
کاڵچوونەوە… زریکەکان ….ئومێد قه رهنی
دات له دەرگام
ههر بۆ ئەوەی
رەنگەکانی حیکایەتی غەریبییم
لە ئاوێکدا کاڵکەیتەوە؟
دەنگی دواین
تەقە لەیەکترکردنی هەورەکان
له کن تارماییەکی دۆڕاو به بهرد
ببیستیەوە؟
کەڵکی چیه؟
سەفەرەکان
هێشتا درۆن
بیابانەکان
به من تینوون
(حام*)ی نامۆ
به ئاسمانەکانی
راچڵەکینی ئومێد
به سەکۆی دڵخۆشیی
رۆیارانی نیگافرۆش
نامۆ به پەیژەی دڵی درەختی پاکیزەکان
به دەستە کۆنەکانی
وێنەی بێوەفایی کەشتییەک
لەسەر
فنجانى فاڵچییەکی مردوو
دەنەخشێنێ
چەند گوناهێکه
خزاوهته ماڵەکەم و
ئێره به نیشتیمانی خۆی دهزانێ
له ژوورەکەمدا
شەپۆڵەکانی خۆشحاڵیی دەبینی
خۆیان بە دارەمەیت دەسپێرن.
نیگەرانییەکانیان
دەستنووسی
سەرگەردانییە تووڕە و
مەحاڵە پڕ زریکەکانیان هێنا
رۆژهەڵات
لە نێو گۆزەی مەراقی
ونبووی گەردووندا دەخنکێ
سێبەرێک نامێنێتەوە
وچانێکی پەمەیی دەین.
له نێو دڵی کتێبێک
دەمهێنیە دەرەوە
له نێو کۆڵانی خەونێکدا
دەبمەوە خۆڵ.
_______________________________
* ”حام” کوڕی پەیامبەر نووحه لەبەرئەوەی رەشپێشت بوو و زۆربەی کات نەخۆش
بوو و، کردیان به کۆیله.