که‌رکووکه‌خه‌م… 5…ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
داگیرکردن، له هه‌موو زمانانی جیهاندا هه‌ر یه‌ک واتای هه‌یه و ده‌کاته ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێک، ده‌سه‌ڵاتێک، ده‌سته‌یه‌ک، خه‌ڵکێک، که‌سێک. خێڵێک، وڵاتێک، خاک، شار، ماڵ، سامان، موڵک و شتێکی که‌سێکی دیکه زه‌وت ده‌کات و به ئاره‌زووی خۆی ئه‌وه‌ی گه‌ره‌کی بێت له گه‌ڵیدا ده‌یکات و هه‌موو قانوون و ڕێسا و ڕه‌وتار و ئه‌وانه‌ی بۆ خۆی بڕوای پێیه‌تی به سه‌ر ئه‌و جێگه و ئه‌و خه‌ڵکه‌یدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌سه‌پێنێت. له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشیدا به سه‌ر ئه‌و شوێنه‌دا، هه‌وڵی گۆڕینی هه‌موو سیمایه‌کی ئه‌و جێگه‌یه ده‌دات و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی و سڕینه‌وه‌ی نه‌ریت و فه‌رهه‌نگ و بڕوا و هه‌موو شته‌کانی دیکه‌شیان ده‌دات. ئه‌وه سروشتی هه‌موو داگیرکارێکه هه‌ر له سه‌ره‌تای مێژووه‌وه. تۆ، که ده‌نۆڕیته هێرشی عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کان له سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب)ه‌وه، که چۆن وڵات و ئیمپراتۆریای ساسانییان ڕووخاند و وڵاتی فارسیان داگیرکرد، یا ئینگلیز، که چۆن هیندوستان و ئه‌وسترالیا و نیو زیلاند و ئه‌مه‌ریکای باکوور و له نیوه‌ی جیهانیان زیاتر داگیر کرد، یا فرانسییه‌کان، که چۆن سه‌دوسی ساڵ ئهلهجهزائیریان داگیر کرد، یا ئیسپانیۆلی و پۆرتوگیزهکان، که چۆن ئه‌مه‌ریکای لاتین (خواروو)یان داگیر کرد، یا هۆڵه‌ندییه‌کان، که چۆن باشووری ئه‌فریقا و تیمووری خۆرهه‌ڵاتیان داگیر کرد، یا جوو و ئیسرائیلییه‌کان، که چۆن وڵاتی فلستینیان داگیر کرد و … ده‌یان نموونه‌ی دیکه‌یش، ئه‌وه‌مان بۆ ساغ ده‌بێته‌وه، که ته‌واوی ئه‌و داگیرکارانه، که‌م و زۆر و به ڕێژه‌یه‌ک زیاتر یا که‌متر، هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی خۆیان داوه و هه‌وڵی گۆڕینی ئایین، فه‌رهه‌نگ، شێواز و ورده‌کارییه‌کانی ژیان و ته‌نانه‌ت ناوی خه‌ڵکیشیان له‌و وڵاتانه‌ی بنده‌ستی خۆیاندا داوه.
ئه‌و عه‌ره‌به‌ی هێنراونه‌ته که‌رکووک، یا هاتوونه‌ته که‌رکووک، یا نێردراونه‌ته که‌رکووک، هیچیان خه‌ڵکی که‌رکووک نه‌بوون و نین و هیچیان وه‌ک میوان نه‌هاتوونه‌ته که‌رکووک، تا بۆ ماوه‌یه‌ک له‌وێ بن و پاشان جێی بهێڵن و بڕۆنه‌وه کاولبووی خۆیان، به‌ڵکه وه‌ک داگیرکارێک هاتوون و نێردراونه‌ته که‌رکووک. ئه‌وانه پێش هه‌ناردنیان بۆ که‌رکووک، هه‌موو شتێکیان له‌مه‌ڕ که‌رکووکه‌وه زانیوه و به ورد و درشته‌وه بۆیان باس کراوه و پێیان وتراوه بۆ کوێ ده‌برێن و له‌وێ کاریان چ ده‌بێ و ئه‌وانیش زۆر باش زانیویانه بۆ کوێ ده‌چن و چ ده‌که‌ن. عه‌ره‌ب هه‌ر له ساڵه‌کانی 1930ه‌کانه‌وه، کاتێک پرۆژه‌ی ئاوی حه‌ویجه کراوه‌ته‌وه، بۆ ده‌شتی حه‌ویجه نێردراون. عه‌ره‌ب وه‌ک کارمه‌ند و پۆلیس و سه‌رباز و کارگه‌ر له ساڵانی 1930کانه‌وه تا 1960ه‌کان تاکه‌تاکه و بۆ جێگیربوون ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک کراون. تا کۆتایی ساڵانی 1950کان و سه‌ره‌تای ساڵانی 1960ه‌کان و پێش کووده‌تاکه‌ی 1963ی به‌عسیش، تاکه عه‌ره‌بێک که له که‌رکووکدا ده‌بینرا، عه‌ره‌بێکی خوێفرۆش بوو، که بێجگه له بارهخوێیهکهی ڕهبابهیهکیش له کۆڵه‌که‌یدا بوو. ئه‌گه‌ر خوێت لێ کڕیبا، پاره‌ی خوێیه‌که‌ت ده‌دایه و ئه‌گه‌ریش خوێت لێ نهکریبا و یه‌ک عانه(چوار فلسی سه‌رده‌می پاشایه‌تی) ت پێ دابا، ڕه‌بابه‌ی بۆ لێده‌دای. له کوودێتای 1963ی به‌عسه‌وه ئیدی بێشه‌رم و بێپه‌رده عه‌ره‌ب به لێشاو ڕه‌وانه‌ی که‌رکووک کراون و ده‌ست به خاپوورکردنی گوندی کوردنشینی که‌رکووک کرا. له 1968 به دواوه ئیدی به نه‌خشه و وردکاری، عه‌ره‌ب به زیاده‌وه نێردراونه که‌رکووک. سه‌رباری ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به هێشتا تا 1972 و ئه‌وانه ئه‌وه‌نده هه‌ست به زۆریی عه‌ره‌ب نه‌ده‌کرا له که‌رکووک، لێ له 1973 و 1974 و 1975ه‌وه ئیدی به ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و عه‌ره‌ب تا ده‌هات زیادی ده‌کرد.
هه‌ر له ساڵی 1973دا حوکوومه‌تی به‌عس که‌وته ده‌رکردنی کارگه‌رانی کوردی کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکووک و گواستنه‌وه‌یان بۆ شاره‌کانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆک. ڕاگواستنی کارگه‌رانی کوردی کۆمپانیای نه‌وتی که‌رکووک پێش هه‌موو ڕاگواستنه‌کانی دیکه ده‌ستیپێکرد. به دوای ئه‌وانیشدا ڕاگواستنی کارمه‌ندانی هه‌موو کارگێڕییه‌کان ده‌ستپێکرد و تا ساڵی 1975 ئیدی تاکه یه‌ک کارگه‌ر و یه‌ک کارمه‌ندی کورد له هیچ کارگێڕییه‌کی که‌رکووکدا نه‌ما، مه‌گه‌ر تاکه‌تاکه‌یه‌ک، که به پشتوپه‌نای خه‌ڵکانێکی ده‌ستڕۆیشتووی نێو ده‌سه‌ڵاتی به‌عس یا بۆ خۆیان بووبێتنه به‌عسی، ده‌نا هیچ کوردێک نه‌یده‌توانی کاری ڕه‌سمی و حوکوومه‌تی بکات له که‌رکووکدا و ده‌بوو که‌رکووک جێبهێڵێت.
5 – 6 – 2013