
پشوو … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
هــــــاوڕێ یان وه‌رن وه‌رن
وا پشـــــــوو ده‌ستی پێكرد
با پێشــــــوازی لێ بكه‌ین
ئێمه‌ی نه‌شــــمیلانه و ورد
***
به‌رنامه‌ی تازه و به سوود
به پێی حـــــــهز و ئاره‌زوو
هه‌ریه‌كه و له ئاسـتی خۆی
دابڕێژێت بۆ پشـــــــــــوو
***
حه‌زت له چی یه ؟هــــاوڕێ
خولی زۆر كـــــــــــــراوهیه
تۆش بۆ ئه‌و خولــــــه بچۆ
دڵت پێی حهســـــــــاوهیه
***
من دڵنیام ئه‌و كــــــــاته
تۆی هاوڕێ له‌م پشـــــووه
سوودێكی زۆر وهردهگـــریت
چونكه حــهزی خــۆت بــووه
6/6/2008