Skip to Content

Tuesday, July 23rd, 2024
قەلەڕەش و گۆزە ….  رەزا شوان

قەلەڕەش و گۆزە …. رەزا شوان

Closed

 

 

چیرۆک بۆ منداڵان  ـــ  

 

لە دەشتێکی چۆڵدا ، قەلەڕەشێک زۆر تینووی دەبێت .. زۆر بە دوای ئاودا 

گەڕا .. تا گۆزەیەکی دۆزییەوە ، کەمێک ئاو لە بنەکەیدا بوو .. بەڵام لەبەر 

قووڵی گۆزەکە ، دەنووکی نەدەگەیشتە ئاوەکە . 

قەلەڕەشەکە خەریک بوو لە توینیا بمرێت .. دەیڕوانییە ئاوی ناو گۆزەکە .. 

لە دواییدا بیرۆکەیەکی باشی بۆ هات .. بە دەنووکی یەک لە دوای یەک چەوی 

هەڵدەگرت و دەیخستنە ناو گۆزەکەوە .. ئاوەکە بەرەبەرە سەرکەوت .. تا 

گەیشتە لێواری گۆزەکە .. ئەوسا قەلەڕەشەکە ، دەنووکی تێنا و ، تێر ئاوی 

خواردەوە . 

 

(*)  منداڵە چاوگەشەکانی کوردستان ، ئەو مەبەستانەی کە لەم چیرۆکەدایە:

هەوڵدان و کۆڵنەدانە ، بیرکردنەوە یە ، سەرکەوتنە بەسەر تەنگانەدا . 

(*) ئەم چیرۆکە لە نووسینی ” ولیەم گاگستۆن ” ه 

لە زمانی نەرویجییەوە ، گۆڕیومەتە سەر زمانی کوردی .

 

 

          گۆڕینی : رەزا شوان

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.