بۆچی سیاسه‌ت مانای راسته‌قینه‌ی خۆی له ده‌ست داوه ؟
سیاسه‌ت له ئه‌مرۆدا له كۆمه‌ڵگای كوردی روویه‌كی زۆر سه‌یر به‌خۆیه‌وه ئه‌بینی,به‌شێوه‌یه‌ك هیچ له پره‌نسیپه‌كانی زانستی سیاسه‌تی لێ به‌دی ناكرێ,زانستی سیاسه‌تیش وه‌ك هه‌ر زانستێكی تر بۆ باشتركردنی ژیانی مرۆڤایه‌تیه نه‌وه‌ك تێكدانی,به‌لام له ئێستا وه به تایبه‌تی له كوردستان ئه‌وه‌نده بۆ تێكدان و ناشیرنكردنی خودی ئه‌و زانسته‌یه بۆ باشتركردنی تاكی ئه‌و كوردستانه نیه,به‌جۆرێك له‌و وڵاته‌ی خۆمان هه‌واڵی سه‌یر سه‌یر ئه‌بینین,له سیاسیه‌كانمانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی و لێدوانه‌كانی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه یه‌ك ناگرێته‌وه له‌گه‌ل سیاسه‌تی حوكمرانی و به‌رێوه‌بردنێكی سیاسیانه.
سیاسه‌ت بریتیه له هونه‌ری به‌رێوه‌بردن,یان شێوازێكه له میكانیزمی به‌رێوه‌بردن.
نولی پێناسه‌ی سیاسه‌ت به‌م شێوه‌یه ده‌كات,(سیاسه‌ت هونه‌ری سودوه‌رگرتنه له تواناكان) یان ده‌ڵێت (هه‌موو ئه‌و چالاكیانه‌یه كه راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت,مكۆمكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و پراكتیزه‌كردنی دهسهڵاَتی ده‌وڵه‌تی به دواوه‌یه),یاخود (سیاسه‌ت ململانێیه له پێناو ده‌سه‌ڵات),كه ئه‌مه گرنگترین پێناسه‌ی سیاسه‌ته لای بیریارانی سیاسی خۆرئاوا, هارولد لاسكیش به‌م جۆره پێناسه‌ی سیاسه‌ت ده‌كات:سیاسه‌ت واتا زانینی( كێ سوودمه‌نده,له‌چی سودمه‌نده,كه‌ی سوودمه‌نده,چۆن سوودمه‌نده,بۆچی سوودمه‌نده).
د.عبدالرحمان عالم به‌م جۆره پێناسه‌ی سیاسه‌تی كردوه له كتێبه‌كه‌ی:سیاسه‌ت رابه‌رێكی ئاشتی ئامێز یان نا ئاشتیانه‌ی پهیوهندیهكاین نێوان كه‌س,گروپ,پارته‌كان (هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان),كاره‌كانی حوكمڕانی له ناوخۆی وڵاتێك و په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تێكه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی دیكه له مه‌یدانی جیهاندا.
جگه له‌و هه‌موو نه‌ریت و عاداته ده‌شته‌كی و دواكه‌وتووه‌ی له كۆمه‌ڵگای كوردی به دی ئه‌كرێ,یه‌كێك له‌و كێشانه‌ش بیركردنه‌وه‌ی تاكێكی زۆری گۆمه‌ڵگایه له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه,ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت ده‌گه‌رێنمه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ,ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه سیاسه‌تی به خراپترین جۆری سیاسه‌ت جێ به‌جێكردن په‌یڕه‌و كرد كه‌تیایدا خه‌ڵك به‌جۆرێك له‌و شێوازه ناشرینه‌ی سیاسه‌ت ئاشنا بوون كه بڵێن سیاسه‌ت درۆیه چونكه غه‌یری ئه‌وه‌ی كه‌بووه‌ته هۆی پشێوی و سه‌رئه‌نجام میتۆدێكی هێناوه‌ته بوون كه خه‌ڵكی خۆشیان له‌به‌رهه‌می ئهوسیاسهتهیان نه‌كردووه,ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی بوو كه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه دروست بێت.
له ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی كه مه‌یلی بوون به دیكتاتۆریان تیا بوو بێ یان دیكتاتۆر بووبن هه‌میشه ویستویانه خه‌ڵكه‌كه سه‌رقاڵ بن به شتی تره‌وه,ئاگاداری سیاسه‌ت ومه‌سه‌له هه‌نوكه‌یه‌كانی وڵات نه‌بن,له راستیدا ئه‌مه خه‌ونی زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بووه,ده‌سه‌لاتی كوردیش بێ به‌ش نه‌بووه له‌م جۆره نه‌ریته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت ناشیرن بكا,هه‌موو ئه‌و كرداره سیاسیانه بونه‌ته هۆی دروست بوونی ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت به ناشیرینی ببینرێت و پێناسه‌ی خۆی له ده‌ست بدات لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا به ناشیرنی بمێنێته‌وه.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئێمه وڵاتێكی وه‌ك ئیران وه‌ربگرین,وڵاتێكی به ناوی ئیسلامی كه به بروای من بچوكترین شتیش له‌م سیسته‌مه حوكمرانه ناچێته‌وه سه‌ر سیسته‌می ئیسلام,ده‌سه‌ڵاتی ئیران وایان له خه‌ڵك كردوه ته‌نیا بیر و فیكریان لای ژیان بێ به جۆرێك ژیانیان قورس كردوه به‌تایبه‌ت لایه‌نی ئابوری خه‌ڵك,ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئامانجی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌ی بیرنه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین رێگه‌ی گرتۆته به‌ر له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت خه‌ڵك بۆیان نیه ره‌خنه‌ش بگرن,كه‌چی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وا نیشان بده‌ن كه دیموكراسی هه‌یه له ئیران وه‌ك ئه‌و سیسته‌مه دوای 8 ساڵ سه‌رۆك كۆمار ده‌گۆردرێت,به‌لام یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تیه باشانه‌ی له‌و ده‌سه‌لاتدارانه‌ی پێشوو,خۆی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی گه‌شبین بوون دواتر به هۆكاری ئه‌وه‌ی له خامه‌نه‌ی نزیك نیه قبوڵ نه‌كرا,واتا ته‌نیا ده‌م و چاو ده‌گۆردرێت به‌ڵام هه‌مان فیكری جاران ئه‌بێت.
له كوردستان هه‌ندێ له به‌رپرسان هه‌میشه دیمه‌نی ناشیرن له سیاسه‌ت نیشان ده‌ده‌ن,كوشتنی رۆژنامه‌نوسان,هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌ران,واسته,به بینینی ئه‌م دیمه‌نانه خه‌ڵكی بریار له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌ده‌ن كه من پێم وایه كه‌وتنه هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌یه چونكه ئه‌وان سیاسه‌تمه‌دارن نه‌ك سیاسه‌ت,واتا سیاسه‌ت وه‌ك سیسته‌مێكی وه‌سیله بۆخزمه‌تكردن نه‌گۆره به‌ڵام سیاسه‌تكردن له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێك جیاوازه.
هزری سیاسی له سه‌رده‌می دێرین و له خۆرئاوا له یۆنانه‌وه ده‌ستیپێكرد,له سه‌رتادا سیاسه‌ت ته‌نیا بۆ فه‌یله‌سوفان,یاسا ناسان,پاوانی میران بوو,خه‌ڵكی زۆر رۆڵیان نه‌بوو له كاروباری گشتی وڵات و تیۆریزه‌كردن,دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراسی نوێ و ناسۆنالیزم,سیاسه‌ت گشتگیر بوو,فراوان بوونی په‌روه‌رده و فێركردن بوه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ هۆشیاری سیاسی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جا له‌م رێگایه‌وه خه‌ڵكی رۆژ له دوای رۆژ زیاتر و زیاتر له رووداوه سیاسیه‌كان به‌ژداریان ده‌كرد,دوای ئه‌وه هیچ سیاسه‌تمه‌دارێك نه‌یده‌توانی خه‌ڵك فه‌رامۆش بكا,رای گشتی گرنگیه‌كی زۆر په‌یدا كرد.
ڕۆبه‌رت داڵ له‌باره‌ی كاریگه‌ری سیاسه‌ت ده‌ڵێ:سیاسه‌ت راستیه‌كی دانه‌بڕاوی ژیانی مرۆڤه,مرۆڤه‌كان له‌هه‌ر ساته‌وه‌ختێكدا له‌گه‌ل جۆری مه‌سه‌له‌ی سیاسی ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بن.
كاتێكیش ده‌گوترێت كه‌سێك حه‌زی له سیاسه‌ته,مه‌به‌سه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه گرنگی ده‌دات به‌و مه‌سه‌له هه‌نوكه‌یانه‌ی وڵات,وه‌ك هاورده و هه‌نارده یا په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان,به‌و پێیه‌ش بێت سیاسه‌ت له زانستێك باڵاتر ده‌بێ,كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت زانسته یا نا ئیستا وه‌ك زانست ده‌خوێنرێت له زانكۆكانی جیهان ئه‌مه‌ش بابه‌تێك هه‌ڵده‌گرێت بۆخۆی.
تا راده‌یه‌كی باش بۆمان روون بۆیه‌وه ,گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه سیاسه‌ت زانستێكه كه ده‌شێ له نوسینێكدا باسی ئه‌و زانستیبوونه بكه‌ین,گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه سیاسه‌ت گرنگیشه تاكی گۆمه‌ڵگه به‌شێكی باشی به‌ژداری له سیاسه‌ت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاری سیاسی له ناوماندا هه‌بێ,بۆشمان رۆنبوویهوه كه سیاسه‌ت گوزارشته له راستی له باشی له كاری باش بۆ گه‌ل له به‌رێوه‌بردنی پاكانه.