ئێمه‌ی منداڵ … عه‌لی حه‌مه‌ره‌شید به‌رزنجی
Closed
عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
خونچه گوڵی جوان جوانین
هـــــیوای به‌رزی ژیانین
بۆ دوا ڕۆژی گه‌لی كــــورد
بنیات نــهرین ئێمه‌ی ورد
بۆ شانۆی ژین ڕوناكــــین
خاوه‌ن به‌هره و چالاكـین
به ده‌نگی وه‌ك مۆســـیقا
ژین پڕ ده‌كه‌ین له قا قا
بۆ به‌هار و تیشكی خـۆر
بۆ گوڵی بۆنخـۆش و زۆر
ده‌م به گۆرانین هــــه‌موو
بێ ماندوو بوون و پشوو