كێ خه‌می شاریه‌تی!! … به‌هزاد حه‌وێزی
شه‌وانه تا دره‌نگ هه‌راو هاشوهوش و ده‌نگه‌ده‌نگ و زیقوهۆر نابڕێته‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه به ئوتومبیله‌كانیانه‌وه دێن و له‌به‌رده‌رگه‌ی ماڵه‌كان ده‌وه‌ستن و ده‌ست به دۆندرمه‌وشه‌ربه‌ت و مۆتاو..تد، خواردن ده‌كه‌ن، ئه‌و شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌تی مۆڵه‌تی ((تیجاری)) بۆ ده‌رچووه ئیدی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه(1) حه‌وسه‌ڵه‌یان نه‌ماوه‌و هێنده هه‌راسانن له‌بێچاره‌ییان دۆش داماون، ئاخر ناكرێ بڕیاری ئاوا یه‌كلایه‌نه بدرێ و حساب بۆ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه نه‌كرێ، ئه‌و بڕیاره وایكردووه كێشه‌ی ئاووكاره‌باش دروست ببێ، ئاخر ئه‌وه‌ی ماڵ پێویستی پێیه‌تی له‌ئاووكاره‌با قه‌ت به‌بارته‌قای پێویستی چێشتخانه‌وسارده‌مه‌نیخانه‌وماركیتخانه نییه.
پێم وایه خه‌ریكه سیمای ره‌سه‌نی شاره‌كه له‌كه‌دار ده‌بێ و وه‌ك گه‌ره‌لاوژه‌یه‌كی لێهاتووه‌و هه‌ر بابایه‌و له خه‌می كه‌یفوسه‌یف و ورگی خۆیه‌تی، كه‌م كه‌س نه‌بێ ئه‌گه‌رنا زۆربه‌ی تۆزقاڵێك هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناكات، هه‌ر كه‌سێكیش له‌وانه ته‌نگاو بكه‌ی ده‌مت بۆ داده‌پچڕێنێ و پێی وایه له‌وسه‌ریرا دێته‌وه، هه‌ر ئه‌و وڵات و نیشتیمانپارێزه، هه‌ر ئه‌و ژینگه‌پارێزه، هه‌ر ئه‌و هۆشیاروداناوهاووڵاتییه‌و هه‌قی خۆیه‌تی مافه‌كانی خۆی به‌ته‌واوه‌تی پیاده‌كات.
ئایا ئه‌مه كێشه نییه قه‌یران نییه. ئایا ئه‌مه خه‌تای كێیه؟هاووڵاتی، حكومه‌ت، كۆمه‌ڵگه، خێزان؟.
بێگومان هه‌مووان له‌وه به‌رپرسن، به‌ڵام زیاتر كێشه‌كه په‌روه‌رده‌ییه، په‌روه‌ده‌ی تاكه‌كه‌س، په‌روه‌ده‌ی خێزانی راستودروست په‌روه‌ده‌ی به‌رپرسیارانه‌ی خێزان و ده‌روبه‌رو قوتابخانه‌وكۆمه‌ڵگه.
ئه‌گه‌ر تاكه‌كه‌س به راستودروستی له نێو خێزانه‌كه‌یدا په‌روه‌رده كرابێ و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و هۆشیاری له ناخیدا چه‌كه‌ره‌ی كردبێ و ئه‌خلاقیاتی هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه په‌یره‌و بكات ئه‌وه كێشه‌كه ئاوا قووڵ و بێماناتر نابێ، خه‌ڵك دووچاری نائومێدی نابێ، شاره‌كه نابێته زبڵخانه.
گه‌نجه ره‌شتاڵه پاككه‌ره‌وه بیانیه‌كه‌ش گشت به‌یانیان دێت و به گسكه‌كه‌ی سه‌رشه‌قام و شۆسته‌كان پاكده‌كاته‌وه.. بێگومانم له‌وه‌ی سه‌د پرسیار لای كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێكیان و سڵاوه‌كه‌ی من به‌ته‌نیا تینوویه‌تی هه‌رگیز ناشكێ!!.
………………………………………………………………….
(1)مه‌به‌ست گه‌ڕه‌كی رۆناكییه/ جووت سایدی ئیسكان-رۆناكی.