لۆسیۆی پاش كاره‌ساته گه‌وره‌كان!
ئێستا زه‌مه‌نی دوای كاره‌ساته گه‌وره‌كانه-
زه‌مه‌نێكه…من ده‌مه‌وێت تیایدا كۆشكێكم هه‌بێ-
كۆشكێك بۆنی ئه‌و ئازارانه‌ی لێبێ
كه دالیا به‌هۆی شه‌یدابونه شێتانه‌كانییه‌وه وشك بوبو-
كۆشكێك به‌لۆعاكانی فرمێسكه‌كانی دالیا!-
سیفۆنی ته‌والێته‌كه‌ی دڵی دالیا!
-كۆشكێك روناكییه‌كه‌ی له‌تارمایی خه‌ونه حیزه‌كانی دالیا!.
ئێستا…
زه‌مه‌نی پاش چاوه‌ڕوانییه
گریاوه‌كانه!
هه‌نوكه…
ده‌سپێكی سه‌ره‌تاكانی
یه‌ئس و
ڕشانه‌وه قه‌تیسبوه‌كانه!
هه‌ڵدانه‌وه‌ی
ئه‌و برینانه‌یه
كه‌ده‌مزانی هێزێك نییه
بۆ ساڕژبون و
كاڵبونه‌وه‌یان!
ده‌مزانی هه‌مو نیگا شه‌رمن و
تیژه‌كان
درۆیه‌كی جوان و
فریوده‌ربون!
ئێستای من..
ئێستای خۆته‌كاندنه
له سه‌رابه‌كانی شێتی!
دروستكردنه‌وه‌ی
هه‌ستی پاڵه‌وانبونه له‌ناخه‌وه!
ئێستا بۆمن
په‌ڕینه‌وه‌یه له‌و رێگایانه‌ی
هه‌رگیز نایانبینمه‌وه.
خۆده‌ربازكردنه له
سێبه‌ره هاروهاجه‌كان!
ئێستا دۆخی پێكه‌نینه..
دڵنیابونه له گومانی پاڵه‌وانبون!
تێگه‌یشتنه له خودی خۆم.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕۆژگاره‌كانی بێده‌نگییه
وه‌ك چێژدارترین بیره‌وه‌ری!
توڕه‌كردنی كاره‌كته‌ری حیكایه‌ته‌كانه
به دزینی قاره‌مانێتی بۆ خۆم!
ئێستا ڕۆژی بردنه‌وه گه‌وره‌كانه!
كاتی كردنی خه‌نده‌یه‌كه
كه به‌هه‌موان بڵێی
منم پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كان
منبوم جه‌نگاوه‌ره توڕه‌كه‌ی
نێو حیكایه‌ته دۆزه‌خییه‌كان!
ئێستا ته‌وقیتی
ئه‌و چركانه‌یه
كه‌له‌به‌رده‌م خه‌ونه خواروخێچه‌كانی
خاتونه‌وه
بۆهه‌موانی بسه‌لمێنی
تۆبوی منداڵه پاكیزه‌كه‌ی گه‌ردون!
تۆبوی پاش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك
وه‌ك (هه‌للاج)ێكی منداڵ
بویته كوڕی (أنا الحق).
ئێستا سه‌ره‌تای گه‌شته ڕاسته‌قینه‌كانه
سه‌ره‌تای فڕینه به‌ئه‌زمونه تاریكه‌كان!
چۆڵكردنی ئه‌و شارانه‌یه
ئیدی هیچ پێغه‌مبه‌رێك
تاقه‌تی وڕێنه‌ی نه‌ماوه بۆیان.
وێرانكردنی مه‌مله‌كه‌ته‌كانی عه‌شق و
بیابانه دوره‌كانی درۆی شه‌یدابونه.
ئایییی..
ئێستا مردنه به‌ته‌نهایی و
هه‌ڵواسینی وێنه‌یه‌كی شكسته
به‌پشت سه‌ری ئه‌زمونه‌وه!
داروخانی خه‌ونه كرچوكاڵه‌كانی
هه‌رزه‌كارییه به‌دزیی
بیرۆكه‌كانی منداڵییه‌وه!
چێژوه‌رگرتنه له تلیقانه‌وه‌ی
خه‌یاڵه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه.
ئێستای ڕه‌شپۆش..
ئێستای تیژبونه‌وه و
به‌راورده هیوابه‌خشه‌كانی خۆت و
خۆیان.
گڕگرتنی هێزه هێمنه‌كانی
جه‌سته‌یه، كه زه‌مه‌نێكه
به‌كارنه‌هاتون.
ئێستا كاتی هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌یه‌كه
به‌ته‌نها و له‌نزیك دارستانه‌كانی قه‌راغ شار.
كاتی گۆڕینی پێسته ژه‌نگگرتوه‌كانی
ڕۆحه به‌بێ ئازاردانی دڵ.
كاتی ماچكردنێكی
میهره‌بانانه‌ی قه‌ده‌ره
كه‌وه‌ك داهۆڵه‌كانی تر
توشی وه‌ستانی نه‌كردی!
ئێستا…
ئێستای ئێستا تێگه‌یم..
هێشتا مردن دوربو..
هێشتا ئه‌ڤین دوربو..
هێشتا ته‌نه‌كه‌ی زبڵی هاوسێكه‌مان
نه‌ڕژابوو..
هێشتا بڵندگۆی خه‌یاڵه‌كانم
زه‌نگی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كان نه‌بیستبوو..
هێشتا بیركردنه‌وه له ژیان
وه‌ك دوای كاره‌ساته گه‌وره‌كه
بێزاری نه‌ده‌كردم..
هێشتا بۆنی هه‌ناسه‌ی په‌یڤه‌كانی
شه‌یتان له گه‌رومه‌وه ده‌رده‌چو..
هێشتا گومانه‌كانی ئینسانبوون
له زوڵمه‌تی دڵمدا ده‌نگه‌ده‌نگیان بوو..
من تێگه‌یشتم پاڵه‌وانم..
پاڵه‌وانی ته‌واوی حیكایه‌ته‌كان!
پاڵه‌وانی ئه‌و چیرۆك و روداوانه‌ش
كه زه‌مه‌نه‌كانی دیكه دێن.
ئێستای پاش پاڵه‌وانبون..
ئێستای كوڕی وێنایه‌كی وه‌ستاو..
ئێستای بێقه‌ده‌ری و
بێ چیرۆكی.
هه‌نوكه‌یه‌كی داڕوخاو.
ئێوارانێكیش
به‌سه‌ر هه‌وره‌بانی نهۆمی دوه‌مه‌وه
به‌ته‌نها و بێ خه‌به‌ر له جه‌نگه‌كان،
سیگار ده‌كێشێ!
سبه‌ینێیانیش
ده‌چێته نانه‌وا و به‌رله‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ ماڵه ته‌نهاكه‌ی چه‌ند پێكێك
شه‌رابی پاش پاڵه‌وانبون ده‌نۆشێ.
گۆران ڕه‌ئوف
“لۆسیۆ” كاراكته‌ری ڕۆمانی 1934 ی ئه‌لبه‌رتۆ مۆراڤیا
ئه‌م شیعره له ژماره 89 ی گۆڤاری هه‌نار بڵاوبۆته‌وه.