له قوتابخانه غه‌در له خه‌یاڵدان و مرۆڤ بوونمان كرا
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له قوتابخانه خوێندمان و كاته‌كانی ژیانمان به‌سه‌ر برد كه تا ئێستا نزیكه‌ی له سه‌دا 75 بۆ 80 ژیانم بووه هه‌رچیم خوێند هه‌مووی له بری من بیری كردبۆوه و دانرابوو بۆمان واته سنورمان بۆ دیاریكرا بوو چی بكه‌ین و ببین به چی و چۆن بین .
له ته‌مه‌نی 6 ساڵیه‌وه خراینه به‌ر خوێندن و فێری نوسین و خوێندنه‌وه بووین ، دانه‌رانی ئه‌و پرۆگرامه‌ی ده‌مانخوێند چه‌ندین جار له ته‌مه‌نی ئێمه گه‌وره تربوون ، هه‌رچه‌نده بیانه‌وێت ئه‌و خواستانه‌ی منداڵان و خوێندكاران هه‌یانه له پرۆگرامی خوێندندا جێگه‌ی بكه‌نه‌وه ناتوانن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانمان جیاوازه .
ئه‌و سنورانه‌ی ئه‌وان دیاریانكردوه كه مرۆڤ تێدا بێت و چالاكیه مرۆڤایه‌تیه‌كانی تێدا ئه‌نجامبدات له نێوان مرۆڤه‌كاندا زۆر جیاوازه.
بۆنمونه هه‌ندێك له قوتابیه‌كان ده‌یانه‌وێت له ژیاندا سه‌ركێش بن و خۆیان سه‌ربه‌خۆیانه ژیانی خۆیان دیاریبكه‌ن ، هه‌ندێك تر ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و ژیانه‌ی باوك یان دایكی دووباره بكاته‌وه هه‌تا كۆتا خوێندكار ده‌یه‌وێت خواستێكی جیاوازتری هه‌بێت ، به‌ڵام له قوتابخانه‌وه هه‌موومان له قاڵب دراین خراینه ناو پرۆگرامێكه‌وه كه چه‌ند مامۆستایه‌ك بۆیان دانابووین كه سه‌ربه چه‌ند بیروئایدیایهك بوون ، وه ئاره‌زوه‌كانی ئه‌وان به‌سه‌ر ئێمه‌شدا دابه‌شكراو ئێمه‌ش له ناچاریدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نمره‌كانمان له خوار په‌نجا له سه‌ده‌وه نه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر ده‌كرد و ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدانی خۆماندا بوو هه‌موویمان له‌بیر كرده‌وه ، توانای بیركردنه‌وه‌مان له‌ده‌ستدا و له مرۆڤی ئازاده‌وه بوینه مرۆڤی بیر كۆیله و له خه‌یاڵدانێكی منداڵی فراوانه بووینه چه‌ند كاسێتی تۆماركراو .
ئێستاش ده‌بێت مرۆڤانێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ژینگه‌ی ئێمه بێن بیرمان بۆ بكه‌نه‌وه و ئێمه‌ش وه‌ك توتی فێری ئه‌و زمان و كردارانه‌ی ئه‌وان بین ، مرۆڤی زیره‌كیش به پێوه‌ره‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه زوو ترین كات زۆرترین ووشه له‌به‌ر بكات و كرداره ئه‌نجامدراوه‌كان دووباره بكاته‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی گه‌وره‌یی بێت فه‌رمانی پێبكات و لهفهرمانهكاندا سنور به‌زێن نه‌بێت وه‌ك خۆیان جێبه‌جێی بكات له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بن ده‌بێت بیری مرۆڤی زیره‌ك بێته‌وه سه‌ر هه‌مان ته‌وه‌ری هه‌ڵه‌و وه‌ك گه‌وره‌یی بیربكاته‌وه ئه‌مه كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌یه توشی ئێمه‌ی كورد بووه .
دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نم به‌ره‌و ژوور هه‌ڵكشا وورده وورده ده‌ستم كرد به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی خوێندن بوون چه‌ند دانه كتێبێكم ته‌واو كرد ( كتێبی وه‌رگێڕدراو له زمانه بیانیه‌كانه‌وه ) هیچ تێنه‌ده‌گه‌یشتم وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچم نه‌خوێندبێته‌وه وابوو ، من به‌ته‌واوه‌تی فێری شێوازی خوێندنی هاوكێشه‌ی به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراو بووم به‌و ڕێگایه‌ی كه دانه‌ری كتێبه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه دابوو ، ئه‌م دنیا تازه‌یه‌ی منی تێكهوتبووم ته‌نها پرسیاره‌كانی تێدا زۆر بوو وه پرسیار هه‌یمه‌نه‌ی كردبوو له‌ناو نوسینه‌كاندا ، قورس بوو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و هاوكێشه‌ی ته‌واو نه‌كراو و گرێ بۆ ئێمه‌یه‌ك كه ته‌نها وه‌ك كاسێت تۆمار كراوین له قوتابخانه‌كان ، كۆڵم نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانج بگه‌م دواجار فێربووم ، ئه‌م ڕێگای دووه‌م ئازادمان ده‌كات بۆ خۆمان وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌ینه‌وه و خه‌یاڵدانمان به‌رفروانتر و جیاوازی له‌وی تر وه‌ڵامی هه‌بێت ده‌كرێت هه‌ركه‌سێك وه‌ڵامی خۆی هه‌بێت و خۆی مرۆڤ بێت و ئازاد بێت له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له تاركیهوه بۆ ڕووناكی هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت .
ده‌كرێت پرۆگرامه‌كانی خوێندن و كتێبه‌كانی ووڵاتی ئێمه له ستایلی به‌خشینه‌وه بكرێنه ستایلی پرسیار و وروژاندنی بیر بۆنمونه :-
له كاتێكدا باسی سه‌یران بۆ قوتابی ده‌كات ، كرداره‌كانی بۆ نه‌كرێته دوو بڕگه‌وه باشه‌كان كه ده‌بێت ئه‌نجامیان بدات و خراپه‌كانیش كه نابێت نزیكیان بكه‌وێت ، باكگروندێك دروست بكات و بیسه‌پێنێت به‌سه‌ر خوێندكاردا و مانای سهیرانكردنی بۆ سنوردار بكات .
به پێچه‌وانه‌ی به پرسیاره‌كانی وه‌ك : سه‌یران لای تۆ مانای چییه ؟ له‌وێ چی ده‌كه‌ێت ؟ چی ناكه‌یت ؟ بۆچی ده‌چێته سه‌یران ؟ به‌م پرسیارانه هه‌ر خوێندكارێك جگه له‌وه‌ی خه‌یاڵدانی خۆی به‌رفراوان ده‌كات ئه‌و مانا‌و تێڕوانینانه‌ی هه‌یه‌تی بۆ سه‌یران په‌خش ده‌كات ئاره‌زوه‌كانی تێدا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه ، ڕه‌نگه قوتابی یه‌كه‌م ئاره‌زووی بینینی سروشتی هه‌بێت و قوتابی دووه‌م ئاره‌زوی یاریكردنی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه ماڵیه‌كه‌ی هه‌بێت ،تا كۆتای قوتابی به ئه‌ندازه‌ی ژماره مانای سه‌یران كردنمان ده‌ست دهكهووێت ، ئه‌و كات وه‌ك مرۆڤ ئازادنه بڕیار له سه‌ر كه‌سێتی و چاره‌نوسی خۆیان ده‌ده‌ن .
له توێری بێیینه ده‌ره‌وه و سه‌یری ڕاستیه‌كانی ژیان بكه‌ین ده‌بینین ، خوێندكار ناتوانێت زمانێك فێرببێت جگه له زمانی دایك ، ناتوانێت داڕشتنێك بنوسێت ده‌بێت مامۆستا بۆی بنوسێت و ئه‌ویش له‌بری بكاته‌وه ،ڕقی له قوتابخانه‌كان ده‌بێته‌وه ، دوای وانه‌كانی قوتابخانه ده‌گمه‌ن ده‌بن ئه‌و كه‌سانه‌ی له كتێب دورناكه‌ونه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندنه‌وه ، له گه‌وره بونیشدا ناتوانێت خاوه‌نی بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه بێت ده‌بێت حزب یان ئاین یان كۆمه‌ڵگا بهنهریتهكانی ڕێگای بۆ دابنێن ئه‌ویش وه‌ك توتی بڵیڵێتهوه و دووباره‌یان بكاته‌وه ، واته شتی تازه له بونماندا نامێنێت ، جیاوازیه‌كانمان نامێنێت ، بیركهرهوهمان نامێنێت .
ڕێبین محمد