
(لازۆ) له به‌رزاییه‌كانی عیشقدا
(شازاده‌ی كۆشكی ڕه‌ش) كۆمه‌ڵه‌شیعرێكی (لازۆ)یه و 2013 له لایه‌ن ده‌زگای (چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م)ه‌وه چاپ كراوه. دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌شیعره یه‌كه‌مین خاڵێك كه سه‌رنجی منی ڕ‌اكێشا ئه‌وه بوو (لازۆ) به ئازایه‌تی و ڕاشكاوییه‌كی زۆره‌وه له به‌رزاییه‌كانی عیشقه‌وه ته‌ماشای دنیا و شته‌كانی كردووه و هه‌سته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ شیعردا ئاوێته كردووه. ئه‌م شیعرانه پێمان ده‌ڵێن یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌ی كه ده‌توانن مرۆڤ دابگیرسێنن و هێزی ئه‌وه‌شی پێبده‌ن ئه‌و داگیرسانه‌ی خۆی له ناو زماندا دووباره بكاته‌وه، گه‌یشتنه به به‌رزاییه‌كانی عیشق. هه‌موو مرۆڤه‌كان، ئه‌گه‌ر یه‌كلایه‌نه‌یش بێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ عیشق ده‌بێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌نه به‌رزاییه‌كانی عیشق هه‌موو مرۆڤه‌كان نین. به‌رزاییه‌كانی عیشق شوێنی ته‌قاندنه‌وه‌ی خه‌یاڵه‌كانی مرۆڤن. له به‌رزاییه‌كانی عیشقدا هه‌سته‌كانی مرۆڤ ده‌گۆڕێن، له‌وێ مرۆڤ جۆرێكی دیكه شته‌كان ده‌بینێت، جوانییه‌كان زۆر ڕوونتر له‌وه‌ی كه له خواره‌وه بینراون، ده‌چریسكێنه‌وه. له به‌رزاییه‌كانی عیشقدا ژن و پیاوه‌كان هه‌ر كراس له‌به‌ری یه‌ك داناكه‌نن ((پێستیش له‌به‌ری یه‌ك داده‌كه‌نن)). ئه‌وه‌ی وا ده‌كات ژنێك هه‌ست بكات (( مه‌مكه‌كانی نازی جوانی به‌سه‌ر خڕێتی میوه‌كانی دنیادا ده‌كه‌ن))، گه‌یشتنه به به‌رزاییه‌كانی عیشق. ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ به ژنێك ده‌به‌خشێت هه‌ست بكات ((توڵ-ی سه‌به‌ته‌ی میوه‌كان له تاو خڕێتی مه‌مكه‌كانی چرۆ ده‌رده‌كه‌نه‌وه)) ڕوانینه له‌و به‌رزاییانه‌وه. عیشق له به‌رزاییه‌كاندا نه‌فره‌ته، نه‌فره‌تێكی شیرین، كه هه‌رگیز له مرۆڤ نابێته‌وه. ڕه‌نگه له هه‌ندێ باردا و له ڕووكاردا و له خه‌یاڵی عاشقه‌كان خۆیشیاندا شتێك بێته پێشه‌وه كه وابنوێنێ بۆی هه‌یه ئه‌و نه‌فره‌ته شیرینه كۆتایی بێت، به‌ڵام له ڕاستییدا وا نییه. عیشق له به‌رزاییه‌كاندا ئه‌گه‌ر له (نێوان)ی دوو عاشقه‌كه‌شدا بمرێت له (ناویان)دا نامرێت. ئه‌و نه‌فره‌ته وا ده‌كات ((بۆنی عاره‌قه‌ی پیاوه‌كان له پێستی ژنه‌كان بێت))، له‌وێشه‌وه ببێت به به‌شێك له یاده‌روه‌ییان و ئیدی بۆ هه‌تاهه‌تایی له ناویاندا بمێنێته‌وه. ئه‌و ژنانه با هه‌وڵیش بده‌ن له‌و بۆنه ڕابكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن، به‌خۆیان بزانن یان نا، بۆ هه‌ر شوێنێك بڕۆن، ئه‌و بۆنه له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. مرۆڤ له هه‌ر شتێك هه‌ڵبێت ناتوانێت له یاده‌وه‌ریی خۆی هه‌ڵبێت. ئه‌و نه‌فره‌ته له ڕێی ((بۆنی ژێركراسه‌كانی ژن))ه‌وه ده‌ڕژێته ناو ڕوحی پیاوه‌وه و ئیدی ناهێڵێت بحه‌وێته‌وه.
* گۆشه‌ی راز و نیاز، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، 21/ 6 / 2013
محه‌مه‌د كوردۆ