خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڤیدیۆ كلیپی (یارییە- It's agame )ی هونه‌رمه‌ند سامی یوسف
بۆ خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه بزانرێت كه مه‌رج نیه ئه‌و شیكردنه‌وه‌یه یان ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه بۆچوونێكی سه‌د له سه‌د بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته ، بۆیه‌ش ده‌ڵێین خوێندنه‌وه‌یه‌ك چونكه ئه‌مه ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌كه له روانگه‌یه‌كی فیكری ، كه ده‌كرێ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و بابه‌ته یاخود هه‌ر بابه‌تێكی تر بكرێ له هه‌ر روانگه‌یه‌كی تر ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندیه‌تی گرنگی و واقیعی جۆری خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه‌كه ده‌وه‌ستێت .
ڤیدیۆ كلیپی (ئه‌وه یاریه‌كه) كه یه‌كێكه له ڤیدیۆ كلیپه جوانه‌كانی هونه‌رمه‌ند سامی یوسف ، جیاوازتر بوو له هه‌ر ڤیدیۆ كلیپێكی تر كه پێشتر كردویه‌تی ، بۆیه ده‌كرێ بڵێین سامی لێره ده‌یه‌وێ شتێكی جیاوازتر پیشان بدات ، شتێك كه له عه‌قڵ و نه‌ستمان بچه‌سپێنێت ، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی كردویه‌تی له‌و ڤیدیۆ كلیپه‌ی ئه‌م جاره هه‌ندێ خاڵی تێدایه كه به بیركردنه‌وه لێی ده‌توانین تێیبگه‌ین ، ههندێكیتر له نه‌ستمان ده‌مێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانین . راسته سامی له گشت ڤیدیۆ كلیپه‌كانی باكگراوندێكی ئیسلامی هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌و پێی وایه گۆرانیه‌كانی له به‌رهه‌می هه‌ست و ئه‌و لایه‌نه رۆحیه‌ی ئه‌ون به‌رامبه‌ر به ئاینه‌كه‌ی و مرۆڤایه‌تی ، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی سامی گۆرانیه‌كانی له شێوه‌ی نه‌شید و سروودن به‌ڵام له ڤیدیۆ كلیپه‌كان كراوه‌تر وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت ، ده‌ڵێت : من پێم وایه گشت ئه‌وانه‌ی ده‌یكه‌م بۆ مرۆڤایه‌تیه و ، ئه‌و لایه‌نه ئاینیه‌ی باسی ده‌كه‌یت ، ئه‌وه لایه‌نی رۆحی منه كه له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆرانیه‌كم تێكه‌ڵی ده‌بێت . بۆیه ئێمه‌ش له بنه‌مای ئه‌و وتانه‌ی سامی له بنه‌مای مرۆڤایه‌تیه‌وه خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه ده‌كه‌ین به‌دوور له ئایدیۆلۆژیا . من نازانم له‌م خوێندنه‌وه‌یه كه ده‌ینووسم تا چه‌ند سامی یوسف ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ی هه‌بووه ، یاخود هه‌رگیز بیریشی بۆ چوبێت ، ره‌نگه ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بێت كه ئه‌و بیری لێكردۆته‌وه له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی ، ده‌شكرێ زۆر بچووك بێ له چاو ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت له رێگای ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌وه ، بۆیه وه‌ك سه‌ره‌تا گوتم خوێندنه‌وه‌یه‌كه .
بیرۆكه‌ی سامی :
سه‌ره‌تا گه‌ر سه‌یری هۆی گوتنی ئه‌و گۆرانیه بكه‌ین ، ئه‌وه سامی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك و وه‌ڵامێك گوتویه‌تی كاتێك ئه‌و فیلمه سوكایه‌تی و كاریكاتێرانه بڵاوكرایه‌وه دژ به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ، محمد (ص) ، به‌ڵام ئه‌و ئه‌وه‌شی هێناوه‌ته‌وه سه‌ر باسی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌و ده‌ڵێت سوكایه‌تیكردن به هه‌ر ئاینێك ، سوكایه‌تیه به گشت پیرۆزیه‌كانی مرۆڤایه‌تی ، بۆیه جیاواز له‌وه‌ش ، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له ڤیدیۆ كلیپه‌كه بریتیه له‌وه‌ی كه چه‌ند شوێنكه‌وتووی ئاینی تر دوای سامی ده‌كه‌ون ، له كاتێكدا سامی ئه‌و وشانه‌ی له گۆرانیه‌كه‌ی ده‌یڵێت تایبه‌ته به ئاینه‌كه‌ی خۆی و پارێزگاریكردن لێی ، بۆیه ده‌توانین بڵێین سامی وه‌ك چۆن سوكایه‌تی كردن به ئاینی ئیسلام ، به سوكایه‌تی به گشت پیرۆزی مرۆڤ ده‌زانێت ، ئاواش پارێزگاریكردن له ئیسلام به پارێزگاریكردن له ئایه‌نه‌كانی تر و پیرۆزیه‌كانی تر ده‌زانێت .
ڤیدیۆ كلیپی ئه‌نیمه‌یشن :
گه‌ر باس له چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه بكه‌ین ، ده‌بێ ئه‌وه بڵێین كه سامی ئه‌م جاره له جیاتی ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپێكی راستی ، ئه‌نیمه‌یشنی به‌كارهێناوه ، كه له شێوه‌ی ئه‌فلام كارتۆن ده‌چێت ، به شێوه‌یه‌ك كاره‌كته‌ری خۆی درووستكردۆتهوه به شێوه‌ی ئه‌نیمه‌یشن ، به‌ڵام ده‌بینین جگه له سامی ئه‌وانه‌یتر گشتی كه‌سایه‌تی نه‌ناسراون ، به شێوه‌یه‌كی تر ، درووستكراون ، بۆیه لێره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه گرنگیه‌كه له سامی یه و وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمانكرد ره‌نگه مه‌به‌ست له‌وه ئه‌وه‌بێت كه سامی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌یه كه پارێزگاری له پیرۆزی ده‌كات و ئه‌وانیش دوای ده‌كه‌ون . شتێك لێره‌دا بیری لێبكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌یه ، كه ئه‌نیمه‌یشن جۆرێكه دووره له راستی و واقیع ، به‌ڵام هۆكاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپێكی ئه‌نیمه‌یشن و به‌و شێوه‌یه چییه؟، سامی لێره‌دا ده‌یه‌وێت چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك بچه‌سپێنێت كه له واقیعدا بوونی نیه ، به شێوه‌یه‌كی تر ، سامی ده‌یه‌وێت ئه‌و شته‌ی له واقیع بوونی نیه ، درووستی بكات ، ئه‌و ده‌یتوانی هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌نیمه‌یشنه ، به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپێكی ئاسایی و راستی بیكردایه ، به‌ڵام ئه‌و بیری له كاریگه‌ری ڤیدیۆ كلیپه‌كه له‌سه‌ر مرۆڤ كردۆته‌وه ، چۆن ؟ ، له گشت فیلمێكی ئه‌نیمه‌یشن هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ی كه زیاتر هه‌ستت له‌گه‌ڵی ده‌جوڵێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ فیلمێكی ئاسایی ، چونكه ئه‌و جوڵه‌یه‌ی له كاراكته‌رێكی ئه‌نیمه‌یشن هه‌یه ، له كه‌سێكی ئاسایی ونه ، سامی ویستویه‌تی باشترین كاریگه‌ری بخاته سه‌ر بینه‌رانی ئه‌و ڤیدیۆ كلیپه تا له‌و رێگه‌وه په‌یامه‌كه‌ی به ته‌واوی بچه‌سپێنێت له نه‌ستی بینه‌ردا ، چونكه كاتێك له نه‌ست چه‌سپا ، ئه‌وكات به واقیع بوونی گشت ئه‌و شتانه ئاسانه ، چونكه گشتی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌كرێت كه ئێمه‌ین . ئێستا ده‌زانین هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ڤیدیۆ كلیپێكی ئه‌نیمه‌یشن چیه ، با ئێستا بێین و بزانین سامی ده‌یه‌وێت چی بگه‌یه‌نێت .
په‌یامی سامی به‌رامبه‌ر عه‌قڵ :
1-سامی و گه‌وره‌یی مرۆڤایه‌تی :
تاكه خاڵ كه سامی زۆر جار جه‌ختی لهسهردهكاتهوه ، مرۆڤایه‌تیه ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنی لایه‌نی رۆحی مرۆڤ به خۆشبه‌ختی و ئاشتی ده‌زانێت له نێوان مرۆڤه‌كان ، ئه‌و پێی وایه مرۆڤه‌كان گشتیان یه‌كسانن به‌رامبه‌ر به یه‌كتری ، بێ جیاوازی ئاین و باوه‌ر ، ئه‌وه‌ی سامی به‌رامبه‌ر عه‌قڵ ده‌یه‌وێ راسته‌وخۆ بیگه‌یه‌نێت بریتیه له‌وه‌ی كه مرۆڤایه‌تی پێش گشت پیرۆزیه‌كی مرۆڤه ، ئاین و باوه‌ریش بۆ پاراستنی مرۆڤایه‌تیه نه‌وه‌ك پاراستنی چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقمێك . سامی راسته‌وخۆ له ڤیدیۆ كلیپه‌كه پێمان ده‌ڵێت كه‌سانێك هه‌ن كه ویستی جه‌نگیان هه‌یه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ، به شێوه‌یه‌كی تر ده‌ڵێت هه‌رچی توندره‌وی و پیلان هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئاین له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه دێت كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌یكه‌ن نه‌وه‌ك ئاین و باوه‌ر . ویستی ئاشتی و پێكه‌وه ژیان به ته‌واوی دیاره له ڤیدیۆ كلیپه‌كه .
2- سامی و پارێزگاری كردن له ئیسلام :
دوای گشت ئه‌و سوكایهتینهی به‌رامبه‌ر به ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی كراوه ، زۆر جار كاردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ له لایه‌ن چه‌ن كۆمه‌ڵێك هه‌بووه كه له پارێزگاریكردن له ئیسلامه‌وه گۆراوه بۆ خراپتر كردنی بارودۆخه‌كه . رسته‌یه‌ك كه سامی زۆر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه له‌ڤیدیۆ كلیپه‌كه و ته‌نانه‌ت ناوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه به‌وه ناونراوه ، بریتیه له‌وه‌ی (ئه‌وه یاریه‌كه) ، سامی له رێگای ئه‌وه‌وه ده‌یه‌وێت بڵێت هه‌رچی ئه‌وان ده‌یكه‌ن له سوكایه‌تی به ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی ته‌نها یارییه‌كه و ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ، یاخود ده‌ڵێت لێیان بگه‌رێن چی ده‌ڵێن با بیڵێن .
په‌یامی سامی به‌رامبه‌ر به نه‌ست :
1-سامی و كۆمه‌ڵگاكه‌ی :
گه‌ر به باشی سه‌رنج بده‌ین له ڤیدیۆ كلیپه‌كه ده‌بینین سامی له شه‌قامێكدا ده‌روات كه تێیدا خه‌ڵكانی ته‌واو جیاواز ده‌بینین ، جۆره خه‌ڵكێك له شێوه‌یاندا باوه‌ردار ده‌رده‌كه‌ون ، ههنێكیتریان ئاسایی ،جگه له‌وه‌ش ته‌واوی ره‌گه‌زی مرۆڤ و شوێنكه‌وتووی ئاینی تر ده‌بینین ، له دوایشدا گشتیان دوای سامی ده‌كه‌ون ، ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان دڵته‌نگ دیارن و هه‌ندێكیتریان توره ، تاكه شت كه هه‌موویان كۆده‌كاته‌وه گۆرانی وتنه‌كه‌ی سامی یه ، وه‌ك دیاریشه گۆرانیه‌كه‌ی سامی مانای شتێك ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و خه‌ڵكه گشتی له‌سه‌ری هاوران به ته‌واوی جیاوازیه‌كانیشیانه‌وه ، ئه‌ویش مرۆڤایه‌تیه ، نه‌وه‌ك جۆری باوه‌ر و ئاین . سامی ده‌یه‌وێت ئه‌وه له نه‌ستمان بچه‌سپێنێت كه ده‌كرێ كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بێت هه‌رچه‌نده جیاوازی تێیدا زۆره به‌ڵام تاكه‌كانی ده‌توانن به ئاشتی و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ یه‌ك بژین .
2-سامی و جیاوازیه‌كان له ئیسلامدا :
له رێگای ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه‌وه سامی چه‌ن جۆرێك له مسوڵمان پیشان ده‌دات كه ده‌رده‌كه‌وێت له شێوه‌یاندا باوه‌ریان جیاوازه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ، ئه‌وه‌ش زیاتر له ئافره‌ت دیارده‌كه‌وێت نه‌وه‌ك له پیاو ، گه‌ر سه‌یر بكه‌ین كه‌سانێك ده‌رده‌كه‌ون به بورقه‌وه كه پۆشاكێكی ره‌شه و گشت لاشه‌ی ئافره‌ت داده‌پۆشێت ، دواتر كهسێكیتر ده‌رده‌كه‌وێت به نیقابه‌وه ئه‌ویش پۆشاكێكی ئیسلامیه و ئافره‌ت ته‌نها چاوی تێیدا دیاره ، دواتر كهسێكیتر به حیجابه‌وه ، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رچه‌نده باوه‌رمان جیاوازبێت ئه‌وه ئێمه هه‌ر مسوڵمانین له زۆر شتانی تر هاوبه‌شین كه زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن ئایه ئێمه چی ده‌پۆشین . له‌وه گرنگتر بریتیه له‌وه‌ی سامی ده‌یه‌وێت جۆره جلێك له كۆمهڵگاده درووستبكات كه تا ئێستا له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی قه‌ده‌غه كراوه ، ئه‌ویش نیقابه ، له ڤیدیۆ كلیپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه له رۆژنامه‌یه‌ك وێنه‌ی نیقابی لێدراوه له‌گه‌ڵ هێمایه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو . هه‌رچه‌نده زۆرێك له زانایانی ئیسلامی بوونی نیقاب به پێویستی نازانن ، زۆرێكیش له یاسا ناسان پێیان وایه بوونی ئه‌و جۆره جله مه‌ترسیه بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر دیارنه‌بوونی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه، به‌ڵام سامی جیاواز له‌وان هه‌وڵی چه‌سپاندنی ده‌دات ، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و زانایانه نا ، به‌ڵكو به‌وه‌ی كه تا ئێستا چه‌ندین مسوڵمان هه‌ن باوه‌ریان به‌و جۆره جله‌یه و له وڵاتێكی وه‌كو فه‌ره‌نسا له‌سه‌ریان قه‌ده‌غه‌كراوه ، ئه‌و ده‌یه‌وێت بڵێت مرۆڤ بوون له پێشتره ، كاتێك كه‌سێك ئازاده له‌وه‌ی چ جۆره جلێك ده‌پۆشێت ، ئاواش ئازاده ئه‌و جۆره جله بپۆشێت .
-ئوسامه ئه‌نوه‌ر