ده‌زانی ئه‌و نامانه نامرن…….. نیگار نادر
هه‌ندێک نامه هه‌ن به‌دڵ ده‌نوسرێن،هه‌ندێک جاران خاوه‌نه‌کانیان که‌سی ئاسایین و ئه‌دیب نین لێ نامه‌کان هیچ جیاوازیه‌کیان نیه له‌گه‌ڵ په‌خشانێك یا ده‌قێکی ئه‌ده‌بی نایاب،من پێم وایه ئه‌وده‌مه‌ی مرۆ به‌دڵ ده‌نووسی هه‌رشتێک بنووسی ده‌بێته ده‌قێکی ئه‌ده‌بی،پاراستن وبڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌ڤ ئێمه‌یل ونامانه جێی خۆیان ده‌گرن له ئه‌ده‌بدا، ئه‌ونامانه نه‌هی یه‌ک که‌سن نه له‌یه‌ک کات وساتدا نوسراون هه‌رچه‌ند ناوی خاوه‌نه‌کانیان له‌سه‌رنیه لێ هێنده جوانن، پاراستن و بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ من وه‌کو ئه‌رکێکه وده‌چته خانه‌ی به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی.
Gyana taza la xawe hastwm, wara sar koshm bzanm lo
bezary awro. ba macheky rwmatt chakt dakamawa e. lera
hatawa w lay to baran, wak away baran w hatawy mn w to
banaw yak bbaren. hataw ba barany to zardtr dabe wak
zardaparry mamakant dabresketawa gyana. loxot bro
shweny xo´sh, aw warzya hamisha amadaya gyana, chwnka
basheka la jyany dwnya. mn wak hamesha dachma dare sar
daryachayk wak mrawy sawzakan malawany dakam, kotry
sory tosh deta sar skm e lasar lapm daneshe.
گیانه،گوێبگره زۆر حه‌زده‌که‌م به‌رله‌وه‌ی بمرم ئه‌تو دڵنیا بی چه‌نده‌م خۆشده‌وێێ وخۆشه‌ویستی من بۆ تۆ ئاسایی نیه،ده‌زانم جارێ منداڵی وزۆر شت هه‌یه‌نایزانی ونه‌تدیوه ،با پێت بڵێم ئه‌من نهێنیه‌کم له‌تۆدا دیتۆته‌وه ده‌نا قه‌ت ته‌حامولی ئه‌و هه‌موو دڵشکاندنه‌ت ناکه‌م.
توڕه نه‌بی ها…تاده‌مرم خۆشمده‌وێی
تووڕه‌ش ببی شێتیش ببی تازه هه‌رهی خۆمی وخۆشمده‌وێی.
gyana dlm la bn guly krasa kaskakat w lera wak tam
daswremawa. hatawy era wak payz xamgena w awesh wak to garma.
سڵاو
چاوه‌کانت ماچ ده‌که‌م
ده‌زانی هه‌رکتێبێک ده‌بینم له‌هه‌ر کوێی دونیا یه‌کڕاست ئه‌تۆم دێته پێش چاوان
ئه‌وده‌مانه‌ی پێده‌که‌نی و ڕوومه‌ته‌کانت بڵند ده‌بن بۆیه له‌خۆشیان شاگه‌شکه‌ده‌بم وه‌ک ده‌ست به‌پشته ده‌ستت دابێنم ده‌ست به‌به‌رگه‌که‌ی دادێنم و بۆنی ده‌که‌م.
کتێبه جوانه‌که‌ی خۆم
gyane esta la xoshy wenakat komputarakam krdawa.heda
la chaw w gwara w parchm w garnd w lashy lary narm w
garmt ramam xarek bwm let bzr bm. dast w bazna
hangwnyakat wenay narm w narnjy w hanary naw dll w
lashtm dadane. chand narm danwshtwy.
سڵاو
گیانه سه‌د جارم پێ ووتوی ئه‌من ژنێکی بێسه‌روبه‌رم،باسی خۆشه‌ویستی عاشقبوونی خۆتم له‌بۆمه‌که،باش ده‌زانی من تازه ناخم پێگه‌یشتوه‌و ئه‌گه‌ر پیاوێک زۆر زیت و ووریا نه‌بێ ناکه‌وێته به‌ر دڵی من، تکایه خۆت ماندوومه‌که ده‌گه‌ڵ من،چونکه عاشقبوونی پیاو بۆمن وه‌کو نوسینی شیعره نازانم له‌کوێێ وکه‌ی ڕووده‌داو ئاماده‌ییم بۆی هه‌یه.
gyane amro hataweky narmy payzy wak ruhy ema, basar
zawy daprje.esta hatwmatawa w nama lo dla dlyakam
danusm. atu la darawaw w
pyasa w bedangyakanm har lanaw gyanmy. har dalye
hamesha amaday lanaw koshm.
به‌یانیت باش گیانه
تو سه‌ری من بڕۆ سه‌یری رۆژنامه بکه جا بڵێ هه‌قم نیه خه‌نی ببم له‌خۆشی تۆ،ئه‌تو خۆت دیتیه چۆن داده‌نیشی؟له‌مێژه پێم گوتووی ئه‌تو وه‌کو شاژنان داده‌نیشی بۆیه ئه‌گه‌ر له‌ناو سه‌د ژنیش دا دانیشی ده‌تناسمه‌وه ولێم ون نابی.
شاژنه چاوڕه‌شه‌که
kotrila awa har esta wistm namat lo bnusm, dabinm atu
hatya koshm. syara dazany? mn baw hawreyatay to dlxoshm.
w dazanm hamw dabe ruhy toyan tedabe. gyana law
weranayada dabe baw paywandaya paka dlxosh bin.
jwany namawa lanaw kurdan. mn dlxosh dabm ka to xarika
radeytawa lawe. mn bashm w loxom ba to dlxoshm ka bo
mn hay w pekwa sarman pek krdwa law dwnya aloza.
kameky tr ba yady to daroma dare. ewarash la bn qalate
macht dakam ha e.
گیانێ،
ئه‌وه دوسێ رۆژه نازانم ره‌نگی که‌راسه‌که‌ت چۆنه؟ له‌بۆیه زۆربێ که‌یفم ونازانم چۆنم رۆژلێ ده‌گوزرێ وله‌گه‌ڵ هه‌مووکه‌سیش توڕه‌ده‌بم.
تکایه هه‌رئێستێ وه‌ڵامم بده‌وه یا هه‌رکووه‌ک بێت خۆتم پێشان بده با دڵم داکه‌وێت.
چاوه‌ڕێی وه‌ڵامتم
gyane koy amro. lera harwa baran dabre w mnesh har
tarr dabm ba xam w berawaryakany chyakan w kotre
hawlere. lera hech shtekt nwe lasar zawy nye. mn wak
shabangek la yadgary w dangy gmay kotrawa banaw baran
tedaparm.
هه‌ی گیانه ئه‌و نامه‌یه‌م وه‌کو من خۆت پێداده‌دا..
وه‌ره با ئاشت بینه‌وه ئه‌وجاره‌ش، ده‌زانی ئه‌گه‌ر به‌شه‌ردێێن له‌خۆمان زیاتر
که‌سی دی نیه‌ئاشتمان بکاته‌وه هه‌رچه‌نده تووڕه‌ت کردووم لێ هیچی دی خۆڕاناگرم به‌بێ تۆ..
ئه‌من ئاشت بوومه‌وه‌و باوه‌شم ئاوه‌ڵایه ئه‌تۆش که‌یفی خۆته.
باوه‌ش.
نیگار گیان
باش ده‌زانی بوون و پاراستنی براده‌ر له‌ناو ژیانی تێکوپێکچوی ئه‌وڕۆی کورددا زۆر سه‌خته به‌تایبه‌ت براده‌رایه‌تی ڕووحی له‌بۆیه من هه‌میشه ئومێد ده‌که‌م خوا له‌منت نه‌ستێنی
هێنده‌ی دونیا دڵم پێت خۆشه، بۆ هه‌میشه یه‌ک وه‌سیه‌تت لێده‌که‌م،
توخوا له وه‌فایی خۆتڕا
له‌وه‌فاداری که‌س مه‌ڕوانه چونکه دڵنیام تووشی ئازار ده‌بی..
*له‌به‌ر جوانی ئیمه‌یله‌کان حه‌زمکرد وه‌کوخۆیان بێڵمه‌وه‌ونه‌مه‌ویست ده‌سکاریان بکه‌م وله‌بۆیه پیته‌کانم نه‌گۆرین هه‌ربه‌لاتینی هێشتمنه‌وه.