بۆ سلێمان … ئه‌ژین عه‌بدولخالق
ئه‌و كوڕه‌كه‌ی داود بوو
ئه‌و پێغه‌مبه‌ری 48مان بوو
ئه‌و (نه‌بی)مان بوو
ئه‌و سلێمان بوو
كه‌چی پێی ده‌وتین، سلێمان خورافه‌یه ئازیزانم
هه‌میشه ده‌یووت:
“باوه‌ڕم پێبكه‌ن سلێمان نیم”
كه بۆ ته‌فسیری خه‌ونه‌كانمان ڕوومان تێده‌كرد
پێیده‌وتین:
چیتر، گوێ بۆ چیرۆكی جنۆكه‌و عیفریتان ڕامه‌گرن
سلێمان فریوتان ده‌دات
سلێمان ده‌یوت من ڕێبین-تانم، ڕێبین!
ئه‌و ڕۆژه‌مان بیرناچێت
له باخی گشتی سوره‌تی نملو بقرو انعام ی سووتاند
وتی:
ئه‌وانه پڕن له شوێن پێی جنۆكه
ئه‌وانه ئیمپراتۆرن، سلێمان خوێنڕێژن
سلێمان دووفاق بوو
له شه‌وانی تاریكدا پێیده‌وتین
جله‌كانتان هه‌ڵوه‌شێنن
سه‌رینی خه‌ونه‌كانتان هه‌ڵوه‌شێنن
منیش كتێبه‌كانتان هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه
ئه‌و ڕۆژانه‌ی سلێمان ڕێبین-مان بوو
ئێمه زگی برسیمان له وانه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و ئهپستمۆلۆجیا ده‌كوشی
ئێمه‌ی فیركرد به پێی په‌تی به نێو ڕهوهنداندا بگه‌ڕێین
چووینه لای ئاسورو فینیقینیهكان
له نێو یهمهنو بابلیه‌كان
باس باسی ئه‌فسانه‌ی سلێمان بوو
تۆ له ترسا ناسنامه‌كه‌ت پڕ كردبوو له وێنه‌ی دڵ‌و تیر
پڕ پڕ له حه‌رفی ناوی من
ناوی شێخ‌و مشایخان
ناوی كچانی شێخی چۆلی
ناوی كچانی خانه‌قا
نه‌كا عوسمانیه‌كان بتناسنه‌وه تۆ ئیمپڕاتۆر سلێمان-ی
تۆ به به‌رده‌می پازدارهكاندا
چوویه سه‌ر قورئان
هه‌زار جار سوێندت به ته‌ورات خوارد
تۆ به‌رگی مه‌سیحت ده‌پۆشی
تۆ ده‌تگووت من بودام له بێ خودایی
من (سلێمان) ی ئیمپراتۆر نیم
من بوودام خودای من چاوی ژنه هیندییه‌كانه
خودای من كه‌زی ژنه پاكستانیهكانه
تۆ به ده‌م خهفڵاندنی ئێمه‌وه، فه‌لسه‌فه‌ی سلێمانت هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه
بیرمان ناچێ هه‌میشه ئاخت هه‌ڵده‌كێشاو ده‌تگووت
سلێمان، چ مهلعونێكه
سلێمان زۆرداره نه‌ك ئه‌ویندار
سلێمان سیخوره نه‌ك ئیماندار
ئه‌گینا چۆنی توانی
سلێمان چۆنی توانی به یه‌ك شمشێر، سه‌ری ئه‌و هه‌موو كچه په‌لدا
به یه‌ك دڵ ئه‌و هه‌موو ژنه بخوازێ
ئاخه‌كانی تۆمان بیر ناچێ
ئه‌تووت
ئاخر حهكیمان پیم بلێن سلێمان چۆن توانی یه‌ك دڵ پهشبكات
له نێوان كچانی عمونیاتو دنیا‌و حشیات
ئه‌و ڕۆژه‌ی به حه‌رفێ وتمان (ئا)
تۆ حه‌وت شه‌و
حه‌وت ڕۆژ
سه‌مات كرد
شایت ده‌كرد
له ده‌ستی خه‌لیفه زگ برسیهكانت
زه‌ماوه‌ندت ده‌كرد
له ماڵی خوا
تۆ سلێمان پاشا بووی
تۆ ئیمپراتۆر بووی
به‌ڵام، دهمامكت كردبوو له ڕه‌نگی غه‌ریبی ئێمه
ماڵێكی خشتت دروست كردبوو، هاوسێ له فه‌قیری ئێمه
تۆ وتت (سابا) ی (شا) ژنم
وه‌ره
بۆ ئه‌به‌د له نێو چاوه‌كانم بنوو
وتت من یه‌ك دڵم هه‌یه بۆ تۆ
من یه‌ك عشق ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ تۆ
یه‌ك ئاسمان دروست ده‌كه‌م به‌س بۆ تۆ
وتت (سابا) ی (شا) ژنی عشق
وه‌ره
سه‌ر ته‌ختی دڵی مه‌ولات
ئێستاش دوای ئه‌وه‌ی (سابا) و نهسهبهكانی ئاسمانیان بۆ هێنایه خوار
تۆ ده‌ڵێی من (شا) سلێمان-م
ڕۆژێ وشه فرۆشی له‌سه‌ر ته‌ختی كچانی فیرعه‌ون
ڕۆژێ سیاسه‌ت فرۆش له مه‌دره‌جی ڕۆمی
شه‌وێ قاچاخچی ناسیۆنالیزمی
شه‌وێ ده‌ڵاڵی سه‌ركرده‌كانه له ئوشهلیم
سلێمان
كوره‌كه‌ی داود
میراتگره‌كه‌ی داود
تۆ سلێمان-ی ئێستا
تۆ له زمانی مارو دڕنده‌و پڵنگه‌كان ده‌گه‌ی
تۆ میوانی سه‌ر سفره‌ی گورگ‌و ئاژه‌ڵه خوێنڕێژه‌كانی
توو خوا پێیان بڵێ؟
ئامان ده‌خیلتم پێیان بڵێ؟
با چیتر هێلانه‌ی ئه‌و پهڕهسێلكانهمان تێك نه‌ده‌ن به سوعبه‌ت
پێیان بڵێ با حاجی له‌ق لهقهكانمان ڕاونهنێن له هه‌ولێره‌وه بۆ چین
پێیان بڵێ با خوێنی ئه‌و هه‌موو كه‌ناریه به‌سته‌زمانه نه‌ڕژێنن
كوره‌كه‌ی داود
شۆلۆمۆ
ئیتر ده‌ستنوسه عیبریهكانت له نێو چایخانه‌ی شهعبو مچكۆ دامه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت
پێش مردنم وه‌سیه‌ت بێت
وه‌سیه‌ت
برۆ ماڵه كۆنه‌كه‌مان
برۆ هه‌یوانه كۆنه‌كه‌مان
له‌نێو ئینجانه پڕ نیرگزهكان
نامه‌كه‌ی كێركیگارد بخوینه‌وه
بزانه ئه‌مجاره چۆن
“گوڵه‌كانی نێو دڵی ڕێژینیا بوه به به‌فر”
تۆش واز له‌م تاڵانه بێنه
چیتر دڵ مه‌دزه له شێوه‌ی ته‌پكه قوڕ له مۆزه‌خانه‌یان دانێیت
ئه‌وه دڵی كورانی سریانه نه‌ك هی تۆ
ئه‌وه شوێنه‌واره
بیانێرهوه سكهندهنهڤیا با له نێو به‌فر ببه‌ستن
ئه‌مه سلێمان
كوڕه‌كه‌ی داود بوو