باخچه‌ی گوڵێ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
(گوڵێ) له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌یه‌وه ته‌ماشای به‌رده‌می ماڵی خۆیانی ده‌كرد كه پارچه زه‌وی یه‌كی فراوان بوو ، جار جار منداڵانی گه‌ڕه‌ك یارییان تێدا ده‌كرد . (گوڵێ) زۆر حه‌زی له گوڵ و دار و دره‌خت و سه‌وزایی بوو ، چونكه ده‌یزانی كه سه‌وزایی سوودی زۆره بۆ مرۆڤ و له هه‌مان كاتیش‌دا ژینگه‌یه‌كی جوان و پڕ له ئۆكسجین بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێت . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش زوو زوو بیری له‌و پرسیاره‌ی مامۆستا (سه‌رهه‌نگ) ده‌كرده‌وه كه له كاتی وه‌رگرتنی نمره‌ی كۆتایی ساڵدا لێی پرسی و ئه‌میش له وه‌ڵامدا پێی وت حه‌ز ده‌كه‌م ببم به ئه‌ندازیار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی كۆشك و ته‌لاری جوان و سه‌رنج ڕاكێش دروست بكه‌م و كوردستانی جوانی پێ جوانتر بكه‌م . زۆر ته‌ماشای ده‌ره‌وه‌ی كرد و زۆر بیری كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌یدا خه‌یاڵیش بردی تا بووه ئه‌ندازیارێكی چالاك و وریا و به هاوكاری خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی به جوانترین شێوه و شێواز كرده باخچه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان . له ناوه‌ڕاستدا چیمه‌نێكی جوان و له‌ملاو لاشه‌وه چه‌ندین جۆر گوڵی هه‌مه‌ڕه‌نگی تیادا ڕواند . له هه‌ر چوار لاشه‌وه چه‌ند جێگایه‌كی تایبه‌تی دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مامی تێدا بینێژن ….مامۆستا (سالار) ی باوكی گوڵێ وتی كچه‌كه‌م با خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك هه‌ر ماڵه‌و چه‌ند نه‌مامێك بهێنن و تیایدا بینێژن ، تا ئه‌وانیش به‌شداربن له سه‌وزكردنی باخه‌كه‌دا . به‌ڵام (گوڵێ) وتی بابه گیان من وا حه‌ز ده‌كه‌م له‌و جێگایانه‌ی كه دیاریم كردووه بۆ ناشتنی نه‌مام با له‌مه‌ودوا هه‌ر ماڵێك منداڵیان بوو نه‌مامێكی تێدا بنێژن ، چونكه خۆیان ناشتوویانه به‌به‌رده‌وامی ئاوی ده‌ده‌ن و خزمه‌تیشی ده‌كه‌ن . باوكی و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وێ بوون ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی (گوڵێ ) یان به‌لاوه باشبوو بۆیه ده‌ستخۆشییان لێ‌كرد .
منداڵێكی بچكۆله هاته پێشه‌وه و وتی ئه‌ی خۆ ئه‌م باخچه‌یه‌ی كه ئێوه دروستتان كردووه ناوی نییه ، ئه‌وه بۆچی ناوی نانێن (باخچه‌ی گوڵێ ) چونكه (گوڵێ ) یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بیری له‌و كاره كرده‌وه و وا به زووییش جێبه‌جێی كرد … هه‌مووان پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌و منداڵه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند بوو بۆیه‌باخچه‌كه‌یان ناونا (باخچه‌ی گوڵێ) . ئیتر هه‌موو منداڵانی گه‌ڕه‌ك به‌یه‌ك ده‌نگ هاواریان كرد (پیرۆزه باخچه‌ی گوڵێ ) . له‌م كاته‌دا باوكی و دایكی له بازاڕ گه‌ڕانه‌وه و هاتنه ژووره‌وه و پێكه‌وه وتیان ( پیرۆزه گوڵێ ئه‌مه‌ش دیاری ده‌رچوونه‌كه‌ت ) .كه كۆمه‌ڵێك په‌رتوك و كۆمپیوته‌رێك بوو .