
پارله‌مانتار وه‌ك مه‌خلوقێكی تراژیدی
له بیست ساڵه‌ی ئه‌زموونی سیاسی حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی كوردی له سه‌رجه‌م موئه‌سه‌سه‌كانی حكومه‌ت، پارله‌مان له هه‌موویان ده‌سته‌وه‌ستانتر و فه‌قیرتر بووه له‌ئاست كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری و كه‌لتورییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی. پێویستی به به‌ڵگه نیه كه پارله‌مان نه‌بۆته كێشه‌ی خه‌ڵك، نه‌بۆته بابه‌تێك بۆ مشتومڕی عه‌قلانی بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه، نه‌بۆته ئۆفیسێك كه بتوانێت گۆڕانی گه‌وره به‌دوای خۆیدا بێنێت.
هه‌موو ئه‌م ڕاستیه ده‌زانین كه پارله‌مان ناتوانێت بڕیارێك ده‌ربكات، یاسایه‌ك به‌رهه‌م بێنێت كه‌م تا زۆر دژ به به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه بێت، هه‌موو ده‌زانین پارله‌مان له بیست ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه ئه‌مه باكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین وه‌ك ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت بڵێین:( به‌ڵكو شتێك بكرێت) به‌ده‌ستی خۆمان كۆمه‌ڵك مه‌خلوقی تر ده‌نێرینه‌وه پارله‌مان و دهوهڵهكهندیان ده‌كه‌ین و له‌ناو شه‌قامه‌كانی خه‌ڵكه‌وه ده‌یانگوازینه‌وه بۆ ناو كۆشكی پارله‌مان و به‌ده‌ستی خۆمان ده‌یانكه‌ین به مه‌خلوقێكی زه‌به‌لاح و دواتر هه‌ر خۆمان ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌كرین و باس له ناكارایی پارله‌مان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی گرنگه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناغه‌ی بپرسێت (Where is my vote? كوا ده‌نگه‌كه‌م؟) تا تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌گه‌نه ئه‌و قۆناغه‌ی بپرسێت ده‌نگه‌كه‌ی من بۆ كوێ چوو، ئه‌وه‌ی ههڵمژارد چی ده‌كات بۆ خۆی و چی ده‌كات بۆ خه‌ڵك، ده‌بێت چاوه‌ڕێی خراپتر له پارله‌مان بكه‌ین و له‌وه بێده‌نگتر ده‌بێت كه ده‌یبینین.
ده‌نگدانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی هه‌وڵێكه بۆ خاڵیبوونه‌وه، خاڵیبوونه‌وه‌ی خودی خۆت و دواتر بێده‌نگیه‌كی كوشنده. هه‌ر چوونی خه‌ڵك به ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ند بۆسه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ڵبژاردن وه‌ك كه‌رنه‌ڤاڵێك ده‌بینێت، به‌ڵام به‌نسبه‌ت منه‌وه هه‌ڵبژاردن تراژیدیایه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خود، تراژیدیاكه ئه‌وه‌یه خود به‌ده‌ستی خۆی كه‌سێك به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌ده‌ستی خۆی مرۆڤێك جیاواز ده‌كات و به‌ده‌ستی مۆركراوی خۆی مرۆڤێك له‌ڕووی ئاستی ئابوورییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات.
به‌رگریكردن له خه‌ڵك ئاره‌زووه. سیاسه‌ت خۆی چییه جگه له هونه‌ر. زۆرێك له‌وانه‌ی له خوله‌كانی پێشوی پارله‌ماندا ئه‌ندام بوون لانی كه‌م هیچیان له سیاسه‌تی به‌رگریكردنی خه‌ڵك نه‌ده‌زانی، لانی كه‌م نه‌یانده‌ویست وه‌ك خه‌ڵك بژین، كۆبوونه‌وه‌ی داخراویان كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسییه‌كانی خۆیان.
خۆكاندیدكردنی زۆرێك له خه‌ڵك بۆ پارله‌مان ئه‌وه‌یه كه نایانه‌وێت وه‌ك خه‌ڵك بژین، پارله‌مانتاری له كوردستان به‌دیوه‌كه‌ی تردا واته نه‌ژیان وه‌ك خه‌ڵك. هه‌موو ئه‌و جومله بێتام و قسه سادانه‌ی پارله‌مانتار بۆ حه‌ڵاڵكردنی موچهكانی خۆیان ده‌یكه‌ن، یه‌ك هه‌نگاو له دۆخی ئێستای هه‌رێم ناگۆڕێت.
هه‌موو ده‌زانین ده‌نگی ئێمه ئه‌وی تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كات و كه‌چی ده‌شیكه‌ین. هه‌موو ده‌شزانین زۆرێك له‌وانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌یه ئیمتیازی زیاتریان هه‌بێت كه‌چی خۆمان گێل ده‌كه‌ین و باوه‌ڕ به قسه‌كانیان ده‌كه‌ین. پارله‌مانتار مه‌خلوقێكی دووڕووه، له چركه‌ساتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌چێته كۆڵانه‌كان، سه‌ر ده‌كات به ماڵه هه‌ژاره‌كاندا و ده‌ستی به‌ته‌مه‌نه‌كان ماچ ده‌كات، به‌ڵام كه ده‌چێته پارله‌مان شه‌ڕی گه‌وره بۆ خوی و ئاره‌زووه شه‌خسیه‌كانی خۆی ده‌كات.
من ده‌پرسم فه‌رموو ئیمتیازی پارله‌مانتاری كه‌م بكه‌نه‌وه بزانین كێن ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن بچن به‌رگری له خه‌ڵك بكه‌ن. فه‌رموو پارله‌مانتاری ببێته وه‌زیفه‌یه‌كی خۆبه‌خش، یان هه‌ركه‌س ده‌چێته پارله‌مان موچه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ سه‌رف بكرێت بزانین كێن ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌رگری له خه‌ڵك بكه‌ن. ئاخر پارله‌مانتاری و سیاسه‌تكردن خۆی هونه‌ره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان تاكه هونه‌رێك كه پارله‌مانتاری ده‌یزانێت ئه‌و گه‌مه‌یه‌یه ده‌یكات، ئه‌و ماسكه‌یه كه پۆشیویه‌تی، ئه‌و دهنگهدهنگهیه كه به عه‌قڵی خۆی دنیا ده‌گۆڕێت و له ڕاستیشدا جگه له ژیانی خۆی و منداڵه‌كانی هیچ گۆڕانێك به‌دوای خۆیدا ناهێنێت. زۆرێك له پارله‌مانتاران له ته‌له‌به‌یه‌كی ته‌مه‌ڵ ده‌چن كه كاسبی تر نازانن.
Azizrauf75@yahoo.com