
رۆمانی سۆناتای خاچی تۆڵستۆی کرایە کوردی
ڕۆمانی سۆناتای خاچ لە نووسینی نووسەری نێوداری روسی ” تۆڵستۆی” ، کەبەیەکێک لە کارە جوانەکانی نووسەر دادەنرێت، ئه‌م ڕۆمانە ، له‌ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا ، له 26 ئۆگوستی 1889 له‌گوندی JasnajaPoljanaنزیک مۆسکۆ نووسیویه‌تی . هه‌ر زوو سه‌رۆکی که‌نیسه‌ی مه‌زنی ئارتۆدۆکسی رووسی له پتریسپۆرگ، ئاگاداری ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌که کرایه‌وه. ئه‌ویش یه‌کسه‌ر فه‌توای له‌دژی ئه‌م ڕۆمانە ده‌رکرد و پاشانیش له‌ته‌واوی رووسیادا قه‌ده‌غه‌کرا.ناوی ئەم رۆمانەش، لە ناوی شاکاری موزیکی (Die Kreutzersonate ) هاتووە، کەیەکێکە لە شاکارە موزیکیە بەناوبانگەکانی موزیک ژەنی نێوداری جیهان بێتهۆڤن.
تۆلستۆی له‌م ڕۆمانه‌دا ، چوار پرسی گرینگی ووروژاندووه. یه‌که‌میان: دڵپیسی(غیره) پیاو له ژن. دووه‌میان: خۆشه‌ویستی. سێیهه‌میان : کاریگه‌ری مۆزیک به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه. چواره‌میان :مه‌سه‌له‌ی ژن و ژن کوشتن. تۆلستۆی له‌ڕێگای ئه‌م چوار ته‌وەره‌وه، ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری هه‌رچواریان بۆسه‌رکه‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان ڕوونبکاته‌وه. هه‌ر ئه‌و غیره‌و دڵپیسیه‌یه ، له‌حاڵه‌تێکی مرۆڤانه‌وه ، ده‌مانکاته دڕنده‌یه‌کی شه‌یتانی ، که‌ئاماده‌ین گه‌وره‌ترین هه‌ڵه به‌رانبه‌ر خۆشه‌ویسترین که‌سمان بکه‌ین. له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر سیحری خۆشه‌ویستیشه ، که ده‌توانێت مرۆڤه‌کان بگۆڕێت .
ئەم رۆمانە بە شێوەی فلاش باگ، پیاوێک باسی چۆنێتی کوشتنی ژنەکەی دەکات، وە چۆن ئەم تاوانە تەواوی ژیانی دەگۆرێت، لە کەسێکی ئاساییەوە دەیکاتە کەسێکی بێ هیوا و بێ ئامانج.
جێگەی ئاماژەیە ئەم رۆمانە ئەردەڵان عەبدوڵڵا لە زمانی ئەڵمانییەوە کردوویەتییە کوردی، لەلایەن خانەی وەرگێرانی سلێمانی ، چاپکراوە.