
لاوانی كورد و كۆچی پێچه‌وانه
كه لێم پرسی “تێروانینی تۆ چیه بۆ كۆچی پێچه‌وانه؟”به‌هێمنی وڵامی دامه‌وه و ووتی: سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان له‌باشوری كوردستان،به‌هۆی بار‌و دۆخی سیاسی و ئابوری و ناسه‌قامگیری ئه‌منی،گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان ڕویان كرده ئه‌وروپا،له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی به‌عس، هه‌ندێك له خێزان و گه‌نجان گه‌ڕاونه‌ته‌وه كوردستان.
ژیلوان عوسمان رۆژنامه نوس له ڕژنامه‌ی ڕێوان،پێشی وایه”به‌ڵام به‌وجۆره نیه كه باس ده‌كرێت واته رێژه‌كه ئه‌وه‌نده نیه كه جاران كۆچی ده‌ره‌وه‌یان كرد، بێگومان ئه‌گه‌ر وه‌زعی عێراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تی به‌ره‌و باشتر بروات له رووی سیاسی و ئابووری و ئازادی راده‌ربرین و دیموكراسی هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت ماف و پێداویستی و خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی ده‌سته‌به‌ر بكات، پێم وایه ئه‌وكات كۆچی پێچه‌وانه كوردان به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ره‌و كوردستان ده‌ست پێده‌كاته‌وه”.
“له نیكۆ كازانتزاكی” ده‌پرسن زۆربه‌ی خوێنه‌ره‌كانت سویدین بۆچی ده‌ته‌وێت بگه‌ڕێیته‌وه وڵات؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌لێ:ئه‌وانه خوێنی من نین من ده‌مه‌وێت خوێنهریشم خوێنی من بێت” ئه‌مه ئه‌و كوڕه گه‌نجه بوو وای ووت كه تازه له‌یۆنان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و وتیشی :پێم وایه كۆچی پێچه‌وانه هێنانه‌وه‌ی فكره‌ی جیاوازه بۆخزمه‌تكردنی نیشتمان به‌شێوه‌ی ئیجابی،خدر كاسكانی ئه‌وه‌شی ووت:به‌ڵام كۆچی پێچه‌وانه‌ی زۆره‌ملێ هۆكاری تێكچونی سایكۆلۆژیای مرۆڤه كه فاكته‌ری سه‌ره‌كی تێكچونی شێواندنی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگایه. به‌ڵام ئاشنا بوون به‌مۆدێلی ئه‌وروپا و شارستانیه‌ت و دیموكراسی و ڕێزگرتن له‌مافی مرۆڤ و وشیاری پاراستنی ژینگه ، دیوێكی تری ئیجابین كه ئاوێته‌ی بیری كوردانن له‌ده‌ره‌وه و دواجار به‌كۆچی پێچه‌وانه ده‌توانرێت سود له بیر و ڕاكانیان وه‌ربگیردرێت بۆ خزمه‌تی له‌نیشتمان.
كچه ڕۆژنامه‌نوسێكی تر كه به‌شی ڕاگه‌یاندنی ته‌واو كردوه و زۆر جدی بو له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی پرسیاره‌كه و ووتی:كۆچ ئه‌و شۆڕشه كاریگه‌ره بوو كه‌له سه‌ده‌ی ڕابردو به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ری هه‌ڵدا و پریشكی شاڵاوه‌كه زیاتر به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وت و ده‌ره‌نجامی خه‌راپی به‌دوای خۆیدا هێنا به‌جۆرێك سه‌دان خێزان له‌ڕێگه‌ی كۆچ به‌ره‌و هه‌نده‌ران ماڵ‌وێران بوون و ڕۆڵهكانیشیان له‌ده‌ستدا،پاشان بو به‌هۆی كه‌می هێزی كار و هێنانی كرێكاری بیانی،كه پاره‌یه‌كی زۆر ده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده پاره نایه‌ته وڵاته‌وه،كه بۆته هۆی قه‌یرانی به‌رهه‌م هێن له‌وڵاتدا ” ڕۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری سایتی “سیڤل” “بێخاڵ عسمان” له‌چوارقوڕنه، زیاتر دواو ووتی ” جگه له ده‌ره‌نجامه خه‌راپه‌كانی له‌ڕوی كۆمه‌ڵاتی و كاڵ بوونه‌وه‌ی ئینتمای نشتمانی. ئه‌و كچه ڕژنامه‌نوسه پێشی وابوو”له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێم گه‌رانه‌وه به‌شێوه‌ی كۆچی پێچه‌وانه به‌بێ بوونی پسپۆڕی له‌هیچ كار و بوارێكدا سلبیاتی لهئیجابیات زۆر تره.
به‌بڕوای كارمه‌ندێكیش له‌فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕانیه،لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه لاوه‌كانمان له‌ده‌ره‌وه ئاشنا بوون به زمان و كلتورێكی تر،بۆكان شوانی لایه‌نه نێگهتیڤهكهشی باسكرد و ووتی:لایه‌نه نێگهتیڤهكهشی ئه‌وه‌یه له داب و نه‌ریتی كوردی داده‌بڕێن،جگه له‌وه‌ی دوچاری خه‌مۆكی و هه‌ندێك نه‌خۆشی ده‌بن كه به كلتوری كوردی نامۆن جگه له‌وه‌ی دوچاری كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگی ناجۆری تر ده‌بنه‌وه.
شانۆكارێكیش له ڕانیه پێیی وایه “نه‌بونی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ هۆكاری كۆچی لاوانی وڵاته‌كه‌مان بو له‌ڕابردودا، عسمان ئه‌حمد بڕواشی وابو كه:یاسایه‌كیش نیه سنورێك بۆ كۆچی لاوانی وڵات دابنێت،به‌ڵام ئێستا كه لاوان به‌شێوه‌ی كۆچی پێچه‌وانه به‌نیازی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ وڵات،پێویسته یاسایه‌ك هه‌بێت،بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌ی په‌نابه‌ر ڕو له‌وڵات ده‌كه‌نه‌وه.
كورێكی باڵابهرزیش ووتی”به‌بڕوای من له دوو خاڵ دا خۆی ده‌بینێته‌وه یه‌كه‌م ئاره‌زومه‌ندانه‌یه كه ئه‌م جۆره‌یان بۆ خودی كه‌سه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئیجابیاتی زۆره چونكه خۆی بڕیاری له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی داوه و بهرپرسیاریهكهی ناخاته ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و،دواتر به سود وه‌رگرتنی له‌كلتور و لایه‌نه باشه‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌لێی ژیاوه ده‌توانرێت بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان سود له‌ئه‌زمونه‌كانی و زمان و زانیاری و ڕۆشنبیری ئه‌و وه‌ربگیردرێت. شوان ئه‌حمد ئه‌وه‌شی وت:خاڵی دووه‌م دیپۆرت كردنه‌وه‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی كه‌سی گه‌ڕاوه‌یه بۆ هه‌رێم،ئه‌م دۆخه بۆ كه‌سی دیپۆرت كرا‌و سلبی ده‌بێت و هه‌م له‌بیركردنه‌وه هه‌م له هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌م له روی ئابوریش،كه زۆر جار ئه‌و كه‌سانه بێكار ده‌مێنه‌وه حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانن هه‌لی كاریان بۆ بره‌خسێنن،له‌ژیانی رۆژانه‌شدا له گومان و ڕاڕایدا ده‌ژین.
به‌نگینه پیرۆت نوری