بەرد ….. پۆڵاسەعید
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی سه‌رڕێگام
ئه‌ی ڕێگری هه‌موو شت له ژیانی به ئاگا و بێئاگام،
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی سه‌رڕێگام، داخه‌ری ڕێگایت
له زیادکردنی کێشه‌ی ڕێگا به ئاگا و له‌وه‌ی هۆکاری کووشتنی ژیانیت بێئاگایت،
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره، تۆ ئه‌و گابه‌رده‌ی سه‌رسنگی شاخێک نیت بۆ پشوویه‌ک پاڵت پێوهبدهم
له‌سه‌رت دابنیشم و سه‌رنجی جوانیی سروشت بده‌م،
له‌سه‌رت ڕابوه‌ستم و گۆرانیی بۆ ژیان بڵێم
له سێبهرتا بژییم و بتکه‌م به ماڵ و جێم،
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی سه‌رڕێگا
ئه‌ی ڕێگری ژیان
ئه‌ی له هه‌موو شت بێ‌ئاگا،
ئه‌ی به‌رد ژیان به‌هۆته‌وه وه‌ک مه‌نجه‌ڵێک ئاو ده‌کوڵێ
کۆمه‌ڵ به‌ده‌سته‌وه ههڵهاتوویهکه بێ ناونیشان بۆ داڵدگایهک ده‌گه‌ڕێ،
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی سه‌رڕێگام
ڕۆژه‌کانم ده‌به‌یت به‌ڵام ناگه‌یت به ڕۆحم
شه‌وه‌کانم ده‌به‌یت به‌ڵام ناگه‌یت به بوونم،
کاته‌کانم ده‌به‌یت به‌ڵام ناگه‌یت به خۆم
به‌رگه‌ی ئازاره‌کانت ده‌گرم چونکه ڕێگام بۆم بووه به مۆم،
ئه‌ی به‌ردی گه‌وره‌ی سه‌رڕێگام
ئه‌ی ته‌گه‌ر له ژیانما
ڕۆژێک دێت ده‌شکێیت
ئه‌وسا گوڵ و ڕیحان ده‌ڕوێت له جێت،
30.06.2013