
مالیكی .. دیكتاتۆری دوێنێ و فریشته‌ی ئه‌مڕۆ
دوای هه‌راو دهنگهدهنگێكی زۆر و خۆسوركردنهوه كورد به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی نوری مالیكی ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان و فه‌رامۆشكردنی رێككهوتننهكانی هه‌ولێر وبه‌غدا ،رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو مالیكی به‌خۆی و عه‌رش و وهزیرهكانیهوه ته‌شریف ئه‌باته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ، له‌وێوه به‌ده‌نگی به‌رز ئه‌ڵێ “باههموولایهك بزانن ،پێتان خۆشبێ یان نا ، نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك ،به‌ڵكو هه‌ولێریش عێراقه” .
هه‌مووی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ربوو كابینهشیعه مه‌زهه‌به‌كه‌ی مالیكی سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد ،له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ شاره‌كه چه‌ندین كۆپته‌ر وفڕۆكهی شه‌ڕكه‌ر و یه‌كه‌ی سه‌ربازی به تانك و تۆپه‌وه روویان كرده ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك ،ئه‌مه‌یش حكومه‌تی هه‌رێمی توڕه‌كرد و هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر درووستكرد،ئه‌وكاته گوتاری سیاسی هه‌ولێر به‌و ئاڕاستهیهبوو كه به‌غدا به‌رامبه‌ر به‌كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كان سنووری یاسای به‌زاندووه و پێویسته رێگری لێ بكرێت ، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و سنووره‌كه جوڵه‌ی پێكرا و خرایه ئاماده‌باشییه‌وه ،به‌گوێره‌ی شه‌ڕی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌ردوولا هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ئه‌گه‌رێكی به‌هێز بوو،كورد و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم پێداگری دهكردو دووپاتیدهكردهوه كه” مالیكی هه‌موو رێككه‌وتنێكی پێشێلكردووه ،وڵات به‌ره‌و دیكتاتۆرییه‌ت ده‌بات و چیدی دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا سوودی نییه”.
دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه ماوه‌ی چه‌ند مانگێك درێژه‌ی كێشا تا ئه‌وكاته‌ی وه‌فدی كوردی سه‌ردانی به‌غدای كردوو له رێككه‌وتنێكی خێرا و نادیاردا وه‌فده‌كه موژده‌ی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستایش جگه له خۆیان كه‌س نازانێت سرووشت و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشووتر چی یه ؟
گوایه بۆ كورد ده‌سكه‌وتێكی گرنگه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك وناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر و كێشه‌ی و نه‌وت و غاز و بودجه‌ی هه‌رێم و پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت له‌هه‌رێم ،هه‌روه‌ها پرسی پاراستنی سنووره‌كان ، ئه‌م رێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر وبه‌غدا له‌كاتێكدا كه هه‌موولایه‌ك باش ئه‌زانن له‌ماوه‌ی رابدروودا كورد چه‌ندین رێككه‌وتنی دیكه‌ی وای له‌گه‌ڵ به‌غدا واژۆكردووه كه‌چی مالیكی هه‌ر حیسابیشی بۆ نه‌كردووه چونكه كورد نه‌یتوانیوه له‌و رێككهوتنانهدا هه‌ندێك زه‌مانه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت لانی كه‌م بیتوانیبایه ماوه‌یه‌كی دیاریكراو فه‌رزبكات بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان ،كورد هه‌میشه وتویه‌تی وئهێڵێتَهوه “پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستوور ورێككهوتنهكان ” له به‌رامبه‌ریشدا مالیكی زۆر به وریاییه‌وه پلانه‌كانی پراكتیزهدهكات و شكست به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌هێنێت ، ئه‌وه‌تا ئه‌مجاره‌ش وه‌كو جارانی پێشوو مالیكی هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراوی له‌به‌رده‌مدا نییه له‌داهاتووشدا هه‌زار ویه‌ك بیانوو ئه‌دۆزێته‌وه و ئه‌یانكاته هۆكاری دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان، ئێستا گوایه كورد له‌گه‌ڵ مالیكی رێككه‌وتووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كه‌چی ئه‌وه‌تا له ئه‌وج وگه‌رمی رێككه‌وتنه‌كه‌یاندا هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ره‌و كه‌ركوك پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و پێشمه‌رگه‌یش رێگریان لێ ده‌كات ،ئه‌وه‌تا به‌غدا ئهفسهرهكوردهكانی نێو سوپاكه‌ی له كه‌ركوك و خورماتووه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ به‌سره و ئه‌نبار وشاره‌كانی باشوور ئه‌و ئهفسهرهشی سه‌رپێچی بڕیاره‌كه‌ی كردبێ وه‌زاره‌تی به‌رگری مووچه‌كی بڕیوه ،له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هه‌رێم له ئاماده‌باشیدایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سنگ فراوانیی و خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له مالیكی بكات ، ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌رم و نیانه‌ی كورد له‌ئاست ده‌ستدرێژییه‌كانی به‌غدا دووچاری گومانی گه‌وره‌ترمان ده‌كات ، ئاخۆ كه‌ركوك و ناوچه‌دابڕاوه‌كان چۆن رێككه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه،و له‌لایه‌ن به‌غداوه چاره‌نووسیان به كوێ ده‌گات ،ئه‌ی ئاخۆ چی وایكردووه مالیكی – دیكتاتۆره گه‌وره‌كه‌ی دوێنێی عێراق ، ئه‌مڕۆ ببێت به فریشته و پیاوچاك؟
كاردۆمحهمهد