
مامۆستا دێــــو چییه ؟ …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
ئێستاش به جوانی له یادمه كه‌له پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی دا بووم كاتێك مامۆستاكه‌مان چیرۆكێكی بۆگێڕاینه‌وه هه‌موومان دامانه قاقای پێكه‌نین ،چونكه به‌لامانه‌وه چیرۆكێكی زۆر خۆش بوو. ئه‌وسا وتی كێ چیرۆكێكی خۆشمان بۆ ده‌گێرێته‌وه یه‌كێك له قوتابیه‌كان وتی : مامۆستا من حیكایه‌تێك ده‌گێڕمه‌وه. مامۆستاش وتی : كوڕم حیكایه‌تیش هه‌ر چیرۆكه . ئه‌وسا ده‌ستی كرد به گێڕانه‌وه‌ی ، ئێمه‌ش هه‌موومان گوێمان شل كرد بوو، دوای ته‌واو كردنی به چه‌پڵه رێزان پۆله‌كه‌مان هه‌ژاند به‌ڵام وشه‌یه‌ك له حیكایه‌ته‌كه‌دا زۆر دووباره بووه‌وه ئه‌ویش وشه‌ی( دێـــــــــو) بوو . بۆیه ده‌رباره‌ی ئه‌م وشه‌یه كۆمه‌ڵێك پرسیار وه‌ك پووره هه‌نگ له‌مێشكمدا گیزه‌یان ده‌هات ، منیش ده‌ستم به‌زركرده‌وه ، مامۆستا وتی : فه‌رموو چییه ؟ وتم : مامۆستا ( دێــو) چییه ؟ . قوتابیه‌كان ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین . منیش زۆر په‌شیمان بومه‌وه‌وه و سوك له شوێنی خۆم دانیشتمه‌وه . مامۆستا زانی پێی تێكچووم بۆیه ووتی : پرسیاره‌كه‌ت جوانه شتێك كه‌لێی تێنه‌گه‌ین ، پێویسته پرسیار بكه‌ین ( پرسیار كردن شوره‌یی نییه، شووره‌یی ئه‌وه‌یه نه‌زانی و پرسیار نه‌كه‌ی ) . هه‌رچه‌نده منیش له‌ملاو ئه‌ولا وشه‌ی دێوم بیستبوو به‌ڵام دڵنیا نه‌بووم كه چییه ؟ ئیتر مامۆستا ڕووی كرده قوتابیه‌كان وتی: كێتان ده‌زانێ دیۆ چی یه ؟ یه‌كێك له قوتابیه‌كان هه‌ستا و وتی : دێ‌و ئاژه‌ڵێكی زۆر گه‌وره‌یه و ددانه‌كانی زۆر تیژن و چاوه‌كانی زه‌قن و هه‌ر كه‌سێك بیبینێت لێی ده‌توقێت . قوتابیه‌كی تر هه‌ستا و تی : ڕاست ده‌كات ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه ئه‌ونده گه‌وره‌یه نه‌بێته‌وه پێ به‌هه‌ر كه‌سێكدا بنێ وه‌ك هه‌نجیر پانی ده‌كاته‌وه توكه‌كه‌شی ئه‌ونده تیژه ده‌ڵێی گوێزانه . من زیاتر ترسم لێ نیشت . مامۆستا یه‌كێكی تری هه‌ستاند و تی : ئه‌ی تۆ چی لێی ده‌زانی ئه‌ویش وتی : رۆژێكیان دایكم ده‌چوو بۆماڵی پوورم منیش زۆر گریام و ووتم له‌گه‌ڵ خۆتدا بمبه . دایكم وتی : رۆڵه ناتبه‌م چونكه جار جارێك دێوه‌كه له ڕێگای ماڵی پورت ده‌وه‌ستێت . ( هه‌ر وای وت خه‌ریك بوو میز بكه‌م به خۆمدا). ئیتر وتم : نا نا دایه نایه‌م بۆخۆم له‌ماڵه‌وه یاری ده‌كه‌م . ئێواره كه دایكم هاته‌وه وتم : دایه دێوه‌كه‌ت بینی ؟ .. ئه‌ویش وتی : به‌ڵێ .. منیش وتم ئه‌وه چۆنه ؟ .. ئیتر دایكم وتی: ڕه‌شێكی زله‌ی تووك درێژی ناشیرینه ، توكه‌كانی ده‌ڵێی دڕكن ، هه‌ر قاچێكی به‌قه‌د گایه‌ك ده‌بێت ، ددانه‌كانی هه‌روه‌ك ده‌مه ته‌وره ، له‌وكاته‌دا شتی وا به‌خه‌یاڵمدا ده‌هات هه‌ر ئه‌وه‌نه‌بوو هاوارم نه‌ده‌كرد . مامۆستا به‌هێمنی وتی : نا نا به‌هه‌ڵه تێ‌یان گه‌یاندوون ، دێ‌و باڵدارێكی بچووكه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مێشێك ده‌بێت ، هه‌ر كه به‌ده‌ست گرتت ده‌فلیقێته‌وه و ده‌یكوژیت، بۆیه واشیان پێتان ووتوه بۆ ئه‌وه‌ی لێی بترسن ،خۆكه‌ستان نه‌تان بینوه ؟ له‌م كاته‌دا زه‌نگه‌كه لێی دا‌و منیش كه‌وتمه گومانه‌وه چه‌ند رۆژێكی تر هه‌مان پرسیارم له‌مامۆستا كرده‌وه ، ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو وه‌ڵامی دامه‌وه . تا بۆ رۆژی دوایی مێشێكی له‌شوشه‌یه‌كی بچوكدا هێنا و به‌ده‌ستێكشێكی لاستیك له‌به‌رچاوی قوتابییه‌كان كوشتی ، وتی : ئه‌مه ئه‌و دێوه یه كه‌ئێوه لێی ده‌ترسن ، ئیتر له‌و رۆژه‌وه دوو دڵیه‌كه‌م نه‌ماوو یه‌كلابوومه‌وه چونكه تێگه‌یشتم كه دێ‌و شتێكی خه‌یاڵییه .