لە ناو جاخێکی سووری پشمەرگەیەکدا
بەدوا چوون
١٢-٦-٢٠١٢ سوێد
ئەمە یادەروری پێشمەرگەریەکن، یان باشترە بڵیین هی ئەندامێکی پێشوی حزبی شیوعی کوردساتنن/عیراقن(محەمەد خدر) بەشێکی چکۆلەی مێژووی بزوتنەوەیەکن کە ههزارەها مرۆڤی لە پێناودا بووەتە قوربانی. راستیان ووتووە، ههموو مرۆڤێک مێژووییەکی ههیە، کە بەدەها پەرتووک و باس کۆتایی ناێیت. خالە بەهێزەکانی میژووی نووسینەوەی ئەو تێکۆشەرە ئەوەیە، کە زۆر بەویژدانەوە باسی رووداوەکانی کردوە، تەنانەت ئەوانەشی کە لەبەرژوەندی حزبەکەی نەبوون، لەوانە هاوپەیمانیەتی حزبی شیوعی لەگەڵ نەیارانی چینایەتی(پارتی وبەعس) و یەکیتی. نووسەر توانیویەتی شارەزاییانەی باسی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی پاشکەوتووی کوردی بکات وکیشەکان بۆ خوێنەر بکاتە چەند گرتە ڤیدیۆیەکی خەیاڵ و بەرجەستەیان بکا، دەها دیمەون و کۆپلەی لەو جۆرە،،،نووسەر زۆر جوان باسی سروشتی کوردستانی کردوە و میهرەبانی و میوان دۆستی جوتیارە و گوندنشینەکانی باس کردوە. لەلایەکی ترەوە توانیویەتی سادەیی و بێ وەفایی ههندێ سەرانی حزبی شیوعی و بەرپرسەکانی بوێرانە باس بکا، بەبێ ئەوەی لە رەخنە بسڵەمێتەوە. لە ههمووی گرنگتر نووسەر توانیویەتی گیانی شەڕەانگیزی یەکیتی نیشتمانی وەک حزب و خۆباییبوون و زیانەکانی ئەو جورە سیاسەتە ڕوماڵ بکات.
نووسەر توانیویەتی باسی ئەوە بکات کە ههرچەندە حزبی شیوعی خۆی بە علمانی ناساندوە، بەلام دیسان ئەندام ولایەنگرانی بە شێوەیەکی زانستی پەروەردە نەکردووە و زۆرجار بنەمالە و سۆزی خێزان و شیوازی سەکتریزم( دەروێشگەرایی) میتودی مانەوەی ئەو حزبە بووە، ههر بۆیەش سۆز زاڵبووە بەسەر بریارە گرنگەکانیدا و ههندی جار نەیارانی توانیویانە سوود لەو خالە لاوازە وەربگرن.
حزبی شیوعی هیندەی ووزەی خۆی وەک ریش سپیێ بۆ چارەسەری ناکۆکی لایەنە نەیارەکان بەکار هێناوە، هەوڵی نەداوە شکستی، کۆسپ، و ناکۆکیە ناوەکیەکانی خۆی چارەسەربکات و ههڵسەنگاندێکی زانستی بۆ بزوتنەوەکەی خۆی بکا. دووریش نیە ئاوەزی(عەقلی) بەوە نەشکاوە یان پێی وابووە هێشتا بەهیزترین کارئەکتەرە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی. لێرەدا نووسەر باسی ئەوەی کردوە، کە چۆن سەرکردایەتی حزب، کەمتەرخەم بووە، بەرامبەر خەباتی چەکداری و نەیتوانیوە چەک و ئازووقە بۆ پێشمەرگەکانی پەیدا بکا..کەمتەرخەم بووە لە ئاگادارکردنەوەی بنەکەکانی حزب بەرامبەر بە مەترسی هێرشی یەکێتی پێش ڕودانی تاوانی پێش ئاشان، بەنموونە.
نووسەر بەبێ ئەوەی خۆی بزانی باسی قارەمانیەتی ژنان و کچانی کوردی کردوە کە چۆن لە رۆژە سەختەکاندا باشترین سەنگەر بوون بۆ خەباتی پێشمەرگە لەمێرد و برا و گەنجانی دی. نووسەر بەڕاشکاوی توانیویەتی باسی کێشەکان و ئەندیشە و بۆچونی کەسانی دی بەرجەستە بکات و لە مردن و نەمان ڕزگاریان بکا. ئەدی خۆ ئەو مێژووە تەنها هی ئەو نیە، هی ههموو سەربازە وونەکانە کە خوێنیان لە پیناوی ئامانجێکی پیرۆزدا خستوەتە سەر دەست. ئەوە مێژووی ههموو منێکی پێشمەرگەیە، کە وەک وی دیمەنی جوانی قەندیل و دەشتی وەرتی و لوتکەی چەکوش و سادر جوانترین ئەلبومی تابلۆیان لە مێشکدا ههڵواسیوە. ئەوە مێژووی دایکم و دایکەکانی دییە کە کۆڵیان پر لە نامەی حزبی دەکرد و دیدەنی پێشمەرگەکانیان دەکرد.
لەگەڵ دەستخۆشیدا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە هاوڕی محەمەد خدر دەکەم و هیوای تەمەنێکی دریژی بۆدەخوازم. ئاواتەخوازم ئەمە ببێتە نموونە و بۆ ههموو ئەو پێشمەرگانە کە بەشدارییان لە ئیش و ئازاری گەلەکەیان کردوە. ببێتە سەرچاوەی ئەزمون گۆڕینەوە و دەوڵەمەندکردنی پرۆسەی دیموکراتی لەباشووری کوردستان. ئەو پرسیاری کە دەمەوێ لە هاوڕێ خدرو ههموو ئەو چەپ و شیوعیانە بکەم، کە لە خویندنەوەو خۆ رۆشنبیرکردندا قاڵ بوون، بەدەر لە دەسکەوتی ئابوری، چی هانیان دەدا کە سەنگەر لە بزوتنەوەیەکی زانستییەوە بۆ بزوتی بنەمالەیی گۆشەگیری کۆنخواز بگوێزنەوە، کە ههندێکیشیان ئازار و ئەشکەنجە دروان بەدەست سەرانی ئەو حزبە پاشکەوتووەوە؟