
به‌ر له مه‌رگت بمشاره‌وه …!
له خه‌مێكتا هه‌ڵمگره
له درزێكی ئاوێنه‌ی به‌ر ره‌نگی پهریووتا
با‌نگم كه
با له‌زوخاو و هه‌نسكی بیره‌وه‌رییه‌كی سپیتدا
خاڵی ببمه‌وه له نه‌بوون
ده‌ست به كاكۆڵی غه‌ریبی ته‌نیایی روحمدا بێنم
په‌نجه‌ره‌كه‌م بئاخنم له بێ باوانی روانینم
هه‌ناسه‌م راخه‌م بۆ فیرقه‌ت
ژووره‌كه‌م ناو بنێم زیندان
چاوه‌كانم له گۆشه‌یه‌كی مهییودا بكرێنه‌وه و
نه‌رم , نه‌رم خرمه‌ی سمی كارمامزی به جێماوم
ده‌م بۆ گه‌ڵای نه‌وبه‌هاری عومرم ببا و
بروانمه باڵای دووری
یه‌كه‌م هه‌نگاو ، دواین سووتان
2
له دوو ده‌ستی سارده‌وه بووتا بمنێژه
تا , كه روام !
ببمه قولانجێ سێبه‌ری سه‌ر دوو عاشقی یهكنهدیوو
به ده‌م شنه‌ی ماچێكه‌وه
قه‌دم ببێ به كه‌وانه و
گهڵاشم وه‌رزێكی ته‌زیوو
3
له ئوخژنێكی كراوه‌ی پێش مردنتا
شه‌پۆلێ له ره‌نگی چاوت
هه‌ڵكێشه له كفنی باڵای
رۆژێ منی تیا هه‌ڵنایه‌م
شه‌وێ تۆ ده‌گه‌رێیته‌وه
گه‌ره‌كێكی شوێن پێ كه‌وتووی
لاوێتیت و ..
من هه‌ورێك چاوه‌رێم ده‌كا و
له موناجاتی ئه‌و خوایه‌م
4
ده‌زانم وه‌ك داخزانی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی كوژراو
رۆژێ له تابلۆی مه‌رگتا
قرمه‌ی گولله فووت لێ ده‌كات
له مێزه‌ری جادوگهرێكی دهجالا
وشه‌كانت سوورتر ئاوێته‌م ده‌بن و
خوێنت لهبهرنیگام ده‌روات ..!
تاران
6/6/ 2013