Skip to Content

Saturday, March 2nd, 2024
هۆڵی په‌رتوك خانه‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

هۆڵی په‌رتوك خانه‌ … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

 

 

گـــوێ ڕادێرن مـــــــــنــــــــــــاڵان

زۆر به‌ســــــــــــــوود و ئاســـــــانه‌

وه‌رن با گــــــــه‌شتێك بكـــــــــه‌ین

بۆ هـــــــــۆڵی كــــــتێبخـــــــــانه‌

***

ســـــــــــاتێ ببین به‌ مــــــــاســی

لـــه‌و ده‌ریا فــــــــــــــــــــــراوانه‌

بیر و هـــــۆشــــــــــمان زاخاو ده‌ین

بـــه‌و په‌یڤـــــــــــــــــه‌ زێڕینــانه‌

***

به‌ مــــــــــــــــه‌رجێ په‌یمان بده‌ن

دانیشــــــــــن به‌ ســـــــــــــــه‌لاری

رێزی شـــــــــــــوێنه‌كه‌ بگـــــــــرن

نه‌یكه‌ن به‌ جێگــــــــــــــــه‌ی یاری

***

ئارام بن و چــــــــــــــــــــــــاوه‌ڕێ

هــــه‌ركه‌س به‌ پێی ویستی خـــــۆی

بێ ئه‌وه‌ی له‌ یاد بكـــــــــــــــــــرێ

بابه‌تێ وه‌رئه‌گرم بـــــــــــــــــــۆی

***

ئه‌وســـــــــــــــا ئێوه‌ش به‌بێ‌ ده‌نگ

بیخــــــــــــــــــــوێننه‌وه‌ به‌ جوانی

ئاگــــــــــــــــادار بن پیـــس نه‌بێ

بــــــه‌رگ و لاپه‌ڕه‌كـــــــــــــــــانی

***

هـــــــــــــــه‌ركـــه‌س ته‌واوی كات و

بیباته‌وه‌ شــــــــــــــــــــوێنی خۆی

كۆمه‌ڵێ ســـــــــــــه‌رچــــــاوه‌ی نوێ‌

ئــامــــــــــــــــاده‌ كـــــــــراوه‌ بۆی

                               ***                  29/12/2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.