ئازادی به شێوه‌ی ئیسلامی …. ره‌سول سه‌فه‌ریانی
له‌گه‌ڵ نزیک بوونه‌وه‌ی ده‌وری هه‌شته‌می به ناوهه‌ڵبژاردنی مه‌جلسی ئیسلامی له ئێران‌دا ،رژیم وه‌ک هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که به شێوه‌یه‌ک تهردهستانه خۆل له چاوی رای گشتی جیهان بکات و هاو کات خه‌لکی ماندو له درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌و رژیمه به جۆرێک به‌ره‌و گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌کان رابکێشێ و به قه‌ولی خۆیان ته‌نوری ئینتخابات داخ بکه‌ن و مۆری شه‌رعییه‌ت له رواڵه‌تی دارزاوو و دۆسییه‌ی پڕ له خوێن و جینایه‌تی خۆیان بده‌ن.بۆیه عه‌لی خامنه‌یی سه‌فه‌ری به شێواز شاهانه‌ی خۆی بۆ یه‌زد رێخست و هه‌وڵێکی زۆر درا و پاره‌ی به لێشاویشی بۆ سه‌رف کرا که وای پیشان بده‌ن که خه‌لک ،به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ئه‌وبه‌شه‌ی ئێران که شاره‌که‌ی ئیسلاح خوازی ناسراو موحه‌مه‌دی خاته‌مییه له‌گه‌ڵ باڵی پاوانخوازی رههبهرین .تا به‌م شێوه به‌ڵکو خه‌ڵک هان بدرێن بۆ به‌رگرتن له سه‌رکه‌وتنی دوباره‌ی باڵی پاوانخواز له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن.هه‌رچه‌ند ئه‌و رژیمه به‌درێژایی ته‌مه‌نی هاواری کردوه و به کرده‌وه‌ش پیشانی داوه که بایه‌خ به خه‌ڵک و ده‌نگی خه‌ڵک نادات و له‌و باوه‌ره‌دان که ئه‌وان نوێنه‌ری خوان و مه‌شروعییه‌تی خۆیان له خوا وه‌رده‌گرن و خه‌ڵکیش موڵکی خوایه و ده‌بێ گوێ رایه‌ڵ و له‌ژێر فه‌رمانی حکومه‌تی نۆێنه‌رانی خودادا بن. به‌ڵام ئه‌وان خه‌ڵکیان ته‌نیا بۆ خنکاندنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان ئه‌وێت و به‌س.
له‌کاتێکدا که له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی رژیمی ئیسلامی ،یه‌که‌م هه‌نگاوی رژیم خنکاندن و سه‌رکوتی هه‌مو ده‌نگه‌کان و یه‌ک ده‌نگ و یه‌کده‌ست کردنی ده‌سه‌ڵات بووه به‌ڵام پاش نزیک به سێ ده‌یه ئێستاش هه‌ر هه‌وڵ بۆ ته‌نگ کردنه‌وه‌ی زۆرتر و زیاتری بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ن.تا ئه‌و راده‌ی که دۆستانی دوێنێی خویان به نه‌یار ناوزه‌د ده‌که‌ن و ته‌حه‌مولی رای ئه‌وانیشان نییه هه‌ر چه‌ن هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وانیش (باڵی ئیسلاح خواز) پاراستنی رژیمی ئیسلامییه .
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ئه‌مڕۆ باس له ئازادی راده‌ربڕین ده‌که‌ن و بانگه‌واز ده‌که‌ن که له هیچکوێی دونیا به‌قه‌د ئێران ئازادی نیه. به بڕوای من ئه‌و قسه‌یان ته‌واو راسته و ناته‌بایی له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی ئێستای ئێران نیه.ته‌نیا گرینگ ئه‌وه‌یه که بزانین ئازادی چی و چ که‌سانێک شمولی ئه‌م ئازادیه ده‌که‌ن؟
مه‌به‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران ئازادی بێ سنور بۆ ده‌سه‌ڵات دارانه که بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و حکومه‌تی خۆیان هه‌یانه و له‌م بواره‌دا هه‌موو که‌ره‌سه و ئامراز و شێوه‌یێک به ره‌وا ده‌زانن بۆ بێده‌نگکردن و وه‌ده‌رنانی نه‌یاران و جیابیران. کارنامه‌ی پڕ له کوشتن و ئێعدام ،ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی گۆڕستانه‌کان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی زیندانه‌کان تا ڕاده‌ی به زیندان کردنی گشت وڵات ،هه‌مووی پیشانده‌ر و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ئازادییه بێ سنوره‌یه که رژیمی ئیسلامی هه‌یه‌تی و که‌سیش توانای به‌ر پێگرتنی نه‌بووه تا ئێستا.
له‌نێو بازنه ته‌نگ و ته‌سکه‌که‌ی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا که‌س مافی خۆ پالاۆتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نیه مه‌گه‌ر له فیلتری متمانه‌ی ئه‌وان ده‌رچو بێت . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بۆ ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات له بازنه‌ی ههرهتهنگی چه‌نکه‌سی باڵی پاوانخوازدا په‌نا بۆ هه‌ر چه‌شنه پڕۆپاگه‌نده و هه‌ڕه‌شه و کڕین وبڕینێک ده‌به‌ن.هه‌ر بۆیه ده‌سیان داوه‌ته داخستن و فیلترکردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش که وێڕای بڕوا به قانونی ئه‌ساسی جمهوری ئیسلامی هه‌وڵیان پاراستنی ئه‌سڵی نیزامی ئیسلامیشه. له زۆریه‌ک لهکهسایهتییهکانیش هه‌ڕه‌شه کراوه و له‌چه‌ن شوێنیش هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ماڵپه‌ڕه‌کانیان کردوه.نمونه‌ی ئه‌وانه ماڵپه‌ڕی ده‌نگی گه‌ل له سابڵا‌غ و شارنیوز له‌سه‌قز ه . سه‌رچاوه و شوێنی هه‌ڕه‌شه له ده‌نگی گه‌ل پێشتر باسی لێکراوه و له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ش هه‌یه ،به‌ڵام سایتی شارنیوز به بیانوی بڵاو کردنه‌وه‌ی نوسراوه‌یێکی پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان که پڕ بووه له هه‌ڵه‌ی نوسینی کوردی و له لایه‌ن ئوسولگه‌راکانه‌وه له شاری سه‌قز بڵاویان کردوه‌ته‌وه و شارنیوز باسی هه‌ڵه ئیملاییه‌کانی کردبوو ، شاره‌داری ئوسولگه‌رای سه‌قز " ره‌حیمی" که خۆی خه‌ڵکی سه‌قزه، زۆر توڕه ده‌کات و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی سایته‌که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌گه‌ر ئهونوسراوهیان له‌سه‌ر سایته‌که لانه‌به‌ن چه‌ن که‌سیان بۆ ده‌نێرێ که به‌ر شه‌قیان بدات و ….
ئه‌مانه و هه‌زاران نمونه‌ی دهرنهکهوتوویتر بانگه‌وازی ئه‌و ئازادی به‌یانه بێوێنه‌یه ده‌که‌ن که 30 ساڵه وه‌ک شێرپه‌نجه ڕه‌گی له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵک و خاکی ئه‌و وڵاته داکوتاوه .خه‌ڵکی ئێران هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌کانی رژیمیان ناسیوه و به بێمهیلی و خه‌مساردی سه‌یری بانگه‌وازه‌کان و پڕوپاگه‌نده‌کانی ده‌که‌ن و فریویان ناخۆن و خاته‌می و خامنه‌یی و ئهحمهدینژاد لای خه‌ڵک هه‌ر یه‌که و جله‌کانیان جیاوازه ،به قه‌ولی فارس وته‌نی " سگ زرد برادر شغال است ".
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر شارنیوز و ده‌نگی گه‌ل سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانیان بکه‌ن.
www.sharnews.com www.dengigel.blogfa.com
7.1.2008 www.weilan.kurdblogger.com