Skip to Content

Sunday, May 5th, 2024
کەپیتاڵ و مانیفیست: لە تیۆری زانستی یەوە تا تیۆری شۆرشگیرانە….!

کەپیتاڵ و مانیفیست: لە تیۆری زانستی یەوە تا تیۆری شۆرشگیرانە….!

Closed
by July 2, 2013 گشتی

 

 

 

دەرباری پیگەی هەردو کتیبی کەپیتاڵ و مانیفیست لە  یاداشتەکانی یونیسکۆدا

 

ریکخراوی یونیسکۆ-نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەروەردەو فیرکردن و رۆشنبیری- لە کۆنگرەی سالانەی خۆیدا لەم رۆژانەدا لە کۆریای باشور بریاریدا کە هەردو کتیبی کەپیتال و مانیفیستی حزبی کۆمۆنیست کە کارل مارکس بە هاوکاری فریدرک ئەنگلزی هاوریی لە نیوەی  دووەمی سەدەی نۆزیەدەم نوسیویانە بکاتە ریزی ئەو نوسراوە کاریگەرانەی کە لە ماوەی سەدەی نۆزدەو بیست گەورەترین کاریگەریان بووە لەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی و بە دەسکەوتی گەورەی مرۆڤایەتی هەژماردەکرین.

هەڵبەت یونیسکۆ لە بریارەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشداوە کە بەهۆی ئەم دوو نوسراوەیەوە جولانەوەی گەورە لەو دوو سەدەیە بەریخراوە بەناوی جولانەوەی کۆمۆنیستی وسۆسیالیستی یەوە.

 یونسیکۆ لە سالی ١٩٩٢ وە دەستی داوەتە پاراستن و ریزبەندی کردن و دیجیتال کردنی ئەو نوسراو و داهینانە گەورانە کە بە دریژای میژویی مرۆڤایەتی نوسراون و داهینراون بە ناوی یاداشتەکانی جهان دەیان پاریزی و دەیانناسینی و تا ئیستا ٢٩٩ کتیب و نوسراوی ریزبەند کردوە لە چوارچیوەی ئەو بەرنامەیەیدا.

شایانی ئاماژە پیکردنە لەم ٢٩٩ نوسراوەیە تا ئیستا حەڤدەیان لە وولاتی ئەلمانیادا بووە. دیارە جگە لە کەپیتال و مانیسفیست چەندینی تری وەک پزیشکی کۆنی ئەلمانی سمعە لوشیری سالی ٧٩٥ زایینی و لەوحەی ئاسمانی نەبرا کە میژوەکەی دەگەریتەوە بۆ ٣٦٠٠ سال لەمەوبەرو بەلگەنامەی قوتابیان سالی ١٣٥٤ کە بە گرینگترین بەڵگەنامەی یاسایی و دەستوری یەکانی ئیمپراتۆری رۆمانی دادەنری و سەمفۆنیای نۆیی بتهۆڤن و ..هتد

دیارە تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە گرینگی کاپیتال و مانیفیستی مارکسەوە ئەوەیە کە ئەم دەزگایە سەرەرای ناوەرۆکە چینایەتی یەکەی کە بەشیکە لە ریکخراوی  نەتەوە یەکگرتوەکان کە ناوەرۆکەکەی بۆ خودی پیکهنەران و ئەندامانی ریکخراوەکە بەدیار کەوتوە لە رووی سیاسی یەوە کە چۆن بۆتە ئامرازیک بە دەستی زلهیزەکانی جهانەوە بە تایبەتی کاربەدەستانی فەرمانرەوای ئەمریکاو هاوکات لەوە گرینگتر کپکردنی میدیایی و بانگشەی ژەهراوی بۆرژوازی جهانی و حزب و ریکخراوەکانیان لە دژی ئەم دوو نوسراوەیەو سەرجەم نوسراوەکانی مارکس و بیروباوەری مارکسیزم و کۆمۆنیزم بە تایبەتی لە دوای روخانی بلۆکی رۆژهەلاتی بەناوی سۆسیالیستی و کۆمۆنستی بە سەرکردەیی سۆڤیەتی پیشو بەلام لەگەل هەمو ئەمانەشدا هەر نەیان توانیوە تایبەتمەندی و گرینگی ئەم دوو کتیبەو کاریگەریان لە رویی تیوری زانستی و تیوری شۆرشگیری لەسەر کۆمەلگای مرۆڤایەتی بسرنەوە.

نەک هەر ئەمە بەڵکو زۆر جار تەنانەت لە دوای هەمو ئەو هیرشانەی کە لەم دوو دەیەیەدا کراوەتە سەر مارکس و مارکسیزم و کۆمۆنیزم و چینی کریکار بەڵام دەبینین لە بۆتەی ئەم هیرشانەدا چەندین دەنگ بەرز بۆتەوە لەسەر گرینگی ئەم کتیبانەی مارکس قسەیان کردوە.

بۆ نمونە لە کۆتایی نەوەدەکان نوسەریکی وەک فرانسیس وین کە خۆی مارکسیستیش نی یە لە بیوگرافی یەکی لەبارەی ژیانی مارکسەوە دەڵی :وا پیشبینی دەکرا کە دوای هەرەسی سۆڤیەتو ئەو ئالوگۆرە گەورە جهانی یەوە ئیتر کەس قسە لەسەر مارکس نەکات. بەڵام بە پیچەوانەوە ئیستا دەبینین خاوەن پیشەسازە گەورەکان و سەرمایەدارەکان خۆیان دەلین مارکس لەسەر سەرمایەو قەیرانی سەرمایەداری راستی وتوە کە سەرمایەداری هەرگیز رزگاری نابیت لە قەیران و نارەزایەتی. هەروەها لە گەرمەی قەیرانی ئابوری جهانی کە لە ئەیلولی سالی ٢٠٠٨ سەری هەلدا لە ئەمریکاوە ئەوە سەرۆکی بانگی جهانی بوو کە لە چاوپیکەوتنیکدا کە لە بی بی سی بلاو بۆوەو وتی کارل مارکس راستی وت کە سەرمایەداری هەرگیز لە قەیران رزگاری نابیت و هەر چەند دەیەیەک  توشی دەبیت .بیگومان ئەم کەسایەتی یانە لە روانگەی لایەنە زانستی یەکەی نوسراوەکانی مارکسەوە بە تەنها تەماشا دەکەن و لایەنە شۆرشگیرانەکەی مارکس فەرامۆش دەکەن ،لە کاتیکدا تایبەتمەندی و گرینگی یەکی هەمو نوسراوەکانی مارکس و ئەنگلز لە روە شۆرشگیری یەکەی دایە لە دژی سیستەمی مەوجودی سەرمایەداری و جەوسانەوەکانی.

هەلبەت تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە گرینگی  کەپیتالەو- سەرمایە-وە گەر چی مارکس ٣ بەشی دەرکردو بەشی چوارەمی تەواو نەکرد بەلام خۆی لە پیشەکی کتیبی سەرمایەدا دەڵی:مەبەستی کۆتایی لە کتیبی سەرمایە ئەوەیە کە یاسای ئابوری جوڵانەوەی کۆمەڵگای نویی سەرمایەداری کە چینی بۆرژوا بەریوەی دەبات بە روونی دەردەخات.

لەم بارەیەوە دەکری بڵێین کە کتیبی سەرمایە دوو لایەنی هەیە ئەویش لایەنی تیوری زانستی و لایەنی تیوری شۆرشگیرانەیەتی بۆ ژیرەوژور کردنی سیستەمی سەرمایەداری  بە شیوەی شۆرشگیرانە لە لایەن چینی کریکاری کری گرتەوە کە سەرمایە پیک دینن و کەلەکە دەکات لە ریگای بەدەست هینانی زیدەبایی  هیزی کاری کریکارانەوە.

دیارە بە هەمان شیوەش تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە مانیفیستی – بەیان- حزبی کۆمۆنیستەوە لەم بارەیەوە لینین دەڵی:

ئەم کتیبە بە شیوەیەکی گەش و روون مانایەکی تازە لە جهان بەدەستەوە دەدات.ماتریالیزمی لیکهەڵپیکراو ،کە بواری ژیانی کۆمەڵایەتیش دەگریتەوە، دیالەکتیک وەکو قوڵترین تیۆری گەشەو گۆران،تیۆری خەباتی چینایەتی و رۆڵی شۆرشگیرانەی میژویی جهانی پرۆلیتاریا وەک بەدیهینەری جهانی نویی کۆمۆنیستی نیشاندەدات.

بە هەق ئەم دوو کتیبەی مارکس سەرەرای هەمو کتیبەکانی تری وەک ئایدیۆلۆژی ئەڵمانی و خەباتی چینایەتی لە فەرەنساو هەژدەی برۆمیر لویس بونابوردو کویرەوەری فەلسەفەو دەیان نوسراوی تری هەمویان گەورەترین دەسکەوتن بۆ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.

بەڵام دەبیت کۆمۆنسیتەکان و کریکاران و هەمو مرۆڤیکی ئازادیخوازئەوە هەرگیز لەبیر نەکەن، وەک بیرمەندو تیورزانە سیاسی و ئابوری و فکری یەکانی بۆرژوازی، کە گرینگی نوسراوەکانی مارکس و ئەنگلز لەهەردو رووە تیوری یە زانستی و تیوری یە شۆرشگیرانەکەیاندایە. وە هەر ئەم دوو لایەنی یەیە کە وای کردوە ئەم کتیبانە وەک باشترین و زانستی ترین سەرچاوە لە زانکۆ و پەیمانگا جهانی یەکان نەخویندری و نەوتریتەوە نەبادا بیرو کردەوەی شۆرشگیرانە لەو  جیگایانەدا پەرە پی بدات.

کۆتایی جونی 2013

موزەفەر عەبدوڵا

mozafar_as@yaho.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.