
كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان … ئارام سدیق
سه‌ره‌تا
شیعری هاوچه‌رخی كوردی خاوه‌نی چه‌ندین ده‌نگی جۆراوجۆره. ئه‌وه‌ی جوانی به شیعری هاوچه‌رخی كوردی به‌خشیوه ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌م شاعیرانه خاوه‌نی ئه‌زموونی جیاوازی شیعریین و ده‌نگ و ره‌نگی تایبه‌ت به خۆیانیان هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌كرێت ئه‌زموونی هه‌ر یه‌كه‌یان به جیاواز سه‌یر بكرێت و بخوێنرێته‌وه. بێگومان له‌گه‌ڵا ئه‌م جیاوازییه‌شدا خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان زۆرێكیاندا هه‌یه. كه به‌لای منه‌وه ئه‌مه حاڵه‌تێكی ئاساییه.
ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونی شیعر هاوچه‌رخی نوێ وردبینه‌وه‌و و نموونه‌ی هه‌ریه‌ك له (دڵشاد عه‌بدوڵڵا، هاشم سه‌راج، هیوا قادر، جه‌مال غه‌مبار، سه‌باح ره‌نجده‌ر، كه‌ریم ده‌شتی، دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی، كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د، دڵسۆز حه‌مه و قوبادی جه‌لی زاده…) وه‌ربگرین ده‌بینین تاڕاده‌یه‌ك به‌ر ئه‌زموونی جیاوازی شیعری ده‌كه‌وین و كه هه‌ر یه‌كه و به دنیابینی تایبه‌تی خۆی ماڵێكی شیعری بۆ خۆ چێكردووه. بۆیه به‌لای منه‌وه جوانی شیعری هاوچه‌رخی كوردی له‌وه‌دایه كه به‌رئه‌زموونی جیاواز ده‌كه‌وین هه‌ر بۆیه ده‌كرێت خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و ئه‌زموونه جیاوازه بكرێت و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان ده‌ستنیشان بكرێت.
له پانتایی شیعری هاوچه‌رخی كوردیدا یه‌كێك له‌و ده‌نگانه‌ی شایسته‌ی ئاماژه پێدانه (دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی)ه. ئه‌م شاعیره هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی و دنیابینی شیعری خۆیه‌تی و هه‌وڵی به‌رده‌وام و نوێی هه‌یه له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی ئیستاتیكا و جوانیدا. دلاوه‌ر له‌نێو شاعیرانی نوێ‌دا زیاده‌ڕه‌وی نابێت وه‌كو یه‌كێك له‌و شاعیرانه ته‌ماشای بكه‌ین كه كۆی هه‌وڵه‌كانی له خزمه‌تی جوانیدان. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی دلاوه‌ر به جۆرێك له دنیابینییه‌وه له شته‌كان و ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانێت كه بۆ شیعری كوردی ئه‌زمونێكی نوێیه، هه‌ر بۆیه شیاوی قسه له‌سه‌ركردن و رامانه لێی و ده‌كرێت له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره قسه بكرێت
ئه‌م نووسینه هه‌وڵێكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قه‌سیده‌ی (كه‌س وه‌ك تۆ به دوامدا نه‌گه‌ڕا…كه‌س وه‌ك تۆ ونی نه‌كردم!)، كه یه‌كێكه له قه‌سیده‌كانی نێو دیوانی (گه‌ڕه‌كی شاعیران) كه له ساڵی 2011 دا چاپ بووه. ئه‌م قه‌سیده‌یه له ساڵی 2009دا نوسراوه. ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نی به‌م ده‌قه‌ی دلاوه‌ر به‌خشیوه ئه‌وه‌یه كه شاعیر هه‌وڵیدا له‌رێی زمانه‌وه زۆرترین چه‌مك و موفره‌ده دژه‌كان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه ئه‌م حاڵه‌ته به‌لای منه‌وه ئه‌زموونێكی تایبه‌ت بوو و هه‌ر ئه‌مه‌ش هانیدام له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ئه‌م شیعره بوه‌ستم.
ناونیشان
له‌نێو كایه‌ی نووسیندا “ناونیشان” گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و گه‌مه‌كانی ناونیشان له نێو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كاندا زیاتره تاكو ده‌قه زانستی‌و مێژووی‌و سیاسییه‌كان. به‌و پێیه‌ی ناونیشان له ده‌قی زانستیی‌و مێژوویی‌و سیاسییه‌كاندا تاڕاده‌یه‌كی زۆر سنوورداره، چونكه خه‌یاڵا‌و فه‌نتازیا ئاماده‌یی كه‌متره، یان ئاماده‌یی نییه، به‌ڵام له تێكستی ئه‌ده‌بیدا “ناونیشان” سنووری فراوانتری داگیركردووه‌و گه‌مه‌كانی له رووبه‌ری فراوانی نێوان واقیع‌و خه‌یاڵا‌و فه‌نتازیادا به‌رده‌وام له زیادبووندایه. نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له‌مه‌ڕ پێناسه‌ی ناونیشان ده‌ڵێت:
“ناونیشان به‌گشتی بونیادێكی سه‌ربه‌خۆ‌و بچووككراوه‌یه، یان ئه‌ویش ده‌قێكی بچووك‌و چڕكراوه‌ی زمانییه، به‌ڵام مه‌رجیش نییه بچووك كراوه‌ی بونیادی ده‌ق بێت، كه له‌مه‌یاندا ناونیشان ناوه‌ڕۆكه‌كه دیاری ده‌كات”(11).
به‌ڕای هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران “ناونیشان” چاوگی ده‌قه‌و له‌وێوه هه‌موو هۆ‌و هۆكاره‌كانی ده‌ق له دایك ده‌بێت. واته به‌پێی ئه‌م پێناسه‌یه، ناونیشان قورساییه‌كی زۆری له‌سه‌ره. هاوكات (جیرار جینێت) پێیوایه “ناونیشان ره‌گه‌زێكه له‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه ده‌ق پێكدێنێت‌و هاوته‌ریبی هه‌ریه‌ك له پێشه‌كی‌و په‌راوێز‌و وێنه‌و سه‌رنجه‌كانه، كه له ده‌قدا هه‌ر یه‌ك له‌و بابه‌تانه كاریگه‌ری خۆی هه‌یه. به‌و مانایه ئه‌دگارێكه له ئه‌دگاره‌كانی ده‌قبوون”(12).
له‌نێو زۆرێك له تێكستدا “ناونیشان” بونیادێكی سه‌ربه‌خۆ‌و بچووككراوه‌یه‌و ئێمه له‌وێوه وێنه‌یه‌كی بچووك‌و خێرای ده‌ق ده‌بینین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنجی ناونیشان له شیعری دوای راپه‌ڕیندا بده‌ین، ده‌بینین به‌شێكی زۆر له ناونیشانه‌كان ناونیشانی درێژن، یان دروستتر بڵێین دێڕێك له شیعره‌كه، یان په‌ره‌گرافێكی بچووكه و كراوه‌ته ناونیشان.
ناونیشیان لای دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی تاڕاده‌یه‌ك به‌هه‌مان شێوه‌ی هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆی، ئه‌میش به‌شێك له شیعرێك، یان دێڕكی شیعره‌كه ده‌كاته ناونیشان و هه‌ندێكجار ناونیشانه‌كان درێژ ده‌بنه‌وه بۆ دوو دێڕ شیعر. وه‌كو له ناونیشانی شیعری (رێگه‌كان ناچنه‌وه رۆما، رێگه‌كان هه‌ر هه‌موو دێنه‌وه به‌ر سه‌را)، یان ئه‌م شیعره‌ی من ده‌مه‌وێت لێی بدوێم. ئه‌گه‌ر سه‌رنج له‌م ناونیشانه بده‌ین: (كه‌س وه‌ك تۆ به دوامدا نه‌گه‌ڕا…كه‌س وه‌ك تۆ ونی نه‌كردم!) ده‌بینین ناونیشانێكی درێژی به‌كار بردووه و هاوكات دوو نیوه دێڕه له شیعره‌كه‌ش.
به‌گشتی لاموایه ئه‌م جۆره له ناونیشانی درێژ به جۆرێك له جۆره‌كان زیان له لایه‌نی ئیستاتیكای ده‌قه‌كان ده‌دات. هه‌ر چه‌ند دلاوه‌ر ناونیشانی هه‌موو شیعره‌كانی درێژ نییه، به‌ڵام به‌گشتی له‌و شاعیرانه‌یه كه (وا هه‌ست ده‌كرێت) به گرنگییه‌وه له‌م ره‌گه‌زه گرنگه‌ی ده‌ق ناڕوانێت. هه‌ر له‌م شیعره‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌سپێكی شیعره‌كه بكه‌ین ده‌بینین شیعره‌كه به ده‌ستپێكێكی جوان و پڕ له مۆسیقا ده‌سپێده‌كات، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
كه‌س له‌تۆ نه‌چوو
تۆ له كه‌س نه‌چووی
كه‌س وه‌ك تۆ سه‌رنجی نه‌دام
كه‌س وه‌ك تۆ نه‌یبینینم
كه‌س وه‌ك تۆ شێوه‌ی نه‌كردم..
ده‌بینین دووباره‌بوونه‌وه‌ی به‌شێك له وشه‌كان هارمۆنیایه‌كی به ده‌ستپێكی ده‌قه‌كه به‌خشیوه، كه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین به‌جۆرێك له جۆره‌كان قه‌ره‌بووی ئه‌و رسته قورسانه‌ی كردۆته‌وه، كه له‌ناونیشانی شیعره‌كه‌دا به‌كار براوه.
ساده‌یی و زمان
ساده‌یی و زمان دوو چه‌مكن، كه له‌نێو ئه‌زموونی شیعری دلاوه‌ردا به روونی به‌ریان ده‌كه‌وین. به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م دوو چه‌مكه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین پێكه‌وه گرێدراویشن. زمانی شیعریی دلاوه‌ر زمانێكی ساده و شه‌فافه به‌جۆرێك زمان تا ئاستی زمانی رۆژانه ساده ده‌بێته‌وه. به‌ڵام هێزی گوزارشتكردن لای دلاوه‌ر به‌شێوه‌یه‌كه، كه ساده‌بوونه‌وه‌ی زمان. نه‌بۆته هۆی مردنی ئیستاتیكا و شیعریه‌ت. دلاوه‌ر له‌رێی توانای شیعریی خۆیه‌وه و قودره‌تی به‌سه‌ر زمانی گێڕانه‌وه‌دا توانیویه‌تی ساده‌یی له زماندا ده‌سته‌مۆ بكات و هه‌سته‌كانی له‌نێو وشه‌دا بتوێنێته‌وه. ده‌كرێت لێره‌دا قسه‌یه‌كی (جان كۆهین)ی ره‌خنه‌گری رووسی بهێنینه‌وه كه ده‌ڵێت: شاعیر هه‌میشه له زمانه‌كه‌یدا ملكه‌چی یه‌قینی هه‌سته‌كانییه‌تی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا ده‌ژی و پێوه‌ی ئاوێته‌یه.
زمان خاوه‌نی گرنگییه‌كی تایبه‌ت. له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا به‌گشتی و له ده‌قی شیعریدا به‌تایبه‌تی، بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وان لایانوایه شیعر گه‌مه‌كردن نییه به زمان، به‌ڵكو گه‌مه‌كردنه له‌گه‌ڵا زمان. جیاوازی نێوان لۆژیكی گه‌مه‌كردن به زمان و گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ زمان ئه‌وه‌یه: یه‌كه‌میان زمان هه‌ر ته‌نها وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ گه‌مه‌كردن به‌كاردێنێت، به‌ڵام دووه‌م زمان ئه‌زموون ده‌كات. ئه‌زموونی زمان دروستكردن و په‌یوه‌ندییه له نێوان وشه و وشه و هاوكات وشه و به‌ركه‌وته‌كانیشی.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج له ده‌ستپێكی شیعره‌كه بده‌ین، كه له پێشتردا نووسیمانه‌وه ده‌بینین دلاوه‌ر له‌رێی زمانه‌وه چۆن په‌یوه‌ندییه‌كی له‌نێوان وشه‌كاندا دروست كردووه و وشه و وشه‌ی چۆن ئاوێته كردووه. بێگومان هه‌موو ئه‌مانه به‌و هێزی گوزارشتكردنه سیستماتیك كراوه، كه دلاوه‌ر له‌نێو خه‌یاڵ و فه‌نتازیادا رامی كرووه. با سه‌رنج له‌م پارچه‌یه‌ی قه‌سیده‌كه بده‌ین:
تۆ له‌كه‌س نه‌چوویت
كه‌س له‌تۆ نه‌چوو
كه‌س وه‌ك تۆ دڵره‌قانه
خۆشی نه‌ویستم
كه‌س وه‌ك تۆ میهره‌بانانه
جێی نه‌هێشتم!
ده‌بینین له‌م پارچه‌ی قه‌سیده‌كه‌دا دلاوه‌ر به كه‌مترین و ساده‌ترین وشه توانیویه‌تی گه‌مه‌یه‌كی زۆر له‌نێو زماندا بكات. هه‌ر بۆیه كاتێك باس له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو چه‌مكی ساده‌یی و زمان ده‌كه‌ین لای دلاوه‌ر ئه‌م دوو چه‌مكه تاڕاده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین وه‌كو دوانه‌یه‌كیان لێهاتووه. به‌جۆرێك زمان وه‌سیله‌یه‌كه بۆ گه‌یاندنی ماناكان به ساده‌یی، یان توانه‌وه‌ی مانا له‌نێو زماندا به‌شێوه‌ی ساده و دوور له بارگاویكردنی به رسته‌ی درێژ و ده‌ربڕینی ناشیعری. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین زمانی شیعریی دلاوه‌ر دیارده‌ی ژیان وه‌رده‌گرێت و له ده‌روونی خۆیه‌وه وشه‌ی بۆ ده‌دۆزێته‌وه و به زمانێكی سه‌رده‌میانه و له‌م نێوانه‌دا دلاوه‌ر یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی توانای به‌كارهێنانی زمانی له‌م فۆرمه‌دا هه‌یه.
عه‌بدولمه‌ته‌لیب عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: (شیعر ده‌ستلێدانی زمانه، به‌ڵام به رووتی). ئه‌گه‌ر له‌م گوزارشته وردبینه‌وه ده‌بینین زمان تا ئاستی رووتبوونه‌وه رووت ده‌كاته‌وه. بێگومان ئه‌م گوزارشته به ته‌واوی به‌سه‌ر شیعره‌كانی دلاوه‌ردا ده‌چه‌سپێت به‌و پێیه‌ی شیعره‌كانی دلاوه‌ر هێنده‌ی ئاو شه‌فاف و روونن. زمانی شیعری ئه‌م شاعیره به جۆرێكه توانیویه‌تی به‌و روونییه گوزارشت له برینه‌كانی بكات و ئیستاتیكاش به‌رهه‌م بهێنێن.
كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان
یه‌كێك له خاڵه به‌هێز و جوانه‌كانی ئه‌م ده‌قه به‌لای منه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین موفره‌ده‌ی دژه، كه سه‌رجه‌میان له خزمه‌تی هێزی ده‌ربڕینی ده‌قه‌كه‌دان. دلاوه‌ر هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌وه كاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م موفره‌ده دژانه كردووه و له ده‌ستپێكی ده‌قه‌كه‌شدا به‌ته‌واوی ئه‌و زه‌مینه‌سازییه ده‌بینین. با لێره‌دا سه‌رنجی ناونیشانی شیعره‌كه بده‌ین: (كه‌س وه‌ك تۆ به دوامدا نه‌گه‌ڕا…كه‌س وه‌ك تۆ ونی نه‌كردم!) ده‌بینین هه‌ر له ناونیشانه‌كه‌دا هه‌ردوو وشه‌ی (گه‌ڕان) و (ونكردن) دوو وشه‌ی دژن و شاعیر لێره‌دا پێكه‌وه كۆی كردوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له شیعری نوێی كوردییدا كۆكردنه‌وه‌ی موفره‌ده دژه‌كان لای به‌شێك له شاعیران كاری له‌سه‌ر كراوه، لێره‌دا نموونه‌یه‌كی شیعری كه‌ریم ده‌شتی ده‌هێنمه‌وه له قه‌سیده‌ی (دره‌وشانه‌وه‌ی تارژه‌ن) كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
كۆڵانێ له هه‌موو كۆڵانه‌كان دوورتر
كۆڵانێ له هه‌موو كۆڵانه‌كان نزیكتر
كۆڵانێ له هه‌موو كۆڵانه‌كان گه‌وره‌تر
كۆڵانێ له هه‌موو كۆڵانه‌كان بچووكتر
كۆڵانێ گه‌وره‌تر له هه‌موو شاره‌كانی زه‌مین
ئا له‌و كۆڵانه‌دا بوو دڵم پڕ بوو له لیره‌ی ئه‌وین
وه‌ك ده‌بینین له‌م به‌شه‌ی ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی كه‌ریم ده‌شتیدا و له چوار نیوه دێڕی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌ی دێڕه‌كان له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه، ته‌نها ئه‌و وشه دژانه‌یه، كه شاعیر خولقاندوونی، كه ئه‌وانیش: (دوورتر- نزیكتر، گه‌وره‌تر- بچووكتر)ن. پێگه‌ی ئه‌م وشه دژانه هێنده گرنگه، كه ته‌نها به‌م وشانه مانای نوێ له رسته‌كاندا به‌رهه‌مهاتووه، له‌كاتێكدا ته‌واوی وشه‌كانی تری رسته‌كان لێكچوون. ئه‌م به‌كاربردن و كۆكردنه‌وه موفره‌ده دژانه لای كه‌ریم ده‌شتی به درێژایی شیعره‌كه به‌رده‌وام نابێت و هه‌ر له‌م به‌شه‌ی شیعره‌كه‌دا كۆتایی دێت، به‌ڵام له شیعره‌كه‌ی دلاوه‌ردا تا دوا دێر درێژ ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ترۆپك و ته‌واوی ده‌قه‌كه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كات و له سه‌رجه‌می شیعره‌كه‌دا زیاتر له (20) موفره‌ده‌ی دژ به‌رچاو ده‌كه‌وێت. من لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به 10 خاڵی دژبه‌یه‌ك ده‌كه‌م و نموونه‌كانی ده‌خه‌مه‌ڕوو كه پێكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م دوو موفره‌ده‌ی دژ كه پێكه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه له دوو وشه‌ی (پیشاندان- ون كردن)دا خۆی ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌مدا (هاتن به وروژم-رۆیشتن به نمه نم) هاتووه. هاوكات ئه‌م موفره‌دانه‌ی تریش ده‌بینینه‌وه (دڵره‌قی- میهره‌بانی، قه‌ره‌باڵغی- ته‌نیایی، دروستكردن-تێكدان، رواندن- هه‌ڵوه‌راندن، شه‌ڕ-ئاشتی، ئازادكردن-گه‌مارۆدان، سه‌رهه‌ڵگرتن-پێكه‌وه‌بوون، باوه‌ش بۆ گرتنه‌وه-چۆڵكردن).
ئه‌وه‌ی دووباره پێویسته باسی بكه‌ینه‌وه گرنگی زمانه له‌م شیعره‌دا. به‌و پێیه‌ی هه‌ر هێزی ده‌ربڕین و هێزی وشه‌یه كه ئه‌م موفره‌ده دژانه‌ی پێكه‌وه كۆكردۆته‌وه. گرنگی به‌كارهێنانی زمان له‌و خاڵه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به ده‌ربڕینی ساده مانای قووڵ به‌رهه‌م بهێنرێت و هه‌ر لێره‌وه‌یه كه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌م شیعره‌ی دلاوه‌ر ده‌كاته ده‌قێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌و ساده‌ییه‌یه له زماندا، به‌ڵام ئه‌م ساده‌ییه به‌بێ بوونی ئه‌م موفره‌ده دژانه ره‌نگه نه‌یتوانیایه ئه‌و هێزه ئیستاتیكییه‌ی هه‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش شاعیر به‌م شیعره‌ی توانیویه‌تی رووبه‌ڕێكی تری ئیستاتیكا بخولقێنێت كه پێشتر كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه.
با سه‌رنج له‌م پاره‌چه‌یه‌ی شیعره‌كه بده‌ین:
كه‌س له‌تۆ نه‌چوو
بۆ له كه‌س نه‌چوویت
كه‌س وه‌ك تۆ قه‌ره‌باڵغیمی نه‌هه‌ژاند
كه‌س وه‌ك تۆ ته‌نیاییمی دانه‌گیرساند
كه‌س وه‌ك تۆ تێكوپێكی نه‌دام
كه‌س وه‌ك تۆ دروستی نه‌كردم
كه‌س وه‌ك تۆ هه‌ڵی نه‌وه‌راندم
كه‌س وه‌ك تۆ له ئینجانه‌ی حه‌وشه‌كه‌دا نه‌یڕواندم!
یه‌كێكی تر له‌م خاڵانه‌ی كه بۆته جێگه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م شیعره هارمۆنیای نێوان وشه‌كانی خۆشتر بكه‌وێته‌وه لای خوێنه‌ر دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند وشه‌یه‌كه له به‌شێكی زۆری شیعره‌كه‌دا به‌تایبه‌ت (كه‌س وه‌ك تۆ) كه له‌م پاره‌چه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا له شه‌ش رسته‌دا دووباره بۆته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و دوو رسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ش له به‌شێكی زۆری په‌ره‌گرافه‌كانی شیعره‌كه‌دا دووباره بۆته‌وه، كه ئه‌مه‌ش دیسان هارمۆنیای نێوان وشه‌كانی جوانتر كردووه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش هه‌ست به شتێكی تر ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه شاعیر شوێنی گونجاوی بۆ وشه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه. شوێنگه‌لێك كه ئه‌گه‌ر ئه‌و وشه‌یه‌ی تێدا نه‌بێت به‌شێك له جوانی و ئیستاتیكای شیعره‌كه كه‌م ده‌بێته‌وه. به گشتی كاركردن له‌سه‌ر زمانی شیعری زیاتر یاریكردنه به وشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی گونجاوه بۆ ئه‌و وشانه‌ی شاعیر ده‌خوازێت به‌كاریان به‌رێت و شوێنی وشه سه‌ره‌كییه‌كان بزانێت. له‌م شیعره‌ی دلاوه‌ردا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و وشه دژانه وه‌كو جۆرێك له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی وشه‌كان دێته ئه‌ژمار به جۆرێك ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو وشه‌ی (پیشاندان- ون كردن) یان (دڵره‌قی- میهره‌بانی) پێكه‌وه نه‌گونجێنرێن له شیعره‌كه‌دا شوێن بزر ده‌بن و واتاش ده‌بێته قوربانی.
به‌ر له‌كۆتایی
ئه‌دۆنیس لایوایه هه‌موو به‌رهه‌مێكی مه‌زن بۆ دروستكردنی قه‌یرانه. نه‌ك چاره‌سه‌ر. بونیادنانی رێگای تره، بۆ بینین و تێگه‌یشتنی جیهان، رێگایه‌ك كه له رێگا باو و چه‌سپاوه‌كان جیایه. ئه‌م شیعره‌ی دلاوه‌ریش رێگایه‌كه بۆ دروستكردنی قه‌یران و هاوكات رێگایه‌كه دژ به رێگا باو و چه‌سپاوه‌كان، چونكه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و موفره‌ده دژانه به جۆرێك له جۆره‌كان دروستكردنی قه‌یرانه. لایه‌نێكی تری گرنگی ئه‌م شیعره زمانه چونكه گرنگی زمان له شیعردا له‌وه‌دا نییه شته‌كان روون بكاته‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نوێی له‌گه‌ڵدا دروست بكات. وه‌ك چۆن له‌م شیعره‌دا زمان توانیویه‌تی ئه‌م رۆڵه گرنگه به‌رجه‌سته بكات.
ئه‌گه‌رچی شیعری دلاوه‌ر تاڕاده‌یه‌كی زۆر ساده ده‌ركه‌وێت، به‌ڵام له‌نێو ئه‌و ساده‌ییه‌دا ئیستاتیكا و جوانی خۆیان حه‌شارداوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی ئاسان نه‌بێت. به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونی دلاوه‌ر ئه‌زموونێكی شیعریی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی نوێی كوردییه. بۆیه به‌و هیوام ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به‌شێك له جوانی ئه‌م ده‌قه‌ی بۆ خوێنه‌ر خستبێته‌ڕوو و جوانی ده‌قه‌كه‌ی زیاتر كردبێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
*دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی گه‌ڕه‌كی شاعیران-شیعر، له بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی ره‌نج 2011
*جان كۆهین، بنیاتی زمانی شیعریی، و: د.ئازاد عه‌بدولواحید كه‌ریم- عه‌لی به‌رزنجی، یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد لقی كه‌ركوك 2008
*كه‌ریم ده‌شتی، دره‌وشانه‌وه‌ی تارژه‌ن-شیعر، هزر و هونه‌ر ژماره 28 ساڵی 2013
*میمنت میر صادقی/ واژنامه هنر شاعری، كتاب مهناز چاپ چهارم1388