Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
هیچیان شایانی سەرۆكایەتی نین

هیچیان شایانی سەرۆكایەتی نین

Closed

 

 

 

مێژووی جوڵانەوەی رزگاری خوازی كورد پڕە لە ستەمكاری وخوێنرێژی‌و فریودانی خەڵكی مەینەتباری كوردستان، پرییەتی لە فێڵبازی‌و چاوبەستەو دەستخەرۆكردنی خەڵكی بەشمەینەتی كوردستان بەدەست ئەو سیاسیە كلاسیكیانەی ئەمرۆ مەیدانی ئۆپزسیون‌و دەسەڵاتیان قۆرخ كردووە. 

لەو هۆكارانەی رێگە بەسەرۆكایەتیان نادات زەقترینیان شەری ناوخۆو بەكوشتدانی كوڕی خەڵكە بەناوی شەرعیەتی شۆرشگێرییەوە، بۆیە هیچ كام لەوانەی ئەمرۆ كێبەركێیانە بۆ سەرۆكایەتی شایانی ئەوەنین تەنانەت ئەگەر تائەندازەی سەرسورهێنەریش لەباری سیاسیی‌و دبلۆماسیەوە لیوەشاوەبن ..كەواش نین !! ئەی كەوایە بۆچی شایان نین ؟ لەبەرئەوەی هەریەك لەو سەركردانەی ئەمرۆ لەمەیداندان‌و كێ‌ بەركێیانە لەبەرەیەكی شەڕی ناوخۆدابوون‌و بەرپرسی یەكەمن لە بەفیرۆدانی كوری خەڵك، بەرپرسن لەخستنەوەی ئەو هەموو دردۆنگی‌و رق لێبونەوە لەیەكتری بۆیە ناكرێت ئێستا هیچ كام لەوانە سەرۆكی هەرێم (جاهەركێ‌ بێت) یان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران یان پەرلەمان بن‌و لەرابوردوشدا بەرپرسی دەیان هەزار كوژراوی شەری ناوخۆبووبن !! 

هەڵبەتە ئەمە تەنها بۆسیستمە دكتاتۆرەكان شیاوە. بەڵام بۆئەوەی خەڵكی كوردستان سنورێك بۆ ستەمكاری ئەو سەركردانە دابنێت ئەركی سەرشانێتی راچەنینێكی ئەخلاقی‌و ویژدانی بنوێنێ‌ لەپێناوی ئەوەی خوینی تر نەرژێ‌، هەرئەندام‌و لایەنگرێكی ( پارتی‌ویەكێتی‌و گۆران‌و كۆمەڵی ئیسلامی) دەبێ‌ لانی كەم ئەوە بزانن ئەگەر بریاروپلانی ئەو سەركردانە نەبوایە كورەكانیان مێردەكانیان، براكانیان بكوژی یەكتری نەدەبوون .

بۆیە ئەگەر نەزعەو رەفتاری دكتاتۆرانە لێگەرێ‌ دەبێ‌ سەركردەكان هەر هیچ نەبێ‌ لەبەر هەستی كەسوكاری قوربانیانی شەڕی ناوخۆ، دەستبەرداری پۆستەكانیان بن‌و رادەستی كەسانێكی بكەن كە دورونزیك پەیوەندیان بەشەڕی ناوخۆوە نەبووە، چ جای ئەوەی لەپێناوی كورسیەكانیاندا ئامادەبن خوێنی تر برژێ‌ و گەنجی تر بەكوشت بدەن‌و برینی لە مێژینەی میللەتێكی جینۆسایدكراو قوڵتر بكەنەوە .

 

عومەر محەمەد

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.