌تر له خۆی پرسی: چۆن شتێک که توانای کشانی هه‌یه ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر شتێک دابنێ که توانای کشانی نییه؟ وه هه‌روه‌ها چۆن شتێک که سیفه‌تی کشانی نییه و ته‌نها فیکری و عه‌قلییه ده‌توانێ کاریگه‌ری له‌سه‌ر شتێک دابنێ که تایبه‌تمه‌ندی کشانی هه‌یه و مادده‌یه؟ لێره‌شدا دیکاڕت، وه‌ک پسپۆڕ له ماتماتیک، پێیوابوو که خاڵێکی پێگه‌یشتن له نیوان چاڵاکی فیزیکی و فیکردا بوونی هه‌یه. دیکاڕت بۆیه‌ش بیری له بوونی خاڵ کرده‌وه چونکه خاڵ له ماتماتیکدا کۆنسێپتێکی حسابیه و له هه‌مان کاتدا سیفه‌تی کشان و نهکشانی هه‌یه. به واتایهکیتر خاڵ له ماتماتیکدا نه مادده‌یه و نه فیکر به‌ڵکو کۆنسێپتێکه که رووبه‌رێکی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی قه‌باره‌یه‌کی دیاریکراو بێت یان خاوه‌نی کێش بێت. بۆیه‌ش دیکاڕت دوای لێکۆڵینه‌وه گووتی خاڵی ته‌فاعولی نێوان فیکر و چاڵاکی فیزیکی له مرۆڤاتیماندا بریتییه له ڕژێنێک له بۆشایی پشته‌وه‌ی مێشک.
دیکاڕت و گه‌ڕان به‌دوای خودا
له ساڵی 1641 دیکاڕت په‌رتووکێکی نووسی به‌ناوی “ئه‌ندێشه‌کان له فه‌لسه‌فه‌ی یه‌که‌مدا”. ئه‌گه‌رچی دیکارت له‌م په‌رتووکه هه‌وڵده‌دا بوونی خودا به میتۆدێکی عه‌قلیانه بسه‌لمێنی، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی دیکاڕت دابڕینی عه‌قل له قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی میتافیزیکی مه‌وجوود، بوو. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی بیرکردنه‌وه‌ی عه‌قلانی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی که‌نیسه. دیکاڕت گووتی مرۆڤ پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێکی ئایینی، ئینجا که‌نیسه بێت یاخود په‌رتووکی پیرۆز (ئینجیل)، نییه بۆ ئه‌وه‌ی بگات به باوه‌ڕهێنان به خودا، به‌ڵکو هه‌موو مرۆڤێک ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی پڕه‌نسیپه تایبه‌تیه‌کانی خۆی بگات به باوه‌ڕهێنان به خودا.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا دیکاڕت گوومانی له هه‌موو شتێکی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌بوو، چونکه پێی وابوو بوونی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌کرێ وههم، یاخود ده‌ستکردی نه‌گریس یان شه‌یتانێک، بێت. بۆیه‌ش پاش سه‌لماندنی بوونی خۆی وه‌ک خودێکی بیرکه‌ره‌وه، ده‌گه‌ڕێ به دوای ڕاستی بوونی خودا. دیکاڕت گووتی “بوونی منی بیرکه‌ره‌وه” له‌م جیهانه گه‌وره‌یه‌دا بێجگه له یه‌ک یه‌قین هیچیتر نییه. دیکاڕت گووتی ئه‌گه‌ر ته‌نها “بوونی من” یه‌قین بێت و یهقینێکیتر بوونی نه‌بێ که‌واته ناتوانم حه‌قیقه‌ت و بوونی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆم بسه‌لمێنم. دیکاڕت له‌پێناوی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی و یهقینێکیتر به‌دوای فیکرێکی ڕۆشن و پوخت و دیاریکراو گه‌ڕا که ده‌توانێ وه‌ک ” بوونێکی بیرکه‌ره‌وه” ئیدڕاکی بکا. دیکاڕت بینی که دوو “بوون” ده‌توانێ بوونی هه‌بێ. یه‌کێکیان بریتیه له بوونی واقیعی و فیزیکی که له‌م جیهانه‌دا هه‌ستیان پێده‌که‌ین. ئه‌ویتریان “بوون”ێکه که سیفاتی کاملبوونی هه‌یه و ده‌توانێ له عه‌قلدا بوونی هه‌بێ. به نموونه هه‌وڵده‌ده‌م ڕۆشنتری بکه‌مه‌وه. بۆ نموونه من ئێستا ده‌توانم بیر له پڵنگێک بکه‌مه‌وه که باڵی هه‌یه و ده‌توانی بفڕێ. له هه‌مان کاتدا ده‌توانم هه‌ر ئێستا بیر له ئۆتۆمبێلێکیش بکه‌مه‌وه. لێره‌دا تۆتۆمبیلهکه له فیکری من و له واقیعیشدا “بوون”ی هه‌یه، به‌ڵام پڵنگه باڵدارهکه ته‌نها ده‌توانم له عه‌قلی خۆمدا وێنای بکه‌م و له دونیای فیزیکدا هیچ “بوون”ێکی نییه. به هه‌مان شێوه دیکاڕت دیقهتیدا که عه‌قله‌که‌ی توانای هه‌یه بیر له فکرێک بکاته‌وه که به‌سه‌ر هه‌موو فیکرهکانیتری ناو عه‌قلی خۆی زاڵ بێت و ئه‌و فیکره‌ش فیکری “کاملبوون و بێپایان” بوو، بهواتایهکیتر فیکری “خودا” بوو. دیکاڕت پاش دۆزینه‌وه و ئیدڕاکی فیکری “کاملبوون” گووتی ئێستا توانیم “خودا” بدۆزمه‌وه به‌ڵام کێ ده‌ڵێ ئه‌م فیکره، واته فیکری “کاملبوون”، خودایه‌کی حه‌قیقیه؟ دیکاڕت گووتی ده‌کرێ ئه‌و فیکره درۆزنانه یاخود شه‌یتان بێت.
بۆیه‌ش دیکاڕت له‌پێناوی سه‌لماندنی بوون و ڕاستی ئه‌و “خودا” یه چه‌ند ئه‌رگۆمێنتی کۆسمۆلۆژی (گه‌ردوونی) و ئه‌نتۆلۆژی (زانستی “بوون”)، بۆ بوونی خودا دێنێته‌وه. له یه‌که‌م ئه‌رگۆمێنتدا دیکاڕت گووتی مادام ده‌توانم فیکری “کاملبوون” له عهقلمدا وێنابکه‌م که‌واته خودا بوونی هه‌یه، بۆ؟ دیکاڕت گووتی چونکه خودا خۆی هۆکاری بوونی ئه‌و ئایدیایه‌یه که له‌باره‌ی ئه‌و هه‌مانه و شتێک نییه من سازم کردبێ، بۆ؟ دیکاڕت گووتی چونکه من که‌موکوڕیم هه‌یه و ناکرێ هۆکاری بوونی فیکره‌ی “کاملبوون” که‌سێک بێت که خودی خۆی سیفه‌تی کاملبوونی نییه. بۆیه‌ش به گوێره‌ی دیکاڕت هۆکاری بوونی فیکره‌ی “کاملبوون” له عه‌قلی مرۆڤ بوونی خودی خودایه، بۆ؟ چونکه لای دیکاڕت خودا ئه‌و “بوون”یه که به ئه‌ندازه‌ی ته‌واو توانای هه‌یه ئایدیای “کاملبوون” بخاته عه‌قلی مرۆڤه‌وه. دیکارت گووتی ڕاسته ناتوانم له دونیای فیزیکدا خودا ببینم به‌ڵام وه‌ک فیکره‌یه‌کی خاوه‌ن سیفه‌تی کاملبوون له عه‌قلی مندا بوونی هه‌یه. دیکارت گووتی “کاملبوون” چانسی “بوون”ی زیاتره له‌و شتانه‌ی که له واقیعدا “بوون”یان هه‌یه، بۆ؟ دیکاڕت گووتی چونکه ئه‌و شته ماددیانه‌ی که له واقیعدا ده‌یانبینین و ئیدراکیان ده‌که‌ین که‌مووکوڕییان هه‌یه و خاوه‌نی سیفه‌تی کاملبوون نین. بهواتایهکیتر دیکاڕت مه‌به‌ستی بوو بڵێ مادامه‌کی ته‌ن و شته فیزیکیه‌کانی ئه‌م جیهانه که‌موکوڕییان هه‌یه و کامل نین که‌واته دروستکراوه‌ن. دروستکراو و خه‌لقکراو کامل نییه و که‌موکوڕی و کۆتایی هه‌یه، له کاتێکدا فیکره‌ی “کاملبوون” خالق و بێکۆتاییه، بۆیه‌ش ئه‌گه‌رچی ئێمه خودا له دونیای فیزیک نابینین به‌ڵام فیکره‌ی بێ‌کۆتایی و خالق چانسی بوونی زیاتره له فیکره‌ی خه‌لقکراو. به‌کورتی دیکاڕت ده‌یویست بڵێ “بێ‌کۆتایی” حه‌قیقیتره له “کۆتایی” و “کاملبوون”یش بابهتیتره له “که‌موکوڕی”. دیکاڕت له ئه‌رگۆمێنتی دووه‌مدا له خۆی ده‌پرسێ: باشه کێ هۆکاری بوونی ئه‌و عه‌قله‌یه که توانای وێناکردنی فیکری “کاملبوون” ی هه‌یه؟ له بنچینه‌دا من له کوێ هاتووم؟ له وڵامدا دیکارت گووتی سێ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ هۆکاری بوونی من. یه‌که‌میان ده‌کرێ من خۆم خۆم دروست کردبێت. دوومیان سروشت منی دروستکردبێ. سێیه‌میان خودا منی دروستکردبێت. سه‌باره‌ت به خاڵی یه‌که‌م و دووه‌م دیکاڕت گووتی ناکرێ من خۆم خۆم دروست بکه‌م، یاخود سروشت منی دروست کردبێ، بۆ؟ دیکارت گووتی چونکه من و سروشت که‌موکوڕیمان هه‌یه و کامل نین بۆیه‌ش ئه‌و توانایه‌مان نییه له هیچه‌وه “من” خه‌لق بکه‌ن. سه‌باره‌ت به خاڵی سێیه‌م دیکاڕت گووتی ڕۆشنه لام که من له ئه‌زه‌له‌وه بوونم نه‌بووه. به‌مه‌ش من له “نه‌بوون”ه‌وه هاتووم. مادامه‌کی من له “نه‌بوون” یشه‌وه هاتوومه‌ته “بوون”، که‌واته هۆکاری بوونی من شتێکه که تواناکه‌ی زیاتره له ته‌نها توانایی تێگه‌یشتنی شته‌کان. دیکاڕت گووتی مرۆڤ توانای هه‌یه شته‌کان ده‌رک بکا به‌ڵام ناتوانی “هیچ” و “نه‌بوون” ده‌رک بکا بۆیه‌ش ناتوانێ له “نه‌بوون”ه‌وه “بوون” سازبکا، بۆ؟ دیکارت گووتی ئه‌گه‌ر مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوایه “هیچ” یاخود “نه‌بوون” ئیدڕاک بکا ئه‌وا ده‌بوایه خاوه‌نی سیفه‌تی “کاملبوون” بوایه، به‌ڵام مرۆڤ “کامل” نییه و که‌موکوڕی و کۆتایی هه‌یه. بۆیه‌ش ته‌نها خودایه توانای ته‌واوی هه‌یه بۆ خه‌لقکردنی عه‌قلێک که له‌ناویدا ئایدیای خودای تێدابێ. بۆیه‌ش خودا منی خه‌لق کردووه لێره‌شه‌وه خودا بوونی هه‌یه.
سێیه‌م ئهڕگۆمینتی دیکاڕت بۆ سه‌لماندنی بوونی خودا، ئه‌رگۆمێنتێکی ئه‌نتۆلۆژییه (زانستی “بوون”). له‌م ئهڕگۆمێنتهدا دیکاڕت باسی پێویستی بوونی خودا ده‌کا له‌سه‌ر بنه‌مای خودی سروشتی کۆنسێپتی خودا. دیکاڕت گووتی له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا خاوه‌نی سروشتی “کاملبوون”ه بۆیه ده‌بێ بوونی هه‌بێ. بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی زیاتر نموونه‌یه‌ک دێنمه‌وه. بۆ نموونه کاتێ له زانستی ئه‌ندازه‌دا باسی چوارگۆشه ده‌که‌ین، ئه‌وا سروشتی چوارگۆشه خاوه‌نی حه‌قیقه‌تێکه به‌وه‌ی چوار لا و چوار گۆشه‌ی یه‌کسانی هه‌یه. به هه‌مان شێوه دیکاڕت گووتی مادام خودا خاوه‌نی سروشتی کاملبوونه که‌واته بوونی خودا وه‌ک بوونی حه‌قیقه‌تی سروشتی چوارگۆشه‌یه.
دیکاڕت و جیاکاری له نێوان عه‌قل و جه‌سته
دیکاڕت گووتی من یه‌قینم له‌وه‌ی که بیرده‌که‌مه‌وه و ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ش چوارچێوه‌یه‌کی هه‌یه، که جه‌سته‌که‌ی خۆمه، به‌ڵام هۆشیاری من به بوونی جه‌سته‌ی خۆم له کوێ سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ دیکاڕت گووتی ئاگایی من له بوونی جه‌سته‌ی خۆم، له‌و فیکرانهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ناتوانرێ نکۆلیان لێبکرێ، چونکه کاتێ رووده‌ده‌ن ڕاسته‌وخۆ ده‌رکیان پێده‌که‌م. بهواتایهکیتر دیکاڕت گووتی فیکر بنچینه‌ی ووشیاری و ئاگاییه له بوونی جه‌سته. به‌مشێوه‌یه دیکارت فیکری کرده بنچینه‌ی چاڵاکی مرۆڤ که ئه‌مه‌ش وایکرد جه‌سته به پاشکۆی عه‌قل له قه‌له‌م بدا. دیکاڕت گووتی خودی جه‌سته له‌رێگه‌ی فیکره‌وه به ڕۆشنی و یه‌قینیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه له کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌سته‌کان به‌کاربێنین بۆ ناسینه‌وه‌ی خودی جه‌سته ئه‌وا ده‌که‌وێنه هه‌ڵه و وههمهکانهوه. بۆیه‌ش لای دیکاڕت عه‌قل ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌بوو له‌سه‌ر جه‌سته. دیکارت گووتی مه‌عریفه‌یه‌ک که له فیکره‌وه پێی ده‌گه‌ی ئاسانتر و رۆشنتره له مه‌عریفه‌یه‌ک که له مادده پێی ده‌گه‌ی. هه‌روه‌ها گووتی مه‌عریفه‌ی عه‌قلیش رۆشنتره له هی جه‌سته، بۆ؟ دیکاڕت گووتی چونکه مرۆڤ ده‌توانی ئاسانتر تێبینی ئه‌و پرۆسێسانه بکا که له عه‌قلیدا رووده‌ده‌ن.
دیکاڕت له‌خۆی پرسی: من کێم؟ دیکاڕت گووتی من ئێستا یه‌قینم که من به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ و جیام له جه‌سته‌ی خۆم بۆیه‌ش ده‌کرێ بوونم هه‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی دابڕاو له جه‌سته‌که‌م. دیکاڕت گووتی مادام عه‌قل به‌جیا له جه‌سته ده‌کرێ بوونی هه‌بێ، که‌واته ده‌کرێ خودا‌ش عه‌قل له پاش مردنی جه‌سته، بپارێزێ. بهواتایهکیتر دیکارت گووتی خودا توانای هه‌یه رووحی عه‌قلانی {مه‌به‌ست له رووحی عه‌قلانی ئه‌و “رووح” یه که له گه‌ل جه‌سته له دونیای فیزیکدا یه‌کیگرتووه و مرۆڤی عاقلی لێ سابووه} بپارێزێ پاش ئه‌وه‌ی جه‌سته ده‌مرێ. به‌مه‌ش دیکارت له‌رێگه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی عه‌قل و جه‌سته توانی پیشانی بدا که ده‌ره‌فه‌ت و ئه‌گه‌ری نه‌مری رووح، پاش مردن، هه‌یه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌ی دیکارت لێره‌دا ده‌یه‌وێ بیڵێ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری نه‌مری ڕووح پاش مردی جه‌سته، ده‌توانرێ له ڕووی عه‌قلیه‌وه ده‌رک بکه‌ین. به‌ڵام لێره‌دا زۆر گرنگه سه‌رنج له‌وه بده‌ین که دیکارت کاتێ باس له نه‌مری ڕووح، له پاش مردنی جه‌سته‌دا، ده‌کا ئه‌وا مه‌به‌ستی له رووحی عه‌قلانی دونیای فیزیک نییه. به‌ڵکو مه‌به‌ستی له نه‌مری رووحێکه که ڕووحێکی ڕووتکراوه‌یه له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دونیای واقیعی و فیزیکی. بهواتایهکیتر جیاوازی ڕووحی دونیای فیزیک له‌گه‌ڵ ڕووحی پاش مردن ئه‌وه‌یه که عه‌قل له دونیای فیزیکدا توانای هه‌یه خه‌یاڵ و ده‌رک به شته فیزیکیه‌کانی دونیای فیزیک بکا چونکه ئه‌م پڕۆسێسه عه‌قلیانه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان وابه‌سته‌ی عه‌قلی ئه‌و جه‌سته‌یه‌ن که تیایدا بوونی هه‌یه و له‌گه‌ڵی یه‌کیگرتووه. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وی ئه‌و “عه‌قله جه‌سته‌ییه” {مه‌به‌ستم له “عه‌قلی جه‌سته‌یی” عه‌قلێکه که خاوه‌نی جه‌سته‌یه} له‌پاش مردنی جه‌سته، وێنا بکه‌ین ئه‌وا چیتر وه‌ک رووحێکی عه‌قلانی (Rational soul) نامینیته‌وه، واته چیتر ناتوانێ ئیدراکی هه‌سته‌یی هه‌بێ. دیکارت گووتی ته‌نانه‌ت ڕووح له پاش مردنی جه‌سته ئه‌گه‌رچی ماوه و پارێزراوه به‌ڵام ناتوانی خه‌یاڵ یاخود ده‌رکی شته‌کان بکات. به‌ڵکو ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌مێنیته‌وه “عه‌قلێکی ڕووت و په‌تییه”. بهواتایهکیتر دیکاڕت ده‌یه‌وێ بڵێ رووحی دونیای فیزیک ڕووحێکه که خاوه‌نی جه‌سته‌یه، بۆیه‌ش ده‌توانێ خه‌یاڵ و ده‌رکی شته‌کان بکا، به‌ڵام ڕووحی پاش مردنی جه‌سته ڕووحێکی ڕووته (pure soul) توانای خه‌یاڵکردن و ئیدراکی نییه.
دیکاڕت و ڕۆڵی خودا
زۆر کار و چاڵاکی ژیانی ڕۆژانه‌مان سروشتی فه‌لسه‌فی قووڵیان هه‌یه. بۆ نموونه کاتێ نه‌خۆش ده‌که‌وین ده‌چین بۆ لای پزیشک بۆ ئه‌وه‌ی هۆکاری نه‌خۆشیه‌که‌مان بزانین. کاتێ ئۆتۆمبێله‌که‌مان ئیش ناکات و خراپ ده‌بێ، ده‌یبه‌ین بۆ لای فیته‌رێک. نیگه‌رانی تۆ و فیته‌ره‌که ئه‌وه‌یه که هۆکاری ئیش نه‌کردنی ئۆتۆمبێله‌که بزانن. ڕاستییه‌که‌ی ڕۆژانه له جیهانی واقعیدا سه‌رقاڵین به مه‌سه‌له‌ی هۆکارێتی (السببية) (causality) [ هۆکارێتی په‌یوه‌ندی نێوان ڕووداوه‌ی یه‌که‌م وه‌ک “هۆکار” و رووداوی دووه‌م وه‌ک “کاریگه‌ری” ڕووداوی یه‌که‌م، وێنا ده‌کا ]. مه‌سه‌له‌ی هۆکارێتی، یاخود مه‌سه‌له‌ی هۆکار و کاریگه‌ری (cause and effect)، ته‌نها مه‌سه‌له‌یه‌کی فه‌لسه‌فی نییه به‌ڵکو له ڕێگه‌یه‌وه دیاریده‌کان له زانستی فیزیک، ماتماتیک و تیۆلۆژیش ئه‌نالیزه ده‌کرێن، بۆیه‌ش مه‌سه‌له‌ی هۆکاریتی (causality)، یه‌کێک بوو له‌و مه‌سه‌لانه که فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌دده‌ی هه‌ڤده‌می سه‌رقاڵ کردبوو.
له فیزیادا یاسایه‌ک هه‌یه ده‌لێ هه‌موو کارێک کاردانه‌وه‌یه‌کی یه‌کسان و پێچه‌وانه سازده‌کا. بهواتایهکیتر ئه‌م یاساییه واداده‌نێ که جۆرێک له هێز ده‌گوازرێته‌وه له‌ڕێگه‌ی مهخلوقاتهکان. دیکاڕت باوه‌ڕی وابوو که هه‌موو مه‌خلوقێک له‌م جیهانه‌دا خاوه‌نی هێزیکی شاره‌وه‌یه یاخود هێزێکی له ناوه‌خنی خۆیدا هه‌یه.
هه‌وڵده‌ده‌م له‌ڕیگه‌ی نموونه‌یه‌ک ڕۆشنتری بکه‌مه‌وه. بۆ نموونه له یاری بلیاردۆ که‌سی یاریکه‌ر ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی تۆپی بنچینه‌یی تۆپهکانیتر بخاته کونی بهڕکهکانهوه. بۆیه‌ش کاتێ به داره‌که‌ی ده‌ستی له تۆپه بنچینه‌یه‌که ده‌دات ئه‌وا تۆپه‌که له حاله‌تی ڕاوه‌ستان و نه‌جوولان ده‌ست به جووله ده‌کات و ده‌خولێته‌وه له‌سه‌ر مێزه‌که به‌و هیوایه‌ی به‌ر تۆپه دیاریکراوه‌که، که ئامانجی یاریکه‌ره‌که‌یه، بکه‌وێت. ئه‌گه‌ر به‌ریکه‌وت ئه‌وا ئه‌ویش له حاله‌تی نه‌جوولان ده‌ست به جووله ده‌کات، ئینجا یان ئامانجه‌که ده‌پێکێ یاخود نایپێکێ. له‌م چاڵاکییه‌دا چی ڕووده‌دا؟ سه‌ره‌تا یاریکه‌ر به به‌کارهێنانی عه‌قلی خۆی و بوونی نیه‌تێک یاخود ئامانجیک، هێزه‌که‌ی له سه‌ر داره‌که‌ی ده‌ستی جێبه‌جێده‌کات که ئه‌ویش، واته داره‌که‌ش، هێزه‌که‌ی له‌سه‌ر تۆپه بنچینه‌یه‌که جێبه‌جێده‌کات و ده‌یخاته جووله و پاڵیپێوهدهنێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر تۆپی دیاریکراو بکه‌وێ. به هه‌مان شێوه تۆپه بنچینه‌یه‌که‌ش هێزی خۆی له‌سه‌ر تۆپه دیاریکراوه‌که جێبه‌جێ ده‌کات و له ئاکامدا تۆپه دیاریکراوه‌که ده‌چێته شوێنێ مه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر که‌سی یاریکه‌ر به دروسته‌وه یه‌که‌مین جووله بکات، ئه‌گینا ده‌کرێ ئامانجهکهس نه‌پێکێ. له هه‌موو حالهتیکدا، واته تۆپه دیاریکراوه‌که ئامانجه پبێکێ یان نا، ئه‌وا له‌م زنجیره جووله‌یه‌دا واداده‌نرێ که جۆرێک له ووزه له ده‌ستی یاریکه‌ر بۆ داره‌که و له‌وێشه‌وه بۆ تۆپه بنچینه‌یه‌که و ئینجا بۆ تۆپی دیاریکراو ده‌گوازرێته‌وه. بهواتایهکیتر لێره‌دا شتێک ده‌بێته هۆکاری روودانی شتێکی‌تر، ئه‌ویش ده‌بێته هۆکار بۆ ڕوودانی شتێکی‌تر ….هتد. ئیتر به‌مشێوه‌یه ده‌کرێ شته‌کان ببنه هۆکار بۆ جووله‌ی یه‌کتر، به‌جۆرێک ئه‌م زنجیره له هۆکارو کاریگه‌ری تا بێپایان به‌رده‌وام بێت. دیکاڕت تاڕاده‌یه‌کی زۆر بوون و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی که له نموونه‌ی بلیارده‌که دیتمان یاخود له هه‌ر زنجیرهکهکیتر له ڕووداوه‌کان له ژیانی واقیعیدا ده‌کرێ بیبینین، قبوول بوو. به‌س زۆرێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی سه‌دده‌ی هه‌ڤده‌م بوونی سه‌ربه‌خۆیی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌یان قبولیان نه‌کرد. ئه‌مڕۆش تیۆلۆژیسته‌کان و پیاوانی ئایینی دان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م زنجیره بێکۆتاییه له هۆکار و کاریگه‌ری له‌نێوان شته‌کان نانێن و ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه. بۆ؟ چونکه تیۆلۆژیسته‌کان ده‌لێن ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه، که له نموونه‌ی یاری بلیاردۆکهدا باسمان کرد، ڕاسته‌قینه بیت، ئه‌وا هیچ شوێنێک بۆ خودا له چالاکی و ڕووداوه‌کانی دونیای واقیعی نامێنێته‌وه و کاری خودا به خه‌لقکردنی یه‌که‌م و جووله‌ی یه‌که‌م ته‌واو ده‌بێت. به واتایهکیتر تیۆلۆژیسته‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه کاری خودا ته‌نها به خه‌لقکردنی سه‌ره‌تایی قه‌تیس بکه‌ینه‌وه، وه‌ک دیکاڕت تاڕاده‌یه‌ک باوه‌ڕی وابوو، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که گه‌ردوون به‌بێ هیچ یارمه‌تییه‌ک له خوداوه‌ند کار ده‌کا. بهواتایهکیتر تیۆلۆژیسته‌کان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه سه‌ربه‌خۆ و ڕاسته‌قینه بێت و هه‌موو مادده‌یه‌ک هێزێکی شاره‌وه‌ی تێدابێت، ئه‌وا ڕووداوه‌کانی جیهان و گه‌ردوون هیچ په‌یوه‌ندی به نیه‌ت و ده‌خاله‌تی ڕاسته‌وخۆی خوداوه نامێنێ. ئه‌م شۆرشه له فیکری میتافیزیکی، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی بیرۆکه‌ی سیکۆلاریستی بوو، به‌جۆرێک ئیڕاده و نیه‌ت له خودا یاخود له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ خودی مرۆڤ. بۆیه‌ش ئه‌م کێشه ئاساییه، که لێره‌دا له‌ڕووی فه‌لسه‌فه‌ییه‌وه له‌ڕێگه‌ی نموونه‌ی یاری بلیاردۆکه ڕۆشنمان کرده‌وه و دیکاڕتیش تاڕاده‌یه‌کی زۆر باوه‌ڕی پێ‌بوو، دوایی له تیۆلۆژی و مه‌سه‌له ئایینیه‌کاندا بووه کێشه‌یه‌کی مه‌ترسیدار و هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی نایه‌وه.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌م کێشه‌یه ڕاسته‌خۆ گرێدراوه به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که ناسراوه به هۆکارێتی سه‌ره‌تایی ( primary Causality) و هۆکاریتی سانه‌وی (Secondary Causality) . جیاوازی ئه‌م دوانه چییه؟ ئه‌وه‌ی یه‌که‌م [واته هۆکارێتی سه‌ره‌تایی] ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی هێزی بنچینه‌یی بۆ هه‌موو کار و ڕووداوێک له‌م جیهانه‌دا، ده‌کات. له ئاییندا، بۆ نموونه له ئایینی مه‌سیحی و ئیسلام، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێزه خودایه. خودایه‌ک که نه‌ک ته‌نیا خالقی یه‌که‌م و خاڵی سه‌ره‌تایی جوله و ڕووداوه‌کانی ئه‌م جیهانه‌یه، به‌ڵکو ئه‌و خودایه له هه‌موو کات و ساتێکی دونیای فیزیکدا، سه‌رچاوه‌ی توانای مانه‌وه و بوون و جووله‌ی هه‌موو مه‌خلوقاتێکی گه‌ردوونه. بینینی مه‌سیحی ده‌ڵی خودا نه‌ک ته‌نیا جوولێنه‌ری سه‌ره‌تاییه به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جوولهیهکیشه، له‌وانه‌ش هێزی سروشت و ئیڕاده‌ی مرۆڤه‌کان. بۆیه تیۆلۆژیسته‌کان، سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی بوونی هێزه‌کان له نموونه‌ی بلیاردۆکه، ده‌ڵێن ڕاسته ئه‌و هێزانه بوونیان هه‌یه به‌ڵام هه‌میشه پشت به سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌می هێز ده‌به‌ستن، که خودایه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌دا باسی ئه‌وه‌م کرد که دیکاڕت له ڕێگه‌ی گوومانکردنێکی میتۆدیانه ویستی مه‌عریفه بینابکاته‌وه، به‌ڵام وه‌ک فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگی ڕاشنالیزمیش (عه‌قلانییه‌ت) ده‌یویست بزانێ که رووداوه‌کانی جیهان له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی هۆکارێتی (causality)، چۆن پێکه‌وه گرێدراون. کاتێک لێکۆڵینه‌وه‌کانی دیکارت له‌سه‌ر هۆکارێتی، ڕۆڵی خودای له جیهاندا به‌رته‌سک کرده‌وه، ئه‌وا هه‌رایه‌ک سازبوو که به درێژایی دوو سه‌د ساڵ دوای دیکاڕتیش بووه جێگای مشت‌ومڕ له‌نێوان فه‌یله‌سوفه‌کان.
ئیسماعیل ڕواندزی
سه‌رچاوه‌کان:
1- Discourse on the method, Rene Descartes
2- Meditations on First Philosophy, Rene Descartes
3- History of Western Philosophy, Bertrand Russell
4- Geschiedenis van de filosofie, Hans Joachim Storig, zevenentewintigste druk 2004.
5- Filosofie 2, De vroegmoderne tijd [17 de en 18 de eeuw ], Uitgeverij 521 – Amsterdam 2006.