مێزگردێک سەبارەت بە ئەزموونی یەکێتی بێکاران لە کوردستان …5
مێزگردی گێڕانەوە و پێداچوونەوە و ھەڵسەنگاندنی ئەزموونی یەكێتی بێكاران لە كوردستان و خەباتی جەماوەریی لە ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٨
بەشی پێنجەم:
ئایا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌كی له‌ته‌ك ناوه‌نده جیهانی و ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وڵاتانی دیكە، لایه‌نیكه‌م ولاتانی دراوسێدا هه‌بوو؟ ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ھۆكارەكەی چی بوو؟
سیروان عەلی :
په‌یوه‌ندی هه‌بوو، به‌ڵام ئاستی زۆر به‌هێز نه‌بوو، دیاره تاقه كه‌ناڵ، هه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه بوو، كه حزبی كۆمونیست فه‌راهه‌می دەكرد. له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه ئه‌وه له رووی دارای و مهعنهوییهوە بۆخۆی پشتگیرییه‌كی به‌هێزبوو. هه‌وڵێكی تر هه‌ر چه‌نده زۆر نادیار بوو یان به‌دواچوونی بۆ نه‌ده‌كرا. ئه‌و ڕێكخراوه و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه بوون، كه بۆخۆیان یه‌كێتی بێكاران له‌لایان جیگه‌ی سه‌ره‌نج بوو. ڕێكخراوه‌ی (WFP) كه ڕێكخراوێكی جیهانی كۆمه‌ك و خواراكی به سه‌ر توێژه جیاكانی كوردستاندا دابه‌شده‌كرد، بۆ چه‌ند جارێك له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییەكانی یه‌كێتی بێكاران چه‌ند به‌شه ئازوقه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له بێكاراندا دابه‌شكرا. دیاره بێجگه له‌وه (لیزا شمیدت) كە كهسهیاتییەكی ناو ڕێکخراوە كۆمەكە مرۆییەکان بوو و هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نوسێکی ئه‌ڵمانی بوو، به پێی وته‌ی خۆی كتێبیكی له باره‌ی (یه‌كێتی بێكاران)نووسیه‌وه، كه خۆی زۆر بایخی به ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییەكان ده‌دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاكه كه‌س نازانێت، ئه‌و كتیبه‌ی ناوی چییه و له كوێ دەستدەكەوێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كە خودی (لیزا) له لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه تیرۆر كرا، ئیتر كه‌س نه‌یزانی هه‌وڵه‌كانی ئه‌و كه‌سه چیان به‌سه‌رهات.
ئاكۆ محەمەد :
ئەوەندەی من ئاگادار بم، لەو كاتەدا هەوڵی پەیوەندی بە ڕێكخراوە بیانییەكان لە كوردستان و گەیاندنی دەنگی بێكاران بە دەرەوە دەدرا و لە دەرەوەش بەدیارێكراوی لە سوید بلاوكراوەی هاوپشتی و ھاوڕێ بەختیار موستەفا عارف، بەو كارە هەڵدەستان، بەڵام دیسانەوە، لەبەرئەوەی كە هەموو كارەكان لە سنووری تەسكی ڕێكخراوە ڕامیارییە چەپەكانی كۆمونیزمی كرێكاری‌دا دەكران، هیچ كات نەتوانرا كارێكی شایستە و پێویست لەو پێناوەدا بكرێت. وەك وتم لەبەرئەوەی لە سنووری ئەو ڕێكخراوانە و كەسانی ئەو ڕێكخراوانەدا لە كوردستان و ئەوروپا دەكرا، كارەكان و هەوڵەكان دەچوونە گیرفانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكانەوە، چونكە ئامانج لە كارەكان دروستكردنی هاوخەباتی چینایەتی جیهانی نەبوو، بەڵكو بەكاربردنی ناو و شوناسی ڕێكخراوی (یەكێتی بێكاران) بوو بۆ بەهێزكردن و بەدەستهێنانی كۆمەكی دارایی و هاوپشتی بۆ ئەندامانی خۆیان لە دەرەوە. بە بڕوای من تەنیا بڵاوكراوه‌ی هاوپشتی لەو سنوورە واوەتر چووبوو.
گۆران عەبدوڵڵا :
عادل كریم لە نامەیەكدا سەبارەت بە یەكێتی بێكاران، كە لە ژمارەی ٢٣ ساڵی دووەم ٢٩ی تەموزی١٩٩٣ی ڕۆژنامەی (بۆپێشەوە)دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت “یەكێتی بێكاران وەكو بڵندگۆی ئیعتراز بە گەمارۆی ئابووری و دەنگی بێكارانی كوردستان گۆمی بێدەنگی لە ڕۆژنامەنووسی جیهانی ئەهەژێنێ، لەم دوو مانگەی دواییدا (٢٥٠) گۆڤار و ڕۆژنامەی ئەوروپی بەیاننامەی بانگەوازی هاوپشتی و هاوخەباتی یەكێتی بێكارانیان بڵاوكردەوە، كە بۆ بێكارانی وڵاتە پیشەسازییەكان ڕەوانەكرابوو.
وەك لەو نامەیەدا دەردەكەوێت و وەك ئەوەی خۆشم ئاگاداربم، بە مەبەستی كەمكردنەوەی ئەو قورساییە زۆرەی، كە رەوشی بێكاری خستبوویە سەرشانی خەڵكی بێكار لە كورستان، لە هەموو دەرگایەكمان دەدا.
شێوازی ڕێكخستن و كاری ڕێكخراوه‌كه چۆن بوو؛ شورایی، سه‌ندیكایی، یا شێوازێكی تر، بۆ ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردبوو؟
سیروان عەلی :
ئه‌وه‌ی شێوازی ڕێكخستن چۆن بوو، باسێكی قوڵی و پڕ كێشه‌ی یەكێتی بێكاران بوو. لەنێو (یه‌كێتی بێكاران)دا سێ پێشنیاری جیاواز بۆ ڕێكخستنی ئه‌و بێكارانه‌ی كه خۆیان له‌و ڕێكخراوەدا ناونووسكردبوو، هه‌بوون . یه‌كه‌م پێشنیار ڕێكخستن له سه‌ر بینچنهی كۆڕە كۆمهڵایهتییەكانی بێكاران. دووه‌م ڕێكخستنی له شێوه‌ی گه‌ڕك. سێه‌م ڕێكخستن شێوه‌ی مه‌ركه‌ز. دیاره هه‌ریه‌ك له‌مانه بەشێوه‌یه‌كی گشتی به جۆرێكی جیاواز ته‌ماشای دیارده‌ی بێكاری و یه‌كێتی بێكارانی ده‌كرد. ئه‌وه‌ی پیاده یان باشتر وایه بڵێین به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه و هه‌ڵسوڕاوان و ئه‌ندامه‌كانیدا سه‌پێنرا، شتێكی نه باسكراوبوو و نه له قامووسی بیر و باسی ناو په‌ڕه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ڕێكخراوه چه‌پ و ماركسێكاندا نه‌بوو. ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا بڕیاری له‌سه‌ر درا و شەڕی دهستەویهخهی لەپێناودا كرا، سونه‌تی شورایی بوو و یه‌كه‌م بنه‌مای سونه‌تی شورایی پشتبه‌ستن بوو به كۆبۆنه‌وه‌ی گشتی بێكاران. دیاره بۆ خۆی ئه‌مه له ڕووی مەبدهئیهوه زۆر دیموكراسی و كۆمونیستی عەیار ٢٤ بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی لینین و سونه‌تی بهلشەفی هه‌ر ئه‌مه‌یان كردبوو، به‌هه‌رحاڵ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه باسی له ڕێكخستنی بێكاران ده‌كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای كۆڕ و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕه‌خنه‌ی توندی لێ‌گیرا و پاشكشه‌ی كرد، كار هاته سه‌ر سونه‌تی، شورایی جارێكی تر كێشه ده‌ستیپێكرد، مه‌سه‌له‌ی ڕێكخستن له شێوەی گه‌ڕك یان مه‌ركه‌ز. دیاره ئه‌م بۆچوونانه پشت بهستووبوون به خوێندنه‌وه بۆ بێكاری خۆی. ئه‌وانه‌ی باسی ڕێكخستنیان له سه‌ر ئه‌ساسی گه‌ڕك ده‌كرد، پێیانوابوو بێكار هه‌ر ڕۆژه‌ی له شوێنێكدایه شوێنی تایبه‌تی نییه وه‌ك شوێنی كار، ئه‌و كاته یەكێتی بێكاران هه‌موو كه‌سێكی ناونووسدهكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی كە خۆی ناونووسكردووه، به‌ڕاست بێكاره یان نا؟ به‌ڵام له یه‌كێتی بێكاران پێمانوابوو هه‌رچی عهربانەچی ده‌ستگێڕی (شێخ لله) و به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانین، بێكارن. بۆیه ده‌یانگوت بێكاران شوێنی تایبه‌تیان نییه و هه‌ر ڕۆژه‌ی له شوێنێكن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاری ڕێكخستن له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنی ژیان واته گهڕەك باشترین شێوەی ڕێكخستنه، درا. ئه‌و بۆچوونه‌ی كه قه‌ناعه‌تی به شێوەی رێكخستنی مه‌ركه‌ز هه‌بوو، له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بوو، كه ناكرێت تۆ بڕۆی له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا بنكه بۆ نوێنه‌رایەتی بێكاران دانبنێیت، هه‌م كارێكی ئاسان نییه و هه‌م گونجاو نییه و لەبەرئەوەی بێكار له هه‌موو گه‌ڕكێك نییه و بێكاری په‌یوه‌ندی به بازاڕی كارەوه هه‌یه، نه‌ك شوێنی ژیان. دیاره وه‌ك تێبنی من ئه‌وه‌نده له بیرم بێت و ئه‌گه‌ر دهقتی سیاسی ته‌مومژاوی نه‌بێت، من پێموابوو ئه‌م دوو بۆچوونه درێژە و شه‌ڕی هه‌مان شه‌ڕی پێشووی نێوان (یه‌كێتی خه‌بات كۆمونیزمی كرێكاری) كه له سه‌رتای ڕاپه‌ڕیندا ئه‌وان هه‌ستان به دامه‌زراندنی شورای گه‌ڕه‌ك و (ڕێكخراوه‌ی ڕه‌وتی كۆمونیست) كه ئه‌مان خه‌ریكی دامه‌زراندنی شورای كرێكاری له شوێنی كاردا بوون، ھەروەھا نووكی ڕمی ڕه‌خنه‌یه‌ك ئه‌و كاته، ئه‌وه بوو ڕه‌وتی كۆمونیست باسی له‌وه ده‌ركرد، كه ئه‌وه‌ی باس له دامه‌زراندنی شواری گه‌ڕه‌ك ده‌كات، شهعبهوی و پۆپۆلیسته و نایه‌وێت كۆمەڵگە وه‌ك كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ته‌ماشابكات و چینی كرێكار وه‌ك چین ته‌ماشابكات و به دینه‌مۆی شۆڕشی كرێكاری نازانیت و هه‌ندێك جار ڕەخنەلێگیراوان به مەنشەفیكەكانی سه‌رده‌می لینین تهشبیھدهكران . سەرەنجام دوای بێنه و بەردهی زۆر، كه ته‌نانه‌ت له‌و باره چه‌ندین نامیلكه نوسران، بۆ نموونە ( محسن كه‌ریم) كه ئه‌ندامی ڕه‌وتی كۆمونیست بوو، له‌و باره‌وه نامیلكهیەكی نوسی، من ئێستاش له‌لام ماوه.
ڕۆژگار هات و ڕۆژگار ڕۆشت، دوو شت ڕه‌وتی ئه‌م ململانێه‌ی برده شوێنێكی تر و ئاوێكی ساردی به‌م شهڕەدا كرد. یه‌كه‌میان له‌سه‌روبه‌ندی دامهزراننی حزبی كۆمونیست‌دا شه‌ڕی نێوان هه‌ر سی ڕێكخراوی دامه‌زرێنه‌ر (سه‌رنجی كرێكار ، یه‌كێتی خه‌باتی كۆمۆنیزمی كرێكار، ڕه‌وتی كۆمونیست) له‌وپه‌ڕی توندوتیژیدا بوو، (مەنصور حیكمه‌ت) به‌یه‌ك نامه‌ی كورت و پۆخت وه‌ك دوعا ده‌رخواردی سەرانی ڕێكخراوه‌كانی دا و ئیتر شەڕەدەنووكی برای ئایدیۆلۆجی نه‌ما و هه‌مووی ده‌ستله‌ملان چێشته‌كه‌یان تێكه‌ڵكرد و ده‌ستیانكرد به دروستكردنی حزب. باشه ئه‌م كاره‌ش خێری پێوه بوو، یه‌كێتی بێكاران له توندی ململانێكان دووركه‌وته‌وه و ئه‌وه بوو له چه‌ند گهڕەكێك هه‌وڵی گرتنی كۆبوونەوهی گشتی درا و هه‌وڵدرا بنكه‌ی گهڕەكهكانیش دابنرێت، ئه‌وە بوو له گهڕەكی كوران ئه‌م هه‌وڵه درا. دووه‌م هۆكار كه ئه‌م شه‌ڕه‌ی برده دواوه، خودی بێكاران خۆیان بوون، ئه‌و دنیابینینهی كه به حیساب بێكاران پێشوازی له‌م جۆره ڕێكخستن ده‌كه‌ن، هاته‌دواوه، دوای ئه‌وه‌ی به پراكتیك ده‌ركه‌وت ئاستی ڕوولهخوار و ئاماده‌یی وشیاری بێكاران بۆ ئه‌م جۆره، هێنایه ئاستێكی تر. ئیتر لای زۆربه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی پاشەكشهی بە مه‌سه‌له‌ی كۆبوونەوەی گشتی، كه بنه‌مای شوراییه، كرد. ئه‌مه هۆكارێك بوو، هۆكارێكی تریش ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمونیسته‌كان، ڕاسته له سه‌ره‌تادا ڕه‌خنه‌یان له به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بوو، كه ڕێكخراوەی زه‌رد دورستده‌كات و هه‌ر حزبه بۆ خۆی ڕێكخراوه‌ی بۆ توێژه‌كان دروستكردووە. به‌ڵام له پراكتیك و مەنهەجی ئه‌مانیشدا ده‌ركه‌وت، كە یەكێتی بێكاران به هی خۆیانانی ده‌زانن و قه‌بووڵناكه‌ن، ڕه‌وتی سیاسی تر بێن و قۆرخی بكه‌ن، بۆیه كاتی بیریان له‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مان بیانه‌وێت بێكاران له گه‌ڕه‌كان ڕێكبخه‌ن و له گهركهكاندا بنكه بكه‌نه‌وه، ئه‌وه بۆی هه‌یه یه‌كێتی و پارتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه داگیربكه‌ن، لەبەرئەوەی كۆمونیسته‌كان هێنده ئه‌ندامیان نه‌بوو، تا له هه‌موو گهڕەكهكان خۆیان هه‌ڵبژێرن. بۆیه وه‌ك ده‌ڵێن “هه‌موو ڕێگه‌كان ده‌چنه‌وه لای بانه” هه‌ستان به ڕێكخستنی بێكاران له سه‌ر ئه‌ساسی مه‌ركه‌ز و بۆ ئەوەی هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیاندا بێت. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ش دادی نه‌دان و لەگەڵ هێوربوونه‌وه‌ی ڕوو تێكردنی بێكاران بۆ یەكێتی بێكاران و دژایەتی یه‌كێتی و پارتی بۆ ئه‌م ڕێكخراوه له‌وه‌ی ڕێگه‌ی نه‌دا هیچ ده‌سكه‌وتێك بۆ بێكاران به‌ده‌ستبهێنێت، ھەروەھا نه‌دانی هیچ كۆمه‌ك و بودجهیەك بۆ ئه‌م ڕێكخراوه، هه‌موو ئه‌مانه كه‌وانه‌ی گه‌شكردنی ئه‌م ڕێكخراوه‌یان بەرتهسكتر ده‌كرده‌وه و ئه‌ندامه‌كانی كه‌متر سه‌ردانیان ده‌كرد و ههڵسوڕوهكانی ده‌وری هه‌یئەتی نوێنه‌رایه‌تی بێكاران ده‌ستیان به كه‌مبوونه‌وه كرد، بۆیه چه‌ندین جار بیر له‌وه دهكرایهو، كه كۆبوونەوەی گشتی بكرێت، به‌ڵام دوای سه‌ركه‌وتنی كه‌سێكی سه‌ر به ڕه‌وتی ناسونالیستی، كه جاران كه‌سێكی سه‌ر به (ئالای شۆڕش) بوو بۆ لیژنه‌ی نوێنه‌رایتی و نه‌ك هه‌ر ئه‌وه ده‌نگی زۆرینەی به‌ده‌ستهێنا، كه ناوی ( وه‌ستا محەمەد) بوو له شاری هه‌وڵێر، ئیتر مه‌سه‌له‌ی گرتنی كۆبوونەوەی گشتی پاشكه‌شه‌ی پێكرا، كه قه‌رار بوو هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك بێت. به‌ڵام له شه‌ش مانگ ده‌رچوو و هه‌ر جار ناجارێك لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامی نوێی بۆ خۆی زیاددهكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌وتی ڕه‌وی كۆمونیسته‌كان به‌ره‌و خارج ده‌ستیپێكرد بوو، ئیتر به‌م شكڵه ئیدامه‌ی به‌بوونی خۆی ده‌دا. ئیتر هه‌ر چه‌نده (وه‌ستا محەمەد) هاواری ده‌كرد “ئه‌ی قەرار نییه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك كۆبوونەوەی گشتی بكرێت”. هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كه ماوەك پێش، ئه‌وجا قوڕگی شیریان ده‌دڕێ و له هه‌زار لاوه به سیما چرج و لۆچ و قاره‌وه ته‌ماشای ڕوخساری ئه‌و كابراییان ده‌كرد و هه‌زار بیانوو ده‌دۆزرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونەوەی گشتی ئه‌نجامنه‌درێت. ئیتر ڕێكخستنی بێكاران بوو به ڕێكخراوه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ر به كۆمونیسته‌كان و ڕێكخستنی بێكارانیش هه‌ر ناوێك بوو لەنێو سجلێك جار جار ده‌كرایه‌وه. دیاره بورجوازی ئه‌مه‌ی مه‌به‌ستبوو، وێنه له ڕواڵەتی خۆی دروستبكات. ئیتر گه‌شه‌كردنی یه‌كێتی بێكاران به گه‌شه و كاری حزبی كۆمونیستەوە گرێیخوارد، كه دواتریش چه‌ند فیشه‌كێكی ڕه‌حمه‌تیان ئاڕاسته‌كرد، وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕێكخراوه‌كان له‌یه‌ك فیدراسیۆنی ڕواڵەتیدا، یان نووسینی بابه‌تێك كه گوایه بێكاران به‌شی دواكه‌وتووی كرێكارانن و نابێت ئومێد و كاری زۆریان له‌سه‌ر بنیات بنرێت، ئه‌مه بابه‌تێك بوو، كاتی خۆی له‌لایه‌ن (موئەیەد ئەحمەد )ەوە نووسرا.
گۆران عەبدوڵڵا :
سیاسەتی ڕێكخستنی بێكاران لە مێژووی ئەو چەند ساڵەی (یەكێتی بێكاران)دا پڕ سەرئێشەترین باس بوو، كێشەكەشمان ئەوەبوو؛ هیچ یەكمان لە لایەنگرانی بۆ چوونە جیاوازانە؛ لە چەشنی مەركەز و شورا و كۆروكۆبوونەوەكان، لەو بارەوە خاوەن دیدێكی رۆشن نەبووین، هەر هەموو بەپێی تێگەیشتنەكانی خۆمان قسەماندەكرد، بەڵام لایەنگرانی بنەمای شورایی زیاتر بوون، وە تارادەیەك بەو ئاڕاستەیەش كارەكان دەكران. بەڵام لەڕاستیدا زۆرێك لەوانەی خوازیاری سیستەمی شورایی بوون، زۆرتر سۆزدارانە دەیانروانییە ئەو وشەیە، واتە دڵدارییان لەگەڵدا دەكرد، تا ئەوەی لە جێكەوتەكردنیدا وەك سیستەمێك جدی بن.
ئاكۆ محەمەد :
وەك پێشتر وتم، یەكێتی بێكاران سەندیكاییەكی ھیرارشی و پاشكۆ بوو و بە كۆمەڵێك شت ڕازێنرابووەوە؛ لەوانە كۆبوونەوەی گشتی، ڕێكخستنی شواریی، ڕابەرایەتی بەكۆمەڵ، بەڵام ڕاستییەكەی پێش كۆبوونەوەی گشتی هەموو هێڵ و قسەوباس و بڕیارەكان دیاری كراوبوون و بۆ كەسانی پلەداری ڕێكخراوە ڕامیارییەكان ڕۆشنبوو، كە سەرەنجامەكە دەبێت ئاوا بێت و ئەوەندەمان بەركەوێت و ئاوا بمیێنتەوە . نموونە لە زستانی ساڵی ١٩٩٣/١٩٩٢دا، ئەو كات من تازە لە زیندانی میرایەتی ھەرێم ئازاد بووبووم، یەكێتی بێكاران خاوەنی هەژمارێكی زۆری ئەندامی ناونووسكراوبوو، بەڵام هیچ ڕێكخستنێك لە ئارادا نەبوو و وەك هەر ڕێكخراوەیەكی میریی (حكومی) كۆمەڵێك لەسەرەوەبوون و خەڵكیش دەبوونە ئەندام و زۆرینەیان وەك ڕێكخراوی كۆمەك و خێرخوازی چاویان لێدەكرد. ئەو كات ئێمە هاوڕێیانی شوققە [ كە حەوزەیەك بووین لە بەشی ئاشكرای ڕێكخراوی ڕەوتی كۆمونیست لە ھەولێر و ھاوڕێ (سیروان)یش لەبەر دووركەوتنەوەی لە پەیوەندییە ڕێكخراوییەكی، تەنیا لەتەك ئێمەدا پەیوەندی ھەبوو] وەك دەرەنجامی بەشداری هەموو كۆبوونەوە گشتییەكانی ناو شاری هەولێر و ئوردووگەكانی دەوروبەری، بۆمان دەركەوتبوو، كە پێویستە هەنگاو بۆ خۆجێییكردنەوەی (لۆكالیزەكردنەوەی) ڕێكخستن و كار و چالاكی یەكێتی بێكاران بدرێت و لە نێوەندەكان (بنكە خۆجێیەكان)دا بڕیار و كارەكان بكرێن و بەیەككردنەوەی نێوەندەكان لەسەر ئاستی شار و هەرێم لە شێوە تۆڕێكدا یا لە یەكگرتنەوەی سەرتاسەری (یەكێتی بێكاران)دا، كارەكان سەرتاسەری بكرێنەوە. ئامانج لە پێشنیارەش یەكەم دروستكردنی گیانی ڕێكخراوەیی و بەدەربەستبوون و كارابوون بوو لای ئەندامانی ناونووسكراو، دووەم ، كۆمەڵایەتییكردنەوەی خەباتەكە، سێیەم دابەشكاری كار و چالاكی و جێخستنی ئەو سوونەتەی كە بە سوونەتی شواریی ناوماندەبرد لە كۆمەڵگە و ژیان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكاندا، لەمانەش ڕۆشنتر مەترسی فشارەكانی دەسەڵات بوو بۆ سەر ڕێكخراوەكە، كە وەك كاردانەوەی ئاسایی دەسەڵات بەرامبەر كۆبوونەوەی هەزاران كەس لە دەوری ڕێكراوەكە ئەگەری ھەبوو. ئێمە پێمانوابوو، ئەگەر هەنگاوێكی لەو جۆرە بنرێت، ئەوا ئەندامان و خەڵك لە شوێنی كار و ژیانی خۆیانەوە لە بنكە خۆجێییەكانەوە وەك بەشێك لە ژیان و بوونی خۆیان پاڕیزگاری لە نووسینگە و كۆبوونەوە گشتییەكان و ئەندامانی هەڵبژێردراوی نێوان كۆبوونەوە گشتییەكان دەكەن و هەروەها ژنان و مناڵان كە لە كۆمەڵگەكەماندا پەراوێزخراون، بەجۆرێك دێنەپەیدانەوە تێكەڵ بە كاروباری كۆمەڵگە و بڕیاردان دەبن. بەڵام لە كۆبوونەوەیەكدا كە بۆ ئەو مەبەستە لە بنكەی یەكێتی بێكاران لە تەنیشت (مزگەوتی شیخ چۆڵی) لە مانگەكانی سەرەتای ٣١٩٩دا، بەسترا و ئێمەش (ھاوڕێیانی شوققەی تەیراوا) بەپێی دابەشكاری نێوان خۆمان ئەو كارەمان بە ھاوڕێ (سیروان عەلی) ڕاسپارد، بەڵام بەداخەوە سەرپەڕشتیكەری ھەولێری ڕێكخراوەكەمان (ڕەوتی كۆمونیست) لەو كۆبوونەوەی یەكێتی بێكاراندا ئامادەبوو بوو، نەك دژی پێشنیارەكەی ئێمە وەستابووەوە، بەڵكو پێشنیارەكەشی بە دژی ڕێكخراوەكەمان و هێلە ڕامیارییەكەی ناساندبوو.
ئەو كات، وەك ئێوە ھاوڕێیان گۆران و سیروان، ئاماژەیان پێكرد، سێ شێوەی ڕێكخستن پێشنیار بوون:
یەكەم بەناو شورایی، كە لە نەخشە ڕێكخستنییەكەی كۆمونیزمی كرێكاری (ئەلف، با و جیم)دا خۆی دەنواند، كە بەو پێیە دەبوو ڕێكخستن بەپێی زنجیرە پلەوپایەی ھەڵبژێردراوانی بنكەكانی خوارەوە (شارۆچكەكان- A)، ھەڵبژاردنی لێژنەی سەرپەرشتی شار یا پارێزگا لەنێو ھەڵبژێردراوانی شارۆچكەكان (ڕابەران- B) و ھەڵبژاردنی لێژنەی باڵای رابەرایەتی لە ھەڵبژێردراوانی شارەكان یا پارێزگاكان (رابەرایەتی- C)، ھەڵبەتە ئەوەشمان لەبیرنەجێت، لە ھەموو پلەكانی ھەڵبژاردندا دەبوو ڕۆڵی ڕێنوێنی و ڕابەری بە ئەندامانی پارت بدرێت، واتە بڕیاردان لەدەستی لێژنەی سەرپەرشتی نووسینگە و بنكەی شارۆچكە كاندا و كاری كۆبوونەوەی گشتیش تەنیا ھەڵبژاردنی ئەو نوێنەرانە بوو و كار و بڕیاری تاكی بێكار لەو دەنگدانە چەند مانگییەدا كۆتاییدەھات و گرێدانەوەی ئەم بنكانە بە لێژنەی رابەرایەتی شار یا پارێزگا لە ڕێگەی لێژنەی سەرپەرشتی بنكەكانەوە و ھەڵبژاردنی لێژنەی باڵای شار یا پارێزگا لەنێو نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی بنكەكانی خوارەوەدا و بەو جۆرە دیسانەوە كۆبوونەوەی گشتی تەنیا كاری دیاریكردنی نوێنەران بوو بۆ چەند مانگ و پاش ئەمە دەگەیشتە قۆناخی سێیەم. ئەمەش دەیكردە ناوەندییكردنەوەی كاروبارەكان، بۆ ئەوەی ڕێكخراوەكە لەژێر كۆنترۆڵی ھێڵە ڕامیارییەكەی خۆیاندا دەرنەچێت. ھەر سێ ڕێكخراوە پێكھێنەرەكەی حككع، كە پێشتر شەڕەدەنووكی داگیركردنی ڕێكخراوەكانیان دەكرد، ھەم باوەڕی تەواویان بە نەخشەی ڕێكخستنی (A, B , C) ھەبوو و ھەم پێداگری تەواویان لەسەر دەكرد.
دووەم، ڕێكخستنی ڕاستەوخۆی نێوەندییانە بوو، كە ھەمان بۆچوونی نەقابە قوچكەیی (ھەرەمی)یەكانی ھەبوو و نووسینگە یا بنكەی سەرەكی و بەرێوەبەرانی دیاریگەری ھەموو شتێك بوون و لە ڕاستیدا تەنیا لە ڕواڵەت و ناوناندا لەتەك شێوەرێكخستنی پێشوو جیاوازی ھەبوو، ئەگینا بەكردەوە ھەمان شتبوون و ڕابەر و ڕابەرایەتی واژەی باوی سەر زاری ھەردوولا بوو.
سێیەم، كە ئێمەبووین، واتە ھاوڕێیانی شققە، كە ھاوڕێ سیروان وەك بەرەنجامی دابەشكاری نێوان خۆمان لەنێو (یەكێتی بێكاران لە كوردستان)دا چالاكی دەكرد، ھاوڕێ سۆران كەریم لەنێو (كۆمەڵەی ئاوارەكانی كوردستان)دا چالاكی دەكرد، ھاوڕێ رێبوار میدحەت لەنێو عەرەبانەچییەكان یا دەستگێڕەكانی (شێخەللە)دا چالاكی دەكرد، ھاورێ ھیوا كەریم لەنێو كرێكارانی چێشتخانەكاندا و منیش وەك پەیامنێری بۆپێشەوە و ھاریكاری خوێنداكاران و ھاوكات ھەموومان پێكەوە ئەركی فرۆشتن و بڵاوكردنەوەی بڵاوكراوەكانمان لە ئەستۆ بوو و كاری ڕێكخستنی ڕێكخراوەییمان دەكرد. بەدیاریكراوی ھاوڕێ سیروان و من پاش لێدوان و مشتومڕی زۆر لەسەر كێشەی ڕێكخستن لەنێو یەكێتی بێكاراندا، بەو دەرەنجامە گەییشتین، كە ڕێكخستن لە بنكەوە بۆ سەرتاسەری واتە لە گوند و گەڕەكەكانەوە بۆ ئاستی شار و دواتر ئاستی سەرتاسەری، كە زیاتر شیوەیەك بوو لە ڕێكخستنی شورایی / فیدراسیۆنی. بۆ ئەم مەبەستە لەو بڕوایەدابووین كۆمەڵایەتییبوونەوەی ڕێكخراوەكە و ڕێشەداكوتانی لەنێوەندی ژیانی خەڵكدا، تەنیا لە ڕێگەی نووسینگەكانی گەڕەكەكان، كە دەكرێت لە فێرگە و چایخانە و كۆڕ و كۆمەڵەكانی گەڕەكەكاندا كۆببنەوە و كۆبوونەوە گشتییەكان تەنیا بۆ دەنگوەرتن نەبن، بەڵكو سەكۆیەك بن تاوتوێكردنی پرس و گرفتەكانی ڕۆژانەی بێكاران لە كۆڵانەكاندا و تەنیا كار و چالاكیان پەیوەست بە بكاری بێكارانەوە بەرتەسك نەكرێتەوە، بەڵكو بۆ پرسە كۆمەڵایەتییەكانی دیكە و ھاوپشتی كۆمەڵایەتی پەلبھاون، ھەروەھا نوێنەران تەنیا بازنەی پەیوەندی بنكە و باڵا نەبن، بەڵكو بەخۆیان بڕیاردەر و دیاریگەری كاروبارەكان بن، بەپێچەوانەوە پەیوەندییان بۆ باڵا، دەریچەیەك بێت بۆ گرێدانەوەی ھاوپشتی و پێكەوەكاردن، دواتر ھەڵبرادنی نوێنەرانی لێژنەی باڵای شار لە ھەڵبژێردراوانی بنكەكانی گەڕەكەكان و ئازادبوونیان لە بڕیاردانیاندا بەبێ لێژنەی پارێزگا و ھەنگاوی سێیەم ھەڵبژاردنی لێژنەی باڵای پارێزگا لە ھەڵبژێردراوانی گشت گوند و یوردووگە و شارۆچكە و نێوەندی شار و ھەنگاوی چوارەم لێژنەی باڵای سەرتاسەریی ڕێكخراو، ھەڵبەتە ھەموو ئەم ھەنگاوانە پابەند بە دەستتێوەرنەدانی ڕێكخراوە ڕامیارییەكان و دوورخستنەوەی ململانێ ڕێكخراوەییەكانی خۆیان لە ڕێكخراوەكە، لە بەرامبەردا ئازادی ھەموو چالاكێكی ڕامیاریی لە بەشداری لەو ڕێكخراوەدا بەو مەرجەی وەك قسەكەری ڕێكخراوەكەی یا ھیلە ڕامیارییەكەی خۆی دەرنەخات و تەنیا وەك بێكارێك كار و چالاكی بكات.
ھەڵبەتە لایەنی پارێزگارییكردن لە ڕێكخراوەكە لە كاتی ھێرشی دەسەڵاتدا بۆ سەری لەم پیشنیارەدا لەبەرچاوگیرابوو، كە ئەگەر ڕێكخراوەكە تەنیا یەك بنكەی ناوەندی ھەبێت و سەرپەرشتیكەرانی چەند كەسێك بن و ئەندامانی ناونووسكراو تەنیا ناوی نێو لیستێك بن، بە ئاسانی دەسەڵات دەتوانێت دەست بەسەر ڕێكخراوەكەدا بگرێت، بەڵام ئەگەر ھەر گەڕەكێك بنكەیەك و بنكەكە ھەڵپێكراوی ژیانی ڕۆژانەی خەڵك بێت و لە ھەموو پرسە كۆمەڵایەتییەكاندا بەشدار بێت و ئەندامان لە ھەموو كاروبارێكدا بەشدار و بڕیاردەر بن، ئەوا بەگیان و بوونیانەوە پارێزگاری لە ڕێكخراوەكە و بنكەكانی دەكەن.
بەداخەوە ئەم پێشنیارە تەنیا یەك جار لە كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ھەولێری (یەكێتی بێكاران)دا قسەی لەسەركرا و وەك وتم لەلایەن نوێنەری ڕێكخراوە ڕامیارییەكەمانەوە (ڕەوتی كۆمونیست) لەو كۆبوونەوەدا بە دژە ڕەوت و بە دژە كۆمونیزمی كرێكاریی چوێندرابوو. كاتێكیش كە لە كێشەی سیناریۆی فیدراسیۆنی كاریكاتێری ساڵی ١٩٩٤دا دووبارە قسەم لەسەركردەوە، نوێنەری حككع لە ڕێكخراوە جەماوەرییەكاندا بە ئەنارشیست تۆمەتباری كردم.
درێژەی ھەیە ….
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانی تر کلیکی بەشەکان بکەن لەخوارەوە:
بەشی یەکەم …
بەشی دووەم….
بەشی سێیەم …..
بەشی چووارەم….
ئیمەیل
y.beekaran@post.com
ئەرشیڤی دۆكومێنت وبڵاوكراوەكانی یەكێتی بێكاران
http://issuu.com/yekeeti-beekaran
فەیسبووك