
تەنیایی … عەزیز نەسین
Closed
شەوان كاتێك
دەگەرێیتەوە ماڵەوە و
دەنگی كلیلەكەدێت لە ناو قفڵی دەرگاكەدا
بزانە كە تەنیایت!.
كاتێك دەست بۆ پلاكی گلۆپەكە دەبەیت تا داگیرسێت
دەنگی چركەكەیەك دەبیستی
ئەوكات بزانە كە تەنیایت!.
كاتێك لەسەر تەختە خەوەكە
ترپە ترپی دڵت نایەڵێت بخەویت
بزانە كە تەنیایت!.
كاتێك پەڕەی كاغەزەكان و
پەڕی كتێبەكان لول دەكەیت و
گوێت لە خشە خشیان دەبێت
بزانە كە تەنیایت!.
ئەو دەنگانەی كە بە خەیاڵتدا دێن و
دەتبەنەوە بۆ رۆژانی رابردوو
مانای تەنیاییە!.
تۆ بێ ئەوەی حورمەتی تەنیایی بگریت
حەزدەكەیت خۆت تەوابكەیت
ئەگەر ئەم كارە بكەیت
بزانە ئەوە ترپەی تەنیاییە!.
” عەزیز نەسین “
” وەرگێرانی : نەبەز گۆران “