دارلاستیك … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجـــــــــــی
باوان تازه تۆپێكی كڕیبوو،هه‌موو رۆژێك دوای كۆشش كردن،له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا دوو گۆڵییان ده‌كرد..رۆژێكیان منداڵێك به لایاندا تێپه‌ڕی دارلاستیكێكی پێ‌بوو ،به باوانی وت:تۆپه‌كه ناگۆڕیته‌وه به‌م دارلاستیكه.!
باوان وتی:به‌ره‌وه‌ڵا،منیش حه‌ز ده‌كه‌م.! هاوڕێكانی كه‌دارلاستیكه‌كه‌یان به باوان بینی، زۆریان پێ‌ناخۆش بوو،هه‌ر یه‌كه چووه‌وه ماڵی خۆی .
باوان له دڵی خۆیدا وتی:جا چییه،با یاریم له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن،ده‌چم له‌گه‌ڵ دایه و بابه یاری ده‌كه‌م.!ئیتر به راكردن چووه لای دایه و بابه و هاواریكرد:ئه‌ها جوانترین دارلاستیكه.!به‌ڵام ئه‌وانیش قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرد .!
ئیتر چوو پارچه ئیسفنجێكی هێنا ،ئینجا دارلاستیكه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاند و لاستیكه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئیسفنجه‌كه هه‌ڵكرد و تۆپێكی جوانی دروستكرد.دایه و بابه و هاوڕێكانی كه تۆپه‌كه‌یان بینی،به روویه‌كی خۆشه‌وه چوونه لای و وتیان:ده‌سته‌كانت خۆشبێت باوان گیان،تۆپێكی زۆر جوانت دروستكردووه.