شادی و شۆخان. راوه‌ستانێک
که گه‌یشتینه گۆڕستانه‌که ئاپۆره‌یه‌کی زۆر له ژنان له حوزنێکدا ڕاوه‌ستابوون ،به گووڵه سوره‌کانی سه‌ر گۆڕه‌کان من زانیم ئه‌وه دوو گۆڕه‌که‌ی شادی و شۆخانه ،
ڕۆژنامه نووسێک هاته پێشه‌وه “شادی نۆبه‌ره‌یانه و موالیدی 89 ه یه و ئه‌ویتر 93ه‌وه پۆلی چواری ناوه‌ندی بوو.”
سه‌رێکم هه‌ڵبری هه‌ندێ له ژنان کارتۆنێکی بچووکیان به ده‌سته‌وه بوو زۆر به بچووکی و ناشرین نووسرابوو “ئیتر به‌سه بۆ تووند‌و تیژی ژنان “له سه‌رۆکی “ئه‌نچومه‌نی ژنانی ئازاد “نزیک بوومه‌وه ،به یاننامهیهکی دامێ که هه‌ر به‌رواری ئه‌و ڕۆژه‌ی 13-1ی به‌سه‌ره‌وه‌بوو ناووی چه‌ند ڕێکخراویکشی له‌سه‌ر تۆمارکرابوو .
رێکخراوی ژنانی ئازادیخواز
کۆمه‌ڵه‌یی هیووا
کۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی کوردستان
سه‌نته‌ری په‌نا
یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان
داوهکارییهکان چه‌ند خاڵێک بوو 1.تاوانباران به ئاشکراو به ئاماده‌بوونی خه‌ڵک دادگای بکرێ
2.له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه تاوانباران به چه‌ماوه‌ر بناسرێ.
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌که راده‌گه‌یه‌نێ که له‌ماوه‌ی دوو مانگدا 6 ژن له‌م شارۆچکه‌یه کووژراوه.به‌ناوه‌کانی “لایلا، که‌ژاڵ، چیمه‌ن ،ڕێزان ،ئێستاش شادی وشۆخان”دیار بوو که‌س و کاری یان که‌سیان له سه‌ر گۆره‌که نه‌بوون ،وێڕای هه‌ڵکه‌وتنی ئه‌و ڕۆژه”پێنچشه‌ممه”بوو
که سه‌رکه‌وتینه نێو پاسه‌که بۆسه‌ردانی ،قائمقامی شارۆچکهکهسرنجم دا هه‌ر وه‌ک که‌س و کاری شادی وشۆخان ڕێکخراوه‌کانی ژنانی دهسهڵتیش له‌وێ نه‌بوون وێڕای ئمزاکردنی به‌یاننامه‌که‌ش،چاوم به دوو نماینده‌ی گۆڕان وئسلامیش که‌وت .
هه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه نووسه،له هۆکاری چوون بۆ ل”ای قائمقام ،ئاگاداری کردمه‌وه “ئاخر ئێمه وویستمان چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه نووسی ده‌گه‌ڵ ئاسایش‌دا بکه‌ین ویڕای ڕازی بوونی ،ئه‌و ئه‌مڕۆ له ده‌ره‌وه‌ی شاره ، ئێمه‌ش دووای ره‌زامه‌ندی قائمقام خۆی .ئێستا به‌ره‌و ئه‌وێ ده‌ڕۆین ،بۆ خۆ نیشاندانیش، مۆڵه‌تی یان پێ نه‌داین “
له‌دیداره‌که‌ی قائمقامی دا نێونهرهکان ئاوهایان ده‌گێڕایه‌وه بۆ رۆژنامه نووسه‌کان ،چونکه ئه‌وانیان نه‌هیشت بچنه ژووره‌وه “به‌ڕاستی ئه‌ویش وه‌ک ئێمه خه‌مباربوو ،له‌گرتنی که‌سێک و دانپیدانی ئه‌و که‌سه به تاوانه‌که‌یدا بێ ناو‌و هێنانی تاوانباره‌که ،ئاگادارمانی کرده‌وه .و به‌ڵێنی داینێ ده‌بێ دادگا ئجرائاتی یاسایی خۆی وه‌ربگرێ له مه‌ڕ ئه‌م که‌یسه،به‌هیچ جۆرێکش ئختیتاف نه‌کراون ،وه‌ک راگه‌یانه‌کان ده‌ڵێن”
دووایش ئه‌م حاڵه‌ته ته‌نها ئێره‌ی نه‌گرتۆته‌وه ،قائمقام ئامه‌ژه‌ی به‌وه‌ش کرد”گووایه هه‌ر له‌م مانگهداچهند حاڵه‌تێکی کووشتنی بژنان له قه‌زای سۆرانیش ڕوویداوه .ئه‌م کاره وابه‌سته یه بهزههنییهتی دوواکه‌وتوی خه‌ڵکه‌وه له حاست ئه‌م باره‌دا.
دووای به جێ هێشتنی به‌ڕێزی قائمقام گه‌یشتینه ماڵی باووکی شادی وشۆخان “کاک فازڵ محه‌مه‌د “پێشمه‌رگه‌یه‌و خاوه‌ن 6کچه سێ کوڕه،باوکی ده‌یووت “ئێمه شکمان له‌که‌س نییه ودووژمنایهتیشمان ده‌گه‌ڵ که‌س دا نییه ،
ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی کردووه هه‌واڵه‌ی به خوودای ده‌که‌ین “
دوای پێشوازی کردنی ته‌واوی ماڵی شادی شۆخان له که‌مپینه‌که ئاوها قسه‌ی بۆ ده‌کردن.
ئاوڕێکم دایه‌وه دایکی شادی به‌فرمێسکه‌وه ده‌یووت”یه‌کیکیان به گه‌ردنیه‌وه ئاسه‌واری چه‌قۆ دیار بوو ،به‌ڵام ئه‌ویتر زیاتر له 30گوله‌ی به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو.
له‌دریژه‌ی قسهکانیادا گۆیم لێ بوو”ئه‌وان بۆ قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز چووبوون بۆ بازاڕ تا سه‌عات5ی ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه‌که نزیک ماڵ بوونه‌وه ئاگام لێیان بوو.
تاسه‌عات شه‌ش له چاوه‌ڕواندا بووین ،که‌چی به‌یانی ،کاک فازڵ زیادی کرد”بنکهیبپۆلیسی “شۆڕش’ئاگادارمانی کردۆوه گووایه له گورگه‌یی شووانێک هه‌واڵی به‌وان داوه..’
ئه‌و گووڵانه‌ی که مابوونه‌وه له گه‌رووی ته‌نگی یه‌که یه‌که که‌سانی که‌مپینه‌که پێش مال ئاوایکردن لهڕاوهستانێکی تردا به‌ماڵه‌که‌ی کاک فازڵ و دایکی شادی وشۆخانیان سپارد
ته‌واو
“