
وێستگه کانی ته‌نیایی…. دڵشادی عومه‌رکاکی
دیــدهنیی..
هه‌ر که‌سه‌ری لێ ئه‌ده‌م..
ماڵی بێ ده‌رگاو
باغی بێ په‌رژین و
شــوشــهی پڕشهرابه،
که‌س وهکوئهوئاشتمان ناکاته‌وه
من و خۆی
چه‌نده ئاشنای یه‌کین..!
مــن و ئــــه‌و ..
مـــــن وته‌نیایی.
شــه‌وان..
ههرکهسهردهنێین به‌یه‌که‌وه ..
ئیترقسهم بۆدهکاو ..
شه‌وانی چۆڵ وهۆڵم
پڕ ده‌کــــا..
تانهخهوم جێم ناهێڵێ
خاڵیم ده‌کاته‌وه بۆعه‌شق
بێ منه‌ت هاوڕێمه
نازانم کامیان منم و
کامیانه تهنیـــایی..؟
فڕیــن ..
هه‌ر که‌سه‌رم له باوه‌شی ده‌نێ..
فێره فڕینم ده‌کـــا..
ڕامده‌ژه‌نێ..و..
فڕینی عه‌شق و
ژیان دهنوسینهوهو
چاڵه‌کانی مردن پڕده‌که‌ینه‌وه
له ئاسمانیشدا ده‌فڕین
نازانم کاممانین ده‌فڕین..؟
مــن یا تهنیایــی.
دوانه..
هه‌ر له سێبه‌ره‌که‌م ده‌چێ
لێم جیا نابێته‌وه،
له‌تاریکیدا پیشم ده‌که‌وێت و..
لهڕوناکیدا له‌دوامه‌وه‌یه،
له غه‌مگینیدا
دێته لام و..
لهخۆشنودیدا..
به‌جێم ده‌هێڵێ
نازانم کاممان
دڵخۆشین و..
کاممان غه‌مگین
مــن و ته‌نیایی.
ته‌نیایی
دڵم ئه‌داته‌وه
پێکێ شه‌رابی ئاڵی داوهتهدهستم..
نایه‌ڵێ ته‌نیا بم و..
چاوم له تریفه‌ی خه‌نده‌و..
ته‌نافی نیگاکانی خۆمه،
من شه‌رابه‌که‌ی خۆم..
له‌ژیاندا دهخۆمهوهو..
ته‌ته‌ری کۆڵانه‌کانی دونیا‌م و..
ژیان به ته‌ڕیی ده‌بینم و..
مردنیش وشــــک وشــــــــــک.
خۆم به ته‌نیاترین ده‌بینم و
ته‌نیایش..به خـــۆم .