
نووسه‌ر و نووسین … به‌ختیار محه‌مه‌د
نووسه‌ر به‌شێكه له پرۆسه‌ی داهێنانی نووسین و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌شێكه له ئه‌زموونی ڕۆشنبیریی نووسه‌ر. پیشه‌ی نووسه‌ریی: كاری ناو ده‌زگای نووسینه. ئێمه ناتوانین نووسه‌ر بین، هه‌تا ده‌زگای نووسینمان نه‌بێ؛ ئه‌م ده‌زگایه‌شمان نابێ، هه‌تا ده‌زگای خوێندنه‌وه‌مان نه‌بێ. ئه‌م دوو ده‌زگایه‌شمان نابێ، هه‌تا ده‌زگای ئاخاوتنمان نه‌بێ؛ كه‌واته ئێمه لێره هاوكێشه‌ی (ئاخاوتن – نووسین – خوێنه‌ر) مان هه‌یه {ئه‌م هاوكێشه‌یه له بڕگه‌ی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا پێچه‌وانه‌كه‌شی هه‌ر ڕاسته}، (به واتای لێره‌دا نووسه‌ر {نووسین} و خوێنه‌ر له ڕێگه‌ی ده‌قه‌وه یه‌كتر به‌رهه‌م ده‌هێنن. ده‌ق لێره‌دا – ئه‌گه‌ر بشێ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌كار بهێنین – مه‌یدانی جێژوانێكه له نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ردا؛ جێژوانێك بۆ عیشقی نووسین و خوێندنه‌وه. بێگومان ده‌ق، نووسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌خوڵقێنێ و تاكه ناوه‌ندێكی ڕه‌هایه بۆ به یه‌كگه‌یشتنی نووسه‌ر و خوێنه‌ر؛ ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌ی، كه جیهانی مه‌عریفه و ڕۆشنبیریی به‌رهه‌م ده‌هێنن).(1) نووسین له‌هه‌ر بوارێكدا بنووسرێ ((زانسته))؛ واته هونه‌ری داڕشتنی شێوازی ده‌ربڕینی زمانی ده‌قه.(2) ده‌قی نووسین ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندی به خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه (نووسه‌ره‌وه) هه‌یه: من ئه‌وه ده‌نووسم، كه ئه‌وه‌م، كه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ڕۆشنبیریی به‌م شێوه‌یه هه‌م. نووسین به‌رهه‌می خودی منه؛ منیش به‌رهه‌می مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیی و به‌رهه‌می واقیعم. واته منیش دانابڕێم له مێژووی كه‌له‌پووری نووسین: نووسینی ڕۆشنبیریی داهێنه‌ری هه‌موو گه‌لان. نووسین چونكه هونه‌ر و زانسته، هه‌رگیز هه‌ڵپه و په‌له‌كردنی ناوێ. هه‌ڵبه‌ت تۆ ده‌توانی شتی هاكه‌زایی به‌خێرایی بنووسی، وه‌لێ بابه‌تی باش و كاری جددیی، ئارامییه‌كی ڕۆشنبیریی باشی ده‌وێ (له‌مه‌وه ئێمه ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین نووسه‌رێكی پڕ به‌رهه‌می باش بین، به‌ڵام ده‌شێ و ده‌كرێ كه‌م بنووسین، تا بشێ و بكرێ شتی باش بنووسین. ده‌بێ بشزانین، نووسین كه سیفه‌تی شتومه‌ك و كاڵای بازرگانیی وه‌رگرت، ئه‌وا له به‌های نووسینی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌وێ. نووسه‌ریش به پێچه‌وانه‌ی بازرگانه‌وه زه‌ره‌رێكی یه‌كجار گه‌وره ده‌كا. من ئه‌م نموونه‌یه‌م {خوازه‌یه‌م} له بواری ئابووریدا بۆیه هێنایه‌وه، تا نووسه‌ریش بزانێ، كه ده‌شێ ئه‌ویش وه‌ك بازرگان له ئاست خوێنه‌ر {كڕیار} و خوێندنه‌وه {بازاڕ}دا قازانج و زه‌ره‌ر بكا؛ كه‌واته هه‌موو ده‌قێكی باش بریتییه له قازانجێكی گه‌وره‌ی مه‌عریفیی، یان ئیستێتیكیی و هه‌موو ده‌قێكی خراپیش بریتییه له زیانێكی گه‌وره له به‌های به‌كار هێنانی وشه {وشه به‌واتای چۆنیه‌تی ده‌ربڕین و ده‌لاله‌تی زمان}. هه‌ڵبه‌ت نووسین هیچ نییه، بێجگه له به‌كار هێنانی ڕاست و دروستی {واتا و ده‌ربڕینی} وشه. لێره‌شدا نووسین بریتییه له به‌های داهێنه‌رانه‌ی به‌كار هێنانی زمان ). له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌شێ نووسین – وه‌ك هه‌ر كارێكی داهێندراوی دیكه – هه‌میشه قه‌ره‌بووی كێماسیه‌كانی ژیانمان بكاته‌وه (به تایبه‌تیش من لێره باس له نووسینی فه‌لسه‌فیی و ئیبداعیی ده‌كه‌م).(3) پێده‌چێ داهێنان هه‌میشه پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌كان (كێماسییه‌كان) ی واقیعی ژیانمان بێ: ئه‌و بۆشایی و كێماسیانه‌ی، كه ئێمه له بوونی خۆمان هه‌ستی پێده‌كه‌ین؛ هه‌ر بۆیه‌ش داهێنان ته‌نها پێوه‌ندی به خوده‌وه (تاكه‌وه) هه‌یه.(4) دیاره تاك له كۆمه‌ڵگه‌دا (بێگومان تاكی هۆشیار) له كامڵ بوونی خۆی ده‌گه‌ڕێ. پێشده‌چێ ئێمه بتوانین له چوارچێوه‌ی داهێناندا ئه‌م كامڵ بوونه به‌ده‌ست بهێنین؛ به‌ڵام ئایا داهێنانیش یه‌كسان نییه به حاڵه‌تی نه‌مریی؟ ئا هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش ئێمه هه‌میشه داهێنه‌ره‌كان به نه‌مریی ده‌ناسین. لێره‌شه‌وه ئێمه به‌هۆی داهێنه‌ره‌كانه‌وه، ژیاره مه‌زن و نه‌مره‌كان ده‌ناسین. به‌هه‌ر حاڵ من كه ده‌نووسم، چونكه ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌م: هه‌مێكی ناسراو و به‌ڕێز و موعته‌به‌ر؛ ئه‌مه‌ش دیاره پێوه‌ندی به به‌دیهێنانی خود و پڕكردنه‌وه‌ی كێماسیه‌كانه‌وه هه‌یه. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سه‌د له سه‌د حاڵه‌تێكی مرۆییه. واته حاڵه‌تێكه پێوه‌ندی به ژیانی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌یه. ده‌مه‌وێ بڵێم: خودی نووسه‌ر له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه، پێوه‌ندی به هه‌موو مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌كا. لێره‌شدا خود له لووتكه‌ی كامڵبوونی خۆیدا به‌دی دێت (كه‌واته ئێمه هه‌میشه له كه‌سایه‌تی خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێین؛ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی، كه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا له دایك ده‌بێ؛ دیاره تا پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه و كه‌سایه‌تی خوێنه‌ریش بوونیان نه‌بێ، ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زانینیش بوونی نابێ. له‌مه‌وه خوێنه‌ر ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه خوێنه‌ره، كه ژیان به ده‌قه‌كانی نووسه‌ر ده‌به‌خشێ. هه‌ربۆیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه پێمانوایه، كه ده‌قی زیندوو و ده‌قی نازیندوو هه‌ن: ده‌قی زیندوو بریتییه له‌وه‌ی، كه خوێنه‌ر بۆ خۆی ده‌خوڵقێنێ، به‌ڵام ده‌قی نازیندوو ناتوانێ خوێنه‌ر بۆ خۆی به‌رهه‌م بهێنێ. ده‌قی زیندوو هه‌میشه چالاكی به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێ، به‌ڵام ده‌قی نازیندوو خوێنه‌ر ته‌نبه‌ڵ ده‌كا).(5) ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر، پێوه‌ندییه‌كی ئه‌نتۆلۆژییه؛ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی، كه له‌سه‌ر بنه‌مای جوانیی و زانین به‌رهه‌م دێ و ده‌خوڵقێ. بێگومان ئه‌م پێوه‌ندییه به‌ده‌ر له ده‌قی داهێنه‌ر هیچ شتێكی دیكه نییه. ئا لێره‌دا خوێنه‌ر دێ ئه‌م گوتاره ئه‌نتۆلۆژییه‌ی ده‌ق ته‌واو ده‌كا. به نموونه: من كه له ڕێگه‌ی نووسینی ده‌قێكی داهێنه‌ره‌وه باسی شكستی ئه‌زموونی عیشقێكی خۆم ده‌كه‌م (وه‌ك نموونه‌ی ڕۆمانی “ئازاره‌كانی ڤارته‌ر” ی گۆته)، ئه‌وا له سه‌رانسه‌ری ئه‌م جیهانه‌دا به سه‌دان هه‌زار كه‌س هه‌ن، كه به‌شداری گوتاری ئه‌م زمانی ئازار و شكسته‌م ده‌كه‌ن و هاوشێوه‌ی من نا‌ئومێد و نیگه‌رانن (چونكه عیشق هه‌میشه كێشه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه). دیاره ئێمه لێره هه‌ردووك لاشمان چ وه‌ك خوێنه‌ر و چ وه‌ك نووسه‌ریش، ده‌بینه خاوه‌نی یه‌ك گوتاری هاوبه‌شی ئه‌نتۆلۆژیی: ئه‌نتۆلۆژیای واقیعێكی تراژیدیی؛ ئه‌و تراژیدیایه‌ی، كه له قه‌یرانی عیشقه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دا (واته ئێمه له‌ناو یه‌ك قه‌یرانی ئه‌نتۆلۆژییدا ده‌ژین، كه له ڕێگه‌ی عیشقه‌وه به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ین و ده‌ری ده‌بڕین. نووسه‌ر دێ له ڕێگه‌ی داهێنانه‌وه ئه‌م قه‌یرانه‌مان پێده‌به‌خشێ؛ ئه‌و قه‌یرانه‌ی، قه‌یرانێكی هاوبه‌شی هه‌موو تاكه‌كانی مرۆڤایه‌تییه). ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكه ناتوانێ به بێ قه‌یرانی ڕۆمانتیكیی بژی؛ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ده‌لاله‌ت له نامۆ بوونی مرۆڤ ده‌كا له‌م ژیانه‌دا (له‌م سه‌رده‌مه‌دا): ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می نامۆ بوونی مرۆڤه له ئاست به كاڵا بوونی هه‌موو پێداویستییه‌كانی ژیاندا؛ ژیان به یاسای كاڵا و كڕین و فرۆشتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كا. لێره‌شدا مرۆڤ خۆی بووه‌ته كاڵا و كۆیله‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كاڵا مادییه‌كان. به‌م شێوه‌یه‌ش مرۆڤ به‌ها و حه‌قیقه‌ته مرۆییه‌كانی خۆی له ده‌ست داوه؛ ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری نامۆبوونی مرۆڤه له ئاست ویست و حه‌زه سروشتییه‌كانی خۆیدا. مرۆڤ ئه‌مڕۆ ناتوانێ عیشق بكا، چونكه ئازادیی خۆی له ده‌ست داوه و بووه‌ته كۆیله‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ماددیی و ده‌سه‌ڵاتی كاڵا و سه‌رمایه. مرۆڤ ئه‌مڕۆ ناتوانێ هیچ چاكه‌یه‌كیشی (هیچ به‌هایه‌كی به‌رزیشی) خۆش بوێ، چونكه پاره ده‌په‌رستێ و پاره‌ی له هه‌موو شتێك خۆشتر ده‌وێ؛ ئا لێره‌شدا مرۆڤ عیشق ناكا و تاقه‌تی نییه هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌دیهێنانی به‌ها باڵاكان بدا (عیشق یه‌كێكه له‌م به‌ها باڵایانه)، چونكه پێیوایه پاره و ته‌كنه‌لۆژیا هه‌موو شتێكی بۆ دابین ده‌كه‌ن (بۆ ده‌كڕن) {له ڕاستیدا سه‌رمایه مرۆڤ ده‌كاته بوونه‌وه‌رێكی مادییی بێ سۆزی گه‌مژه. مرۆڤی سه‌رمایه‌دار ته‌نها له چاوچنۆكیی و پاره كۆكردنه‌وه‌دا داهێنان ده‌كا، به‌ڵام چونكه سه‌رمایه ده‌سه‌ڵاته، هه‌موو شتێك بۆ خۆی داگیر ده‌كا؛ ته‌نانه‌ت عه‌قڵ و زانست و پێشكه‌وتنیش بۆ خۆی داگیر ده‌كا}. لێره‌شدا مرۆڤ له‌ناو وه‌همێكی كوشنده‌دا، جگه له‌و ویسته به‌هێزه شه‌ڕانگێزه نه‌بێ، كه هه‌میشه حه‌زی له داگیركردن و چاوچنۆكییه، هه‌موو شتێكی دۆڕاندووه. بێگومان ئه‌مڕۆ مرۆڤ له‌سه‌ر حیسابی ئازادیی و به‌خته‌وه‌ریی و كه‌رامه‌تی خۆی، ویستێكی به‌دكارانه‌ی یه‌كجار به‌هێزی بۆ چاوچنۆكی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی هه‌یه. دیاره مرۆڤ لێره حه‌قیقه‌تی سروشتیی خۆی له بیر كردووه، كه ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا بوونه‌وه‌رێكی سروشتیی ئازاده؛ به‌ر له بوونی ژیاره‌كان ئه‌و به ئازادیی له‌ناو سروشتێكی ئازاد‌دا ژیاوه؛ به‌ڵام مرۆڤ به ته‌واویی ئه‌م ئازادییه خۆڕسكه‌ی خۆی له‌بیر كردووه، بۆیه‌ش هه‌وڵی وێرانكردنی سروشتیش ده‌دا و ده‌شیهه‌وێ گۆی زه‌وی ته‌نها بۆ خۆی قۆرخ بكا و یاسا پراگماتییه ماددییه‌كانی خۆشی به‌سه‌ر یاسا سروشتییه‌كانی ئه‌م زه‌ویه‌دا بسه‌پێنێ. ڕاستییه‌كه‌ی مرۆڤ هه‌ر وایشی كردووه، بۆیه وه‌ك ده‌شبینین كاره‌سات و تراژیدیا‌كان (كاره‌سات و تراژیدیا سروشتیی و ده‌ستكرده‌كان) یه‌كجار زۆر و بێ شومارن. كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه، كه ناتوانێ خۆنه‌ویست بێ؛ به‌ڵكو حاڵه‌تی خۆپه‌رستیی ته‌واو به‌سه‌ر ویستی مرۆڤدا زاڵه. ته‌نانه‌ت – با به‌نموونه بواری سیاسی وه‌ربگرین – مرۆڤ، كه سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌یاری شۆڕشگێڕیش بێ، به‌ڵام كه ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، به خۆپه‌رستیی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌با. زۆر ده‌گمه‌نن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی، كه له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا خۆنه‌ویستن (وه‌ك ماندێللای ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان). پێشده‌چێ ئه‌م خۆنه‌ویستییه ڕۆحی هه‌ره گه‌وره و پره‌نسیپی هه‌ره سه‌ره‌كی دیموكراسییه‌ت پێكبهێنێ. لێره‌شه‌وه ده‌بێ بڵێم: دیموكراسییه‌ت هیچ نییه، بێجگه له خۆنه‌ویستیی؛ خۆنه‌ویستیی له ئاست به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی چاوچنۆكانه‌دا. ئا ئه‌م خۆپه‌رستییه نه‌خۆشانه‌یه‌یه، كه ناهێڵێ نه تاك، نه كۆمه‌ڵگه‌ش به‌خته‌وه‌ر بن. ئێمه كه باس له دادپه‌روه‌ریی بكه‌ین، ده‌بێ خۆنه‌په‌رست بین. خۆپه‌رسته‌كان ناتوانن ئه‌وی دیكه‌یان خۆش بوێ؛ خۆشه‌ویستیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆحیی و ئه‌خلاقیی گرنگی دادپه‌روه‌رییه. من كه ئه‌وی دیكه‌م خۆش‌ویست، ده‌شتوانم له ئاستیدا دادپه‌روه‌ر بم. دادپه‌روه‌رییش ڕۆحه مه‌زن و پاكه‌كه‌ی دیموكراسییه‌ت پێكده‌هێنێ. ناشێ به بێ دادپه‌روه‌ریی بڵێین دیموكراسین. ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای نادادپه‌روه‌رییدا بانگه‌شه‌ی دیموكراسییه‌ت ده‌كه‌ن، درۆیه‌كی یه‌كجار گه‌وره ده‌كه‌ن و ڕێش بۆ فێڵی سته‌مكردن خۆش ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی درۆ به ناوی دیموكراسییه‌ته‌وه ده‌كا، سته‌مكارێكی گه‌وره‌یه. به داخه‌وه جیهانی ئێمه پڕه له‌و سیاسییه گه‌مژه و درۆزنانه‌ی، كه له سه‌فسه‌ته و دیماگۆگییه‌ت و درۆكردندا داهێنه‌رن؛ ئه‌و سیاسییانه‌ی، كه فریودانی خه‌ڵك به ده‌ستكه‌وتی گرنگی سیاسی ده‌زانن. به‌ڵام ئایا هه‌موو درۆزنێكیش سته‌مكار نییه؟ (ڕاستییه‌كه‌ی درۆكردن خۆی له خۆیدا سته‌مه: سته‌م له‌وی دیكه و له خودیش. سته‌مێكه به ئاخاوتن ده‌ست پێده‌كا و ده‌بێته كردار؛ به تایبه‌تی له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا له ئاخاوتنه‌وه ده‌بێته كردار. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی نادیموكراسی، له درۆی ئاخاوتنه‌وه ده‌ست پێده‌كا بۆ سته‌می كردار. واته یه‌كه‌م جار درۆ ده‌كا، ئینجا پاشان به كردار سته‌م ده‌كا). به‌هه‌رحاڵ ئێمه پێشتر گوتمان، ده‌ق ناوه‌ندێكه (مه‌یدانێكه) – نموونه‌شمان به ئه‌زموونی ڕووداوی عیشق هێنایه‌وه – بۆ گوتاری هاوبه‌شی ئه‌نتۆلۆژیی نێوان نووسه‌ر و خوێنه‌ر؛ ئه‌و گوتاره‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌قدا له كاری به‌خشین و وه‌رگرتندا به‌رجه‌سته ده‌بێ. هه‌ڵبه‌ت گوتاری (كاری) به‌خشین، به گوتاری (كاری) وه‌رگرتن ته‌واو ده‌بێ. وه‌رگریش گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت (پاداشت) به ده‌ق (به نووسه‌ر) ده‌به‌خشێ، كه ئه‌ویش كاری خوێندنه‌وه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌م گوتاره – گوتاری هاوبه‌شی به‌خشین و وه‌رگرتن و به‌خشینه‌وه – له زماندا به‌رجه‌سته ده‌بێ (لێره‌شدا گوتار به‌های جوانیی خۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێ). واته زمانی ده‌ق ده‌توانێ ناوه‌ندێكی به پیت و كارا بێ له نێوان نووسه‌ر (ده‌ق) و خوێنه‌ردا. به واتایه‌كی دیكه ببێژین: ئه‌ركی هونه‌ری نووسین لێره ئه‌وه‌یه، كه به زمانێكی هونه‌ریی دانسقه چیرۆكی ڕووداوه‌كانمان بۆ بگێڕێته‌وه و وێنه و وه‌سفی دیارده و حاڵه‌ته‌كانمان بۆ بكێشێ و دابڕێژێ (لێره‌شدا زمان ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كاری نووسین: زمان چ وه‌ك شێوازی ده‌ربڕین؛ چ وه‌ك داڕشتنی بنه‌مای ڕێزمان). لێره‌دا جارێكی دیكه‌ش جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه و ده‌ڵێم: نووسین هه‌میشه قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و شته‌یه، كه له واقیعدا نیمانه: قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌یه‌كی به زیاده و داهێنه‌رانه. ئا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه، كه هه‌میشه جیهانی نووسین (ده‌ق) جیاوازه له جیهانی واقیع؛ ئه‌و جیاوازییه‌ی، كه خه‌یاڵی داهێنان (داهێنه‌ر) سنووره‌كه‌ی دیاری ده‌كا. واته جیهانی نووسین (ده‌ق) هه‌میشه شتی نوێ و زیاده ده‌خاته سه‌ر جیهانی واقیعیمانه‌وه (ئا ئه‌مه‌ش پرۆسه‌ی بینا كردنی كایه‌ی مه‌عریفه و ڕۆشنبیرییه)؛ جیهانی نووسین، جیهانی واقیعیمان فێری واتای نوێ و زمانی نوێ و تێگه‌یشتنی نوێ و گوتاری نوێی ژیان ده‌كا. ئا لێره‌شه‌وه هه‌میشه پێوه‌ندییه‌كی توند و تۆڵ له نێوان گوتاری نووسین (كاری هونه‌ریی) و واقیعی ژیانی ڕۆژانه‌ماندا هه‌یه (به‌ڵام ئه‌ركی نووسین، یان كاری هونه‌ریی ئه‌وه‌یه، كه داهێنان له‌سه‌ر ئه‌م واقیعه بكه‌ن): هیچ نووسه‌رێكی جددییش نییه، كه ویست و خواستی خوێنه‌ری – وه‌ك ستراتیژ – له وسیت و ئاره‌زووی خۆی پێ گرنگتر نه‌بێ. هه‌ڵبه‌ت له جیهانی نووسیندا هه‌رگیز شتی وه‌ها نییه، كه به بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ كاره‌كته‌ری خوێنه‌ر بكرێ، نووسین ته‌نها له پێناو نووسیندا (له پێناو ده‌قدا) بنووسرێ (خوێنه‌ریش به مانای وشه، ئه‌وی دیكه‌یه: ئه‌وی دیكه‌ی دیاریكراوی ناو كۆمه‌ڵگه. ته‌نانه‌ت كه‌سێكی وه‌ك هایدگه‌ر پێی وایه، كه ” گوته‌ی شیعریی هیچ نییه، بێجگه له ڕاڤه‌كردنێكی ده‌نگی گه‌ل “).(6) ڕاستییه‌كه‌ی ده‌ق ئه‌و كاته ده‌توانێ زیندوو بێ و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا بژی، كه له ساتێك له ساته‌كانی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا، ده‌بێته موڵكی ڕاسته‌قینه‌ی خوێنه‌ر (زۆرترین و باشترین خوێنه‌ر: ده‌قه نه‌مره‌كان له هه‌موو سه‌رده‌م و له هه‌موو سه‌ده‌كاندا، خوێنه‌ری چۆنایه‌تیی و خوێنه‌ری چه‌ندایه‌تیی خۆیان هه‌یه). بێگومان ده‌قی باش هه‌روه‌ك چۆن خاوه‌نی نووسه‌ری جیهانییه، به هه‌مان شێوه‌ش خاوه‌نی خوێنه‌ری جیهانییه. ئا لێره‌وه ده‌ق له‌گه‌ڵ نووسه‌ردا له‌دایك ده‌بێ و له‌گه‌ڵ خوێنه‌ریشدا پێده‌گا و گه‌وره ده‌بێ؛ ده‌شكرێ به شێوه‌یه‌كی دیكه بڵێین، كه ده‌ق – به فیعلی – له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا له‌دایك ده‌بێ و له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌شدا پێده‌گا و گه‌وره ده‌بێ؛ شاكاره مه‌زنه‌كان به‌م پرۆسه مه‌عریفییه‌دا تێپه‌ڕیون: پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفیی له نێوان نووسه‌ر و ده‌ق و خوێنه‌ردا. ته‌نانه‌ت نووسه‌ریش، كه چه‌ند جارێك ده‌قه‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وا له مێشكی خۆیدا به خه‌یاڵی ئاماده بوونی خوێنه‌ر ده‌یخوێنێته‌وه (هه‌ڵبه‌ت كاتێك كه خوێنه‌ریش به كاره‌كته‌رێكی فاكته‌ری داهێنان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین)؛ ئه‌مه به‌و مانایه نییه، كه نووسه‌ر له ساتی نووسیندا، له‌به‌ر خاتری خوێنه‌ردا ده‌قه‌كه‌ی بنووسێ؛ چونكه ساتی نووسین ساتێكه له سه‌رووی یاسای هه‌موو ئیعتیبارێكی پراگماتیكیدایه. ساتی نووسین ساتێكی میتافیزیكییه: ساتێكه له نێوان خود (قه‌ڵه‌م) و ده‌ق (كاغه‌ز) دا. ئه‌م ساته له نێوان خه‌یاڵی نووسه‌ر (داهێنه‌ر) و ئیلهامی وشه‌دا، یاسای میتافیزیكیی خۆی هه‌یه. لێره‌دا نووسه‌ر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا ده‌كا، نه‌ك هیچ شتێكی دیكه. لێره‌دا نووسه‌ر ده‌بێ پێش هه‌موو شتێك ڕێزی وشه (زمان) بگرێ. ئنجا له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی زمانیشدا، ده‌توانێ ڕێزی ده‌لاله‌ت و واتای وشه و ناوه‌رۆكی ده‌ق بگرێ. نووسه‌ری به‌هره‌مه‌ند ئه‌وانه‌ن، كه قووڵترین واتا، به ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان و ڕاستترین و ساده‌ترین شێوازی ده‌ربڕین به‌كار ده‌هێنن. هه‌رچه‌نده‌ش با واتای قووڵ، زمانی قورسی خۆی هه‌بێ؛ به‌ڵام كێشه‌كه لێره له قورسی زماندا نییه، به‌ڵكو له ڕاست و دروستی داڕشتن و ده‌ربڕینی ئه‌م زمانه‌دایه. لێره‌شدا ده‌قێكی باش (سه‌ركه‌وتوو) نییه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزمانێكی خراپ نووسرا بێ؛ چونكه نووسین نووسینه، كاری گوتاردان (قسه كردن) نییه، تا ڕه‌چاوی یاساكانی ڕێزمان نه‌كا؛ ئه‌گه‌رچی گوتارخوێندنه‌وه‌ش ناتوانێ له‌م یاسایانه لا بدا، به‌ڵام یاسایه‌ك، كه به‌زار ده‌یڵێی، جودایه له‌و یاسایه‌ی، كه چاپ ده‌كرێ. لێره به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم: نووسه‌ر هه‌ن زۆر ده‌نووسن، به‌ڵام بۆش ده‌نووسن؛ هه‌یشن كه‌م ده‌نووسن، به‌ڵان پڕ ده‌نووسن. نووسه‌ر هه‌ن زۆر ده‌نووسن، به‌ڵام شێوازیان خۆش نییه (ڕووت، ڕه‌ق، وشك و میكانیكانه ده‌نووسن)؛ هه‌یشن كه‌م ده‌نووسن، به‌ڵام شێوازیان له خوێندنه‌وه‌دا مه‌ستت ده‌كه‌ن (ڕه‌وان، دینامیكیی، ته‌ڕ و پاراو ده‌نووسن). له‌لای كۆمه‌ڵی یه‌كه‌میان تا ڕاده‌یه‌كی زۆر هزر (ئه‌وه ئه‌گه‌ر هزرێكی پێگه‌یشتوو هه‌بێ) له زمان داده‌بڕێ (بۆیه هه‌میشه به شێوازێكی وشك و ڕه‌ق ده‌نووسن)؛ به‌ڵام له‌لای كۆمه‌ڵی دووه‌میان، هزر و زمان تێكبه‌سته‌ن و پێ به پێ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا هه‌نگاو ده‌نێن. ده‌قی یه‌كه‌میان خوێنه‌ر بێزار و سه‌رگێژ ده‌كا و ده‌قی دووه‌میشیان خوێنه‌ر خۆشحاڵ و سه‌رمه‌ست ده‌كا. ئێمه پێشتر باسی پێوه‌ندی نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ر و ده‌قمان كرد و گوتیشمان ئه‌م پێوه‌ندییه پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه…؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مه وابێ، ئه‌وا هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش خۆی له خۆیدا به‌های ئیستێتیكای ده‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێ. پێشمانوایه جوانیی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قدا، له ده‌ره‌وه‌ی مانای مه‌عریفه‌دا (مه‌عریفه‌یه‌كی شیعریی و عه‌قڵانییدا) بوونی نییه. ئه‌م مه‌عریفه‌یه‌ش هه‌میشه مه‌عریفه‌یه‌كی مرۆییه. ئێمه (به‌نموونه) با هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌ماشای شاكاره فه‌لسه‌فیی و ئایینیی و ئه‌ده‌بیه‌كان بكه‌ین، كه چۆن سه‌د له سه‌د خاوه‌نی ئه‌م گوتاره مرۆییه‌ن! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وای بۆ ده‌چم، كه زۆر جار نووسین ده‌ربڕین له بێ ئومێدیی ئێمه بكا: بێ ئومێدیی ئێمه‌ی تاكی نووسه‌ران له واقیعی ژیان؛ بۆیه ڕۆحی نووسین هه‌رچه‌نده گه‌شبین بێ، به‌ڵام ده‌شێ ده‌ربڕین له نائومێدیی ڕۆحی نووسه‌ره‌كه‌ی بكا. ئه‌و كاتانه‌ش، كه ڕۆحی نووسه‌ر نیگه‌ران و نا‌ئومێد بوو،ئه‌وا ده‌شێ به‌رهه‌می (ده‌قی) نووسین باشترین قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پڕ له ویستی پڕ له چێژی ئه‌م ڕۆحه نائومێده بێ (واته نووسین ئامرازێكی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م نیگه‌رانیی و نائومێدیه‌یه). ئێمه زۆر جاریش ئه‌و كاتانه ده‌نووسین، كه هه‌ست به ته‌نیاییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ته‌نیایی و نووسینیش لێكگرێدراو و تێكبه‌سته‌ن (دیاره زۆر جاریش نائومێدیی ڕۆحی نووسه‌ر له‌وه‌دایه، كه ناتوانێ له‌گه‌ڵ واقیعی باودا بگونجێ. هه‌ڵبه‌ت ده‌شبێ نه‌گونجێ! چونكه زۆربه‌ی جار كاری باش و داهێنان، بریتین له به‌رهه‌می مێژووی ئه‌م نه‌گونجانه). ئا لێره‌دا و له‌ناو ئه‌م ناكۆكی و نائومێدییه‌دا، نووسین و هونه‌ر ئومێدمان پێده‌به‌خشن (ئه‌مه‌ش هه‌م ڕه‌هه‌ندی ئه‌خلاقیی و هه‌م ڕه‌هه‌ندی ئیستێتیكیی تێدایه)؛ ئومێد نه‌ك هه‌ر به ئێمه، به‌ڵكو به‌وی دیكه‌ش (خوێنه‌ر)؛ ئه‌وساش پرۆسه‌ی نووسین، حه‌قیقه‌تی “زانین”مان بۆ به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ده‌مه‌وێ بڵێم: پێوه‌ندی نێوان داهێنان و واقیعی ژیانی داهێنه‌ران له كۆمه‌ڵگه‌دا – گه‌لێك جار – پێوه‌ندییه‌كی دژبه‌یه‌ك و پێچه‌وانه‌یه. واته له‌و ساتانه‌ی، كه نووسه‌ر له لووتكه‌ی ڕه‌شبینیی و نائومێدییدایه له ژیانی خۆی، ئه‌وا – ڕه‌نگه به بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆشی پێی بزانێ – له ساته‌كانی داهێناندا بێ؛ لێره‌شدا نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند عه‌وداڵی جیهانی نووسین و هونه‌ر ده‌بن و به‌ته‌واویی له‌م جیهانه‌دا ده‌ژین و ژیانی ئه‌وێ هه‌ڵده‌بژێرن. ئێمه ئه‌گه‌ر له حه‌قیقه‌ت بگه‌ڕێین، ده‌بێ له‌م دوو جیهانه و له جیهانی داهێناندا لێی بگه‌ڕێین. هه‌ڵبه‌ت – ئێمه پێشتریش گوتمان – كه حه‌قیقه‌تی داهێنان و حه‌قیقه‌تی جیهانی واقیعیمان دوو شتی له‌یه‌ك جودان (واته له ساتی داهێناندا خود و بابه‌ت ناكۆك ده‌بن): ئێمه له ساتی داهێناندا، ته‌نها خودی خۆمانین، به‌ڵام له واقیعی ده‌ره‌كیدا، ئه‌وانی دیكه‌ش ئێمه‌ن. ئێمه له جیهانی خۆماندا (له جیهانی داهێناندا)، ده‌توانین به ته‌واویی خۆمان و ئازادیی خۆمان ببینین؛ به‌ڵام له جیهانی ده‌ره‌كیدا، هه‌رگیز ته‌واو ئازاد نین و به ته‌واوییش كه‌سایه‌تی خۆمان نین (بێگومان من لێره باسی واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌قلیدیی خۆمان ده‌كه‌م)؛ كه‌واته له نێوان خود و واقیع و بابه‌تدا، ساتی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ق (كاری ئه‌ده‌بی و كاری هونه‌ریی)، ساتێكی نادیار و ته‌م و مژاوییه: ئه‌و ساته‌ی، كه خود ده‌بێته به‌شێك له كاری به‌رهه‌مهێنانی نووسین (هونه‌ر)؛ به‌ڵكو له‌م ساته‌دا خود خۆی له خۆیدا ده‌بێته ئه‌م كاره. ئێمه كه ده‌نووسین، ده‌كه‌وینه ناو دۆخێكی پڕ له ته‌م و مژه‌وه؛ ئه‌و دۆخه‌ی، كه ته‌نها قه‌ڵه‌م و وشه ته‌حه‌كوممان پێده‌كه‌ن. ئێمه لێره له نێوان جووڵه‌ی قه‌ڵه‌م و هاتنی وشه‌دا، چاوه‌ڕێی له دایك بوونی خۆمانین (سه‌ر له‌نوێ له دایك بوونه‌وه‌یه‌كی دیكه). ئا ئه‌مه‌یه ساته سیحراوییه هه‌ره ته‌م و مژاوییه‌كه‌ی كاری نووسین و كاری هونه‌ریی. به‌رهه‌م هێنانی ده‌ق، یان كاری هونه‌ریی، به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی (له دایك بوونه‌وه‌ی) جارێكی دیكه‌ی خوده. لێره‌شدا خود له جیهانی واقیعی داده‌بڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به جیهانی ده‌قه‌وه بكا. له ئاكامدا ئه‌م جیهانه تیۆرییه ناوه‌كییه‌ش – له ڕێگه‌ی خوێنه‌ره‌وه – پێوه‌ندی به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی واقعیمانه‌وه ده‌كا. بارت دبێژه: ((نووسین واتای ڕێكخستنی جیهانه، هه‌ر وه‌ك چۆن واتای بیركردنه‌وه‌شه…))؛ (7) كه‌واته نووسین پێوه‌ندییه‌كی ته‌م و مژاوییه له نێوان خود و ده‌ق و جیهاندا. دیاره ئێمه وه‌ك نووسه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان ده‌مرین و جیهانی نووسین به‌جێ ده‌هێڵین و ناشتوانین چیدیكه بیری لێ بكه‌ینه‌وه و به‌رهه‌می بهێنین، به‌ڵام جیهانی نووسین هه‌رگیز به‌جێمان ناهێڵێ و هه‌رده‌م نه‌مریی به ناوه‌كانمان ده‌به‌خشێ، بۆیه نووسین هه‌رده‌م ئێمه ده‌كاته یاده‌وه‌رییه‌كی زیندوو و هه‌رده‌م به بیر خه‌ڵك (خوێنه‌ران) مان ده‌هێنێته‌وه؛ ئه‌مه‌ش سیفه‌ته نه‌مرییه‌كه‌ی ده‌قی نووسین و هه‌موو كارێكی هونه‌رییه. نووسین ناسنامه‌ی خۆی به ئێمه ده‌به‌خشێ، كه ئه‌ویش ناسنامه‌ی بیره‌وه‌ریی و یاده‌وه‌رییه؛ ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی، كه ناهێڵێ ئێمه وه‌ك ناو و وه‌ك كه‌سایه‌تیش بمرین؛ كه‌واته نووسین وه‌ك مانا میتافیزیكییه‌كه‌ی ڕۆحی ئیماندار له ئاییندا، بۆ كه‌سایه‌تی نووسه‌ر گرنگه. داهێنان سیفه‌تی میتافیزیكانه‌ی ڕۆحی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت داهێنان سیفه‌تی (دۆنا و دۆن) یشی هه‌یه. واته داهێنان وه‌ك ڕۆح له جه‌سته‌ی داهێنه‌رێكه‌وه ده‌چێته جه‌سته‌ی هه‌موو تاكێك و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و هه‌موو گه‌لێك و سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تیشه‌وه. ئێمه به‌م شێوه‌یه داهێنانه‌كانی جیهانی كۆن و ڕابردوومان بۆ گوازراوه‌ته‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی داهێنان ڕۆحێكه ده‌چێته جه‌سته‌ی هه‌موومان و هه‌موو سه‌ده و سه‌رده‌مه‌كانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت له نووسیندا كتێب گرنگه، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك چییه‌تی نووسینه‌كه (ده‌قه‌كه) گرنگ نییه (كتێب وه‌ك ماڵێكه بۆ ده‌ق، به‌ڵام هیچ پێوه‌ندییه‌كی به حاڵه‌تی داهێنانه‌وه نییه). ئه‌وه‌ی كاری باش و داهێنان دیار ده‌كا، چییه‌تی ده‌قه‌كه‌یه، نه‌ك دانان و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب؛ بۆیه هه‌ڵپه و په‌له كردن له بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبدا – كه ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی نووسه‌ری كورده – هیچ حیكمه‌تێكی تێدا نییه؛ به‌ڵكو حیكمه‌تی هه‌ره گه‌وره له‌وه‌دایه، كه ئێمه چ كتێبێك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه؟ بێگومان زۆر جاری وا هه‌یه، كه ته‌نها ده‌قێك (شیعرێك، چیرۆكێك، ڕۆمانێك، گوتارێك…)، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕۆح و ویژدانی خوێنه‌ر له چه‌ندین كتێب زیاتره. جار هه‌یه ده‌قێك له چه‌ندین كتێب زیاتر ده‌توانێ كار له ڕاڕه‌وی بیركردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكا؛ ئه‌م ده‌قه ده‌توانێ – له كتێبه‌كان پتر – مۆركی خۆی له زمان و ئاستی ژیانی ڕۆشنبیریی تاكه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بدا. لێره‌شه‌وه نووسینی باش (به واتای ده‌قی نه‌مر)، هه‌رده‌م له یادگه‌دا ده‌مێنێته‌وه؛ به‌ڵام ده‌قی خراپ ناچێته یادگه‌ی هیچ كه‌سێكه‌وه؛ بۆیه نووسینی ڕاسته‌قینه دیارده‌یه‌كی چۆنایه‌تییه، نه‌ك چه‌ندایه‌تی. ئێمه پێشتریش گوتمان، كه كه‌م بنووسین باشتره له‌وه‌ی، كه زۆر بنووسین، به‌ڵام خراپ بنووسین (واته با كه‌م بنووسین، به‌ڵام كه‌ڵ بنووسین؛ نه‌ك زۆر بنووسین، به‌ڵام فشه‌ڵ بنووسین)؛ نووسینی خراپ هیچ به‌ها و ئامانج و ئاكامێكی باشی نییه و تووشی بێزاریی و بێهووده‌ییشمان ده‌كا. جارێكی دیكه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: باشترین ده‌ق ئه‌و ده‌قانه‌ن، كه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا خوێنه‌ری خۆیان هه‌یه (با گریمان له سه‌رده‌می خۆشیاندا هێشتا نه‌ناسرابن، به‌ڵام دواتر ده‌ناسرێن). خراپترین ده‌قیش ئه‌و ده‌قانه‌ن، كه له كورتترین زه‌مه‌ندا كه‌مترین خوێنه‌ر ده‌یناسن؛ ئه‌مانه ئه‌و ده‌قانه‌ن، كه به‌پرۆسه‌ی چه‌ژی خوێندنه‌وه ئاشنا نابن و ئه‌مانه ئه‌و ده‌قانه‌ن، كه كاری خوێندنه‌وه له‌به‌ر چاوی خوێنه‌ر ده‌خه‌ن؛ ئه‌مانه ئه‌و ده‌قانه‌ن (كتێبانه‌ن)، كه له بازاڕه‌كاندا كه‌مترین دانه‌یان لێ نافرۆشرێ و نووسه‌ره‌كه‌شی خۆی به‌دوای خوێنه‌ردا ده‌گه‌ڕێ ده‌قه‌كانی پێشكه‌ش بكا (كتێبه‌كانی ببه‌شێته‌وه) ، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، كه خوێنه‌ر به دوای ده‌قه‌كه‌دا بگه‌ڕێ. هه‌موو ده‌قێكی باش خوێنه‌ر (ئه‌مه یاسایه) به هه‌ڵه‌داوان بۆی ده‌چێ، نه‌ك ده‌ق بۆ خوێنه‌ر بچێ. ده‌قی باش خوێنه‌ر عه‌وداڵ و عه‌شقیه‌تی؛ نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو ده‌قی باش خوێنه‌ریشمان بۆ ده‌خوڵقَێنێ (هه‌ڵبه‌ت من لێره باسی سیاقی ئاستی ڕۆشنبیریی كۆمه‌ڵگه‌كان و ئاستی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه و ژماره‌ی خوێنه‌ران ده‌كه‌م له فڵانه كۆمه‌ڵگه‌دا. دیاره ئه‌وه‌ش ده‌زانین، كه ئاستی خوێندنه‌وه به ژماره‌ی خوێنه‌ران ده‌پێورێ و دیار ده‌كرێ). ئێمه لێره كه قسه‌مان له‌سه‌ر كتێب بێ ده‌ڵێین: زۆربه‌ی نووسه‌رانی كورد كتێب له‌پێناو كتێبدا ده‌رده‌كه‌ن، نه‌ك له‌پێناو داهێنان و زانین و ڕۆشنبیرییدا. زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ئێمه عیشقی بڵاوكردنه‌وه‌یان (له ڕاستیدا هه‌ڵپه و گرێی ده‌روونیی بڵاوكردنه‌ویان) هه‌یه، نه‌ك عیشقی خوێندنه‌وه و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن به زه‌خیره‌ی ڕۆشنبیریی گه‌لان (كه ئێمه ده‌زانین چه‌ند هه‌ژارین له‌م زه‌خیره‌یه). هه‌ڵبه‌ت كتێب ده‌ركردن گه‌وره‌ترین به‌رپرسیارییه: به‌رپرسیاریی به‌رانبه‌ر به وشه و به خوێنه‌ر. ئه‌و نووسه‌ره‌ی به نیگه‌رانییه‌وه ڕێزی ئه‌م دوو ڕه‌گه‌زه نه‌گرێ، ناتوانێ نووسه‌رێكی داهێنه‌ر (جددیی) و باش بێ. هه‌رگیز ناشتوانێ ده‌قی باشمان پێشكه‌ش بكا. ئه‌مڕۆ كتێبخانه‌ی كوردی پڕه له كتێبی بێ كه‌ڵك و خراپ؛ ئه‌و كتێبانه‌ی چه‌ند سه‌د دانه‌یه‌كیان لێ چاپ ده‌كرێ و ئینجاش له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی كتێبخانه‌كان تۆز و خۆڵیان له‌سه‌ر ده‌نیشێ. من ته‌نها ڕاده‌ی فرۆشتن ناكه‌مه پێوه‌ر بۆ باشی كتێب، هه‌ر چه‌نده‌ش فرۆشتن پێمان ده‌ڵێ، كه پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوان خوێنه‌ر و ده‌قدا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت من لێره له سیاقی بابه‌تی ده‌قه‌كاندا باسی ژماره‌ی خوێنه‌ر ده‌كه‌م، چونكه بێگومان هه‌موو ده‌قێك (ژانرێك) خوێنه‌ری وه‌ك یه‌ك نییه؛ به‌ڵام ئێمه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا باس له چالاكی بوونی خوێندنه‌وه و خوێنه‌ر ده‌كه‌ین. من ده‌مه‌وێ بڵێم: ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌قی باش و جددییمان كه‌مه، بۆیه خوێنه‌ری باش و جددییشمان كه‌مه. ده‌بێ بزانین، ده‌ق خوێنه‌ر دروست ده‌كا، نه‌ك خوێنه‌ر ده‌ق دروست بكا؛ به‌ڵكو ئه‌وه نووسه‌ره، كه ده‌ق دروست ده‌كا؛ له‌مه‌شه‌وه نووسه‌ر به بێ خوێنه‌ر بوونه‌وه‌رێكی ڕۆشنبیریی مردووه (مت بووه). خوێنه‌ر ته‌نها به به‌رهه‌می زۆر و كتێبی زۆر په‌یدا نابێ؛ به‌ڵكو به‌ر له‌مه، به ده‌ق و كتێبی شاكار و باش په‌یدا ده‌بێ. زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئێمه هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌یانه، كه كتێب و ده‌قه‌كانیان بڵاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام خه‌می ئه‌وه‌یان نییه، كه خۆشیان خوێنه‌رێكی جددیی بن و ئاستی ڕۆشنبیرییان به‌رز بكه‌نه‌وه، تا ده‌قی باش و زیندوو پێشكه‌ش به خوێنه‌ره‌كانیان بكه‌ن (ئه‌و خوێنه‌ره گریمانه‌ییه‌ی، كه ته‌نها ده‌ق به‌رهه‌می ده‌هێنێ و ده‌یكاته ڕاستیی: ڕاستیی كه‌سایه‌تی خوێنه‌ر). له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، نووسه‌ر به‌ر له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌بێ خۆی ڕه‌خنه‌گری خۆی بێ: هه‌موو نووسه‌رێكی باش به‌ر له ڕه‌خنه‌گر، ڕه‌خنه‌گری ده‌قه‌كانی خۆیه‌تی؛ لێره‌شدا ده‌قی جددیی و ده‌قی باش به‌رهه‌م دێ؛ كه‌واته ده‌شێ نووسه‌ر باشترین ڕه‌خنه‌گری ده‌قه‌كانی خۆی بێ. لێره ڕاسته‌وخۆ ده‌مه‌وێ به نووسه‌ر بڵێم: تۆ له نووسین بترسێ، به‌ڵام له ڕه‌خنه مه‌ترسێ؛ تۆ له‌وه بترسێ، كه خراپ بنووسی، به‌ڵام له‌وه مه‌ترسێ، كه ڕه‌خنه پێت ده‌ڵێ خراپ مه‌نووسه. ده‌شێ تۆ نووسه‌رێكی باش بیت، به‌ڵام جارجاره شتی خراپیش بنووسی؛ ئه‌مه شتێكی ئاساییه و گرنك نییه – چونكه نووسین ئه‌زموونه، ئه‌زموونێكی ڕۆحییه – به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه له ئاست خراپ نووسیندا، خه‌مسارد و كه‌مته‌رخه‌م نه‌بیت. ئه‌مه‌ش پێویستی به ڕۆحی ڕه‌خنه هه‌یه؛ كه‌واته داهێنه‌ره‌كان، هه‌م نووسه‌ریشن (هونه‌رمه‌ندیشن)، هه‌م ڕه‌خنه‌گریشن. هه‌ر بۆیه‌ش پۆپه‌ر ده‌ڵێ: ((گیانی زانست ڕه‌خنه‌یه)).(8)
په‌راوێزه‌كان:
1- لێره نووسه‌ر كارایه و پرۆسه‌كه به‌ركاره و ئه‌زموونی ڕۆشنبیرییش كارایه. وه‌ك ده‌بینین له‌م هاوكێشه‌یه‌دا جارێك كارا به‌ركاره و جارێكیش به‌ركار كارایه. به واتای كارا به‌ركار به‌رهه‌م ده‌هێنێ و به‌ركاریش كارا به‌رهه‌م ده‌هێنی. تاكه كه‌سایه‌تییه‌كیش، كه له هه‌مان كاتدا هه‌م كارا و هه‌م به‌ركاریشه، خوێنه‌ره. له ڕاستیدا خوێنه‌ر له ئاست ده‌قدا هه‌م كارایه و هه‌م به‌ركاریشه. كاتێكیش خوێنه‌ر ده‌بێته پاژێك له جیهانی نووسین، ئه‌وا هه‌م ده‌بێته كارا به‌وه‌ی، كه پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنێ؛ هه‌م ده‌شبێته به‌ركار به‌وه‌ی، كه چێژ له ده‌ق وه‌رده‌گرێ و شتی لێوه فێر ده‌بێ؛ كه‌واته جیهانی ده‌ق هه‌م نووسه‌ر، هه‌م خوێنه‌ریشمان بۆ ده‌خوڵقێنێ. لێره‌شه‌وه نه نووسین به بێ خوێندنه‌وه هه‌یه، نه نووسه‌ریش به بێ خوێنه‌ر هه‌یه.
2- جاك دریداش سیفه‌تی زانست به دیارده‌ی نووسین ده‌به‌خشێ. ئه‌و كتێبێكیشی هه‌یه به ناوی ((زانستی نووسین = گراماتۆلۆژیا)) ه‌وه؛ كه له ڕاستیدا من ئه‌م بیرۆكه و ئه‌م زانینه‌م هه‌ر له‌و وه‌رگرتووه و هه‌ر له‌و فێربووم.
3- پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه‌ش هه‌ر به هه‌مان شێوه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كێماسیانه‌یه، به‌ڵام له ڕێگه‌ی به‌دواداچوون و لێگه‌ڕانه‌وه.
4- پێده‌چێ له مێژووی داهێنانی كه‌له‌پووریشدا تاكه‌كان – تاكه نه‌ناسراوه‌كان – داهێنه‌ر بوو بن.
5- ئێمه لێره مه‌به‌ستمان له ده‌قی زیندوو له ده‌قی چالاكه. به واتای له چالاكیدا زیندووه: له چالاكی واتا و چێژدا بۆ خوێندنه‌وه. ئێمه له ئاخاوتنی ناو خه‌ڵكیشدا ده‌بیستین، كه به كه‌سانێكی له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا چالاك و زیره‌ك بن ده‌گوترێ: ((زیندووه = زیندییه)). زیندوو لێره‌دا ئه‌م واتا مه‌جازییه ده‌به‌خشێ، نه‌ك واتای حه‌رفیی بایۆلۆژیی زیندوو بوون و مردوو بوون.
6- تالیف مشترك، اللغه و المعنی، اعداد و تقدیم: مخلوف سید احمد (دار العربیه للعلوم ناشرون، الگبعه الاولی: 2010)، ص 227.
7- رولان بارت، نقد و حقیقه، ت: د. منژر عیاشی (مركز الانما‌و الحچاری، الگبعه الاولی: 1994)، ص 59.
8- كارل بوبر، المجتمع المفتوح و اعداۆه، ت: د. السید نفادی (دار التنویر للگباعه و النشر – لبنان، الگبعه العربیه الاولی: 1998)، ص 184.