حـــــوڕ …. نوسینی: دكتۆر علی شه‌ریعه‌تی
حوڕ ناوی یەکێ لە فەرماندە پلە بەرزەکانی هێزی عمرو سعد بوو کە بەفەرمانی یەزیدی کوڕی معاویە ڕووبەڕووی كچەزای پێغەمبەری ئیسلام حوسەینی کوڕی عەلی بویەوە بەمەبەستی ئەوەی کە پشتیوانی حوسەین بۆ خەلیفایەتیە گەنیوەکەی بەدەست بهێنێ ئەگەرنا حوسەین و هەموو هاوڕێیانی بکوژێ. حوڕ و هێزەکەی یەکەم کەس بوون کە ڕووبەڕووی إمام حوسەین بوونەوە، گەماڕۆیان دان و ئاویان لێبڕین.
حوڕ لە ڕۆژی عاشوڕا بڕیارێکی گەورەی دا، فەرمانداری و ئەو هێزەی کە فەرمانداری دەکرد بەجێهێشت و بەشداری هێزی إمام حوسەینی کرد و یەکەم کەسیش بوو لە ڕێگەی خودا لەلایەن ئەو هێزەی کە چەند کاتژمێرێک پێشتر فەرمانداری دەکرد، کوژرا.
ناوی حوڕ، واتە ئازادی، بە ئازادی لە دایکبوون، خانەدان، مرۆڤی ئازاد.
هەندێ جار چارەنوس جۆرە یاری ئەكات، ئەم کارگەیەی ئافراندنە هەمیشە شتی لە ژمارەبەدەری ئافراندووە، بەرد، دار، ڕووبار، گیانەوەر، حەشەرات، مرۆڤ، هەندێ کات دیمەنی دڵخۆشکەر و جێی پێکەنین دێنێتە بەرچاو، داهێنانێک یا شازێك دروست ده‌كات كه هۆنراوەیەک ده‌نوسێ، شاکارێکی هونەری دەنەخشێنێ، شتێ دەکا بێ هاوتا بێ، بەکورتی دەکرێ بوترێ کە ئەمانەی گوتران “کارەکتەر” ێکیان هەیە.
لەنێو هەموو ماڵێک (کەعبە)، لەنێو هەموو دیوارێک دیواری چین، لەنێو ئەو هەسارانەی بەدەوری خۆر دەسوڕێنەوە، زەوی، لەنێو هەموو شەهیدێکیش، حوڕ.
دەستە هونەریەکانی چارەنوس ئەم دیمەنەیان تا ئەوپەڕی ووردی و پوختی داهێناوە، وەک ئەوەی بڵێی بۆ زیاتر جەخت كردنه‌وه لەسەر گرنگی چیڕۆکەکە و بۆ کاریگەرترکردنی چیڕۆکەکە هەموو کارەکتەرەکانی ئەم شانۆیەی لە (ڕەها)کانەوە هەڵبژاردووە.
چیڕۆکەکە دەربارەی (هەڵبژاردن)ە، گرنگترین بەڵگە بۆ مانای مرۆڤ بوون ، بەڵام چ جۆرە هەڵبژاردنێک؟
ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا ڕووبەڕوی چەند هەڵبژاردنێک دەبینەوە، هەڵبژاردنی پیشە، هاوڕێ، هاوسەر، ماڵ، بواری خوێندن،………. . بەڵام لەم چیڕۆکەدا، هەڵبژاردنەکە زۆر قورسترە، لەنێوان ئیمان و شەیتان دایە. نەک لە دیدگایەکی فەلسەفی، زانستی یاخود فکریەوە. بەڵکو هەڵبژاردنەکە لێرە لەنێوان دینی حەق و دینی هەڵخەڵەتێنهره، لەنێوان سیاسەتی داد و نادادە، كاتێ کە پێناوی ئەم جۆرە هەڵبژاردنە بەخشینی ژیانە.
بۆ زیاتر جەخت کردنەوە لەسەر هەستیاری باردودۆخەکە، نوسەر پاڵەوانی ئەم چیڕۆکەی له‌نێوه‌ڕاست دانه‌ناوه، به‌یه‌كسانی لە نێوان ئیمان و شەیتانی دانەناوە. بەڵکو پاڵەوانەکە سەرکردەیەکی هێزی شەیتانە. لەلایەکی ترەوە دەرهێنەر ده‌بوایه بۆ ئه‌م چێڕۆكه سیمبول و هێما بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی شانۆكه بکاتە کاریگەرترین چیرۆک.
ئایا دەبوو صاڵحێک لە لایەک و شەیتانێکیش لە بەرامبەر دابنێ؟ بەڵام ئەمە چیڕۆکەکەی زۆر ئەفسانەیی دەکرد… ئەی سپارتەکۆس و کراسیۆس چی؟ … نا نەخێر، ئەمە چیڕۆکەکە دەکاتە چیرۆکێکی نەتەوەیی و سروشتی چینی سەربه‌خۆی پێدەبەخشێ. ئەدی ئیبراهیم و نەمرود؟ مو‌سا فیرعەون؟ مەسیح و یەهودیەکان؟ بەڵام دیسان نا، چونکە نیسبەت بە زۆربەی خەڵک ئەمانە کارەکتەری مێتافیزکی و ئاسمانین و لە خەڵکی ئاسایی جیان. بە پاڵەوان کردنی ئەوان لە کاریگەری چیڕۆکەکە کەم دەکاتەوە و سەرنجی خەڵک ڕادەکێشن و هەرگیز وایان لێ‌ناکات بیر لەوەکەنەوە ببنە شوێنکەوتەی نمونەکانیان لە ژیانی ڕۆژانەدا. بە هەرحاڵ ئامانجی سەرەکی ئەم چیڕۆکە دەرس دانە، پیشاندانی توانای پیاوێکە بۆ گۆڕان، پیشاندانی ئەوەیە کە چەندە شتێکی ئهگهرئامێزه بۆ کەسێکی ئاسایی و حەتتا کەسێکی گوناهباریش هەموو پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و خێزانی و چینایەتیهكان ڕەتکاتەوە و گۆڕانێکی ئاسمانی دەرخا.
مێژووی ئیسلام پڕیەتی لە ئەدگاری پێچەوانە. ئەم دوو هێڵە کە لە هابیل و قابیلەوە دەستی پێکردووە و شان بەشانی یه‌كدی بە درێژایی مێژوو بوونیان هەبووە و به‌چه‌ند ڕووی جیاواز لە ئیسلامیش بەردەوام بووە.
ئێستا، له ئیسلامدا هه‌ردوو ڕێڕه‌وه‌كه هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ به‌ڵام به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه. گه‌ر به تهوساویهوه بیڵێین، پاڵه‌وانه‌که‌مان دووچاری هه‌ڵبژاردن بۆته‌وه له‌نێوان دوو له ئهوپهڕترین کۆتایی هه‌ریه‌ك له هێزی:
یه‌زید و حوسه‌ین
له‌ڕاستیدا نوسه‌ر به‌هۆی نوسینی چیڕۆكێكی وا ده‌بێ بۆ ئه‌و هونه‌ر و ڕسهنایهتیهی كه هه‌یه‌تی ناسراو ده‌ركردبێ ….
ئه‌م پاڵه‌وانه ناوی چیه؟ له‌ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌وه‌ی گرنگ بێ ئه‌و ڕۆڵه‌یه كه هه‌یه‌تی له‌نێو چیڕۆكه‌كه‌دا نه‌وه‌ك ناوی، چونكه ناوی شتێكه لایه‌نی خێزانهیهكهوه بۆی هه‌ڵبژێردراوه، به‌گوێره‌ی ویست و حه‌زی باوانیه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر چیڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی خاوه‌ن زیره‌كیه‌كی سنوربه‌زێن نوسرابایه، ناوێكی هه‌ڵده‌بژارد كه له ڕۆڵی پاڵه‌وانه‌وه نزیك با. كه‌چی له‌م چیڕۆكه‌دا پاڵه‌وانه‌كه‌مان له‌لایه‌ن دایكیه‌وه ناوی لێنراوه (حوڕ)، هه‌روه‌كو بڵێی دایكی پێشبینی ئه‌و ڕۆڵه ناوازه و به‌رزه‌ی كردبێ كه كوڕه‌كه‌ی ده‌یبینێ.
كاتێ كه امامی ئازادی، ڕێك چه‌ند ساتێ پێش مردنی گه‌یشته سه‌ر جه‌سته خوێناویه‌كه‌ی، پێی‌گوت ” ئه‌ی حوڕ، خودا ڕه‌حمت پێ بگات!، تۆ ئازاد (حوڕ)ی له‌م دنیایه و له‌و دنیای كه دێ، هه‌روه‌كو دایكت پێی گوتبوی”.
ئه‌و ڕۆڵه‌ی (حوڕ) گێڕای، ڕۆڵێكی بێ هاوتا بوو له مێژوودا، كڕۆكی ڕۆڵه‌كه‌ی ته‌نها وابه‌سته‌ی خودی خۆی نیه، له‌ڕاستیدا مانای ئه‌و كاره‌ی ئه‌و كردی هه‌موو مرۆڤگه‌ل ده‌گرێته‌وه و پێناسه‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی. ئه‌مه‌یه هێڵێ ده‌خاته نێوان مرۆڤ و مه‌خلوقاتی تر، هێڵێك به‌ژێر به‌رپرسیاریه‌تی مرۆڤ و (له‌گه‌ڵ ڕێز) خودا و خه‌ڵك و خودی خۆی دا ده‌هێنێ. (حوڕ)یش ئه‌م ڕۆڵه‌ی به ووشه و چه‌مك نه‌گێڕا به‌ڵكو به خۆشه‌ویستی و خوێن. ئه‌گه‌ر كه‌سێ له قووڵی ئه‌م ووته‌یه امام صادق (علیه السلام) بگات كه ده‌ڵێ “هه‌موو ڕۆژه‌كان عاشوڕان و هه‌موو شوێنه‌كان كه‌ربه‌لان و هه‌موو مانگه‌كانیش موحهڕهمن” ئه‌وا هه‌ست به‌و به‌رفراوانبوونه ده‌كات كه به‌ڕاستی ” هه‌موو مرۆڤه‌كانیش (حوڕ)ن!”
ئه‌م مێژووه‌ی ئێمه، كه له هابیل و قابیله‌وه ده‌ستی پێكرد. مانیفێستی ململانێی به‌رده‌وامی هه‌ردوو له خێر و شه‌ڕه (خودا و شه‌یتان)، هه‌رچه‌نده ئه‌م دووانه له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا به‌شێوه‌ی جیا جیا گۆڕانیان به‌سه‌رداهاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو مرۆڤێك له‌هه‌ر سه‌رده‌مێك بێ، خۆی له هه‌مان ئه‌و شوێنه ده‌بینێته‌وه كه (حوڕ)ی تێدا بوو: ته‌نیا، له نێوه‌ڕاست، شێواو و په‌شۆكاو، له‌نێوان دوو هێزدا. له‌لایه‌ك فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌یتان هاوار ده‌كا و فه‌رمانده‌دا “ئه‌ی هێزی خودا، هێرش به‌رن”، له لایه‌كی تره‌وه إمامێك به ده‌نگێك كه سه‌داكه‌ی له ته‌واوی مێژوودا ده‌نگ ده‌داته‌وه، داوا ده‌كات (نه‌ك فه‌رمان ده‌كات) ده‌ڵێ “ئه‌رێ كه‌س پێی خۆش بێت لایه‌نگریم كات؟” ئێوه‌ش ئه‌ی مرۆڤگه‌ل به خۆتان ده‌بێ هه‌ڵبژێرن.
به‌م هه‌ڵبژاردن و بڕیاردانه تۆ ده‌بیت به مرۆڤ، پێش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تۆ هیچ نیت، ته‌نها بوونێك بێ كرۆك و له‌ناوه‌ڕاستا مات و بێ چاره وه‌ستاوی. به‌م شێوه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی كه بوونی خۆی له له‌دایكبونه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، كڕۆك و ناخیشی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌نگ ده‌كه‌وێ. به‌م هه‌ڵبژاردنه دروستبوونی مرۆڤ ته‌واو ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ڕێك ئه‌وكاته‌یه كه مرۆڤ هه‌ست به قورسی باری سه‌ر شانی ده‌كات و خۆی به ته‌نیا ده‌بینێ. هه‌روه‌ك خودا و سروشت به‌م باره و له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره ترسناكه جێیان هێشتووه.
ئێستا ئێمه ده‌توانین پاڵه‌وانه‌كه‌مان هه‌ڵسه‌نگێنین، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه به چ گه‌شتێكی درێژدا تێپه‌ڕیوه له كاتێكی چه‌نده كورتدا. بۆ ئه‌وه‌ی له حوڕێكی یه‌زیدیه‌وه بگۆڕێ بۆ حوڕێكی حوسه‌ینی. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هێزی یه‌زید بمێنێته‌وه ژیانی مسۆگه‌ره به‌ڵام ئه‌گه‌ر بچێته ڕێزی هێزه بچوكه‌كه‌ی حوسین ئه‌وا مردنی ئاشكرایه.
ئێستا، به‌یانی ڕۆژی عاشوڕایه، هێشتا جه‌نگ له مه‌یداندا ده‌ستی پێنه‌كردووه، حوڕ هه‌ستی به‌وه كرد كه هه‌لی وای وهتوش نایه‌ته‌وه، كات خێرا گوزه‌ر ده‌كا و ساته‌كانیش تێده‌په‌ڕن. هه‌وریش له‌گه‌ڵیان له‌شه‌قه‌ی باڵیدا و هه‌ڵی كرد.
له‌سه‌ره‌تاوه، (حوڕ) به‌و هیوایه بوو ئه‌م ڕووداوانه نه‌بنه هۆی جه‌نگ، به‌ڵام وادیاره ناكرێ جه‌نگ وه‌لا بنرێ. مرۆڤ به‌رامبه‌ر به لێبوردن له شه‌رمه‌زاری و ڕق و ڕیسوایی، تواناكانی سنوردارن. جگه له‌وانه‌ی كه له‌م بواره‌دا به‌هره‌دارن و بێ په‌رده لێخۆشبونیان هه‌یه. (حوڕ) هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردبۆوه كه بوون به فه‌رمانبه‌رێك له حكومه‌تی یه‌زید واته به‌شداریكردن له كرده تاوانكاریه‌كان ئه‌و. ئه‌و به بیری خۆی كاره‌كه‌ی ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به سیاسه‌ت یا خود ئایینه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ.
ئێستا (حوڕ) ئه‌وه ده‌زانێ كه به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دینه‌كه‌ی یهكناگرتهوه و مه‌حاڵه. بۆیه هیوابڕاو و وه‌ك دوا په‌ناگه چوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هێز (عمری كوڕی سعد) قسه‌ی كرد، كه ئه‌ویش هه‌روه‌كو خۆی دوو دڵه له به‌شداریكردن له جه‌نگ، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌و ئه‌ركه‌ی قه‌بوڵ كردووه كه ببێته پارێزگاری ناوچه‌كانی (ڕای) و گۆرگهن). ئه‌ی باشه چاره چیه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م نێوانه ده‌ستت نه‌كه‌وێته خوێنی كوڕه‌زای پێغه‌مبه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی.
حوڕ و عمری كوڕی سعد، به‌یه‌كه‌وه له كۆشكی یه‌زیده‌وه هه‌موو ئه‌و ڕێگه‌یان به‌یه‌كه‌وه به‌ڕێكرد تاوه‌كو كه‌ربه‌لا. ئه‌م دووانه له بارودۆخ وه‌كو یه‌كن و له هه‌مان چینی كۆمه‌ڵایه‌تین.
حوڕ له عمری پرسی:
“باشه تۆ ناتوانی ڕێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیانه بۆ ئه‌م بارودۆخه بدۆزینه‌وه؟”
عمر ووتی ” ده‌زانی ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بوایه، ئه‌وه‌ی تۆ پێشنیاری ده‌كه‌ی ئه‌وه‌م ده‌كرد به‌ڵام گه‌وره‌كه‌ت ئه‌مه (عبیدلله زیاد) ئه‌م ڕێگا ئاشتیانه‌ی قه‌بوڵ نه‌ده‌كرد”
حوڕ ووتی: “واته تۆ دژی ئه‌م پیاوه ده‌جه‌نگی (حوسه‌ین)”
عمر ووتی: “به‌ڵێ، سوێند بێ به خوا، شه‌ڕێك ده‌كه‌م كه بچوكترین ده‌رئه‌نجامی سه‌رو ده‌ستی شكاوی لهیهكجیابۆوه بێت”
ئێستا، ڕوونه كه ئه‌و چیتر ناتوانێ یاری له‌گه‌ڵ دینه‌كه‌ی بكات. لێره‌وه ئه‌م دووانه ڕێیان جودایه و له یه‌كتر جیا بوونه‌وه.
بۆ حوڕ ئێستا هێزی ده‌یان هه‌زاری یه‌زید هیچ نین جگه له كۆمه‌ڵێك ده‌م و چاو، كه هیچ مانایه‌ك ناگه‌یه‌نن، پیاوگه‌لێك به بێ خود، گروپێك له خه‌ڵك به بێ دڵ، ئه‌وانه‌ی كه هاوار ده‌كه‌ن كه‌چی نازانن بۆ! شه‌ڕ ده‌كه‌ن به‌ڵام نازانن بۆ كێ!
ئێستا عیسای خۆشه‌ویستی و ویژدان، كوێرێك چاوساغ ده‌كاته‌وه و مردویه‌ك زیندوو ده‌كاته‌وه و له بكوژێك شه‌هیدێك ده‌خولقێنێ. له‌گه‌شتدا پرسیاركردن بۆ شوێنی مه‌به‌ست به‌س نیه به‌ڵكو ده‌بێ له ئهزهلیشی بپرسێ. به‌م شێوه‌یه ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی حوڕ ئاشكرا و دیاره چونكه ئه‌و ده‌زانێ له كوێوه ده‌ستی پێكردووه و له كێ كۆتایی پێدێنێ، كه ماوه‌ی هه‌موو گه‌شته‌كه نیوڕۆژه. ئا له‌م هیجره‌ته‌ی ئه‌و كه له شه‌یتانه‌وه به‌ره‌و خوا ئه‌نجامی دا، حوڕ نه فه‌لسه‌فه و لاهوتی خوێندبوو نه گوێبیستی هیچ ووتارێك بوبو، یا چوبێته هیچ قوتابخانه‌یه‌كه‌وه. ئه‌و ته‌نها و ته‌نها ئاڕاسته‌ی خۆی گۆڕێ، وه هه‌ر ئه‌و (ئاڕاسته)یه‌شه كه مانا به هونه‌ر و زانست و ئه‌ده‌ب و دین و نوێژ و حه‌ج و موحه‌ممه‌د و عه‌لی ده‌به‌خشێ. ئێستا گه‌شته‌كه‌ی ده‌ست پێكرد و سواری ئه‌سپه‌كه‌ی بوو. وورده وورده هێزی خۆی به جێهێشت و به‌ره‌و (حوسه‌ین) به‌ڕێكه‌وت. موهاجیری كوڕی ئه‌وس، هه‌ركه ئه‌وی دی شڵه‌ژاو و په‌شۆكاوه، لێی پرسی:
” ئه‌وه چیته تۆ حوڕ، من به‌و حاڵه‌ی تۆ دۆش داماوم، به‌خودا ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی ئازاترین پیاو له هێزه‌كه‌مان پرسیاریان لێكردبام به بێ دوودڵی ناوی تۆم ده‌برد، كه‌چی تۆ ئێستا نیگه‌ران و بێزاری”
حوڕ گوتی:
” من خۆم له‌نێوان جه‌هه‌ننه‌م و به‌هه‌ش ده‌بینم، ده‌بێ له‌م دووانه یه‌كیان هه‌ڵبژێرم. به‌ڵام به‌خوا ئه‌گه‌ر پارچه پارچه بكرێم و یا بمسوتێنن و بمكه‌نه خه‌ڵوز هه‌ر به‌هه‌شت هه‌ڵده‌بژێرم”
حوڕ ئێستا به كه‌ماڵ گه‌یشتووه و گڕی گومانیش به‌ره‌و دڵنیاییه‌كی ڕه‌سه‌نی بردووه. وورده وورده به‌ره‌و سه‌ربازگه‌كه‌ی حوسه‌ین نزیك ده‌بویه‌وه، هه‌ركه نزیكتر بویه‌وه. (وه‌كو هێمایه‌ك بۆ په‌شیمانی) پێلاوه‌كانی به ملیه‌وه هه‌ڵواسی و زرێپۆشهكهی هێنایه خواره‌وه. ووتی:
“ئه‌ی حوسه‌ین، من ئه‌وكه‌سه‌م كه ڕێگای لێ بڕیت”
ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی حوسه‌ینی قه‌بوڵ نه‌كرد كه داوای لێ‌كرد بۆ ماوه‌یه‌كی پشو بدات، ووتی:
“ته‌وبه‌م لێ وه‌رده‌گیرێ؟”
نه‌یده‌توانی چیتر بوه‌ستێ، به ووشه ڕه‌ق و تاڵه‌كانیه‌وه چووه هێڵێ پێشه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر هێزی عمر، تا ئه‌وان بزانن كه ئه‌و چیتر به‌ند نیه و ئه‌و ئازاده، ئه‌و (حوڕ)ه.
عمری كوڕی سعدی فه‌رمانده‌ی پێشووی به تیرێك وه‌ڵامی دایه‌وه و به هاوركردنهوه ووتی:
” تۆ شاهێد به و به ئه‌میری ئیمانداران بڵێ كه من یه‌كه‌م كه‌س بووم تیرم گرته هێزه‌كه‌ی حوسه‌ین!”
ئا به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی كه‌ربه‌لا ده‌ستی پێكرد…………
http://pashewmajeed.blogspot.com/2012/12/blog-post.html
وه‌رگێڕانی: په‌شێو مه‌جید