
شیعر له نێوان مان و نه‌ماندا … ن: مایكل هامبرگر
ئه‌گه‌ر له ساڵانی دوایی چه‌ند بیر‌و بۆ چونێك سه‌باره‌ت به مردنی شیعر . زیاتر له مردنی رۆمان له‌لای توێژه‌راندا سه‌ری هه‌ڵدابێ
دیاره ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا رۆمان له‌هه‌موو بار‌و دۆخێك‌دا گرینگیه‌كی پتری پێ ده‌درێ و كتێبه‌كانی زیاتر ده‌فرۆشرێن و بواری وه‌به‌رهێنانی بۆ شانۆورادیۆو سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن و كاسێتی ڤیدیۆ زیاتره,هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه ئه‌ویش شیعر هه‌میشه له نه‌گونجان له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و نا سه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا باڵا ده‌ست بووه .كه‌سه‌ره‌تای ئه‌م ناته‌باییه‌ش بۆ ده‌ست پێكردنی شۆڕشی پیشه‌سازی له ئینگلته‌را ده‌گه‌ڕێته‌وه . بۆیه سه‌یر نی یه هه‌ست كردن به پوكانه‌وه‌ی شیعر هه‌ر له ده‌یه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا سه‌ری هه‌ڵدابێ .كاتێك تۆماس كارلایل پڕ به‌ده‌نگی هاواری ده‌كرد كه‌وا هه‌رگیز ناكرێ له چه‌رخی میكانیكیدا وه‌زیفه‌یه‌كی راسته‌قینه بۆ شیعر بدۆزینه‌وه .ئه‌م پیشبینی كردنه رێگای ئه‌وه‌ی نه‌گرت رۆمانسیه‌ت دژ به –میكانیكی كردن- بوه‌ستێ . چونكه فاكته‌ره نا واقیعیه‌كانی نه‌وه‌ك هه‌ر بۆ سه‌رده‌می به‌ر له به میكانیكی كردن ده‌گه‌ڕانه‌وه . به‌ڵكو بۆ قۆناغی به‌ر له ئه‌ده ب –یش ده‌چوون . ئه‌و كاته‌ی گۆرانی و هۆنراوه میللیه‌كان و هه‌قایه‌ته‌كانی دێوو جنۆكان وێردی سه‌ر زمانان بوون .ئه‌م دیارده‌یه له قۆناغی ڤیكتۆری – تا هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی درێژه‌ی كێشا . كه تیایدا شیعری ئه‌وروپی جه‌ماوه‌رێكی زۆری خوێنه‌رانی له‌ده‌وری خۆی كۆكردبۆوه . دیاره ئه‌م ته‌شه‌نه‌كردنه‌ی شیعریش بۆ بڵاو بونه‌وه‌ی خوێنده‌واری و پێش كه‌وتنی ده‌زگاكانی چاپ و بڵا و كردنه‌وه‌و ده‌ركه‌وتنی توێژێكی بنكه فراوانی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پله پایه‌و ده‌سته‌ڵات و خۆشگوزه‌ران ده‌گه‌ڕایه‌وه . كه پێویستیان به‌وه هه‌بوو بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌كه‌ش و هه‌وای كاركردن و ناخۆشی ناو كارگه‌كان و ساته وه‌ختێك حه‌وانه‌وه په‌نا بۆ شیعر ببه‌ن و داخوازیه ده‌روونیه‌كانیانی پێ بهێننه دی . بۆ چه‌ندین سه‌ده‌ش ده‌چوو نه‌خوێنده‌واری ببووه كۆسپ له نێوان شیعر‌و خوێنه‌راندا . ئه‌م قۆناغه‌ش هاو شانی پوكانه‌وه‌و له‌ناو چوونی كه‌لو په‌لی زاره‌كی بوو . به‌تایبه‌تی له‌و وڵات و هه‌رێمانه‌ی كه پێیان نابووه قۆناغی پیشه‌سازیه‌وه . به‌ڵام ئه‌مڕۆو له سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی دووه‌م كه‌به شۆڕشی ئه‌لیكترۆنی ناسراوه . خوێنده‌واری نه‌وه‌ك نه‌خوێنده‌واری ,هه‌ڕه‌شه له مانه‌وه‌ی شیعر ده‌كات. وه‌كو ئامرازێكی گه‌یاندن . دووریش نی یه كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی ئه‌م رۆڵه‌ی شیعر په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی به راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنیه‌وه هه‌بێت . هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا ئه‌ده‌ب به‌گشتی تا ئێستا بۆ گه‌یاندنی چه‌ندین جۆره زانیاری سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ . نه‌خاسمه زانیاری ده‌رباره‌ی شیعر‌و ژیانی شاعیران . كه‌واته ئه‌ده‌ب به شێكه له پیشه‌سازی زانیاریه‌كان-به‌ڵام شیعر هه‌رگیز بۆ ئه‌و ئه‌ركه ناشێ و ناتوانێ به‌م كاره هه‌ڵسێ . ساڵی 1941یش خوان رامون خمینین –ی شاعیری ئه‌سپانی نووسیویه‌و ده‌ڵێ ( ئه‌ده‌ب گوزارشته له كولتوور به‌ڵام شیعر گوزارشته له ناسكی به‌ر له كولتوور‌و دوای كولتوور ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناتوانێ هه‌ر ته‌نها به‌ته‌كنۆ لۆژیا بژی هه‌ر چه‌نده هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه له‌ناویاندا بمرێ . بۆیه ئه‌و هه‌موو پێش كه‌وتنانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌مانه‌وه‌ی شیعر ده‌كه‌ن هه‌ر خۆیان گه‌واهی له سه‌ر پێویستیی بوونی شیعرده‌كه‌ن . تا ئه‌و كاته‌ی ره‌گه‌زی ئاده میزاد له‌سه‌ر گۆی زه‌وی مابێ . چونكه شۆڕشی ئه‌لیكترۆنیش له پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی توێژێكی خۆشگوزه‌ران و ملیۆنه‌ها كه‌سی بێكارو ( فائیز) په‌یدا ده‌كات. به‌هۆی به ئامێركردنی پیشه سازیه‌كان . زۆربه‌ی به‌هره‌و پیشه ده‌ستیه‌كان له‌ناو ده‌چن , هه‌رچه‌نده شارستانیه‌ته‌كه‌شمان وه‌حشیگه‌رترو نامرۆڤانه‌تربێ به‌دوور نازاندرێ چه‌ند كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی بێ ئیش و كار له نێوه‌ندێكه‌وه بچێته نێوه‌ندێكی تر . ئه‌مه‌ش بۆ حاڵه‌تی ( ناسكی به‌ر له كولتوور‌و دوای كولتوور ) ده‌مان گه‌ڕێنێته‌وه. هه‌روه‌ك له‌مه‌وپێش ئاماژه‌مان پێكرد , واته دروست بوونی حاڵه‌تی ناسه‌نگی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا . ئه‌م زاراوه‌یه‌ش به‌ڕوونی گوزارشت له‌دیارده‌ی( ناكۆكی )ده‌كات له‌گه‌ڵ بۆ چوونی چه‌رخ و سه‌رده‌مدا . واته خۆبه‌سته كردن به‌و شارستانیه‌ته‌ی كه‌خۆم ده‌یزانم و ده‌ركی پێ ده‌كه‌م كه‌به شارستانیه‌تی گه‌له پێش كه‌وتووه‌كان ناسراوه .به‌هه‌ر حاڵ وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كیش بۆ ئه‌م زاراوه‌یه شیعر چه‌شنی زۆربه‌ی هونه‌ره‌كانی تر –هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن – له‌ده‌ست داوه ئه‌مه‌ش نه‌مریه‌كی گه‌وره به شیعر ده‌به‌خشێ . هه‌رچه‌نده ئه‌م چه‌مكه‌ش له‌گه‌ڵ تازه‌گه‌ریدا یه‌ك ناگرێته‌وه. به‌ڵام ئاره‌زووی نه‌مری هه‌میشه وه‌كو به‌شێك له پرۆسه‌ی نووسینی شیعر ده مێنێته‌وه . سه‌رباری چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی دیكه‌ی وه‌كو( دڵسۆزی . ره‌وشت, یه‌كه‌ی شیعری, پله‌ی ئه‌و تازه‌گه‌ریه‌ی كه شاعیر پێی گه‌یشتووه .)
به‌بێ ئه‌م فاكته‌ره‌ش نووسه‌ری شیعر – ئه‌ده‌بێك- به‌رهه‌م دێنێ نه‌وه‌ك شیعر, چونكه شێوازی شاعیر كه په‌یڤه‌كانه ده‌كرێ دووچاری تێكه‌ڵ بوون و ئاڵۆزی ببێ . زیاتر له شێوازی هونه‌ره‌كانی دیكه كه متمانه ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ردوو ئامرازی بینین و بیستن . سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌نگ و وێنه شێوه‌یه‌كی زۆر زیاتر له پیشه سازی زانیاریه‌كان و ریكلامه‌كاندا به‌كار ده هێنرێن . بۆیه سه‌یر نی یه ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری خوێنه‌ران ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی شیعریش بكه‌ونه هه‌ڵه‌ی تێكه‌ڵ كردنی ئاكامه‌كان . به‌وه‌ی كه‌وا چامه‌یه‌كی شیعری ده‌توانێ مه‌به‌سته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سروشتی شیعر به‌ته‌واوی بهێنێته دی , و ده‌كرێ مه‌به‌سته ئانی و دونیاییه‌كانی بگه‌یه‌نێته كه‌ناره‌كانی مانه‌وه‌و نه‌مری, لێره‌شدا من داكۆكی له هیچ جۆره شیعرێك ناكه‌م , به‌ڵام له‌مه‌دا ته‌واو هۆشیارم كه‌وا شیعر ده‌توانێ چه‌ندین ئه‌ركی جیا جیا له‌زۆربه‌ی كولتوور‌و شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێ و له‌م ئه‌رك له ئه‌ستۆ گرتنه‌شیدا به‌رده‌وام بێ . چونكه شیعر خزمه‌تێكی زۆری خودان شیعره‌كانی كردوه و بووه‌ته ئامرازێك بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌قایه‌ته‌كان . بووه‌ته هاوڕێیه‌كی نزیكی زانست و فه‌لسه‌فه. هه‌روه‌ها ئاوێته‌ی بۆنه‌و تقووسه ئاینیه‌كان و ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌نده‌كان بووه . بۆ ئیلهام به‌خشین و پێشبینی كردنی رووداو‌و كاره‌ساته‌كان. بۆ هه‌واڵه ناخۆش و ده‌نگو باسه كۆمه‌ڵا یه‌تیه‌كان . بۆ داشۆرین و ره‌خنه‌و تیر‌و توانج و ئامۆژگاری كردن كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه‌و وه‌رده‌گیرێ . من هه‌رگیز نه‌م گوتووه ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌موو كاره نابێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی زمان له هونه‌ری شیعر نووسیندا . چونكه زمانی شیعر ی پێچه‌وانه‌ی زمانی زانیاریه‌كان هه‌رگیز هێزو توند‌و تۆڵی خۆی نادۆڕێنێ . تا ئه‌و كاته‌ی زۆربه‌ی راستیه‌كان له ژێر هه‌ر بار‌و دۆخێكی مێژوویی بێت, نه‌بنه موڵكیه‌تی گشتی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵ جا ئه‌و تاكه خوێنه‌ر بێت یا گوێگر . ئه‌مه پێ‌و دانگه سیحری و فه‌رهه‌نگه زانستیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه . به‌تایبه‌تی فه‌رهه‌نگه ئه‌نترۆ پۆلۆ گیه‌كان . سه‌باره‌ت به شاعیره هه‌ڵكه‌وتووه‌كانیش بێجگه له خوو نه‌ریتی شاعیرانی ئه‌مڕۆمان هه‌ن رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تیان گرتووه له‌وانه برتۆڵد برێخت كه هه‌میشه وشه‌و زاراوه له‌ناو چووه‌كان ده‌خاته دوو توێی شیعره‌كانیه‌وه . ئه‌وانه‌ی كه بۆ سه‌رده‌می شیعر نووسینه‌كه ناشێن و باویان نه‌ماوه, له به‌رامبه‌ردا ئه‌و په‌یڤانه هه‌رگیز به‌كار ناهێنن . هه‌ر چه‌نده مه‌به‌ستیشیان دڵنیاكردن و گه‌یاندنی زانیاریه‌كان بێت . زۆر پێویسته بۆ شاعیر هه‌ست به‌وه بكات كه وشه‌كانی وه‌كو ( راسته‌قینه) (كێشه) (دایك) ( موڵكی من) له ره‌گه گشتیه‌كانیانه‌وه تێپه‌ڕیان كردوه . كه تیایدا گوزارشتیان له شتێك یا كه‌سێك كردوه . چونكه زمان لای شاعیر هه‌موو شتێكه‌و هه‌ر به هه‌موو شتێكیش ده مێنێته‌وه . گشت ئه‌و شتانه‌ی گوتران و ده‌گوترێن . له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر شاعیرێك له‌هه‌ر جێگایه‌ك شتێكی نووسی . ده‌توانێ هاو چه‌رخی سه‌رده‌مه‌كه‌ی بێت و له هاو چه‌رخیه‌كه‌شیدا نه‌مریه‌ك بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات . وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر – جودا خوازیه‌كی مێژوویی – له خۆ گرتووه . واته له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری زه‌مانی خۆی بێت , بۆیه له هه‌ست كردنی به‌وشه‌و زاراوه باوه‌كان ئه‌و په‌ڕی نموونه‌یی پیشان ده‌دات . جا ئه‌م هه‌ست كردنه له‌ده‌ره‌وه‌ی شوێن بێت یا سه‌ر به‌كات و سه‌رده‌می خۆی بێت . ئه‌م بێ –شوێنیه- شاعیر بیه‌وێ یا نه‌یه‌وێ . یاخود پێی وابێت كارێكی كارێكی له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجام داوه . یا ره‌گو ڕیشه‌ی له هه‌رێمێكی دیاریكراو دایه و شێوازێكی تایبه‌تی ژیانی خۆی هه‌یه . دوور نی یه شاعیر له چه‌ندین مه‌سه‌له‌وه وه‌ربدات . یاخود روو به‌رووی چه‌ندین دام‌و ده‌زگاو هێزی بكاته‌وه . بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا كه‌س گه‌واهی – نموونه‌یی – بۆ نادات , دووریش نی یه شاعیران ببنه قوربانی ئه‌و كێشه‌و دام‌و ده‌زگایانه‌ی كه به مه‌به‌ستی كار پێكردنیان له وه‌زیفه‌و پیشه جیا جیاكان ده‌سته مۆ ده‌كرێن . سه‌رنجێكی خیراش له ژیانی شاعیرانی سه‌ده‌ی بیسته‌م راستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌رده‌خات . بۆیه جۆری ئه‌و پیشه‌و كارانه متمانه ده‌كاته سه‌ر پله‌و پایه‌ی كۆمه‌ڵا یه‌تی شاعیر له‌و وڵا ته‌دا . سه‌رباری دۆخی كه‌سیی و لێهاتووییه‌كه‌ی , ناو بانگی شاعیران, بۆ نموونه له هه‌ندێك له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان و ئه‌مه‌ریكای لاتیندا به‌جۆرێكه شاعیران بۆ پله‌و پایه دیبلۆ ماسیه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن . له‌هه‌ندێك وڵاتی دیكه‌دا بۆ كاركردن له زانكۆكان و كتێبخانه گشتیه‌كان ده پاڵێورێن . چونكه ته‌نانه‌ت زانكۆ‌و كتێبخانه گشتیه‌كانیش وه‌كو شوێنی ترسناك ته‌ماشا ده‌كرێن
زۆربه‌ی وڵا تانیش شاره‌زایی ئه‌وه‌یان په‌یدا كردوه دڵنیا بوونێكی ئابووری به شاعیران ببه‌خشن. به‌ڵام ئازادیه‌كه‌یان له ژێر كۆنترۆڵێكی توند‌و تۆڵ و چاودێریه‌كی پۆڵا یین دایه . چونكه هه‌میشه شاعیران له‌شوێنه كاریگه‌رو ترسناكه‌كان دوور ده‌خرێنه‌وه . نه‌بادا نموونه‌ییه-كه‌یان كاولكاری و په‌شیمانی به دواوه بێت . سه‌رباری سوودو به‌هایان ده‌كرێ دان به‌و راستیه‌دا بنێن كه‌وا ئه‌م جیاوازیه سیاسی و كۆمه‌ڵا یه‌تیانه كاریگه‌ریه‌كی زۆر كه‌میان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی شیعردا هه‌یه . چونكه شیعر له هه‌موو بوارێك و له ژێر هه‌ر بار‌و دۆخێك‌دا بووبێ به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وانه‌ی له دژی ده‌وه‌ستن و ده‌بنه كۆسپ و ته‌گه‌ره له رێگه‌ی داهێنه‌رانی هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و بوونی خۆی پاراستوه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وی به‌مانه‌وه‌ی شیعره‌وه هه‌بێ و فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م مانه‌وه‌یه له قه‌ڵه‌م بدرێ دووباره زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی شیعر‌و شاعیرانه به‌تایبه‌تی له‌و شارستانیه‌تانه‌ی كه ته‌كنۆلۆژیاو ئابووریه‌كی به‌رزیشیان هه‌یه.ئه‌و داب‌و نه‌ریته ئابووریانه‌ی له‌به سروود كردنی شیعر‌و له‌سه‌رده‌ستی –دیلان تۆماس – دا سه‌ریان هه‌ڵدا. ته‌كانێكی زۆریان به شیعری ئه‌و شاعیره‌دا . هه‌رچه‌نده شیعره‌كانی تۆماس – له‌كاتی بڵاو كردنه‌وه‌یان له چله‌كان و سه‌ره‌تای په‌نجاكان له ئینگیلته‌را و ئه‌مه‌ریكادا – ته‌واو به خوێنه‌ران نامۆ بوون و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شاعیره ته‌مو مژێكی زۆریان پێوه دیاربوو . دیاریشه نوژه‌نكردنه‌وه‌ی به سروودكردنی شیعر له شه‌سته‌كان كه‌زۆر جار مۆسیقای له‌گه‌ڵدا بووه زۆر قه‌رزاری ئه‌و داب‌و نه‌ریتانه‌یه .خوێندنه‌وه گشتیه‌كانی شیعریش كه‌بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری گوێ‌گران له‌ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام درا . وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ پێداویستیه‌كانی جه‌ماوه‌ر . به‌ڵام زۆر جار ئه‌و سنووره‌یان ده‌به‌زاند كه رژێمه سیاسیه‌كان و سانسۆر بۆیان ده‌ست نیشان كردبوون !!
نووسه‌ری ئه‌و وتاره: مایكل هامبرگره كه‌له‌ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا وه‌كو شاعیر‌و ره‌خنه‌گرو وه‌رگێڕێك ناسراوه. ساڵی 1933 له ئه‌ڵمانیاوه رووی له ئینگلته‌را كردوه . زیاتر له 20 كۆمه‌ڵه شیعری به چاپ گه‌یاندوه . له‌وانه چاپێكی تازه‌ی سه‌رجه‌م دیوانه‌كانی كه‌له ساڵی 1985 به‌یه‌كه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه. دوا كتێبیشی چه‌ند وتارێك بووه به‌ناوی هزره‌كان سه‌باره‌ت به پێشبینی كردن- كه‌ساڵی 1983 چاپكراوه. وه‌كو وه‌رگێڕیش شیعری شاعیرانی وه‌كو ریلكه. گۆته-ی له‌زمانی ئه‌ڵمانیه‌وه كردووه به ئینگلیزی . چه‌ندین خه‌ڵا تیشی وه‌كو شاعیر‌و وه‌رگێڕ پێدراوه .
و:تاهیر عوسمان
ئه‌م وتاره له‌لایه‌ن سه‌لاح ئه‌لسه‌عید كراوه‌به عه‌ره‌بی .
سه‌رچاوه: گۆڤاری( الپقافه الاجنبیه) ژماره 3 ساڵی 1998 ل 78-79