
پێده‌چێت خۆم بكوژم … هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی
ئه‌وه‌نده وه‌رس و بێزارم،
خۆكوشتن به مێشكم دا، دێت و، ده‌چێت.
پێده‌چێت خۆم بكوژم.
هه‌ندێك كاتی تریش له وه‌رسی و بیزاریدا
خه‌ریكه میز ده‌كه‌م به وێنه‌ی سه‌ركرده‌كاندا
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئێمه‌یان به‌د به‌خت كرد و …
خۆشیان نغرۆی خۆشی و له زه‌ت…
خۆ ده‌زانم میز كردن به وینهكانیان دا
یان شكاندنی په‌یكه‌ره‌كانیان
له خه‌وی قولی خۆشبه‌ختی
رایان ناچڵهكینێ
له خه‌وی قولی ناو باوه‌شی سۆزانییه‌كان
له خه‌وی قولی سه‌ر سیسه‌می دروستكراو به دۆلار
رایان ناچڵهكینێ
ئاخر خه‌وی قولی حساباتی داهاتی بیره‌نه‌وت
زۆر زۆر قووله
هێنده‌ی قولی بیره‌نه‌وته‌كان.
ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه‌س نازانێ داهاته‌كه‌ی بۆ كوی ئه‌چێ.
درینی وینه‌ی سه‌ركرده‌كان ترسناكه
چ بگات به میزكردن به وێنه‌كانیان دا
گرنگ نییه ده‌مكوژن
من میز به وینهكانیان دا ده‌كه‌م
وینه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كان بێجیاوازی
وه‌لی پێده‌چێت یه‌كێك له سه‌ر كرده‌كان
ئه‌مه‌ی پێقبوولنهبێ و
بمكوژێت.
ئیدی منیش ده‌مرم و
خۆم ناكوژم.
ئیدی ده‌كوژرێم
بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستم بچێته خوێنی خۆم.
یه‌كیان ده‌مكوژێ و …
هه‌موو سه‌ركرده‌كان تاوان بارن
ئاخر نازانری كامیان بكوژه‌كه‌یه
گرنگ ئه‌وه‌یه من ده‌مرم
ئه‌مه باشترین ریگه‌یه بۆ خۆكوشتن
پیده‌چێت خۆم بكوژم
پێده‌چێ خۆم به‌كوشتن بده‌م.
هه‌ركامیان بێت گرنگ مردنه
حه‌زده‌كه‌م ژیان له ده‌ستم نه‌جاتی بێت
ژیانم به خۆمه‌وه سهرقالكردووه.
پێده‌چێت خۆم بكوژم
بۆ ئه‌وه‌ی من و ژیان ئاسووده‌بین
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له یه‌خه‌ی یه‌كتر به‌رده‌ین
بۆئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان به هێمنی بخه‌ون
خه‌وێكی قوول
وه‌ك قولی بیره‌نه‌وته‌كان.
تكایه با به‌ته‌نیا نه‌مرم
تكایه با به‌ته‌نها نه‌رۆم
ئیوه‌ش وه‌رن له‌گه‌لم
با پێكه‌وه هه‌موومان خۆمان بكوژین
تكایه وه‌رن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌رس و بیزارن
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌نده‌لی دارایی
ده‌ستی له بینهقاقاتان ناوه و …
دهتانخنكێنێ.
خۆتان بكوژن پێش ئه‌وه‌ی بتانكوژن.
بمرن پێش ئه‌وه‌ی هه‌ژاری بتانكوژێ
پێش ئه‌وه‌ی نه‌داری هه‌راجتان بكات.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بیزارن
وهرسن،
گه‌نده‌لی ئه‌خلاقی و …
گه‌نده‌لی زانستی ژیانی لیتیكداون
وه‌رن خۆتان بكوژن
وه‌رن با هه‌موو خۆمان بكوژین
ببین به‌و جوندیانهی له‌به‌ره‌كانی شهر
خۆیان ده‌كه‌نه قوربانی سه‌ركرده‌كان
وه‌رن باخۆمان بكوژین و…
سه‌ركرده‌كان رانهچڵهكێنین.
ئاخر خه‌وی قوڵی ئه‌وان
له قولی بیره‌نه‌وته‌كان ده‌كات.
وه‌رن با خۆمان بكوژین
خۆمان و سه‌ركرده‌كانیش رزگاربكه‌ین
ئه‌وان له ده‌ستی ئیمه نه‌جاتیان بێ و…
ئێمه‌ش له ده‌ستی ئه‌وان.
با ئه‌وانه له به‌هه‌شتی خۆشیدابژین و…
دۆزه‌خیش بۆ ئیمه.
گرنگ دلخۆشی ئه‌وانه
بوون و نه‌بوونی ئیمه چ بایه‌خیكی هه‌یه.
وه‌رن با خۆمان بكوژین
بمرین پێش ئه‌وه‌ی دیق بكه‌ین
مردن باشتره له خۆ هه‌راج كردن
مردن باشتره له ئاوات خواستن
مردن له زۆر شت باشتره
باشتره له تر ومنه‌تی به‌رپرسه‌كان
باشتره له هه‌موو شتێك
كه مردین نه‌جاتمان ده‌بێت
كه مردین نه‌جاتیان ده‌بێت.
كه مردین دهحهسێینهوه
كه مردین ده‌حه‌سێنه‌وه.
پێده‌چێت خۆم بكوژم
وه‌رن با خۆمان بكوژین