ڕاستیی و نیشیمان … پۆڵا سەعید
گه‌نجی کورد تووڕه‌یه له سیاسه‌ت، گه‌نجی کورد نایه‌وێت له سیاسه‌ت نزیکبێته‌وه، چونکه پێیانوایه، ئه‌گه‌ر بێتوو دوای سیاسه‌ت بکه‌ون له ئاینده‌دا ئه‌وانیش که‌سایه‌تییان وه‌ک هه‌موو سیاسییه‌کی تری کورد تێكده‌چێت. به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌ت نییه، که که‌ڕاکته‌ر خراپ ده‌کات، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه که‌ڕاکته‌ری خراپه، که سیاسه‌ت خراپ ده‌کات. نیشتیمانی ئێمه کێڵگه‌ی خراپکردنی که‌ڕاکته‌ره، نیشتیمانێک که خاوه‌نی ئۆقیانووسێک له که‌ڕاکته‌ری خراپ بێت، ناتوانرێت ژیانێکی ته‌ندروستی تێدا به‌ریته‌سه‌ر.
که‌ڕاکته‌ری خراپ سیاسه‌تی خراپی چ پڕاکتیزهکرد و چ ئێستاش به به‌رده‌وامیی پراکتیزه‌ی سیاسه‌تی خراپ ده‌کات. که‌ڕاکته‌ری خراپ وه‌هایکرد، که نیشتیمان به‌جێبهێڵین، که‌ڕاکته‌ری خراپ وه‌ها ده‌کات، که نه‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ نیشتیمان و ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر له ئازادیی و خۆشییدا بژیین. که‌ڕاکته‌ری خراپ کێشه‌ی له‌نێوانماندا دروستکرد، کردنی به دوژمنی یه‌کتر و هه‌ستاین به کووشتنی یه‌کتریی. که‌ڕاکته‌ری خراپ فێریکردین، که ئه‌گه‌ر که‌سێک له قازانجی ئێمه نه‌بێت ئه‌وا له زیانمانه، دۆستمان نه‌بێت ئه‌وا دوژمنانه. هه‌ربۆیه ته‌نها ئه‌وانه ده‌بن به هاوڕێمان، که خۆیان به دۆستمان ده‌زانن، ئێمه به دۆستی خۆیان ده‌زانن.
له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌م چرکه‌ساته، ژیانمان وه‌ک وێستگه‌ی پاسێکی لێهاتووه، چه‌نده‌ها له‌ژێریدا ڕاوه‌ستان و ڕۆیشتن. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا خه‌ڵکانێک دۆستی به‌هێزی ژیانمان بوون و هه‌نووکه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ژیانمانن. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌به‌رچاوی یه‌کتریی ونبووین و هه‌نووکه حه‌زمان به چاره‌ی یه‌کتر نییه. که‌ڕاکته‌ری خراپ سیاسه‌تێکی خراپی وه‌های پڕاکتیزهکرد، که دیوارێکی بڵند به‌ده‌وری خۆماندا دروستبکه‌ین به‌شێوه‌یه‌ک، که هه‌ناسه‌دانیشمان سه‌خت بکات.
چ کێشه‌ی تاکێک، خێزانێک یاخوود پارت و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان هه‌بێت له ڕاستییدا بۆ من هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت، چونکه سروشتی نیشتیمانی ئێمه وه‌هایکردووه، که ته‌واوی کێشه‌کانمان له هه‌موو شوێن و باروودۆخێکدا خاوه‌نی یه‌ک مۆدێل و یه‌ک سیستێم بن، که من ناوی ده‌نێم مۆدێلی شاخی سههۆڵیین. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپبوونی که‌ڕاکته‌ر، ئالێره‌دا تێده‌گه‌یت، که که‌ڕاکته‌رێکی خراپ چلۆن ده‌بێته هۆکاری خستنه‌وه‌ی کێشه و زیان.
تاکه‌کان، سیاسییه‌کان ته‌نها ڕووی دره‌وشاوه‌ی سه‌ره‌وه‌یان ده‌بینرێت، که هه‌میشه وه‌ک لوتکه‌ی شاخێکی سههۆڵیین بریسکه‌دار و سه‌رسووڕهێنه‌ره به جوانییه‌که‌ی، به‌ڵام دیار نییه ڕووبه‌ری بناغه‌یی ئه‌م شاخه چه‌ند به‌ریینه، هه‌ربۆیه وه‌ک که‌شتییه‌ک په‌روانه و بنمان لێیده‌دات و ده‌مانشکێنێت.
من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به ئه‌نالیزه‌کردنێکی فرۆیدیانه قسه له‌سه‌ر ئه‌م مۆدێلی شاخی سه‌هۆڵینه بکه‌م.
1. لوتکه‌ی شاخ و ڕووی ده‌ره‌وه‌ی شاخه سه‌هۆڵینه‌که بریتییه له ڕووپه‌ڕی “ئاگایی”، که خاوه‌نی (داتا، فاکت، بیرکردنه‌وه، هه‌ست و حه‌زه).
2. له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ئاوه‌که، که به خه‌تێکی ڕاست سنوری نێوان سه‌رئاو و ژێرئاو جیاده‌کاته‌وه، له ژێره‌وه ده‌ستنیشانی میکانیزمه به‌رگرییکاره‌کانی “من” ده‌که‌ین و له سه‌ریشه‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌و ئیمپولزانه ده‌که‌ین، که وه‌ک فاکتۆرێکی خستنه‌وه‌ی کێشه ده‌رده‌که‌وێت.
3. له خوار “من”ه‌وه ده‌ستنیشانی “پێشئاگایی”، ده‌که‌ین. لێره‌دا (ترس، کێشه‌ی شاردراوه، پێکهاته‌ی که‌سایه‌تیی وه‌ک “ئه‌زموون، حه‌ز به وه‌رگرتنی زانیاریی، دڵنیایی، نادڵنیایی، باوه‌ڕ و بێباوه‌ڕیی” ده‌ژیی.).
4. له خوار پێشئاگاییهوه “بێئاگایی”، هه‌یه. لێره‌دا (حه‌ز، ماتۆڕی گه‌شه‌ی سێکسوال، ئه‌زموونی تراوما و ئینستینکت)، ده‌ژیی.
نه نووسه‌ر نه سیاسیی کورد نازانێت چ گه‌وره شاخێکی سههۆڵیین له‌به‌رده‌مییدا قووتبۆته‌وه! نووسه‌ری نائاگای کورد ده‌یه‌وێت سبه‌ی که هه‌ڵستا له خه‌و کوردستان له ڕووی گه‌شه‌ی کو‌لتووریی و فه‌رهه‌نگییه‌وه بگات به ئه‌ڵمانیا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا …هتد. هه‌موو یه‌کێکیان خاوه‌نی شاخێکی سههۆڵینن، ته‌نها پێویستمان به‌وه‌یه وه‌ک پاپۆڕێک لێیانه‌وه نزیکبینه‌وه هه‌تا وه‌ک تایتانیک ڕۆچین، نقوومبوونێک نقووم بین به سه‌د ساڵی تریش نهماندۆزنهوه.
چارڵی چاپلن ده‌ڵێ: پێویستت به ده‌سته‌ڵاته، ئه‌گه‌ر نیازێکی خراپ و به‌دت هه‌یه، بۆ هه‌موو شتێکی تر، خۆشه‌ویستیی به‌سه بۆئه‌وه‌ی جێبهجێیبکهیت. ئه‌زموونی من له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌و ڕاستییه‌ی بۆ خستمه ڕوو، که هه‌تاوه‌کوو ئێستا سیاسییه‌کی دڵڕه‌قی که‌م ئه‌زموونی ئه‌قڵ و فه‌لسه‌فه زۆر حه‌کیمانه‌تر مامه‌ڵه‌ی کردووه وه‌ک له نووسه‌رێک، که خۆی پێ پاڵه‌وانی کۆمه‌ڵه. چه‌ند سیاسییه‌کانی یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات هۆکاربوون له درێژه‌دان به شه‌ڕی یه‌کتریی ئاوهاش نووسه‌ره‌کان پاڵه‌وانی درێژه‌دان بوون به‌م شه‌ڕه.
ئه‌وه ئه‌قڵه بۆ ڕێگه‌گرتن له خستنه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه کۆمپرۆمیسێک هه‌ڵده‌بژێرێت. له سیستێمێکی دیکتاتۆرانه‌دا هیچ کام له‌م نووسه‌رانه بۆیان نییه به‌وشێوه‌یه بدوێن، که ده‌دوێن، هه‌ربۆیه ناڕاستییه ئه‌گه‌ر بێتوو قسه له‌سه‌ر هه‌بوونی سیستێمێکی دیکتاتۆرانه بکه‌ین. کامه به‌رپرسی گرووپ، ڕۆژنامه، سایت …هتد له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ئاماده بووه کورسییه‌که‌ی چۆڵبکات بۆ که‌سێکی تر؟ کامه نووسه‌ر هه‌بووه ئاماده‌بێت په‌سه‌ندی توانازیاترهکانی نووسه‌رێکی تر بکات؟ کێشه‌که به‌ته‌نها کێشه‌ی مه‌سعود بارزانیی نییه، به‌ڵکوو کێشه‌ی هه‌موو کهڕاکتهرێکه، که خاوه‌نی مۆدێل و سیستێمێکی شاخی سههۆڵینانهیه.
02.07.2013